٦\٨\٢٠١٥
حکومەتی فینلاند و
پەتای گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە چی لە پشت سەر دایە؟

رێبوار عارف
دوابەدوای پێکھێنانی حکومەتی دەستە راستی
فینلاند پێشبینی دەکریت کە بارودۆخی پەنابەران دووچاری گەلیک کیشەو
گیروگرفت بیت، کە بۆ بەرگرتن بەو بارودۆخە ئیمە چەند ھەنگاویکمانناوە
کە لیرەدا گۆشەیەکی دەخەینە بەر دیدی خۆینەرانی بەریزەوە.
دوابەدوای ئەو ئاگاداریەی فەرمانگەی کۆچکبەران سەبارەت بە ئەگەری تازە
نەکردنەی ئیقامەی پەنابەران و ئەو یاساو ریسا تازانەی کە بریارە لە
سەرەتای ئەم مانگی تەموزەوە جیبەجی بکریت، لە بەرواری ٢٢. تەموزدا
بابەتیکیمان بە ناونیشانی دەبێ دۆخی پەنابەران باش بیت نووسی کە لە
ڕۆژنامەی ھیلسنیکدا بلاوکرایەوە. ھاوکات لە سونگەی جیاوازەوە لە
مالیپەری ھەمان ڕۆژنامەوە ڕەخنەگەلێکی جیاوازی لیگیرا. تا سەرئەنجام
سەرۆکی بەشی پەناخوازانی فەرمانگەی کۆچبەران، یوھا سیمیلە چەند ڕۆژێ
لەمەوبەر بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژنامەی ھیلسنکیدا وەلامی بابەتەکەی
ئیمەی دایەوە. لێرەدا پۆختەی نووسینەکەی خۆمان و دەقی وەلامەکەی
بەریزیان وەردەگیرین و دەیخەینە بەردیدی خوێنەران.
لەو نووسینەدا ئاماژەمان بەوەکردبوو کە لە پاش پێکھاتنی دەولەتی
فینلاند کە لە ھەر سێ حزبە راست و ناسراوەکەی فینلاند پیکھاتبوو،
کۆدەنگیەکی تەواویان ھەبوو لەسەر بڕینی گەلێک لە بیمەو خزمەتگوزاریەکان،
بە شێوەیەک کەماوەی دەسلاتداریەتیاندا بڕی ١٠ ملیارد ئیورۆ دەبرن.
کەدیارە بارگرانی ئەم دۆخە لەپال تەنگ پیھەلچنین بە ژیانی کریکاران و
زەحمەتکیشیاندا بەرۆک بە پەنابەران و کوچکردوانیش دەگریتەوەو. بۆیە لە
مبارەوە، کارکردی ئەم حکومەتەی ئێستە بارودۆخی ئەو پەنابەرانەی
خراپترکردوە کە لە فیلاندا ژیان بە سەردەبەن. بەتایبەت ئەو بەشە لە
پەنابەران کە بڕیاری نیگەتیڤیان وەرگرتووە پێگەیەکی لاوازتریان دەبێت.
فەرمانگەی کۆچبەران لە حوزیرانی ئەم سالدا زانیاریگەلێکی بلاوکردوە، کە
بەوپێیە بەھرەمەند بوون لە مافی پەنابەری سەختر دەبیتەوە، بۆ زۆربەی
ھەرزۆری کەسانێک کە (ئیقامەی ب)یان وەرگرتووە.
لەو زانیاریانەدا ئاماژەبەوەکراوە کە ئەگەر پۆلیس داخوازیەکەت نوێ
نەکاتەوە، ئەوا داواکار دەبێت بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە
ولاتی خۆی. وە ئەگەر بێتو داواکار بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە
نەگەڕێتەوە، ئەوا تەواوی خزمەتگوازاریەکانی ئەو ھەلدەسپێرێت. واتە
بژیوی ژیان، کرێ خانوو، خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و ھەموو
خزمەتگوزاریەکانیتر. بەم پێیە دەتوانین ئەوەمان بۆ ڕونبێتەوە بەشێک لەو
کەسانەی کەئیقامەکەیان وەلامی ڕفزیان وەرگرتەوە دەکرێت بەشێوەیەکی
نایاسای بمێننەوە لە ولاتدا، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەمە چۆن دەبیت بەبێ
بوونی بژوی ژیان و خانوو. کەدیارە ئەمە ئیمکانی تووندتیژی و کاری
نایاسای لەولاتدا زیاد دەکات، چۆنکە ئەو ئینسانانەی کە ئیقامە
نایانگرێتەوە، ھەروەھا ڕێگەیەکی یاسایش نیە کە پەنای بۆ بەرن تا بژیوی
ژیانیای پیدابین بکەن. کەواتە لەکوێوە سەیری مافی مرۆڤ و بەرابەری
بکەین؟
بۆ نموونە ئێستە لەعیراقدا دۆخەکە گەلێک نائەمنترە لە دوو سال لەمەوبەر.
