په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٦\٢٠١٤

حکومەتی (سەردەمی قۆپچە)ش دامەزرا!!!

 

 

 

نۆ مانگ کات کوشتن بە دامەزراندنی حکومەتێک ئەوپەڕی گاڵتەکردنە بە دەنگی ئەو خەڵکەی کە هێشتا لە خەوێکی قووڵ دان، حکومەتیش چ حکومەت؟! (نێچیروان) تەنیا لەبەرئەوەی کوڕی (ئیدریس بارزانی)یە لە ساڵی (١٩٩٦)ەوە هەر جێگر یان سەرۆکی چەندین کابینە بووە و ئێستاش دەبێتەوە سەرۆکی حکومەت! (قوباد) تەنیا لەبەرئەوەی کوڕی (جەلال تاڵەبانی)یە دەبێتە جێگری سەرۆکی حکومەت! (دەرباز) تەنیا لەبەرئەوەی کوڕی (کۆسرەت رەسوڵ عەلی)یە دەبێتە وەزیر! (ژن)ێکیشان هەر بۆ تامی چێشت کردۆتە وەزیر، حیزبەکانی دیکەش جارێ هەر خەریکی لەخشتەبردنی جەماوەرن و هێشتا هێندە هێز و دەسەڵاتیان نییە تا روویان بێ نەوەکانی سەرۆک و مەرۆکەکانی خۆیان بکەنە وەزیر و مەزیر، جا ئەگەر ئەوە حکومەتی سەردەمی قۆپچە نەبێ دەبێ چی بێ؟!!!

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک