هیچ كوڕێك به نیازی ئه‌وه نه‌بێت پێیبڵێم خۆشمده‌وێی ..! زانا گه‌ڵاڵی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیمه‌وه له چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی به‌شداری كاری شانۆیی و گروپی موزیكم كردووه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گروپی هونه‌ری لانه‌ی منداڵانی كوردستاندا كارم كردووه . هونه‌ر لای من خۆزگه و ئاواتی هه‌میشه‌ییمه‌و ده‌مه‌وێت به‌رده‌وامبم، به‌ده‌ر له شانۆ‌و دراما حه‌زیش به موزیك ده‌كه‌م و كاری وێنه‌كێشانیشم هه‌یه و هه‌ر لێره‌ش له‌سوید ده‌ستمكردووه به كاری وێنه كێشان .
* ده‌رباره‌ی كاركردنیش له‌بواره‌كانی شانۆ و دراما‌و سینه‌مادا ، شایی وتی : * هه‌موویان هونه‌رن ، هه‌رچه‌نده كه‌متازۆر جیاوازییان هه‌یه ، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له‌كاری درامایه . *له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه زیاتر ده‌خوازێت ڕۆڵی چ كه‌سایه‌تییه‌ك یا كاراكته‌رێك به‌رجه‌سته بكات ؟ شایی ده‌ڵێت: * گرنگ نییه هه‌ر ڕۆڵێكم بده‌نێ ! گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كامیاندا خۆم ده‌بینمه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنم ، هه‌ر ڕۆڵیك بێت بۆ من ئاساییه ، به‌ڵام زیاتر حه‌زده‌كه‌م ڕۆڵێكم بده‌نێ كه‌باس له كچێكی حاقڵ و سالار بكات . * ئاوێزه ، شایی كچه ئه‌كته‌ری دواندو پرسیشی ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكت بده‌نێ خۆت به‌دڵت نه‌بێت به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌یت ؟ * بێگومان به‌رجه‌سته‌ی ناكه‌م ! چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به زۆربێت ئه‌وا هونه‌رو كاری شانۆ‌و دراما به زۆر نابێت . * ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی تاچه‌ند حه‌ز ده‌كات له چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیدا ڕۆڵببینێ ؟ شایی وتی : * ڕۆڵی خۆشه‌ویستی لای من كه‌مێك ناخۆشه‌و زۆر حه‌زم له ڕۆڵی خۆشه‌ویستی نییه . *هه‌روه‌ها وتیشی: * له‌ڕاستیدا به هه‌رسێ زمانی كوردی سویدی ئینگلیزیش كارمكردووه‌و هیچ جیاوازییه‌كیش نییه . به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له كوردییدا زیاتر سه‌ركه‌وتن به خۆمه‌وه ده‌بینم . * به‌چی كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌رسامیت ! ئه‌گه‌ر حه‌زبكه‌یت له كارێكی دراما دا ئه‌و ڕۆڵه ببینیت ؟ * پرسیارێكی زۆر به جێیه، خۆزگه ده‌رهێنه‌رێك ده‌هات و به منی ده‌وت خۆت كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ خۆت دروستبكه‌و بیخوڵقێنه ! ئه‌وكاته بۆ من زۆر ئاسانه باشترین كه‌سایه‌تی دروستبكه‌م . ( دوور له موجامه‌له ) كه ئه‌ویش دایكمه ،، *ئه‌و كه‌سه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا ده‌بێته هاوسه‌رت پێتخۆشه چۆن كه‌سایه‌تییه‌ك بێت ؟ * له‌ڕاستیدا هه‌تا ئێستا بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه جارێ په‌له ناكه‌م له‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێتیدا ، به‌ڵام باشتره بۆ پیاوان یان كوڕان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیان بن ( به‌شه‌خسییه‌تبێت ) باشتره . * تاچه‌ند حه‌ز به‌خواردنه كورده‌وارییه‌كان ده‌كه‌یت ؟ چ خواردنێك زیاتر ؟ * به‌گشتی حه‌زم له‌هه‌موو خواردنێكی كوردییه ، به‌ڵام زۆرم حه‌ز له كفته‌ی سابونكه‌رانه . * به چ شتێك دڵ ته‌نگ ده‌بیت ؟ * دڵ پیسی و ناحه‌قی و نایه‌كسانی پیاو و ژن ، كاتێك ماڵه‌وه‌مان خه‌مێكیان ده‌بێت ئه‌وكاته من زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم ، هه‌رگیز حه‌زناكه‌م چ دایك یان باوكم بچنه ژێرباری خه‌فه‌ت و مه‌راقی ژیانه‌وه . *له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ده‌گمه‌ن وابووه كچ سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كوڕ ده‌ربڕێت ، به‌ڵام شایی ئه‌گه‌ر كوڕیكی خۆش‌ویست تاچه‌ند ئاماده‌یه ده‌ستپێشخه‌ربێت ؟ * هه‌رگیز هیچ کوڕێک به نیازی ئه‌وه نه‌بێت، كه من سه‌ره‌تا پێی بڵێم خۆشمده‌وێیت، پێشئه‌وه‌ی ئه‌و به من بڵێت.
|