٣١\٣\٢٠١١
هه‌زار ساڵ بکه‌ی
ئه‌ردۆغان په‌رستیی، هه‌ر ده‌هێنی نوشوستی.

جه‌لال محه‌مه‌د
له 29ی
مارتدا که هه‌شته‌مین ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزی کوردان بوو شاهیدی
ڕووداوێکی سه‌رنجڕاکێش بووین ، ئه‌و ڕووداوه ڕووداوێکی شادیهێنه‌ر نه‌بوو
به‌ڵکو په‌یامی ژێر پێ خستنی ئابڕووی کوردان و ڕه‌وایه‌تیدان به گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵه‌کان و به هه‌ند نه‌گرتنی ئێسکوپروسکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان و سوکایه‌تیکردن به که‌سوکاره‌کانیان بوو . ئه‌و ڕۆژه‌ش
سه‌ردانی دڕنده‌ترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی
کوردستان بوو ، که ئه‌و دڕنده‌یه‌ش ئه‌ردۆغانی تێنو نه‌شکاو به خوێنی
ئازیزانمان بوو.
به‌ڵێ ؛ هه‌ولێرێک که له ڕابردوودا شاری هۆلاکۆ به‌زێن بوو ئه‌وا
ئیمڕۆ نه‌ک هه‌ر ده‌چێته ژێر پێی تورانییهکی فاشسته‌وه به‌ڵکو سه‌رجه‌م
کوچه‌و کۆڵانه‌کانیشی به ئاڵای نه‌وه‌کانی هۆلاکۆ ده‌ڕازێته‌وه.
هاتنی ئه‌ردۆغان گۆڕینی سیمای هه‌ولێری به دواوه بوو ، ئه‌و سیمایه‌ش
سیمای تورانیه‌ت و شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای که‌مالیسته‌کان بوو که
هاوشێوه‌ی سیمای 31ی ئاب بوو که هه‌ولێری دێرین ژێر پۆستاڵی به‌عسیه‌کان
خرا و ئاڵای به‌عس له هه‌ر جێگه‌یه‌کدا ده‌شه‌کایه‌وه.
هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ شاری قه‌ڵا و مناره ته‌نها گۆڕینی سیمای شاری به‌دواوه
نه‌بوو به‌ڵکو به پرچ کێشکردنی ئه‌و کچانه‌شی لێکه‌وته‌وه به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی
قه‌زای سۆراندا که ئاماده‌ی کڕنووشبردن بۆ ئه‌ردۆغان نین، هاتنی ئه‌ردۆغان
ته‌نها نه‌ویکردنی قه‌ڵای هه‌ولێری لێنه‌که‌وته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
هه‌رێمه‌وه به‌ڵکو نه‌ویکردنی مێرمنداڵانی نێو قهڵاشی به‌دواوه بوو
بۆ ماچکردنی که‌وش و پێڵاوی هه‌زار پیاوه‌که‌ی بنه‌ماڵه.
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=qYO2ovbXja8&feature=player_embedded
بۆچی له‌م کاته‌دا ده‌رگای هه‌ولێر ئاوه‌ڵا ده‌کرێت بۆ نه‌وه‌که‌ی
هۆلاکۆ ؟
هه‌ولێرێک که له پاش 31ی ئابه‌وه بوویه گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ بۆ نووسه‌ر
و ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیرانی باکور و خۆرئاوای کوردستان ، هه‌ولێرێک که
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا بوویه بازاڕی ئاڵ و وێڵکردنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
و به پۆل ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرانه‌وه ، هه‌ولێرێک که
تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش ده‌رگای داخراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کانی
دیکه‌ی باشووری کوردستاندا ، که‌چی ئێستا هه‌موو ده‌روازه‌کان له‌سه‌ر
پشتن بۆ له ئامێزگرتنی ئه‌ردۆغانی تورانی.
سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌نها به له ئامێزگرتنی نه‌وه‌که‌ی هۆلاکۆ ئۆقره‌ی
نه‌گرت به‌ڵکو خودی خۆیشی وه‌کو مه‌ئمورێکی ئه‌م به‌چکه که‌مالیستییه
چاولێکرد و کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری پێ سپارد ، سه‌رۆکی هه‌رێم
له پێناوی مهئموریهکهیدا پڕۆژه‌ی فرۆشتنی که‌رکوکی خسته واری
کرداریه‌وه و سه‌رۆکی شاره‌وانیه‌که به تورانییهک به‌خشی ، سه‌رۆکی
هه‌رێم ته‌نها فرۆشتنی که‌رکوک به خاڵی کۆتایی نازانێت به‌ڵکو مشتی له
فرۆشتنی هه‌موو کوردانیش خۆشکردووه و له ئێستاوه بانگه‌وازی بۆ
کوردانی باکوور ده‌کات که له 12ی حوزه‌یراندا خۆیان له ئه‌ردۆغان
ماره بکه‌ن و ببنه بوکی پارتی ئاکه‌په.