تیرۆریستانی داعش و کوشتارو تەقینەوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو
زیادیانکردوە. یەک لەسەر سێ ناوچەکانی عیراق لەژێر دەستی داعشدایە،
ئایا ئەو ئارەزوومەندانە بۆ کام بەشی ئەم ولاتە بکەڕێنەوە ؟ بۆ کام
شوێن و ولات کە ڕەنگە نەیان مابێت، خۆ ھەموو عیراقەکان لە بەغدادا
ناژین. حکومەتی فینلاند بۆ ماوەی شەش سال لەگفتوگۆو ڕێکەوتندابوو لەگەل
حکومەتی عیراق بەمەبەستسی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ عیراقی ئاسایش. بەلام
ڕێکەوتنەکان ھیچ بەرھەمێکی ئاسایشی و ئاشتیانەی ھەرگیس بەدوای خۆیدا
نەھێنا، لەبەرئەوەی بارودۆخی عیراق خراپتر بووە لەماوەی ئەم شەش سالەدا.
بەشێک لەو پەنابەرانەی کە لە فینلاندا (ئیقامەی ب)یەکەیان درێژای ئەو
شەش سالە ھەروا ماونەتەوە، ئایا بەراستی دانی ئیقامەی ھەمیشەی بەو
کەسانە حەقی خۆی نیەو ھۆکاریکی ئینسانی نەبوو؟ حکومەت و کاربەدەستانی
دەبێت مەسەلەکە سەرلەنوێ چاوپیدا بخشێننەوەو چاکسازی لەبەخشینی
ئیقامەدا بکەن، ئەمە کارێکی ئنیسانیە لەبەرامبەر بەو پەنابەراندا.
دیارە حکومەتی فینلاند جارنامەی مافی مرۆڤ و ھەروەھا پرۆتۆکولی جنیفی
واژۆکردوە لەمبارەوە.
فەرمانگەی کۆچبەرانی فینلاند لە نووسینیکدا
وەلام بە بەھادینی حاجی بەکر دەداتەوە کەسانیک کە ئارەزوومەندانە
دەگەرینەوە پشگیریی مادییان دەکرێ.
بەھادین عمر لە ڕۆژنامەی ھیلسنکی ٢٢.٧. سەیری بەوە دێت، کە بۆچی
پپیوانەکانی دانی ئیقامە بۆ ئەو کەسانە سەختر بووەتەوە کە بڕیاری
ئیقامەی کاتی لە فینلاند ( ئیقامەی ب ) دەیانگریتتەوە، نووسەر ڕەخنەی
ئەوە دەگرێت کە ئەمە بارودۆخی پەنابەرانی خرپ دەکات. باکگراوەندەکە
دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری یاسای خاریجی، گۆڕینی بەندی٥١. لە سەرەتای مانگی
تەموزەوە بە پیی بەندی ٥١ دەکرێت ئیقامە بدرێت بە کەسانێک، کە ناتوانن
ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ولاتەکە جێبھێڵن. ھەندێ جار دەستپیشخەری لە
گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەدا دەکرێت بە سەرکەوتن دەگات، ئەگەرچی بۆ
دەرکردن دەزگا فەرمیەکان سەرکەوتووش نەبن. فەرمانبەرایەتی کۆچبەران
لێکۆڵینەوەی لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی ئەو کەسانەی کردوەو
بڕیایداوە، کە ئەوانە ھیچ ھۆکارێکیان نییە بۆ مافی مانەوە، یان دانی
ئیقامە. ئەوانە پەنابەرنین و مافی پاراستنیان نییە. بەلام نەتوانراوە
ئەم کەسانە دەربکرێن. بۆیە ئەوان (ئیقامەی ب)یان پێدراوە، کە ئەو یاسا
کۆنە ھەبوو. پاش گۆڕانکاری یاساکە لە داواکاری بەردەوامی مافی مانەوەدا،
لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت، کە ئایا ئەو کەسەی (ئیقامەی ب)یان
وەرگرتووە، دەتوانێت ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە ولاتی خۆیان. ئەگەر
بتوانێت، ئەوا پۆلیس مافی مانەوەی لێرە پێ نادات. بھادین عمر لە
نووسینەکەیدا باس لە ڕاگەیاندنەکەمان دەکات، کە لە مانگی حوزەیراندا بۆ
ئەوانەمان پۆستکرد، کە بە پێی بەندی ٥١ مافی مانەوەیان پێدرابوو.
