١٢\٥\٢٠١٠ هێزه ئیسلامیه‌کان و یه‌کێتیه‌کانی گه‌رمیان درامای گه‌رمیان و کوێستانیان ڕاگرت.
حه‌مه گۆپاڵه
درامای گه‌رمیان و کوێستان که له نوسین و
سیانریستی هاوڕێ ی زۆرخۆشهویستم دڵشاد حسێن بۆ یه‌که‌مین جار وه‌ک
دراما له سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن و ناساندنی
ئه‌نفال و نیشاندانی ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی که‌س و کاری ئه‌نفال له
سه‌ر شاشه‌ی کورد سات چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێشکه‌ش کراو بوه مایه‌ی
ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی بینه‌ران ، ڕۆژانه ش جه‌ماوه‌ر به خاو‌و
خێزانه‌وه تامه‌زرۆی بینینی ئه‌ڵقه کانی بوون، به‌ڵام به داخه‌وه
ئه‌م درامایه له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا بێ ڕونکردنه‌وه له لایه‌ن
کوردسات و بێ ئاگاداری جه‌ماوه‌ر ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ کراو که‌وته
ژێر فشاری به‌شێک له هێزه ئیسلامیه‌کان که‌وا کارئه‌کته‌ری
عه‌بدوڵایان به دڵ نه‌بوو، چونکه له‌م درامایه‌دا وێنه‌یه‌یه‌کی
ناشیرین له هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان نیشان درا، به تایبه‌ت
کوشتن و بڕین و فڕاندن و تۆقاندن ، ئه‌مه‌ش وای کرد ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی له نێو ئهندامانیاندا بڵاوبێته‌وه‌و ده‌ست بکه‌ن به
بانگه‌شه دژی ئه‌م درامایه، سه‌ره‌تا به ماڵان‌دا گه‌ڕان و
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه یان کرد که‌وا ئه‌م درامایه سوکایه‌تیه به
ئه‌نفال و که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان چونکه باسی خۆشه‌ویستی ده‌کات،
له هه‌ندێک له که‌ناڵه ئیسلامیه‌کانیشه‌وه درێژه به‌م ته‌رویج و
بانگه‌شه‌یه دراو توانیان کاریگه‌ریان هه‌بێت له سه‌ر به‌شێک له
که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ، له لایه‌کی تریشه‌وه ڕێکخراوی هه‌ڵوێست
که‌وا کاک ئاریان نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات، مێزگردێکیان ڕۆژی 9/5/2010 له
کوردسات له به‌رنامه‌که‌ی کاک ره‌نج سه‌نگاویدا پیشکه‌ش کرد، ئه‌وه‌ی
من ئاگادار بم کاک ئاریان خزمێکی نزیکی به‌ڕێز مه‌حمود سهنگاویهو
خزمایه‌تیشی له گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی تری یه‌کێتیه‌کانی گه‌رمیاندا
هه‌یه، واتا ئه‌م به‌ڕێزه که‌وا خۆی به سووری به‌ر له‌شکری
ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م درامایه و 182 هه‌زار ئه‌نفال بێ که‌م و زیاد
ده‌زانێ ڕاسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیه‌کانی
گه‌رمیانه و ته‌نها ڕۆڵی داش دامه ده‌بینێت ،به‌ڵکو له پشت
په‌رده‌وه گه‌مه‌یه‌کی تری سیاسی هه‌یه‌و زۆر گرنگه جه‌ماوه‌ر
گه‌مه‌که ببینێت،کاک ئاریان ڕێکخراوه‌که‌ی هیچ فڕیان به هونه‌رو
پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کانه‌وه نیه و ئه‌وه‌ی ئه‌م
درامایهشی بینی بێت ئه‌وه ده‌زانێت که‌وا ئه‌وه‌نده باسی خۆشه‌ویستی
نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژو هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و ته‌ماشای
گۆرانی و هۆنراوه‌و حیکایه‌ت و چیرۆکه کوردیه‌کان بکه‌ین ئه‌وا بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که‌وا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی باسم کرد به‌ده‌ر نه‌بوه
له خۆشه‌ویستی وعیشق و ئه‌ڤین و ئه‌توانم ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها
نمونهشتان بۆ باس بکه‌م، له به‌رئه‌وه باسکردنی خۆشه‌ویستی له
مێژوی کورددا هیچ کاتێک تاوان نه‌بوه‌و بگره شانازیشی پێوه کراوه‌و
ده‌ماوده‌م له باو‌و باپیرانمانه‌وه باسیان لێوه کراوه، ڕێکخراوی
هه‌ڵوێست ڕیکخراوێکی حیزبیه‌و هیچ کاتێک نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نفاله‌کان
ناکات، ده‌کرێت ئه‌م ڕێکخراوه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نفالکراوه
یه‌کێتیه‌کان بکات، له به‌رئه‌وه جارێکی تر له‌به‌ر جه‌هلی سیاسی و
بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و کۆکردنه‌وه‌ی ڕای که‌سوکاری
ئه‌نفاله‌کان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و باری لاری یه‌کێتی له
گه‌رمیان ڕاست بکه‌نه‌وه که‌وتنه بانگه‌شه دژی نوسه‌رو سیناریست و
گۆڕانخواز دڵشاد حسێن که‌وا هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانه و کاندیدیش بوه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان، ڕاگرتنی ئه‌م
درامایه هیچ مانایه‌ک ناگه‌یه‌نێت جگه له زینده‌به‌چاڵکردن و
ئه‌نفالکردنی هونه‌ر ، کوردساتیش ویستی ئه‌نفالکردنی ئه‌م درامایه
دیزه به ده‌رخۆنه بکات و خۆڵ به چاوی بینه‌راندا بکات، به‌ڵام
نه‌یانزانی سه‌رده‌می دیزه به ده‌رخۆنه به‌سه‌رچوه‌و جه‌ماوه‌ر زۆر
له‌وه وشیارتره که‌وا به ڕوداوه‌کان نه‌زانن ، واشیان هه‌ست کرد
که‌وا زۆر به ئاسانی به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا تێپه‌ر ده‌بێت.
|