په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٠\٢٠١١

ھیچ سیناریۆیەک ناتوانێ

پاساوی تاوانەکانی دەسەلات و دەسگیرکردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە کەم بکا.



ماوەی چەند ڕۆژێکە کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە، لە کوردستان و ھەندەران سەدان کەسایەتی و ڕۆشنبیرو ئازادیخوازو چەندین حزب و ڕێکخراوی لەدەوری خۆی کۆکردوەتەوەو بەشێک لەم ڕێکخراو کەسایەتیانە دەورێکی بەرجەستەیان ھەبووە لەبردنە پێشەوەی ئەم کەمپینەوە چ لەڕێگەی راکیشانی ھاوپیشتی وپەیوەندی بە نیھادو ریکخراوەکانی ترەوە چ بە شێوەی وتارو نوسین وڕوژاندنی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بۆیە دەبینین کە ئەمڕۆ جولانەوەیەکی فراوان لە گۆردایە بۆ ئازاد کردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە.


گۆمانی تێدانیە ئەم جولانەوەیە دەسەلات ولایەنە بەرپرسەکانی بەجۆرێک دووچاری نیگەرانی کردوە دەبینین کەچۆن کەوتوونەتەپەلەقاژەو سیناریۆ دروستکردن و ھەڵەداوانی پاساو ھێنانەوە بۆ تاوانەکانیان و ھاوکات بەلاڕێدا بردنی خەڵکی کوردستان لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنیانەوە. کەسەراپای ئەم ھەوڵانە بۆ ئەوەیە وانیشان بدەن کە ئیبراھیم کاکە ئەحە لەسەر داوای کەسانێک گیراوە بە بەھانەی ئەوەی گوایە ھانی خەڵکیداوە بۆ تەقەکردن و ئەو کارە بووتە ھۆی گیان لەدەستدانی کەسانێک. پێدەچیت ئەوە بەس نەبێت کە دەسەلات قوربانیانی ڕووداوەکانی ھەڵەبجەی شەھید دەسگیربکەن لەباتی تاوانباران و تەقەکەران بەڵکو لە ڕێگەی ئەم سیناریۆی لەم جۆرەشەوە زام وبرینەکانی قوربانیانی ئەم کارەساتە قوڵتر بکاتەوەو شەڕو کوشتارو دووبەرەکایەتیەکی فران بخاتە نێواننیان. کە بێگۆمان ئەمە دەتوانێت ھەوێنی کێشە کۆمەلایەتیەکانی ئەم ناوچەیە فراوانتر بکاتەوەو کارەسات و ڕوداوی گەلێک خۆێناویتر بەدوای خۆیدا بھێنێت، کە دیارە لەم ڕێگەیەشەوە دەسەلات نەک ھەر خۆی لە تاوانەکان قوتار دەکات بەڵکو قوربانیانی ئەم کارەساتەش دەکات بەگژیەکداو ئەگەر ئەمڕۆ ئیبراھیم کاکە ئەحە وەک یەکێک لەو قوربانیانە ڕاپێچی زیندان دەکەن ئەوا سبەی زیندانەکانیان بە ژمارەیکی ھەرچی زیاتری ئازادیخوازان و ھەلسوراوانی لەچەشنی ئیبراھیم پڕدەکەنەوە.


ڕۆشنە دیویکی تری ئامانجی ئەم سیناریۆیە ئەوەیە کە دەسەلات لە ڕێگەی ئەم دەستدرێژییەوە بۆ سەر یەکێک لە قوربانیانی ڕوداوەکانی شاری ھەلەبجە کەھەلسوراویکی دیاری خۆپیشاندانەکانی شاری ھەلەبجە بووە تا ئاستی کیشەیەکی شەخسی دابەزێنێت وبەم جۆرەش دەستگیرکردنی ئیبراھیم کاکە لە پەرچەکرداریکی سیاسی خالی بکاتەوەو بۆ ئەوەی کە بەر بەشەپۆلی ئەو نارەزایەتیە بگریت کە خەڵکی کوردستاندا دژ بە دەستگیرکردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە دەریدەبرن.

بۆیە ئیمە وەک کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە دروستکردنی ھەرجۆرە سیناریۆیەکی فریودەرانەی لەم چەشنە بەھەوڵێکی پوچ و بێ ناوەرۆک دەزانین کە بە مەبەستی شێواندنی ڕاستیەکانە تا بەھەر نرخێ بووە ئەم دەسەلاتە تاوانەکانی سەرشانی خۆیان کەمکەنەوەو بازنەی پشێوی لەنێوان خەڵکی کوردستاندا فراوانتر بکاتەو لەم ڕیگەیەشەوە شانی خۆیان لەبەرپرسیاریەتی سەرجەم تاوانەکانی پاش ڕووداوەکانی ١٧ شوبات خالی بکەنەوە . بۆیە جارێکتریش ئەو ڕاستیە دووپات دەکەینەوە کە لەخۆین ھەڵکێشانی جەستەی ١٠ کەس لە ئازیزانمان بەتاوانیکی بێ پاکانەی دەسەلات دەزانین و یەک بەیەکی ئەو ١٠ قوربانیەی کە لەو خۆپیشاندانانە گیانیان لەدەستدا بە ھەردوو پۆلیسەکەی شاری ھەلەبجەی شەھیدیشەوە بە قوربانیای ئەو ڕووداوانە دەزانین و دەسەلات بەرپرسە لییان و پێویستە بەواچوونێکی تەواو عادیلانە بکرێت لەسەر ئەو ڕووداوانەو یەک بەکی تاوانباران بدرینە داگا تا سزای پێویستی خۆیان وەرگرن. جێگەی خۆیەتی ھەر لێرەشەوە ئەوە ڕاگەیەنین کە ئێمە دۆسەی قوربانیان و لێنەپرسینەوە لەتەقەکەران وتاوانبااران دەگەیەنینە نیھادە نیونەتەوەیەکان و لەڕێگەی ئەوانەوە بەدواچونی تەواو لەسەر ڕووداوەکان وچارنوسی قوربانیان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران دەکەینە ئەمری واقع. لە کۆتایدا ئەوەش بلین کە بەدلنیای خەلکی کوردستان گەلێک لەوە ھۆشیارترو چاوکراوەترن کە لەڕێگەی ئەم جۆرە سیناریۆ دروستکراو ئامانجدارانەوە فریو بدرین. ھەربۆیە ڕایدەگەیەنین کە ئازادکردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە تەنیا ھەنگاویکی سەرەتایە بۆ پەلکێشکردنی ھەمووتاوانباران بۆ لێکۆلینەوەو بەردەم دادگاو سزادانیان.

 

 

کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراھیم کاکە ئەحە
١٩\١٠\٢٠١١

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک