٣٠\٨\٢٠١٠
هه‌زاران که‌س له
١١٣ شاری گه‌وره‌ی جیهاندا
دژ به به‌رده‌بارانکردن
و له سێداره‌دان، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا!

ئاماده‌کردنی ریپۆرتاژ: هیوا ئه‌حمه‌د
که‌مپینی 100 شار دژ به به‌رده‌باران و له سێداره‌دان، که به
پێشنیار و سه‌رپه‌رشتی مینا ئه‌حه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌کانی دژ به به‌رده‌باران
و سزای له سێداره‌دان و مه‌ریه‌م نه‌مازی قسه‌که‌ری ئیران سۆلیدارتی و
ماریا روهالی ریکخه‌ری می‌شن فری ئیران، ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه
به‌ریخراوه، دوێنێ 28 ئابی 2010 به به‌شداری هه‌زاران که‌س له به‌ره‌ی
ئازادیخوازی دنیا له 113 شاری گه‌وره‌ی 34 ووڵاتی جیهاندا به ئه‌نجامدانی
خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه و وتاردان و ئیمزا کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین
پۆسته‌رو شیعار، ناره‌زایه‌تی خۆیان نیشاندا دژ به سزای به‌رده‌بارانکردن
و له سێداره‌دان و پاراستنی گیانی سه‌کینه محه‌مه‌د ئاشتیانی ته‌مه‌ن
43 ساڵ ودایکی دوو منداڵ که له له‌لایه‌ن رژێمی ئیسلامی کۆنه‌په‌رسته‌وه
به تاوانی په‌یوه‌ندی سێکسی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری سزای به‌رده‌بارانکردن
و له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.

سه‌کینه محه‌مه‌د ئاشتیانی
دوێنێ سه‌ده‌ها ریکخراو وحیزب و ده‌سته وگروپ و که‌سایه‌تی و ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن و مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان، له واشنگتۆن و ڤانکۆڤه‌ره‌وه
تا تۆکێۆ و ئوستورالیا، هیند، بغداد، تورکیا، جۆرجیا، جه‌زائیر، کینیا،
به‌رازیل و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورپی که ته‌نها له ئه‌لمانیا له
18شار و له به‌ریتانیا له 12 شار، مه‌یدان و ناوجه‌رگه‌ی شاره‌کانیان
کرده مه‌یدانی نیشاندانی رق وبیزاری و ناره‌زایه‌تی به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی
سه‌راسه‌ری دنیا دژ به سزای به‌رده‌باران و له سێداره‌دان، که به‌پێی
یاسا دواکه‌وتوو و دژی ژنیه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتگه‌ر
ودژه ئازادی و دیکتاتۆریه‌کانه‌وه له به‌رامبه‌ر ژنان و خه‌لکدا به‌رێوه‌ده‌برێن
و ئه‌نجامده‌درێن.
شاری له‌نده‌نیش یه‌کێک له‌و ده‌یان شاره بوو که ئه‌م ناره‌زایه‌تیه
جه‌ماوه‌رییه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. دوێنێ کاتژمێر دووی دوانیوه‌رۆ له
مه‌یدانی ترافلگار سکویر که ناوجه‌رگه‌ی شاری له‌نده‌نه‌و قه‌ره‌بالغترین
جێگایه‌تی، کۆبوونه‌وه وخۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی له لایه‌ن که‌مپینی
100 شار دژ به به‌رده‌باران و له سێداره‌دان و چه‌ندین ریکخراو
کۆروکۆمه‌ڵ و هه‌ڵسورای مه‌ده‌نی تر به‌رێخرا. سه‌ره‌تا له لایه‌ن
پاتی هه‌لسوراوی "یه‌ک یاسای سکۆلار بۆ هه‌موان" ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه
ناره‌زایه‌تیه‌که راگه‌یه‌نراو و سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تیه‌که‌و
دوایین هه‌واڵی دۆسیه‌ی به‌رده‌بارانکردنی سه‌کیه‌نه ئاشتیانی
راپۆرتێکی کورتی پێشکه‌ش کرد. پاشان له لایه‌ن به‌هرام سروش له ریکخه‌رانی
که‌مپینه‌که به زمانی ئینگلیزی قسه‌وباسیک سه‌باره‌ت به سزای به‌رده‌باران
و له سێداره‌دان له ژێر سایه‌ی رژیمی ئیسلامی ئیران و رژێمه ئیسلامی
و دیکتاتۆریه‌کانی تر پێشکه‌ش کرا، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی که‌مپینه‌که‌ی
خوێنده‌وه که له کۆتییه‌که‌یدا ئه‌م داواکاریانه‌ی تێدا هاتبوو:
1. ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێ و بێمه‌رجی سه‌کینه محه‌مه‌د ئاشتیانی و هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ی که به به‌رده‌بارانکردن سزا دراون.
