٣\١١\٢٠١٢
هیچ شتێک لە مرۆڤ
پیرۆزتر نییە!

دەشتی جەمال
چەند هەفتە له‌مه‌وبه‌ر، پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینییەکان، لە
لایەن کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمان و بە پشتیوانیی پارتی دیموکراتی
کوردستان، هێنرایە نێو پەرلەمان. دوایی ئەوەی خۆێندنەوەی یەکەمی بۆ
کرا، رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ره‌وه و
ناوه‌وه‌ی کوردستان بۆ‌وه. بە تایبەتیی رۆڵی بەرچاوی ''کەمپینی
بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادیی رادەربرین''، بەرامبەر بەم پرۆژە
بڕیارە، له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م ناڕەزایەتییه‌دا راوه‌ستا و سەرئەنجام
توانرا، پرۆژە بڕیارەکه له رووی یاساییه‌وه په‌ک بخا. بەڵام هێشتا
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جێگای مشت‌ومڕ و هەوڵدانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی جارێکی تری
پڕۆژه یاساکه بۆ نێو په‌رله‌مان، لە لایەن هێزە ئیسلامییه‌کان و بە
هاوکاریی راسته‌وخۆی دەسەڵات.. له‌م باره‌یه‌وه پێویسته به‌ره‌ی
ئازادییخوازان و مرۆڤدۆستان له ئاستی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه و په‌کخستنی
پڕۆژه یاساکه‌دا، رانه‌وه‌ستن و بازنه‌یه‌کی تر به رووی کۆنه‌په‌رستان
و هه‌وڵه‌کانیان بۆ گێرانه‌وه‌ی پڕۆژه یاساکه بکه‌نه‌وه و
تێکۆشانێکی فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی له راستای پەردەهه‌ڵماڵین لە رووی
ئیسلامییەکان و رۆڵی زیانباری دین، بگرنه‌به‌ر. بە تایبەتیی ئاین وەک
دیاردەیەکی سه‌پێنراو به‌سه‌ر کۆمەڵگای ئه‌مڕۆی کوردستاندا، کە بۆته
هۆکاری چه‌ندین دەردەسەریی و کۆیرەوەریی و ریسواکردنی مرۆڤی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه.
من لە ریزی ئەو کەسانەم کە بڕوام بەوە هەیە مرۆڤ تا ئەوپەڕ دەبێ ئازاد
بێ بۆ دەربڕینی هەر بۆچوون و باوه‌ڕێک، کە بڕوای پێیەتی تەنانەت گەر
دواکەتووترین و کۆنەپەرستترین بڕواش بێ. پێویستە کۆمەڵگا خۆی لەبەر
رابگرێ. ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئازادیی مرۆڤەکان دابین بکا نەک رێگای لێبگرێ.
و بیروبۆچوونی ئازادانه‌ی هاوڵاتیان سه‌رکوت بکا. بۆ ئەوە کۆمەڵگای
کوردستان بچێتە پێشەوە تاکی کورد پێویستە ئازاد بێ لەوەی توانای
داهێنەرانەی هزریی و کردەیی خۆی گەشە پێ‌بدا، ئازاد بێ لە رەخنەگرتن لە
هەر شتێک، جا لایەنی سیاسی بێ یان کلتووریی و ئاینیی بێ. هەروا نابێ
هیچ بیروباوه‌ڕێک به پیرۆز ناوزەد بکرێ، جگه له مرۆڤ خۆی نه‌بێ.
مرۆڤ هه‌ڵگری هه‌ر ئایدیۆلۆژی و ئاین و باوه‌ڕێک بێ، به خراپ یان به
باش، مافی خۆیەتی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک به گونجاوی ده‌زانێ رایبگەیەنێ.
له‌م کاره‌شیدا ده‌بێ رێز و کەسایەتی و شکۆمەندیی پارێزراو بێ و بە
چاوی سووک و تاوانباره‌وه تەماشا نەکرێ... کۆمەڵگای کوردستان پێویستی
بە یاسایەکە کە ئەو مافانەی تێدا دەستەبەر کرابێ نەک بە پێچەوانەوە.
یاسایەک بۆ چوارچێوەگرتنی مرۆڤ و ئازادییەکان و چالاکیی داهێنەرانەی بێ،
هه‌ر مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه بێ و به هه‌ر جۆرێک پاساو بدرێ، دژی
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆششی مرۆڤه‌کانە.
ئەمڕۆ بە ناهەق حیزب و لایەنە سیاسییە ئیسلامییەکان کە به پشتیوانیی
لایەنە سیاسییەکانی دەسەڵات بە خاتری گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و
بەدەستەوەگرتنی کورسیی دەسەڵات، هاوکات بە هاوکاریی دەوڵەتانی ناوچەکە
سەرمایەی زەبەلاح و دەرفەتیان بۆ هاتۆتە پێش تا خۆیان داسەپێنن. بە
دەیان دەزگای راگەیاندن و میدیا رۆژنامەیان لەبەردەست دایە جگە لە
دەیەها سەکۆی دیکە لە مزگەوتەکانەوە کە بەم رۆژگارە بانگەشە دەکەن و
هاوڵاتیان رووبه‌ڕووی چه‌مکی کافر و شەیتان دەکەنه‌وه و مرۆڤەکان
زەلیل دەکەن بە بەخشینەوەی پاداشتی ئەو دنیا. هه‌روه‌ها ژنان کۆیلە
دەکەن و مافه‌کانیان به به‌ره‌ڵایی و فه‌ساد ناوزه‌د ده‌که‌ن، هانی
حیجاب ئەدەن، مندالان چاوترسێن دەکەن و به چوارده‌وری خۆیاندا له دژی
زانست و رۆشنگه‌ریی و مۆدێرنیزمه‌بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا راده‌وه‌ستنه‌وه
و (ئەسارەت)ی هزریی بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌م هێزانه بە تەواوی
توانایانه‌وه خەریکن رووخساری کۆمەڵگا ئاینیی دەکەنه‌وه... هێشتا
بەمەشەوە راناوەستن داوای یاسایەکش دەکەن تا باوەڕی خۆیان زاڵ بکەن،
داوا ده‌که‌ن مرۆڤی کورد زەلیل و بێ توانا و بێ ئیرادە بکەن.
مەترسیی سەپاندنی ئەم یاسایە هەر ئەمەندە نییە بەڵکو مافی هاوڵاتی و
ناسنامه‌ی مرۆڤی تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بۆ
نموونە هەر ئەو بانگەشانەی لەم رێرەوەدا ئەم ماوەیە نیشانیاندا. حکومی
رەهای ئەوەی کە هەموو کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی ئیسلامییە و بەو
واتایەش هەر رەخنەیەک لێی بەزاندنی هێڵی سوورە؟ بە راستیی ئەمە ئیتر
ئامانجێکی سیاسیی لە پشتەوەیە تا مۆرێک بنێن بە نێوچەوانی من و هەزاران
که‌سی ئازادییخواز و مرۆڤدۆستی ترەوه. ئه‌مه کۆششێکە بۆ بە
ئیسلامیزه‌کردنی کوردستان و هەنگاونان بەرەو بەئەفغانییکردنیه‌تی. ئەم
جەختکردنەی ئیسلامییەکان و تەنانەت دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ ئەوەیە کۆمەڵگای کوردستان دەستەمۆ بکەن و دواکەوتوو بیهێڵنه‌وه و
خه‌ڵکه‌که‌شی بێ ئیرادە بکەن، تا بیر لە ئاڵوگۆڕ نەکه‌نەوە و پێش نه‌کەون
و تواناکانیان گەشە نەکا، تا رێگە بگرن لە ئازادیی تاکەسیی و
مەدەنییەکان، تا ژنان پلە دوو و بێ ماف بکەن وەک ئامرازێک بۆ
خزمەتکردنی پیاوان له چواردیواری ماڵدا رایان بگرن. بە داخەوە یاسای
فرەژنیی یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی پشتی ئه‌و کۆششانەیە که ده‌سه‌ڵات
و به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستان بۆ به ئیسلامیی ناساندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی
کوردستان، پێیگه‌یشتون.
من دەپرسم ئایە بە راستیی ئەوە دین و ئیسلام و باوەڕە ئیسلامییەکانە
کەوتوونەتە بەر مەترسیی لە کوردستان، یان ماف و ئازادییە تاکەکەسیی و
مەدەنییەکانی خەڵکی کوردستانه؟ هەروەک لە سەرەوە باسمان کرد بەم
رۆژگارە لەمسەر تا ئەوسەری کوردستان (مینبەر)ەکان لەبەردەستی ئیوەدایە
قسە دەکەن بانگەشە دەکەن و بیری دواکەوتوانە و کۆنەپەرستانە دەبەخشنەوە،
کەچی کەس مافی رەخنەشی نییە بەرامبەرتان و کەس بۆی نییە پێتان بڵی کاکە
سەرچاوەی ئەم بانگەشەیەت لە کوێوە هێناوە؟ مافت نیەە سووکایەتیی بکەی!
مافت نییە هانی توندوتیژیی بدەی! له‌و لاشه‌وه ئەوە ئازادییخوازان و
رۆژنامەنووسان و مرۆڤدۆستانن کە خۆیان و پێنووسەکانیان بەم رۆژگارە
لەبەردەم هەڕەشەی مەرگ و راوه‌دوونان و مەترسیی گرتن دادگا کراونه‌ته‌وه،
نەک ئێوە.
بە بڕوای من کۆمەڵگای کوردستان ئیوەی پێ تەحەمول ناکرێ. منیش وەک ئێوە
هاولاتییەکی ئەو کۆمەڵگایەم لە یادمە ساڵی حەفتاکان بە دەیان لە کوڕ و
کچ و خێزانی ئەم کۆمەڵگایە کە تۆ بە ئیسلامیی بۆ ئامانجێکی سیاسیی
ناوزەدی دەکەی، شەوانی چوونە سینەما و شادیی و ئاسوودەیی و هەڵپەڕکێ له
گه‌شتوگوزاردا بوون، تا ئێستاش مەیخواردەنەوە و شەوچەرە و شادییگێڕان و
گۆرانی و مۆسیقا و هونه‌ر.. بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی خەڵکی کوردستانە.
خەڵکی کوردستان ئەوەندەی ئارەزووی پۆشینی جلوبەرگی خۆرئاوایی و
گونجاندنی فەرهەنگێکی مرۆیی و مۆدێرن دەکا، ئه‌وه‌نده نایەوێ بکەوێتە
مەڵۆزمی ئێوەوە. ئەم وێناکردن و حکومە رەهایەی لەسەر خەڵکی کوردستان ده‌یده‌ن
بەرژەوەندییەکی سیاسیی و مادیی زۆری بۆ ئێوە تێدایە.
رای ئێوە و بیروڕای ئێوە بۆ خۆتان پیرۆز و بەڕێزە، چۆنتان پێخۆشە وا
بیر بکەنەوە، ئێمەی ئازادییخوازان و مرۆڤدۆستانیش ئازادین لە
هەڵبژاردنی هە هزر و بیروڕایەک و مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی ئیوە بۆ ئێمه
پیرۆز بێ. له راستییدا کۆمەڵگای کوردستان پێویستی بە یاسایەکە بۆ ئه‌وه‌ی
کە ئێوە بخاتە ژیر کۆنترۆڵەوە و لێکۆڵینەوەتان لەگەڵ بکات لەسەر
سەرچاوەی داهات و و ئەو هەموو ریسواکردن و سووکایەتییانەی بە مرۆڤی
دەیکەن. له‌سه‌ر ئه‌و هاندانانه‌تان بۆ توندوتیژیی و ژێرده‌سته‌کردنی
ژنان و منداڵان، نەک بەپێچەوانەوە.
کۆتاییهێنان بەم جۆرە ئەپارتایدە دینییه و بەدیهێنانی سەرجەم
ئازادییەکان و هەستکردن بە ژیانی هاوبەش و پێکەوەی بە دوور لە هەر زۆر
و گوشارێک، مافی هاولاتیی یەکسان، راگرتنی بانگەشەکردن بۆ
پایەبەرزکردنی دینێک یان نەتەوەیەکه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جیاکاریی له
نێوان مرۆڤه‌کان به بیانووی جیاوازی ره‌گه‌ز و زمان و باوه‌ڕ..
بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر، پیرۆزڕاگرتنی مرۆڤ ده‌خوازێ و ده‌بێ وه‌ک
بنه‌ما و پرانسیپێکی چه‌سپاو به فەرمیی بناسرێ.
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|