باسمان لە گۆڕانکاری یاساکە کردبوو و سەرنجمان پێدان، کەدەتوانن لەسەر
بنامەیەکی نوێ داوای مافی پەنابەرێتی بکەن، وەک کرێکار، خوێندکار یان
ئەندامی خێزان. ھەروەھا باسمان لەوە کرد، کە ئەوانەی ئارەزومەندانە
دەگەڕێنەوە، دەتوانن بۆ دابینکردنی سەفەرەکەیان و دووبارە جێگیربوونیان
کۆمەک وەرگرن. کۆمەکەکە بریتییە لە پارەی دەستی، خزمەتگوزاری یان
پێداویستی، کە بەو یارمەتیانە کەسەکە دەتوانێت بۆ نموونە کار پەیدا
بکات. بۆنموونە لە شمالی عێراق پڕۆژەی ـ ئەگنێتی ڕێکخراوی کۆچبەرانی
نێونەتەوەی خزمەتگوزاری دۆزینەوەی کار پیشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە
دەگەڕێنەوە. یوھا سیمیلە / سەرۆکی بەشی پەناخوازانی فەرمانگەی کۆچبەران
.
دووبارە دەیڵێنەوە.
فەرمانگەی کۆچبەران، خۆیان لە کوچەی عەلی دەدەن و شانخاڵی دەکەنەوە.
ئەوەی کە ئێمە لەو بابەتەدا ئاماژەمان پیکردوە، دریژەپیدان بەسیاسەتی
ھیشتنەوەی پەنابەرانێکە کە زیاتر لە ٥ بۆ ٦ سال لەچاوەروانیدا ژیان
بەسەردەبەن. ئاماژەمان بە بارودۆخی نائەمنی عیراق و دریژپیدانی شەرو
کوشتاری داعش کردوە. باسی پیشیلکاری یاسا نیونەتەوەیەکانمان کردوە کە
دەبوو فەرمانگەی کۆچبەران خۆیان لێگیل نەکردایە. باسی ئەو سیاسەتە دژی
ئینسانیەمانکردوە کە چۆن حکومەتی فینلاند بەپاساوی گەڕانەوەی
ئارەزوومەندانە دەیەوێت مافە ھەرە سەرەتایەکانی ھەر ئنیسانیک لەم
کۆمەلگایەدا پیشیل بکات، وەک بژیوی ژیان، کرێ خانوو، بیمەوخزمەتگوزاریە
کۆمەلایەتیەکانیترە. بەدلنیای ڕاوەستانەوەی ئێمە بەردەوامدەبێتو ئاسان
ڕێگە نادەین بەوشێوەیە یاری بە ژیان و چارەنووسی ئەو ئینساننیانە بکریت
کە لە کۆمەگاکانی خۆیان بەھۆی نائەمنی، شەر ، بیکاری، گەندەلی،
ناعەدالەتی و ستەمو چەوسانەوەوە ناچار دەبن بە رووکردنە ھەندەران و ئەم
حکومەتانەش لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان چاویان لە ھەموو ئەو تراژیدیاو
کارەساتانە نووقاندوە کە ڕۆژانە بەرۆک بەخەلکی ئەم ناوچە دەگرێتو ئێستە
لوتفی ئەوە دەکەن کە بەدانی ٣ ھەزار ئێوەرۆ ژیان بۆ ئەو خەلکە
بنیادبنینەوەو ناچاریان بکەن بە گەرانەوەو بۆ ئەو کۆمەلگایەک کە ئاو
کارەباشیان لەژیر ٤٥ پلەی گەرمدا پێرەوانابینرێت. بەلام ئەم حکومەتانە
بە دیموکرات وئینساندۆست لەقەلەمیان دەدەن وستایشیان دەکەن، ئاخەر خالی
ھاوبەشی دەسەلاتدارانی جیھانی ئەمڕۆ لە پاراستنی بەرژەوەندیە
چینایەتیەکانیاندا کە خۆی لە کەڵەکە کردنی سەرمایەدا دەبینیتەوە،
کەنابێت لە ئاستیدا بیدەنگبین، بۆیە دیسان دەیلینەوە کە پێویستە
بارودۆخی پەنابەران باش بکەن!
rebwar.arif@hotmail.com
|