2. قه‌ده‌غه‌کردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای به‌رده‌بارانکردن له
ئیران و هه‌موو شوێنێکی دنیا. وه داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌ین
که به بریارێک سزای به‌رده‌بارانکردن له هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا قه‌ده‌غه
بکات.
3. دادگایکردنی جێبه‌جێکه‌رانی سزای به‌رده‌باران جا هه‌ر که‌س و ده‌سته
وگروپ و ده‌ڵه‌تێک بن له لایه‌ن دادگایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه.
4. به‌ره‌سمیه‌ت نه‌ناسینی رژێمی ئیسلامی ئیران و ده‌رکردنی له نێوه‌نده
جیهانیه‌کاندا.
پاشان چه‌ندین هه‌ڵسوه‌راو و که‌سی تر هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رده‌باران
و دۆسییه‌ی سه‌کینه قسه‌وباس و وته‌یان پێشکه‌شکرد، به دوای ئه‌مه‌دا
دوو جار نمایشی چۆنییه‌تی به‌رده‌بارانکرنی ژنان به‌پێی شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی نمایش کرا، هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعار ده‌وترانه‌وه له چه‌شنی؛
"نا بۆ به‌رده‌باران، نا بۆ له سێداره‌دان، سه‌کینه بپاریزن". ده‌یه‌ها
وێنه‌ی سه‌کینه له له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به‌رزکرابوونه‌وه ، سه‌ده‌ها
به‌یانامه به زمانی ئینگلیزی له‌ناو جه‌ماوه‌رکه‌دا بڵاوکرانه‌وه،
سه‌دان که‌س ده‌سته ده‌سته ده‌هاتن کۆمه‌کی مالیان ده‌کرد و وه
ئیمزایی ناره‌زایه‌تیشیان ده‌دا له پتێنشنی که‌مپینه‌که‌و له‌سه‌ر
پارچه قوماشی سپی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌کرابوون. ئه‌مه‌و
دوای دوو کاتژمێر له به‌شداری چالاکانه‌ی خه‌لک و ئه‌نجامدانی چه‌ندین
چالاکی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌که به وته‌ی کۆتایی و ده‌ستخۆشیکردن
له لایه‌ن پاتییه‌وه کۆتایی پێهێنرا.
شایانی باسه که‌مپینی دژ به به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دانی سه‌کینه
ئاشتیانی که نزیک به دوو مانگه ده‌ستی پێکردوه ئه‌مرۆ بۆته گه‌وره‌ترین
و جه‌ماوه‌ریترین و ئینسانیترین که‌مپینی جیهانی که سه‌ده‌ها هه‌زار
که‌س له سه‌راسه‌ری جیهاندا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شداری تێدا بکه‌ن و
ناره‌زایه‌تی خۆیان نیشانداوه به‌رامبه‌ر به سزای به‌ربه‌ری و قیزه‌ونی
به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دان. تا دوێنێ زیاتر له یه‌ک ملیۆن و سه‌د
هه‌زار ئیمزای ناره‌زایه‌تی له دژی بریاری به‌رده‌بارانکردن و له‌سێداره‌دانی
سه‌کینه ئاشتیانی له‌سه‌راسه‌ری ووڵاتانی جیهاندا کۆکراوه‌ته‌وه. ده‌یه‌ها
حیزب و ریکخراو و که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوراوی مه‌ده‌نی و بواره‌کانی مافی
مرۆڤ و ژنان به‌شدارایان تێدا کردوه و بونه‌ته هه‌لسوراوی. ئه‌منستیی
ئه‌نته‌رناسیونال تا ئێستا چه‌ندین راگه‌یاندنی ناره‌زایه‌تی وسه‌رکۆنه‌کردنی
رژێمی ئیسلامی ده‌رکرده‌وه و چه‌ندین چالاکی ئه‌نجامداوه. ده‌یان ده‌زگای
راگه‌یاندنی گه‌وره‌ی جیهانی و لۆکا‌ڵی وه‌ک بی بی سی و سی ئێن ئێن و
فۆکس تیڤی و رۆژنامه‌کانی گاردیان و تایمز،.. راپۆرت و هه‌واڵ و
چاوپێکه‌وتنیان له باره‌یه‌وه ئاماده‌کردوه و بڵاوکرۆته‌وه. چه‌ندین
وڵات وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا بریار و سزای به‌رده‌بارانکردنی
سه‌کینه‌یان سه‌رکۆنه‌کردوه. له به‌رازیل به‌هۆی په‌یوه‌ندی حکومه‌ت
له‌گه‌ل رژێمی ئیسلامی ئیران دۆسیه‌ی به‌رده‌بارانکردنی سه‌کینه ده‌بێته
