١٢\٨\٢٠١٠
هیچ جیاوازییه‌ک
له نێوان دوژمنه‌کانماندا نییه(داگیرکه‌ر هه‌ر داگیرکه‌ره).

شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
مه‌لا مه‌حمودی حاجی عه‌لی هه‌بوو له سوله‌یمانی. جارێک پێشنوێژیی ده‌کات
له نوێژی عیشادا، فاتحه ده‌خوێنێ و پاشان ده‌ڵێ " ال‌م غلبت الترک". یه‌کێ
له نوێژکه‌ره‌کان غه‌ڵه‌ته‌که‌ی ده‌داته‌وه‌و ده‌لێ " غلبت الروم".ئه‌ویش
هه‌ر له ناو نوێژه‌که‌دا ده‌ڵێ :" گوێ مه‌ده‌رێ هه‌موویان هه‌ر
دوژمنمانن..!". ئه‌مه ده‌ڵێ و له‌سه‌ر نوێژه‌که‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت...!!!
ئه‌مرۆ بۆ دۆزی ره‌وای کورد هه‌موو دوژمنه‌کانمان وه‌ک یه‌کن و هیچ
جیاوازیه‌کیان له‌نێواندا نییه" تاکه جیاوازی ئه‌وه‌یه یه‌کیان به
عاره‌بی و ئه‌ویتریان به فارسی و تورکی قسه ده‌که‌ن" له مێژوودا ئه‌وه‌ی
سه‌فه‌ویه‌کان به کوردیان کردووه هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه که هه‌تا
رۆژی ئه‌مڕۆش هه‌ر حوکمێک فه‌رمانڕه‌وایی ئیرانی کردبێت درێژه‌ی به‌و
سیاسه‌ته‌ی سه‌فه‌ویه‌کانداوه له دژایه‌تی و شه‌ڕی کورد" شا
ئیسماعیلی سه‌فه‌وی و داستانی قه‌ڵای دمدم و خۆڕاگری و تراژیدیای خه‌ڵکی
ئه‌و قه‌ڵایه و جینۆسایدی گوندی قاڕنێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و فه‌توادانی
خومه‌ینی بۆ قه‌تلوعامکردنی ئه‌و گونده و له‌سێداره‌دانی کوردپه‌روه‌رانی
ئه‌مڕۆی نێو زیندانه‌کانی رژێمی کۆماری فاشیستی ئێران و سیسته‌می مه‌لا
ئه‌تۆمیه‌کان و سه‌رکه‌وتکردنی ئێستای کوردان له‌و به‌شه داگیرکراوه‌ی
کوردستان هه‌مووی تۆماری یه‌ک مێژوو و یه‌ک دوژمنن" بۆیه پێویسته هه‌رگیز
له خه‌یاڵی ئه‌وه نه‌بین که ئێرانیه‌کان ئه‌مڕۆ کونسوڵخانه‌یان له‌شاره‌کانی
هه‌رێم کردۆته‌وه مانای وایه دۆستمانن و خوازیاری ئاشتی و ته‌بایین
به‌ڵکو دیسانه‌وه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی سه‌فه‌ویه‌کانن له
کوردستان به‌ڵام به مۆدێلێکی جیاوازتر و له‌سه‌رده‌م و ناوێکی
جیاوازتره‌وه" ئه‌وانه‌ی له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ت و کلتوری ئێرانن
پێویسته ئه‌م راستیانه بزانن ئینجا به فارسی گفتوگۆ بکه‌ن و کلتور و
هونه‌ر و مێژوو و زمانی خۆیان وه‌لا بنێن و بایه‌خ به فارس بده‌ن..!
تورکه‌کانیش هه‌ر له‌سه‌رده‌می حوکمی ئیمپراتۆریای عوسمانلیه‌وه
کوردیان کردۆته قۆچی قوربانی ئامانج و نیاز و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
خۆیان و به‌هۆیه‌وه کۆماری ئه‌مڕۆی تورکیایان پیک هێنا" شه‌ڕی یۆنان و
بولگار و ئه‌لبان و رووس و ئه‌رمه‌ن و فارس و عه‌ره‌بیان به کوردان
کرد و دواتر کۆماریان پێکهێنا و بوون به‌خاوه‌نی کیان و ده‌وڵه‌تی
خۆیان و به جینۆسایدی گه‌لی زیلان و له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی
پیران و سه‌ید ره‌زای ده‌رسیم و ده‌یان کۆمه‌ڵکوژی و سه‌رکوتکاری و
داگیرکاری پاداشتی کوردیان دایه‌وه و ده‌رئه‌نجام کوردیان له‌خاکی خۆی
کرده بێگانه و هه‌وڵ و کۆششێکی زۆریان دا بۆ سڕینه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌ی
کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان که تا رۆژی ئه‌مڕۆ کوردبوون یه‌کێ له
تاوانه هه‌ره گه‌وره‌کانه له تورکیا" کوردبوون له تورکیا به هه‌موو
یاسا و رێساکانی ئه‌و وڵاته واتا گه‌وره‌ترین گوناهێک و تاوانێک" هه‌ر
بۆیه له رۆژگاری ئه‌مڕۆمان به تایبه‌ت دوای ئازادبوونی به‌شی
باشووری کوردستان تورکه‌کان له پێناو سه‌رکوتکردنی کوردانی باکورد هه‌موو
هه‌وڵ و کۆششه‌کانی خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ هاوکاریکردنی باشوور و تا
ئێستاش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆیان نزیک ده‌که‌نه‌وه له رووی بازرگانی
و رۆشنبیری و سیاسی" به‌ڵام به‌هه‌مان نه‌فه‌سی عوسمانلیه‌کان" به هه‌مان
لۆژیکی ئه‌تاتورک" له‌سه‌ربنه‌مای نکۆڵی کردن و خه‌ونی نه‌زۆکیان بۆ
سڕینه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌ک و ره‌گ و ریشه‌ی کورد له‌ناوچه‌که" له‌پێناو ئه‌وه‌ی
که کورد هه‌رگیز نه‌بێته خاوه‌نی که‌سایه‌تی و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی
خۆی" بۆیه ده‌خوازن ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سه‌ربازیه‌وه بۆیان نه‌گونجا
و نه‌لوا به رێگه‌کانی تری بازرگانی و رۆشه‌نبیری و هونه‌ریه‌وه تاقی
بکه‌نه‌وه" ئیتر ئه‌وانه‌ی پێیان وایه تورکیا سیاسه‌تی خۆی گۆڕیووه
به‌رامبه‌ر به کورد به‌تایبه‌تی باشوور نه‌رمی ده‌نوێنێ و خوازیاری
ئاشتی و ته‌باییه ئه‌وا به‌هه‌له‌داچووه چونکه پیش ئه‌و به‌رنامه‌یه
با تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی دروست سیاسه‌تی کرانه‌وه به‌رامبه‌ر به
کوردانی باکور په‌یڕه‌و بکات نه‌ک باشوور" با له‌بری کرانه‌وه و ئاشتی
درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و سه‌رکوتکاریه‌کان و ره‌شه‌کوژیه‌کانی ده‌رهه‌ق
به کورد بوه‌ستێنێ له تورکیا ئینجا له‌باشوور نزیک ببێته‌وه.
عێراقی تازه" عێراقی فیدرال(که ته‌نها خۆمان وا ده‌ڵێین و عه‌ره‌به‌کان
ئیمانیان پێ نییه)" عێراقی هه‌ڵبژاردن و دیموکراتی و تیرۆر و ته‌قینه‌وه
و تاڵان" هه‌مان ئه‌و عێراقه‌ی پێش سه‌دامه" ره‌نگه له‌سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان
تاکه سه‌دامێک وه‌کو پێشه‌وای عه‌ره‌به‌کانی عێراق له گۆڕه‌پانه‌که‌بوو
هه‌ر ئه‌ویش بڕیارده‌ر بوو له‌سه‌ر پرسه‌کان" به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ده‌یان
و سه‌دان سه‌دام له گۆڕه‌پانه‌که‌ن بۆ دژایه‌تیکردنی کورد و بڕیاره
چاره‌نووسسازه‌کان و داواکردنی مافه‌کانمان له‌وان" عێراقی پێش 2003
عێراقی گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان بوو" عێراقێک بوو که به شێوه‌یه‌کی
شاراوه‌یی بڕیاری سڕینه‌وه‌ی کوردی لێ درابوو" به‌ڵام عێراقی تازه
عێراقی سڕینه‌وه‌ی کورده به هه‌ڵبژاردن و بڕگه یاسایی و ده‌ستوریه‌کان"
عێراقی تازه بۆ ئێمه‌ی کورد هیچ سوودێکی نابێت" چونکه هیچ جیاوازیه‌کی
ئه‌وتۆ له‌نێوان لۆژیکی سه‌دام حوسێنی گۆڕبه‌گۆڕبوو و مالکی و عه‌لاوی
و نوجه‌یفی و به‌چه‌کانی تری به‌عس نابینرێت و به‌رامبه‌ر به دۆزی ره‌وای
کورد یه‌ک بۆچوون و یه‌ک په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و یه‌ک ئاراسته بیرکردنه‌وه‌یان
هه‌یه" ئێمه هه‌میشه دروشمه‌کانی برایه‌تی و ئاشتی و به‌یه‌که‌وه
ژیان و دیموکراتیه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر به‌رز ده‌که‌ینه‌وه" که‌چی ئه‌وان
ره‌تی هه‌موو ئه‌و خواست و دروشمانه‌ی ئێمه‌ن" حکومه‌تی عه‌ره‌بی سوریش
به‌هه‌مان ئه‌قلیه‌تی سه‌دام بیرده‌کاته‌وه و هه‌رگیز دۆستی کورد نه‌بووه
و نابێت ئه‌گه‌ر رۆژگارێکیش خۆی له کورد و بزووتنه‌وه کوردیه‌کان
نزیک کردبێته‌وه ئه‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌سته زۆر تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌تیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی بووه له‌ناوچه‌که.
له‌کۆتاییدا پێم وایه ته‌نها یه‌ک گووتاری و یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌کده‌نگی
وامان لێده‌کات دوژمن و داگیرکه‌ره سه‌رسه‌خته‌کان حیسابمان بۆ بکه‌ن
و له په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌کان لێمان نه‌به‌نه‌وه و پلانه
دوژمنکاریه‌کانیان شکستخواردوو بێت و نه‌توانن زه‌فه‌رمان پێ ببه‌ن"
به‌ڵام به په‌رته‌وازه‌ییمان ئه‌وان سوودمه‌ندی یه‌که‌من و سیاسه‌تیش
له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌تف به‌ڕێوه‌ناچێت که هه‌ر ده‌وڵه‌تێک نیو هه‌نگاو
لێمان بێته پێشه‌وه ئیتر هه‌موو راز و ده‌ردی دڵ و نهێنی و خواست و
ئامانجه‌کانمانیان بۆ هه‌ڵڕێژین و بێ سێ و دوو به دۆست و برا و ئه‌وشتانه‌ی
له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین" ده‌بێت ئه‌وه له‌بیر نه‌که‌ین که بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی
وه‌کو ئێمه‌ی کورد که تا ئێستا که سه‌ده‌ی 21ه هه‌ر ژێرده‌ستین و
دوژمنه‌کانمان هه‌ر دوژمنمانن" چونکه نه‌ته‌وه و خاکه‌که‌مان هه‌ر
داگیرکراوه" تا ئه‌وساته‌ی وڵاته‌که‌مان له‌ژێرده‌ست و چه‌پۆکی
خوێناوی ئه‌واندایه دوژمنمانن جا جیاوازیان نییه چ عه‌ره‌ب بێت یاخود
تورک یانیش فارس...!!
s4632628@gmail.com
|