٢٣\١\٢٠١٤ حەزە بێ کۆتاییەکانم!
ئەمن حەزم لە زۆر تشتە؛
قشتیی و قنجیی ساواکان و بێ دەسکەوت و ئامانج پێکان.. هیچ نابەخشن.. یان وەک یارۆم لە جێپەنجەیان گوڵ دەڕوێ و ئاوردانیان هەمیشە هەر.. پڕ پەنگرە
پڕ ئاورینگ و بلێسە و گڕە، هێندەک کەشکۆڵە پەیڤان و یەک ئەندازەی چاکی شیعرم.. وەلی زۆر زۆر.. لە دەنگ.. لە رەنگ.. لە زۆربەی زۆری هونەری
کوردی و موردی
زۆر زۆر حەزم خارن و ڤەخارنی سروشتیی و
هێندەک دابی کوردەوارییە..
تاو و ترووسکە و رۆشناییم.. تاق و کلاوڕۆژنەکانم.. لەسەر پشتن،
فرە حەزم لە کەسکاتییە..
جا ئەز حەزم لە چی نییە؟!؟!؟! - چەقەچەقی رۆناکبیر و فەیلەسووف و هزرمەندان - هۆشی هەیتە و چەکوەدەست و
چاوەشان و وەرزشکاران
ئەز ئارەزووی زۆر تشت دەکەم
هەردەم برسیی و تامەزرۆمە لە ئارەزوو.. لە ئاڵووش و حەزحەزۆکێ...
١٧\١\٢٠١٤ - لەندەن - لێڤەرپووڵ
|