١\۴\٢٠١٠
حکومه‌تی ئه‌ڵمانی
خۆی له لێپرسراوێتی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌دزێته‌وه و
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانیش ئه‌م دۆزه پشتگوێ ده‌خا.
نامەیەکى کراوە بۆ راى گشتى.
له 25.02.2010 فراکسیۆن چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی به پالپشتی
ناوه‌ندی چاک و زیندانیانی سیاسی کوردستان بۆ لێپرسینه‌وه له دۆزی هه‌ڵه‌بجه
چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی کرد. ناوه‌رۆکی پرسیاره‌کان
ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆوه گرتبوو:
1. تێڕوانین و هه‌ڵوێسی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و
پرسی به جینۆساید ناساندنی.
2. زانیاری حکومه‌تی ئه‌ڵمانی له باره‌ی ئه‌و کاره‌ساته و دانپیانانی
به تێوه‌گڵانی حکومه‌تی ئه‌و کاته و کۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌کان له‌م
تاوانه و هه‌ڵوێستی له ئێستا‌و داهاتوو دا.
3. زانیاری له باره‌ی قوربانیان و پاشماوه‌ی ئه‌م کاره‌ساته و گرفته
جه‌سته‌یی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان و هه‌ڵویست و پێگه‌ی حکومه‌تی
ئه‌ڵمانی له قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه
مرۆڤایه‌تیه‌کان.
ئه‌وه‌ی جێی داخ و سه‌رسورمانه که حکومه‌تی ئه‌ڵمانی ئه‌م جاره‌ش وه‌ک
جارانی پێشتر خۆی له‌م لێپرسراوێتیه ده‌دزێته‌وه، که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
به جینۆساید بناسێ و هه‌نگاوی جددی بنی بۆ سزادانی تاوانباران و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی
قوربانیان. له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه که به پێی وه‌ڵامی حکومه‌تی
ئه‌ڵمانی تا ئێستا ئه‌م بابه‌ته له نیوان حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێمی
کوردستانیش و لێپرسراوانی ئه‌ڵمانی نه‌بۆته جێی باس و خواس.
ئولا یلپکه، لێپرسراوی سیاسه‌تی ناوخۆی فراکسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی
ئه‌ڵمانی، له 15.03.2010 له راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌وانیدا
هه‌ڵوێستی خۆی و پارته‌که‌ی دووباره‌کرده‌وه، که "ده‌بێ
حکومه‌تی ئه‌ڵمانی به ڵێپرسراوێتی خۆی به‌رامبه‌ر کاره‌ساتی
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و 40 شوێنی تر له ساڵی 1988 له کوردستان هه‌ڵسێ،
به به سزا گه‌یاندنی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی له‌م تاوانه به‌شدارن و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی
قوربانیان".
ئێمه وه‌ک چاودێڕی کوردۆساید/ئه‌ڵمانیا:
1. له‌م باره‌وه پالپشتی خۆمان بۆ فراکسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی
و هه‌ڵوێستی خۆمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تی ئه‌ڵمانی به
لێپرسراوێتی خۆی هه‌ڵسی و به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه و مرۆڤایه‌تیانه
هه‌ڵوێست له دۆزی هه‌ڵه‌بجه وەر‌بگرێت.
2. ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕین،
به پشتگوێ‌خستنی ئه‌م دۆزه و خۆ دزینه‌وه له لێپرسراوێتی له هه‌وڵدان
بۆ:
ـ ناساندنی ئه‌م کاره‌ساته و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال له‌لایه‌ن
حکومه‌تی ئه‌ڵمانی‌یه‌وه به جینۆساید، نه‌ک وه‌ک خۆیان ده‌ڵین "رووداوێکی
دژ به مرۆڤایه‌تێ".
ـ به سزا گه‌یاندنی تاوانباران و هاوکارانیان له کاره‌ساته‌کانی
کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
ـ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی که‌س و کاری قوربانیان و لێقه‌وماوان.
چاودێری کوردۆساید/ ئه‌ڵمانیا
26.03.2010
|