یه‌کێک له مه‌سه‌له گرنگه‌انی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رۆکی به‌رازیل
به‌ره‌سمی داوا له رژێمی ئیسلامی ده‌کات که سه‌کینه ئاشتیانی وه‌ک
په‌نابه‌ر له وڵاته‌که‌ی قبوڵ ده‌کات، به‌ڵام له لایه‌ن رژێمی ئیرانه‌وه
ره‌تده‌کرێته‌وه. له فه‌ره‌نساش هه‌ردوو سه‌رۆک کۆماری پێشوو جاک
شیراک و واڵری ژیسکاردیس به‌م که‌مپینه‌وه په‌یوه‌ست بوون و سه‌رۆک
کۆماری ئیستاش رایگه‌یاندوه که "خه‌لکی فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر
گیانی سه‌کینه‌دا هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی ده‌که‌ن". وڵاتی سوید سه‌باره‌ت
به وه‌زعیه‌تی سه‌کینه ئاگاداری ده‌دا به سه‌فاره‌ی رژێمی ئیران. وه‌زاره‌تی
ده‌وه‌وه‌ی ئیتالیا رایگه‌یاندوه که له پێناو رزگارکردنی گیانی سه‌کینه‌دا
له‌هه‌وڵ و تێکۆشان‌دا ده‌بێت. هاوپه‌یمانی جیهانی دژی سزای له سێداره‌دان
که له 105 وڵات‌دا رکخراوی هه‌یه به‌م که‌مپینه‌وه په‌یوه‌ست بووه
و داوای له ریکخراوه‌کانی کردوه که له پێناو پاراستنی گیانی سه‌کینه‌دا
چالاکی ئه‌نجام بده‌ن. شاره‌وانیه‌کانی زۆتگین له به‌لجیکا و پۆیتیڤیس
له فه‌ره‌نسا و فلۆرنس له ئیتالیا له هۆلێ شاره‌وانیدا کۆبونه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامداوه له پێناو پاراستنی گیانی سه‌کینه‌دا و له
فلۆرنس به‌دیواری شاره‌وانیدا وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌کینه هه‌ڵواسراوه
و له‌سه‌ری نوسراوه " فلۆرنس له په‌نای ئازادی ژناندایه".
ئه‌مه سه‌ره‌رای به‌ستنی چه‌ندین کۆنفرانسی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له له‌نده‌ن و واشنگتن له
لایه‌ن مینا ئه‌حه‌دی و مه‌ریه‌م نه‌مازی و راگه‌یاندنی دوایین
زانیاریه‌کان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سه‌کینه‌و که‌مپین و چالاکییه‌کان
به‌مه‌به‌ستی رزگارکردن و پاراستنی گیانی سه‌که‌ینه.
ته‌نانه‌ت خودی رژێمی ئیسلامی له ژێر ئه‌م فشاره جیهانی و جه‌ماوه‌ریه‌دا
چه‌ندین جار له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی سه‌داو سیما وه به‌مه‌به‌ستی
چه‌واشه‌کردنی رای گشتی و هه‌واڵه‌کان و خه‌لکی ئیران راپۆرت وبه‌رنامه‌یان
سه‌باره‌ت به‌م دۆسییه و ناره‌زایه‌تیه جیهانیه‌کان ئاماده‌کردوه و
بڵاویان کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌سازکردن بۆ له
سێداره‌دانی سه‌کینه به زۆر و له ژێرفشاری ده‌رونی و جه‌سته‌ییدا سه‌کینه
ئاشتاینی ناچار ده‌که‌ن که له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی
رژێمی ئیسلامی دان به‌تاوانه‌کانیدا بنێت.
ئه‌مرۆ ئه‌م بزوتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه جیهانییه نیشانی دا که جه‌ماوه‌ری
ئازادیخواز و ئینسانی و مۆدێرنی جیهان، رق وبێزاری و ناره‌زایه‌تیان دژ
به سزای به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دان چه‌نده قوڵ و جیهانییه.
نیشانیان دا که وا بائاسانی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته قبوڵ ناکه‌ن و به خه‌بات
وناره‌زایه‌تی و ده‌ربرینی هاوپشتی جیهانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر بگرن
به‌م تاوانه دڕنده و قێزه‌وننانه که به‌رامبه‌ر به ژنان و به‌شه‌ریه‌تی
ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رست و سه‌رکوتگه‌رو
دژی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤه‌وه.
29\8\2010
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|