Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

الاتحاد العام اللاجئین العراقیین

INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR

حکومەتی بەریتانیا چەند پەنابەری کورد دیپۆرت دەکاتەوە.

بەرامبەر بەم سیاسەتە دژی ئینسانی یە دەنگ هەڵبرن.

!

بەپێ ئەو هەواڵانەی فیدراسیۆن لە گرتووخانەی دەست بەسەری کۆڵن برۆک لەلایەن پەنابەرانەوە پێگەیشتوە ،دۆینێ کاتژمێر 5 ئێوارە ژمارەیەک پەنابەری کوردی عیراقی کە تا دواساتەکان لەپەیوەندی تەلەفونی بوون لەگەڵمان ، لە لەندەنەوە بەرێگای عەمان بەرو فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر دیپۆرت کرانەوە.

ماوەیەکە حکومەتی بەریتانیا دەستیان کردۆتەوە بە دەستگیرکردنی پەنابەرانی کورد لەسەر کار وە یان هێرشی شەوانەدا و راپێچی گرتووخانە دەست بەسەرەکان دەکرێن تا ئێستا ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد لە گرتووخانەکانی (کامسفیلد هاوس ،کۆڵن برۆک ،دۆڤەر..) راگیراوە و بریارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان لەمانگی 9 وە 10 دا بەشێوازێکی تر و رێگایەکی تر دیپۆرتی کوردستانیان بکەنەوە ، ژمارەیەک لەو پەنابەرانە تیکتیان پێدراوە کە لەریگای عمان بەرو کوردستان دیپۆرتبکرێنەوە ،ئەگەر چی فیدراسیۆن بۆ ژمارەیەک لەو پەنابەرانە لەگرتوخانەی کامسفیلد هاوس پاریزەری بۆ گرتوون تا لە مەترسی گەرانەوە رزگاریان بێت.

ئەم هەنگاوەی حکومەتە تازەکەی گۆڵدن براون لەکاتێکدا بەرێ وەدەچێ کە هیزەکانی لەبەسرە لەحاڵەتی پاشەکشێن وشکستیان هێناو لە بەرێوەبری سیاسەتێک کە لەچەند ساڵی رابردووا بەگرێ دانەوە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەژیر ناوی رزگار کردنی عیراقدا گرتیانە بەر،ئێستاش لەگەڵ سەرهەڵدان و قوڵبوون وجەنگ و کوشتاری خەڵکی مەدەنی عیراق و نەمانی هیچ جۆر ئاستێک لە ئەمنیت و سەلامەتی گیانی و ژیانی خەڵک وبڵاوبوونەوەی نەخۆشی کوشندە.. حکومەتی بەریتانیا جارێکی تر سوربوونی خۆی لەگێرانەوەی پەنابەرانی عیراقی رادەگەیەنێت.

بریاری رەوانەکردنەوەی پەنابەران بۆ کوردستان لەژیر ئیدعای ئامن بووندا کە چەند ساڵێکە بەشێک لە حکومەتە ئەوروپیەکان پەیرەوی لێ دەکەن، جگە لەوەی ئیدعایەکی پوچ و بێ بناغەیە ، هەر ئێستا تۆب بارانی کردنی ناوچەکانی کوردستان لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئیران و هەرەشەی تورکیا و دەخالەتیان لەکوردستان، تاوانە تیرۆریستیەکانیان بەڵاو موسیبەتی گەورەی کردۆتە نسیبی خەڵکی کوردستان ، هەروەها راگرتنی ژیانی 4ملیون ئینسانی لە چاوەروانی هەڵواسراوی یەک واقعیتی حاشا هەڵنەگرە و تەواوی ئەو ئیدعایانە لەسەر کوردستان و ئەمنیتی خەڵکی کوردستان دەکرێت بەدرۆ دەخاتەوە.

پەنابەرانی کورد لەدەرەوە پەنابەری سیاسین و بەر ئەنجامی هەڵومەرجی نالەبارو نا ئینسانی کە خودی ئەمریکاو بەریتانیا بەشێکن لە خولقاندنی ناچارکراون ژیانی پەنابەری هەڵبژیرن لەسەریانە ئاکامەکانی قبوڵ بکەن،هاوکات بەو پەری تواناوە پێویستە بەر بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بگیرێت.

پەنابەران، ئازادی خوازان لەسەرتاسەری وولاتە ئەوروپی یەکان!

هەڵومەرجێکی ترسناک بەرۆکی بە پەنابەران گرتووە پێویستە بە تەواوی تواناوە رووبەرووی ئەم سیاسەتە دژی ئینسانی یە بینەوە کە پێچەوانەیە بە هەموو یاساکانی نیو دەوڵەتی لەبارەی مافی پەنابەرانەوە حکومەتی بەریتانیاو بەشێکی تر لە وولاتە ئەوروپیەکان لە بەرامبەر پەنابەران دەیگرنە بەر، وەرن لەگەڵ فیدراسیۆن ئەم هەرەشانە لەسەر ژیانی پەنابەران کەم کەنەوە ،وەرن بەریزی یەکگرتومان ئاکامو مەترسی کانی دیپۆرتکردنەوە بەرپێ بگرین بەریزەکانی فیدراسیۆنەوە پەیوەست بن.

هاوکات داوا لەتەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی ولایەن و کەسایتی ئازاد خواز دەکەین دژ بەم سیاسەتە دژی ئینسانی یە رابوەستن نامەی نارەزایەتی ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا بکەن ،داوای ئازاد کردنی پەنابەرە گیراوەکان و بەرەسمێت ناسینی مافی پەنابەری و مافی نیشتەجێ بوون بکەن بۆ پەنابەران ودەنگتان بخەنە پاڵ دەنگمان .

 

سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی.

6-9-2007

_______________________________________________

POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK Tel:0044 7856032991 ، 00447895636633،0041787557786،004799387599،

ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com