٦\١٢\٢٠١٠
هێزی میلیشیا و
مافی ژن له کوردستان!

ئه‌کره‌م عەبدوڵا
هه‌موو ساڵێک له‌م کاته‌دا هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوو تیژی
دژی ژنان له‌جیهاندا را ئه‌گه‌یه‌ندرێت ، له‌کوردوستانیش دا ئه‌م یاده‌ئه‌کرێته‌وه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی و پارتی هه‌ر له‌ته‌له‌فیزێۆن و
رادیۆ‌و رۆژنامه‌کانیان تا ئه‌گاته‌کادیره‌کانی خواره‌وه‌یان ئه‌که‌ونه‌لێدوان
و قسه‌کردن له‌م باره‌یه‌وه . له‌م رۆژه‌دا ئه‌که‌ونه‌به‌خشینه‌وه‌ی
شیعارات و قسه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ . به‌م بۆنه‌یه‌وه‌رۆژنامه‌وده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانیان
ئه‌رازێننه‌وه.
به‌پرسه‌حکومی یه‌کانیان چاکتر وایه‌بڵێین به‌رپرسه‌حیزبیه‌کانیان ، ئه‌که‌ونه‌لێدوان
و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا .
به‌ڵام هیچ کام له‌مانه‌نه‌یان توانی تۆزقاڵێک له‌و راستی یه‌بگۆڕن که‌له‌ماوه‌ی
بیست ساڵی رابوردودا ده‌رهه‌ق به‌ژنانی کوردوستان کراوه.
زیاتر له‌سه‌ده‌ها ژن له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردی‌دا بونه‌ته‌قوربانی
و تیرۆر کراون یان خۆیان سوتاندووه، به‌شێک له‌م ئامارانه‌له‌هاندێک
رۆژنامه‌و سایته‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌که‌ئه‌مه‌ڕۆژانه‌به‌ر گوێمان
ئه‌که‌ون یان ئه‌یان خوێنینه‌وه.
هه‌موو ئه‌م کاره‌ساته‌ش به‌هۆی داب و نه‌ریتێکه‌وه‌یه‌که‌ئیسلام سه‌ر‌چاوه‌که‌یه‌تی
و له‌کۆمه‌ڵگادا به‌زۆر کردویانه‌به‌کلتور به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه. ڕۆژێکیش
نه‌مان بیست یان نه‌مان خوێنده‌وه‌که‌فڵانه‌که‌س له‌سه‌ر کووشتنی ئافره‌تێک
بخرێته‌زیندانه‌وه‌و سزای کاره‌که‌ی خۆی وه‌ربگرێت . هه‌ر وه‌ک و ئه‌وه‌ی
ئافره‌ت ئینسان نه‌بێت وتاوانباریش کارێکی ئاسای کردبێت ، یان کارێکی
کردووه‌که‌به‌هه‌قی خۆی ئه‌زانێت .
له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌ئه‌گه‌ر که‌سێک جه‌ریمه‌یه‌ک بکات ئه‌بێت
سزاکه‌ی بکێشێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌یاسایه‌ک رێک خراوه، که‌ئه‌م
یاسایه‌ش له‌سه‌روو هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه،ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی که‌یاساکه‌جێبه‌جێ
ئه‌کات .
ده‌وڵه‌ت کاری رێکخستنی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌رشانه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌یاساو
موئه‌سه‌سات هه‌یه، وه‌هێزێکیش ته‌نها سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بێت بۆ جێ به‌جێ
کردنی کاره‌کانی نه‌ک میلیشیای حیزبی .
به‌ڵام پرسیاره‌که‌ئه‌وه‌یه، ئایه‌له‌کوردستان شتێک هه‌یه‌پێ ی
بووترێت هێزی ده‌وڵه‌ت ؟ وه‌ئه‌وه‌ی له‌کوردوستان ووجوودی هه‌یه‌ئایا
به‌راست ئه‌توانێت جێ به‌جێ که‌ری یاسابێت ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یه‌ها پرسیاری تر پێویست ناکات زانکۆت
ته‌واو کردبێت یان ده‌یه‌ها کتێبت خوێندبێته‌وه‌و یان توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی
زۆر به‌توانا بیت ئینجا ئه‌تونیت وه‌ڵامت هه‌بێت بۆیان .
که‌سێکی ساده‌ش ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی که‌له‌کوردوستاندا هه‌یه‌میلیشیای
حیزبه‌کانه‌نه‌ک هێزێک بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون سه‌یری خه‌ڵک
بکات .
بۆیه‌له‌هه‌ر شوێنێک میلیشیا هه‌بێت ،واته‌هێزی چه‌کداری حیزبه‌کان
جێبه‌جێ که‌ری یاسا بن هه‌تمه‌ن وای ئه‌به‌ن به‌ڕێوه‌که‌به‌ئاره‌زوی سه‌رکرده‌کانیان
بێت . یان وا چاکتره‌بڵێین به‌دڵی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌یانبێت.
بۆیه‌له‌کوردوستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلیشیای حیزبه‌کان خاوه‌ن چه‌ک و
پاره‌یه‌کی زۆرن ، قووه‌تی ئه‌م هێزه‌زۆرتره‌له‌پۆلیسێک که‌بۆ بژێوی
ژیانی ئه‌و کاره‌ئه‌کات .مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی یه‌کێتی و
پارتی توانای جێبه‌جێ کردنیان زۆر زیاتره‌له‌هه‌ر یاسایه‌ک که‌وجودی هه‌بێت
.
