(هەزار
خۆری پڕشنگدار) پهرتووکێکی
وەرگێڕدراوە، لە زمانی ئینگلیزییەوە (چرا نەوزاد) کردوویەتی بە
کوردی. ئەم پهرتووکه لە نووسینی
نووسەری ئەمریکی بە
ڕەچەڵەک ئەفغانی (خالید حوسێنی)یە، یەکێکە لە پهرتووکه
پڕ خوێندراوەکانی جیهان، لە ساڵی
٢٠٠٧ دا لە ڕیزبەندی باشترین دە پهرتووکی
دنیادا پلەی سێیهمی بەدەست هێنا.
ناوەڕۆکی ئەم ڕۆمانە چیرۆکی ئەو ژیانە پڕ لە ناسۆرەیە کە
ئافرەتانی ئەفغانستانی تێدا دەگوزەرێت، باسی ئەو ژنانە
دەگێڕێتەوە کە باڵادەستی ئاین و کلتوورە
بەسەرچووەکان کردوونی
بە کۆیلەیەکی هەمیشەیی بۆ ژیان.
لە وتەیەکدا دەربارەی ڕۆمانەکە کە لە کۆتایی پهرتووکهکهدا
هەیە، چرا هۆکاری
هەڵبژاردنی
ئەم پهرتووکه بۆ وەرگێڕان
دەگێڕێتەوە بۆ ئەو لەیەکچوونە
رەهایەی لە نێوان ژیانی ژنانی
ئەفغانستان و ژنانی کورددا هەیە، بە
پێزی گێڕانەوەی چیرۆکەکە و توانا
هونەری و ئەدەبییەکانی نووسەر.
ئەم پەرتووکە( دەزگای ئاراس) لە
هەولێر ئەرکی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ئەستۆ، ئێستا لە
کتێبخانهکانی کوردستاندا
دەستدەکەوێ.