په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١١\٢٠١٢

    هەزار و تۆ.


کەژاڵ عەلی

لە زۆرانبازیی دام
لەگەل دووان
یەکیان لە گەرمەی خەیالدا
سەردەکەوێتە سەر بانیژەی عەشق و
بە دوو دەست لە شەهوەت
تا هێزی تێدایە
ژنێتیم رادەوەشێنێ و
لە ژێر پێی غەریزەکانی رایدەخا

ئەوی دی بە تەنیشت خۆرەوە
کتێبێکی پێیە لە هەور
دێری لە بارانە و
حەرفی لە قەسیدە
کە تێی رادەمێنم
وەک کانی ئیشتیهام پر دەبێ
لە تامی مەعریفە

دوو کەسن
یەکێکیان وێرانم دەکا
بە وەهم
ئەوی دی
داگیری دەکەم بە جەستە
یەکیان عاریفانە عاشقیم
ئەوی دی
سەروەرانە بۆی دەمرم
یەکیان ئێجگار خۆشم دەوێ
ئەوی دی
تاسەر مۆخ موعجبیم

منی عاشق
بە دیار ختورەی پەلکەزێرینە و
یەکودووی دڵی خۆمەوە
پڕ چەک بە تفاقی شەڕم
شمشێرم لە لاسکی بارانە و
قەلغانم لە پەلکی عاتیفە
بە دەست ئەم دووانەوە گیرۆدەم

هەردووکیشیان هەر تۆن
هەر کامتان بکوژم
دەبنەوە بە هەزار لە مندا
چەند سەرسامم بە خۆم
کە شەڕی هەزار و تۆ دەکەم
تا دوا جار
ببمەوە خاتوونی
هەزار و یەکی تۆ...

 

سویسرا - زیوریخ

ماڵپەڕی کەژاڵ عەلی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک