٢٢\١٢\٢٠١٤ هێێێی پیاو! - پێشکەشە بەو پیاوانەی هێشتا ژنان لە خۆیان وە کەمتر دەبینن!!! -
دارا خونچە هێی پیاو.. هێی نێر. هێی پیاو.. هێی ژان.. هێی دەردیسەر.
هێی مێر.. هێی نێر؛ هێی باب و برا و کوڕ و هاوسەر...
هێی پیاو.. هێی
نێر.. سەرچاوەی مان و ژین و ژیان.. زرۆرترینی وان لە کۆش و ئەستۆی
ئەوان؛ کەچی هێشتا
ئەنگۆ زاڵن.. پیاوسالار و نێرسالارن.. رەگەزپەرست و
زۆردارن.. چەوسێنەر و ستەمکارن!!!
هێی پیاو.. هێی نێر.. دەک داوەشێن! هێی پیاو.. پیاوی دوژمن وە ژن.. یاسا و رێسا و دەسەڵاتت سیس و پووت و سووک و ریسوا و شەرمەزار بن.. سەرانگرێ و سەراوقوون بن.. سەراوبن و بنبز بن!
هێی پیاو.. پیاوی
دوژمن وە ژیان.. دوژمن
وە ژن.. هۆش و هزر و دەنگ و رەنگ
و بەزم و رەزمت
ژێرەوژۆر بن! هێی پیاو.. پیاوی چاو پڕ لە خوێن.. دەک هەردووک چاوانت دەرێن!
هێی پیاو.. پیاوی
لووشکە وەشێن.. دەک چوار پەلت گشتیان بشکێن! هێی پیاو.. پیاوی خاوەن فەرهەنگی مێکوژیی.. ئیدی چیدی توو ناتوانی بەری بەرەی ئازادیی ژن وە بەرد و کێرد.. وە ئاور و ئاسن بگری. هێی پیاو.. پیاوی خاوەن نەریتی ژنکوژیی.. ئیدی چیدی توو ناتوانی بەری ئاسۆی ژیان و ژیار و ڤیان و ژوان و بەرابەریی لە تاریکیی و لە تەم بگری.
هێی پیاو.. هێی ژان.. هێی دەردیسەر. هێی مێر.. هێی نێر؛ هێی باب و برا و کوڕ و هاوسەر...
هێی پیاو.. هێی نێر.. دەک داوەشێن... دەک داڕزێن...
هێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ پیاو!!!
|