په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٤\٢٠١٧

حکومەتی عێراق جارێکی دیکە ھاوکاریی ناردنەوەی بەزۆی پەنابەران دەکا.

دەشتی جەمال     

 

ھەروەک پێشتر ڕامانگەیاندوە، بەدوای ھەڵمەتێ دەستگیرکردنی وراپێچکردنی نزیکەی ٣٠ پەنابەر کەزۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی بەریتانیاوە، دۆێنی ٤/٤ ئەم پەنابەرانە دەبرێنە گرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک ولەوێ کۆدەکرێنەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ زانیاریەکی پێش وەختیان پێ بدرێت. بەپی وتەی ئەو پەنابەرانەی کەلەگرتوخانەکانەوە پەیوەندیان لەگەڵ فیدراسیۆن گرتووە، ئەوانەی بەرئەم ھەڵمەتە کەوتون وراپیچی گرتوخانەکان کراون، زۆربەیان زیاتر لە ١٠ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبن و خێزان و مناڵیان ھەیە وھەر ئەمرۆش لە کاتژمێر ١٠ بەیانیوە پەنابەرەکانیان ئاگادارکردۆ‌تەوە کە وەفدێک لە بالۆێزخانە ی عێراقەوە ھاتوە تا چاویان بە ئێوە بکەوێت و لە ناسنامەکانتان دڵنیا ببنەوە!. ئەم کارەش لە ژێر ناوی "ھاوکاری دۆزینەوەی کەسوکار" دا سازدراوە. لەم ھەنگاوە ڕێکخراوە ھاوبەشەی نێوان حکومەتی عیراق وبەریتانیادا، بڕیاربووە سێ سێ پەنابەران بانگھیشت بکرێن بۆپرسیارلیکردن، بەڵام پەنابەرەکان یەک دەست ویەک ھەڵویست داوای بینینی کارمەندانی حکومەتی عێراقی ڕەتدەکەنەوەو داوایان لێ دەکەن لەڕێگای تەلەفونەوە لەگەل فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، بەنوێنەرایەتی پەنابەران قسەبکەن وسەرەنجام، سکرتێری فیدراسیۆن لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ ئەو کارمەندە عیراقیانەی ھاتوبوون بۆ گرتوخانەکە، قسەی کرد و داوای ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان وھۆکاری سەردانەکەیان بۆ گرتووخانەکە لێ کردن، بەلام ئەوان خۆیان لەداواکە دەدزنەوە وپاشان وەفدی حکومەتی عێراقی دەکەونە بەرنارەزایەتی پەنابەران وسەرئەنجام بێ دەستکەوت لەژێر سەنگی نارەزایەتی پەنابەراندا گرتووخانەکە جێ دەھێڵن.

ئەم ھەنگاوەی حکومەتی بەریتانیاو حکومەتی عێراق نیشانەی ڕێکەوتنێکی ژێر بەژێرەو لەدژی خەڵکی پەنابەرە، کەلەدۆخی ناھەمواری عێراق وکوردستان ھەڵھاتون و ساڵانێکی زۆرە، ژیانی خۆیان لەبەریتانیا دامەزراندووە وئێستاش ھەردوولا دەیانەوێت لەسەرو ھەرپرەنسیپیکی ئینسانیەوە، بەپیلانو زۆرەمڵی لەنیو خیزان وژیانی ئاساییاندا ھەڵیان کەنن ودیپۆرتیان بکەنەوە.

بەریتانیاو ئەمریکاو بەھاوکاری وپشتیوانی حکومەتی عێراق وھەرێم، ناوچەکەیان خستۆتە بەردەم جەنگێکی کارەساتبار وبەسەدان ھەزار کەسیان لەدانیشتوانی موسڵ و دەوروبەر گیرۆدەی ئاوارەیی وماڵوێرانی وسەرگەردانی کردووە ولەبەردەم داپڵۆسینی کۆێرانەی بۆمباراندا ڕاگرتوە، کەھەرساتە ژمارەیەک لەژنو منال وپیرو پەکەوتە کۆمەلکوژدەکات، بەبێ ئەوەی ھیچ ڕێگایەکی دەربازبونیان لەبەردەمدا، ‌ھێشتبێتەوە. لەھەرێمی کوردستانیش چ سەختە لەوڵاتێکدا کە دەسەڵات و حکومەتەکەی نقومی کێشمەکیشی سیاسی وقەیرانی قوڵ وشەری کورسی ودەسەڵات بووبیێتەوەو کۆمەڵگاکەی لەگەل ھەژاریو بیکاری و بێ مافی ودەستبەداری وەلامدانەوە بەسەرەتاترین پیداویستیەکانی ڕۆژانەی ھاولاتیانی بێت لەئاوکارەباو خزمەگوزاریەکانی ، کەچی زۆر بێ ئابرویانە کەسانێک کە بەھەرھۆیەکەوە بێت ژیانێکی تریان بۆ خۆیان ھەڵبژاردوە و ڕیگای سەختی دەریاوسەرمای ھەلگرتبێت بکەویتە بەردەم ساتو سەودا وبازرگانی پێوە کردنەوە و ژیانی پەنابەریت لێ تێک بدەن.

ئەم سەردانەی ئەمرۆی گروپێک لەلایەن حکومەتی عێراقی بۆ گرتوخانەی دەستبەسەری بەریتانیا ھیچ گومانێک ناھێڵێتەوە لەبەردەم ئەو ڕاستیەی کە ئەمانە ھاتون نەخشەی ناردنەوەی بەزۆی پەنابەران بکێشن گەر ئەم ھەوڵەیان سەربگرێت بێ شک وگومان دەرگا دەخاتە سەر پشت بۆ سەرجەم حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ پەیرەوی کردن لەسیاسەت دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەدور لە ھەرپێوانێەکی نیودەولەتی لەبارەی مافەکانی پەنابەران ومافە مەدەنیەکانی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایانە ھەڵسوکەوت بکەن.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک ھەمیشە سەنگەری داکۆکیکارە لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران بە پشتیوانی رێکخراوە پەنابەری وئینسانی وئازادیخوازانەوە لەپێناو پوچەلکردنەوەی ئەم نەخشەیە دەستبەکاردەبێت ھاوکاتیش بانگەوازی سەرجەم پەنابەران وئازادیخوازان دەکات ھەوڵەکانی خۆیان لەپاڵ فیدراسیۆندا بخەنەگەر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران ولابردنی ئەم زەختو زۆرە لەسەر ژیانی پەنابەران وھاوسەرو منالەکانیان ولەو ھەوڵە بێ وچانەدا دەستی یەک بگرین.

_______________________________
دەشتی جەمال; سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٥\٤\٢٠١٧

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک