په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٢\٢٠١٤

حکومەتە ئێکسپایەرەکەی کوردستانیش

ئاو وەک دڕندانەترین چەکی سەردەم بەکاردەهێنێ!!!

 

 

 

 

ساڵانێکی دوور و درێژە تێکڕای کوردان بە چاک و خراپمانەوە هەردوو حکومەتی ئێران و تورکیا بە دژە مرۆیی و دڕندە پێناسە دەکەین.. هەر لەبەرئەوە نا کە دوو حکومەتی داگیرکەر و رەگەزپەرست و چەوسێنەرن.. بەڵکە لەبەرئەوەش چونکە سامانی سروشتیی (ئاو)یان بە پێچەوانەی رێکەوتننامە و یاسایە نێونەتەوەییەکان کردۆتە چەکێکی سیاسیی و زۆر نامرۆڤانە و لە دژی گەلان و نەیارەکانیان بەکاریدەهێنن.. هەر لەو ماوانەی دواییش چەندین کەمپین و ناڕەزاییدەربڕین لە لایەن کوردانی باشوور ئەنجام دران لەسەر گرتنەوەی ئەو ئاوانەی دەڕژێنە رووباری ئەلوەن و سیروان لە لایەن رژێمی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران، کەچی ئێستا پاش ئەوەی حکومەتە سەقەتەکەی نێچیروان - بە هۆی ئەوەی کە هەرگیز ناتوانێ پشت بە میللەت ببستێ و تێکڕای سامانی کوردستانی لە نێوان ئەردۆگانی داگیرکەر و بنەماڵەکەی خۆی دابەش کردوە - لە ململانێی دەگەڵ (مالیکی)ی ئاخوندی ملکەچی ئێران تووشی شکست بووە و خەڵکی کوردستانی دووچاری بێ مووچەیی کردوە.. هەڕەشەی بڕینی ئاو لە عێراق دەکا کە مالیکی هیچ باکی پێ نییە، ئیدی تەنیا ئاو مابوو حکومەتە ئێکسپایەرەکەی هەرێم دڕندەیی خۆی پێ بسەلمێنێ.. جا حکومەتێک میللەتەکەی خۆی لەژێر پێ نابێ چۆن دەتوانێ دان بەوەدا بنێ کە هەر وڵاتێک تەنیا پشکی خۆی هەیە لە ئاوە سروشتییەکانی سەر رووی زەوی و مافی ئەوەی نییە هەمووی بەکاربهێنێ یان وەک چەکێکی ململانێی سیاسەتبازیی ئاوەکان بگرێتەوە و وڵاتانی دەوربەری خۆی وشک هەڵبگەڕێنێ.

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک