٥\٦\٢٠٢٤
هیچ
کون
بووە.

فه‌رهاد
کەریم
لەگەڵ به‌رد ناچمه
شه‌ڕ، بوودا
ده‌م پێویستی به پشووه، زمان نه‌کاته گۆڕ، خودا
بانگی خۆم ده‌که‌م، گوێم له خۆم نییە، گوێله‌خۆبوون ته‌نیاییه
مرۆڤ جوانه گوێنه‌گرێ، ئارامیی برینداره، رێی مردن نه‌مرێ
پیسییت له ده‌نگ ده‌رکه، رابردوو تاریک، شکان که‌وتۆته ئه‌مڕۆ
سپێدە دیارنییه، داهاتوو کۆده‌کاته‌وه یا ده‌یبا با
کون بووه با،
دڕان که‌وتۆته ئه‌مڕۆ، به دوای ترووسکاییم له تاریکیی
ئاو بوودا
سێبه‌ر له داری دا
رژا له گەشت بوودا
لێره گۆڕێک هه‌یه و مردنی خودا
هه‌میشه خه‌ریکی فرۆشتنی هیچم
ده‌نگت ئازادکه، به دوای ده‌نگی خۆتدا بڕۆ، هیچ، هیچی لێ که‌م نابێ
با کون بووه، مردن کون، دڕان که‌وتۆته ژیان
کۆخینی کون بووه، بینینی کون، ده‌نگی کون، پڕ با بووه، گڤه گڤ رژاوه‌ته
ناو بیستن
بوونه‌وه‌ر پڕ کون بووه، ژیان نادوورێته‌وه
چاوەڕێی مردنێکی خێرام، مردن نه‌زانێ، کونه‌کانی مردن نه‌گیرێ، رێ نه‌بێ
بمرم
مارێکی خه‌مگین و کون بمگه‌زێ، ژه‌هر بچێته ناو مردنم، مردنم بمرێ و
کون بم و نه‌مرم
هێنده‌ی له کون بوون ده‌ترسم له مردن نا
کون بیت با ناتبا
کون بیت نامری
ژیان ده‌تخوا
وه‌ک ئاین کون
هیچی دا خوا
بوودا
ئەندێشە
له هیچی
رووا
خوا
سه‌یری هاتن و ئاوابوونی رۆژ، گوێ له بوونه‌وه‌ر، بۆنی باران، ئیش له
ده‌نگ، کون شمشاڵ
مردن
له خوای
له بای
له ئاوی
دره‌ختی
بوودای
له هیچ....
ژیان
له ماسی
مریشک
له مار
مانگا
له مۆز
هیچ...
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|