له‌کوردوستاندا هه‌موو موچه‌خۆری حیزبین . ته‌نانه‌ت به‌ئه‌وه‌شه‌وه‌که‌ناویان
لێناوه‌ده‌وڵه‌ت . له‌هه‌موو دونیادا ده‌وڵه‌ت بوجه‌ئه‌دات به‌حیزبه‌کان
به‌ڵام له‌کوردسوستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. هه‌رچی سه‌رمایه‌ی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌یه‌له‌ده‌ستی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کاندایه، هه‌تمه‌ن بۆ
پاراستنی ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ش پێویستیان به‌هێزێکی میلیشیای هه‌یه.
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوادا قسه‌کردن له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت یان هه‌ر
مافێکی تری کۆمه‌ڵگا مانایه‌کی عه‌مه‌لی په‌یدا ناکات .
چونکه ئه‌وانه‌ی که‌تاوانبارن به‌کوشتنی ئافره‌ت ،ئه‌گه‌ر هه‌مویان نه‌بێت
به‌شێکی زۆریان له‌ناو حیزبه‌کاندان به‌تایبه‌تی پارتی ویه‌کێتی .که‌واته‌هێزیک
خۆی داڵده‌ی بکوژان بدات چۆن خۆی ده‌ستی تێئه‌چێت بیانگرێت و بیانخاته‌زیندانه‌وه.
یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی هێزی میلیشیا ئه‌وه‌یه‌که‌ته‌نها گوێ بۆ سه‌رکرده‌ی
حیزبه‌که‌ی ئه‌گرێت ، به قسه‌ی ئه‌ویش ئه‌جوڵێته‌وه. نمونه‌ی له‌و
چۆره‌شمان زۆره‌له‌کوردوستان ،شه‌ری ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو که‌یه‌کێکیان
ئه‌یه‌وێت باشتر خزمه‌ت بکات و لاکه‌ی تریان ناهێڵێت بۆیه‌ناچاره‌شه‌ر
باکات ، به‌ڵک و له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌ی
وای ئه‌خواست . ئه‌م هێزی حکومه‌ته‌له‌کوێ بوو کاتێک ئێران بوردومانی
خه‌ڵکی بێدیفاعی ئه‌کرد .به‌ڵام کاتێک خه‌ڵکی کوردوستان داوای سه‌ره‌تایترین
مافی خۆی بکات وخۆپیشاندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواسته‌بکات له‌ماوه‌یه‌کی
زۆر کوورتدا ئه‌توانن گه‌وره‌ترین گێز بهێننه‌سه‌ر جاده‌و به‌رامبه‌ر
خه‌ڵک رای بگرن ، ته‌نانه‌ت کاربگاته‌ته‌قه‌کردنیش . به‌ڵام ئه‌م هه‌موو
ئینسانه‌خرانه‌ژێر گڵه‌وه‌و دواتر به‌تۆمه‌تی نا‌مووس په‌رستن مه‌له‌فه‌که‌یان
پێچرایه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوو تیژی
بوین که‌مه‌سعودبارزانی به‌پێی ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌له‌سایت و
رۆژنامه‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه، ده‌یه‌ها که‌سی له‌وانه‌به‌رداوه‌که‌تاوانبارن
. ئه‌مه‌مه‌سجێکه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌تاوانبارن پێیان ئه‌ڵێت دڵنیابن به‌ئارامی
له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا بخه‌ون هیچ یاسایه‌ک نییه‌له‌کوردوستان ئێوه‌بخاته‌زیندانه‌وه.
بۆیه‌هێزی میلیشیا نه‌وه‌ک ناتوانێت مافی ژن بپارێزێت به‌ڵک و خۆشی به‌شێک
ئه‌بێت له‌و پێشێلکاریانه‌ی که‌به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت ئه‌کرێت. ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایه‌ی له‌کوردوستاندا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی
بروای به‌ئه‌حکامه‌کانی ئیسلام هه‌یه، بۆیه‌هه‌رگیز ناتوانێت یاسایه‌ک
ده‌ربکات که‌پێجه‌وانه‌ی ئه‌وبێت . ده‌سه‌ڵاتێک خۆی گیرۆده‌ی ده‌یه‌ها
نه‌خۆشی کوشنده‌بوبێت چۆن ئه‌توانێت کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بکات
.
بۆئه‌وه‌ی کوڕ‌و کچانی کوردوستان له‌سه‌ر سه‌ره‌تایترین ماف که‌هه‌ڵبژاردنی
هاوسه‌رو خۆسه‌ویستی یه‌نه‌کوژرێن پێویستیمان به‌ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی
هه‌یه. حیزبه‌کان له‌میلیشیاکانیان دابماڵدرێت و خه‌ریکی کارێ سیاسی
بن ، چه‌کیش له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌مه‌ده‌نییه‌دا بێت که‌بۆ
به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دائه‌مه‌زرێت. ئه‌وکات خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌توانن یاسایه‌ک ده‌ربکه‌ن ،وه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌تاوانبارن به‌کوشتنی
ژنان له‌کوردوستان به‌رینه‌به‌رده‌م دادگا‌و سزای خۆیان وه‌ربگرن.
28/11/2010
ماڵپەڕی ئەکرەم عەبدوڵا
|