حکومه‌تی گۆڕ به گۆڕ زۆر هه‌وڵیدا زمانی کوردی له گۆڕ بنێت به‌ڵام بۆی نه‌کرا، ئه‌فسوس ڕاگه‌یاندنی کوردی وا خریکه له ناوی ئه‌بات.!!!
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د گه‌وره‌ترین کاره‌سات ئه‌وه‌یه که به ده‌ستی خۆمان زمانی کوردی له سێداره‌ده‌ده‌یین. زمان بۆ به‌رگری کردنه له گه‌لان له قه‌ڵای سه‌خت و ئاسنین به‌هێزتره، چونکه قه‌ڵا ده‌گیرێ و ده‌ڕوخێ به‌ڵام زمان هیچی لێناکرێ. { خاڵ} ڕاگه‌یاندن ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه که ده‌توانێت پێکهاته‌یه‌ک یاخود نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست و چالاک به‌رهه‌م بهێنێت. به تایبه‌تی له‌م ساته‌ده که ئێمه به سه‌ده‌یه‌کی لاسایکه‌ره‌وه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بین شته‌کان هه‌مووی چاولێکه‌رییئه‌وه‌ی که له که‌نا‌ڵه‌کانی ته‌له‌فیزیون ده‌بینرێت و ده‌وترێت بۆ به‌یانی ئه‌و پۆشاکه له‌به‌رده‌کرێت و ئه‌و ووشانه ده‌وترێته‌وه که له‌وێ بیسترێت. له کاتێکدا که سه‌یری به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌یت ئه‌و پێشکه‌ش کاره به‌ڕێزه به جۆرێک ده‌دوێت زۆه ئاسته‌مه لێیتێبگه‌یت که باسی چی ده‌کات ئه‌وه‌نده ووشه‌ی بییانی به‌کار ده‌هێنێت بۆ خۆشی نازانێت چیده‌ڵیت، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری بکه‌یت ئه‌وه هه‌ر که‌ڵکی نییه ئه‌وه‌نده له‌م ووشانه‌ت به‌ر گوێ ده‌که‌وێت پۆزۆتیڤ، نه‌گه‌تیڤ، تۆتالیتارێتی، گۆلۆباڵیزم، ئه‌ڵته‌رناتیڤ، میتیڕیه‌ڵ... هیتر... ئه‌وه وو‌شه عه‌ره‌بیه‌کانیس بابوه‌ستێت که وازی پێده‌که‌ن له زمانی کوردیی. له ڕاستیدا ئه‌مه کاریگه‌ری زۆر ترسناک ده کاته سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌ییه‌ی که گه‌وره ده‌بێت فێری ئه‌م ووشانه ده‌بێت ئه‌مه‌ش واده‌کات که رۆژ له دوای ڕۆژ زمانی کوردی له ناو ده‌چێت، له کاتێکدا که ئه‌رکی سه‌رشانی ڕاگه‌یاندنه که پارێز گاری له ڕه‌سه‌نایه‌تی زمان بکات. پاشان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام به‌رپرسێ یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاته، به‌داخه‌وه که گرینگی به‌م بواره نه‌داوه . له‌م کاته‌دا ووڵاته زل هێزه‌کان زۆر په‌ره به زمان ده‌ده‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین که‌س و ووڵات به زمانی ئه‌وا‌ن ئاشنابن، چونکه ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و جیهان گیری بنێن ، وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ئێستا پێشبڕکێی ئه‌وه‌یه که چی زمانێک زۆر به‌کار ده‌هێنرێت وه‌کو. ئنگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئسپانی و ئه‌ڵمانی.. تر... که‌چی به‌داخه‌وه له هه‌واڵه‌کانی کوردسات کوردستان زاگرۆس ئه‌مه‌م به‌ر گوێ که‌وت له قاعه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان قانونی ئۆیل ته‌سبیق کرا. له‌م ڕسته‌یه‌دا ته‌نها یه‌ک ووشه‌ی کوردی به‌دی ده‌کرێت له ڕستیدا وام زانی هه‌واڵه‌کانی زمانی عه‌ره‌بییه که‌چی کوردی بوو، ئیتر لێره‌دا پرسیار زۆر دروست بۆ له‌لام؟ به‌داخه‌وه!!.. ئێمه‌ی په‌نابه‌ری کورد له ووڵاتانی ئه‌وروپا گرینگییه‌کی زۆرمان داوه با زمانی دایک له‌م تاراوگه‌یه‌دا تا ڕاده‌یه‌ک توانیومانه پارێزگاری له وه بکه‌یین، وه له‌هه‌مان کاتیشتدا هه‌وڵی فێر بونی زمان و زاراوه‌ی بیانی بین چونکه { زانیینی هه‌ر زمانێکی تر تۆ ده‌کات به دوو ئه‌وه‌نده. وه هه‌روه‌ها وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌ک وایه بۆ به‌رگری کرد‌ن له خودی خۆت له هه‌موو کاتێکدا} زوبان گیانی گه‌له، که زوبان هه‌بوو ئه‌وا گه‌لیش هه‌یه که زوبان نه‌بوو ئه‌وا گه‌لیش نییه، هه‌روه‌ها خه‌رمانی زوبان ووته‌یه، گه‌نجینه‌که‌شی فه‌رهه‌نگی ووشه‌یه، هه‌ر بۆیه له هه‌موو جیهان گرینگی زۆر ده‌دتێت به فه‌رهه‌نگ له ئه‌و ڕێگه‌یه‌وه زوبان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، بۆئه زۆر له زانایان و شاعیرانی کورد له دێر زه‌مانه‌وه هه‌وڵیان داوه به‌رگری لێ بکه‌ن و چه‌ندین دانسقه‌یان کۆکردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، نمونه‌یان { شێخ محه‌مه‌دی خاڵ} که به‌م کاره هه‌ستاوه وه زۆری ژیانی خۆی بۆ ئه‌م کاره ته‌رخان کرد هه‌تا فه‌رهه‌نگی خاڵی به‌رهه‌م هێنا. چونکه گه‌لی دیلی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و زمان وه‌کو به‌ندێک وه‌یه که کلیلی ده‌رگای به‌ندیخانه‌که‌ی له گیرفاندا بێت، هه‌رکاتێک بیه‌وێ ڕزگاری بێت له دیلی، به کلیلی زمانی ده‌رگای به‌ندیخانه‌که ده‌کاته‌وه باوه‌ش ده‌کات به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا، به‌ڵام گه‌لی دیلی بێ خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و زوبان وه‌کو به‌ندێک وایه که کلیلی به‌ندیخانه‌که له گیرفانی دوژمنه‌کیدا بێت ، به‌ناچاری ده‌بێت ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دا‌نیشێت هه‌تا ده‌توێته‌وه و نامێنێت، چرای چاره‌نوسی هه‌ر زوو ده‌کوژێته‌وه. تکایه‌کیشم هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشنیارێک. هیوادار‌م ئه‌و به ڕێزانیه که له رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێدا ده‌نوسن گرینگی به زمان بده‌ن چونکه زۆر با‌به‌ت که ده‌خوێنیته‌وه هه‌ندێک له ووشه‌کانی زمانی بییانیین. وه پێشنیارێکه‌م هه‌یه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که بڕیارێک ده‌ر بکه‌ن زمانێکی جێگیر هه‌ڵ بژێرن بۆ ڕاگه‌یاندن و بواری خوێندن، چونکه ئه‌گه‌ر وابێت به عاقارێکی زۆر خراپ دا تێپه‌ڕ ده‌بین.
به‌ڕیتانیا/ داربی 15/07/2007 Gashbir@hotmail.com
|