١٠\١٢\٢٠١٠
هیچ که‌سێک نوێنه‌رى
من نییه.
- له په‌راوێزى هه‌ڵبژاردنى
نوێنه‌رانى کۆنگره‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان -

رزگار کۆچه‌ر
پێم وایه هیچ خۆ به زل زانین و هیچ عه‌نته‌ریاتێکى تێیدا نیه گه‌ر
بڵێم ئیمرۆ له هه‌ڵبژاردنى ده‌ست نیشان کردنى نوێنه‌رانى کۆنگره‌ى سه‌ندیکاى
رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له هه‌ولێر ده‌نگم به هیچ له‌و کاندیدانه
نه‌دا که ده‌ست نیشان کرابوون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان پێبده‌م ، چونکه
پێم وایه خۆ کاندیدکردن وخۆ پاڵاوتن بۆ هه‌ر کایه‌ک مافى هه‌موو
هاوڵاتیه‌که ناخاسمه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه به‌بێ فه‌رز کردن وپاڵپشتى
کردنى هیچ که‌س و گروپ و لایه‌نیک کار بۆ ئه‌وه بکات له رێگاى کۆنگره
یا له رێگاى هه‌ر چالاکیه‌کى دیموکراتى بگاته ئه‌و مه‌به‌سته‌ى که
هه‌وڵى بۆ ده‌دات ، ده‌نگ دان لاى من ئه‌و ئازادیه ره‌هایه‌یه که‌بێجگه
له‌ویست وخواستى خۆم هیچ که‌سێکى تر ناتوانێت ئه‌گه‌ر موڵکى هه‌موو
دونیا‌م پێببه‌خشێت بۆ ته‌نها ساتیکیش ویستى هیچ که‌سێکى ترم له‌سه‌ر فه‌رز
بکات ، وه‌لێ له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کى دیموکراتیش وه‌ک دیارده‌یه‌کى
ئاسایی هه‌موو که‌سێک مافى خۆ پاڵاوتنى هه‌یه به‌ڵام کاتێک ده‌ستگایه‌کى
گه‌وره به‌چه‌ند رۆژێک کاندیده‌کانى خۆى له‌سه‌ر حسێبى ماندووبوونى ئه‌م
وئه‌و ده‌ست نیشان ده‌کات و به هه‌موو شێوازکیش کار بۆ ئه‌و ده‌کات فه‌رزى
ئه‌و واقیعه نادیموکراتیه بکات بۆ ئه‌وه‌ى کاندیده‌کانى بگه‌نه
کۆنگره‌ى سه‌ندیکایه‌ک که تا ئێستا له‌ناوچه‌که جۆره شازیه‌کى زۆر
سه‌رسورهێنه‌رى تێدا به‌دى ده‌کرێت که ئه‌ویش بریتیه له زۆرى وبۆرى
به‌ناو رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و جۆره به‌ره‌ییه‌ى که هه‌موو حزبێک
نوێنه‌رى خۆى تێدا هه‌یه به‌بێ ره‌چاوکردنى کارى پیشه‌یى وئه‌زموون گه‌رى
و لێهاتوویى.
من تێناگه‌م بۆچى ده‌بێت سه‌ندیکاى هه‌رێمێکى چوار پارێزگایى پێنج هه‌زار
ئه‌ندامى هه‌بێت ، پاشان منیش وه‌ک زۆرێک له‌وانه‌ى که ده‌مێکه له
بازنه‌ى گه‌ران به‌دواى ئه‌م وه‌ڵامه ده‌سورێنه‌وه ده‌پرسم کێ
رۆژنامه‌نووسه ؟ ئایه به که‌سێک ده‌گوترێت رۆژنامه‌نووس له ژیانى
دا دێرێکى نه‌نووسیبێت یا راپۆرتێکى رۆژنامه‌نوسى ئه‌نجام نه‌دابێت ؟
من نازانم ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى رۆژنامه‌نوسانى به نوسراوى ده‌ستگاکه‌ى
له گیرفان کرد ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ؟ یا به‌و که‌سه ده‌گوترێت
رۆژنامه‌نووس ته‌نها پیشه‌ى کار کردن بێت له میدیایه‌ک ؟ یا ئه‌گه‌ر
جه‌ناتایه‌ک و قات وریباتێکى سوڵتانت له به‌ر کرد رۆژنامه‌نووسى دیاره
ئه‌م پرسیارانه‌و کۆمه‌ڵێک پرسیارى تر ده‌مێکه له هه‌زرو خه‌یاڵم ده‌سورێته‌وه
به‌ڵام دڵنیام وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى که من مه‌به‌ستمه
رووبه‌رووى ئاماده‌کارانى کۆنگره‌ى رۆژنامه‌نووسانى بکه‌م هیچ وه‌ڵامێکى
نابێت چونکه پێم وایه هه‌ر له ئێستاوه به‌یانى خیتامیش ئاماده
کراوه که‌سه‌کانیش ده‌ست نیشان کراوون تا چه‌ند ساڵێکى تریش به هه‌مان
شێوه‌ى ئه‌م جاره هه‌ڵبژاردنى کاندیه‌کانى پرۆسه‌یه‌کى سه‌قه‌تمان بۆ
به‌رێوه ببه‌ن.
به هه‌ر حاڵ ئیمرۆ زۆر زۆر ئاسوده‌م که ده‌نگم به‌و که‌سانه نه‌دا
که چاوه‌رێى ئه‌و بوون به چه‌پڵه لێدان ده‌ربچن له‌م رۆوه‌ش بریارم
داوه له هه‌موو پرۆسه‌یه‌کى دیموکراتى گه‌ر شه‌ره‌فى ده‌نگ دانم پێ
به‌خشرا ئه‌و ده‌نگى من یا سپى وه‌ک کاغه‌زه یا بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که
هه‌ڵقوڵاوى ئێش و ئازاره‌کانى جه‌ماوه‌ره نه‌ک بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که
توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاک و چۆنیشی نییه...
ماڵپه‌ڕی رزگار کۆچه‌ر
|