بۆچی سه‌رۆکی هه‌رێم هێنده شادومانه که ببێته مه‌ئمورێکی
ئه‌ردۆغان؟
هه‌موو سه‌رۆک خێڵه‌کان خاوه‌نی دیارده‌یه‌کی هاوبه‌شن ئه‌و دیارده‌یه‌ش
به ڕه‌عیه‌ت کردنی ئه‌ندامانی خێڵه ، له پێناوی کۆیله‌کردنی ئه‌ندامانی
خێڵیشدا ئاماده‌ی هه‌موو سازش و ملکه‌چییه‌ک ده‌بن بۆ ده‌سه‌ڵاتداران {
بۆ نموونه مسته‌شاره‌کانی سه‌رده‌می به‌عس که بریتی بوون له سه‌رۆک
خێڵه‌کان } . له چاوی سه‌رۆک خێله‌وه نابێت هیچ حسابێک بۆ ڕه‌عیه‌ت
بکرێت و گوێگرتن له سکاڵای ڕه‌عیه‌ت به سوکایه‌تی ده‌زانن بۆ خودی
خۆیان . سه‌رۆکی هه‌رێمیش که هه‌م سه‌رۆک خێڵه و هه‌م زیاد له
پێویست گرێدراوی خێڵهکایهتیشه ئه‌وا له‌م دیارده دزێوه به‌دوور
نییه و به حوکمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیشی هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێم وه‌کو
ڕه‌عیه‌ت ده‌بینێت . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=3895&LinkID=3
له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که جۆش و خرۆشی داخوازیه ڕه‌واکانی جه‌ماوه‌ر
ده‌ستی پێکردووه له سلێمانی و به‌شێکی دیکه‌ی شاره‌کانی باشووری
کوردستاندا و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ئه‌م جۆش و خرۆشه له زیادبووندایه
ئه‌وا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌نگی زوڵاڵی جه‌ماوه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم
ناچاری گوێگرتن ده‌کات که ئه‌م گوێگرتنهش وه‌کو گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی
چاو لێده‌کات بۆ خودی خۆی ، سه‌رۆکی هه‌رێم له پێناوی نه‌بیستنی ده‌نگی
گه‌لدا ملکه‌چکردن بۆ داگیرکه‌ران به باشترین ڕێگه چاره ده‌زانێت .
به‌م ملکه‌چ کردنه هه‌م په‌یامێکی هه‌ڕه‌شه ئامێز ده‌داته جه‌ماوه‌ری
ڕاپه‌ڕیو و هه‌م ده‌خوازێت لایه‌نه ئیسلامیه‌کانیش ( به‌ته‌یبه‌ت یه‌کگرتووی
ئیسلامی ) به‌لای خۆیدا کێش بکات ، چونکه یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌و
ڕاستیه ناشارێته‌وه که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌که‌په‌ی تورکی ده‌کات له
باشووری کوردستاندا . سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ مه‌یسه‌رکردنی ویسته‌کانی نه‌ک
هه‌ر ملکه‌چی هه‌موو بڕیارێکی ئه‌ردۆغان ده‌بێت به‌ڵکو هه‌مان په‌یمانی
ڕابردووش دووباره ده‌کاته‌وه که بریتییه له واژۆکردنی کاغه‌زی سپی
بۆ که‌مالیسته‌کان . گوێ بگره له ته‌واوی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی خواره‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=vueSuC6zZqo&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=nMJKR3_AITQ&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=nA7rXNHgOVo&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=OQXxbwo6vEE&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=L-S_y4pzQ7M&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=BGU4F4IRVHo&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=62Xr5ghTMTU&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=UOBfhS3IPTM&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=0H86eeutFIM&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=ttO2_E0Gma8&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=r6lH76SUbS8&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=KilYJ3X9Tvc&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=Q7fQaGraPGA&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=G2LiTXOZqGA&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=m2KNalL6t_c&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=gmoqz_ITYdA&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=Kz9j2zcVHeM&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=AZvMRiV3Znw&feature=related
ده‌سه‌ڵاتداران بۆ داسه‌پاندنی خودی خۆیان به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه
که ملکه‌چی چ داگیرکه‌رێک ده‌بن و سه‌رجه‌م داگیرکه‌رانیشیان
تاقیکردۆته‌وه { هه‌ر له شای ئێرانه‌وه تا ده‌گاته کۆماری ئیسلامی
، هه‌ر له به‌عسی عێراقه‌وه تا ده‌گاته مالکی ، هه‌ر له ئیسرائیله‌وه
تا ده‌گاته به‌عسی سوریا ، هه‌ر له ئه‌مریکاوه تا ده‌گاته
تورانیه‌کان}.
ته‌واوی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی داگیرکه‌راندا
بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌زێنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌لای کاربه‌ده‌ستانی
ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان پارێزراوه . له‌م باره‌یه‌وه ته‌نها ئاماژه
به درکاندنی هه‌ندێک له ڕاستیه‌کان ده‌که‌م له‌لایه‌ن دوو گه‌وره
کاربه‌ده‌ستی داگیرکه‌رانه‌وه:
1- سالم الجمیلی به‌ڕێوه‌به‌ری شوعبه‌ی ئه‌مریکا له ده‌زگای موخابه‌راتی
به‌عس باسی زۆر شتی شاراوه ده‌کات له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا:
http://www.youtube.com/watch?v=i7N8ji6VQE8&feature=player_embedded#at=27
2- عیسا پژمان که سه‌رۆکی ساواک بووه و زۆرترین په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ
بارزانیدا هه‌بووه ده‌ڵێت :- خۆم شه‌ڕی بارزانی و عێراقم هه‌ڵگیرساند
و هه‌ر خۆیشم کۆتایم پێی هێنا ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://kurdistanpost.info/kitebxane/isa_pijman.pdf
مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغانیش له‌م سه‌ردانه‌یدا جگه له ژێرپێ خستنی ئابڕووی
کوردان ، هه‌م بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه که‌م وێنه‌کانی باکووری
کوردستانه و هه‌م بۆ مسۆگه‌رکردنی ده‌نگی کوردانه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
حوزه‌یرانی داهاتوودا . مسۆگه‌رکردنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌شمان یه‌کسانه
به خه‌ونی نێو هۆنراوهکردنی هه‌موو داخوازیه‌کانی کوردان.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|