حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی له‌زیندووه‌کان شۆریوه‌ته‌وه! جا نه‌خوازه‌ڵا له‌مردووه‌کان.
یاشێخ
هه‌رماوه‌ناماوه‌یه‌ک دڵی هه‌زاره‌ها که‌س له‌که‌سوکاری به‌ئه‌نفالکراوه‌کان خورپه‌ی تێده‌که‌وێتو برینوسۆی کۆن‌و نوێیان ده‌که‌وێته‌وه‌ژان به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ. به‌ڵێ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان سه‌ره‌رای که‌وتنی کۆستی گه‌وره‌یان به‌له‌ده‌ست دانی ئازیزترینکه‌سیان له‌کاره‌ساتی ئه‌نفالدا، ئه‌وه‌بارگرانی ژیانووگوزه‌رانیشیان له‌نه‌بوونی ساده‌ترینو سه‌ره‌تاییترین هه‌لوومه‌رجی ژیانی مرۆڤانه که‌به‌راورد ناکرێت له‌به‌رامبه‌ربه‌های ژیانی ئازیزه له‌ده‌ست چوه‌کانیان به‌زه‌قی بوونی هه‌یه. سه‌رباری نه‌بوونی ئاو،کاره‌با،باری ته‌ندروستی،خوێنده‌واری،بێ‌کاری...تد که‌به‌باڵای زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری کوردستاندا بڕاوه،ئه‌وه که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه کان به‌شی شێریان له‌و نه‌هامه‌تیه‌به‌رکه‌وتوه ئه‌وه‌ش که زامی نوێیانه‌ڕۆژانه‌فرمێسکوزوخاو له‌هه‌ناویان ده‌ته‌قێنێ به‌چه‌شنی ته‌قینی ئاوله‌به‌هاراندا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵکوژراوی ئه‌نفالکراوه‌کان له ناوچه‌ی نه‌جه‌ف سه‌ره‌رای خورپه‌وسوێ ئه‌وه زۆرێک له‌که‌سوکاریان به ئومێدی هیچنه‌بێت شادبوونه‌وه‌یان به‌ئێسکوپروسکی ئازیزانیان ئاهێکی دڵنیابوون هه‌ڵده‌کێشن به‌خاتریده‌ستبه‌رداربوون له‌چاوه‌روانی 20ساڵه‌یان، به‌ڵام حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شیان پێڕه‌وانابیین و مێش میوانیان نیه که‌کارێک بکه‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانی ئه‌وکۆمه‌ڵکوژیه. هه‌رچه‌نده‌ناوه‌ندی چاک و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان داوایان له‌ده‌ستگا به‌رپرسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم کردوه‌بۆهێنانه‌وه‌یان به‌ڵام ده‌میان چۆته‌کلیله.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر د.به‌رهه‌م ساڵه‌ح که‌جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانه،وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رۆکی کۆمار‌و سه‌رۆکی هه‌رێم له‌مه‌راسیمی ناشتن و به‌خاک سپاردنیاندا ئاماده‌یه له‌ناوچه‌ی نه‌جه‌ف واته جارێکی تر خستنه‌وه‌چاڵیان له خاکی غه‌ریبیو دوور له‌که‌سوکاریان. له‌کاتێکدا ئه‌وه ده‌گوزه‌رێت که ده‌ڵێین خاوه‌نی حکوومه‌تی هه‌رێمین هه‌رکه‌سێک بچووکترین ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه‌شی هه‌بێت 7باڵی هه‌بێت هه‌ر7ی ده‌شکێنن له‌ژێرناوی پاراستنی ئه‌وئازادیه‌دا. ئێمه‌ش ده‌ڵێین کام ئازادی که بنیاده‌م نه‌توانێت مافی شادبوونه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ته‌رمی ئازیزترین که‌سیان که بۆئازادبوونی کوردستان سه‌روماڵیان له‌ده‌ستداوه. یان کام ئازادی که که‌سوکاری ئه‌وئه‌نفالکراوانه له نه‌بوونیترین هه‌لوومه‌رجی ژیاندان له‌کوردستان. مه‌گه‌ر ئازادی بۆ مماره‌سه‌کردنی گه‌نده‌ڵیو چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی به‌چه‌شنی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستو پێش رێنسانس وفرۆشتنی خاک‌و نه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا بوونی هه‌بیت.
لای هه‌موولایه‌ک روونه که ئه‌نفالکراوانو که‌سوکاره زیندوه‌کانیشیان زۆربه‌ی زۆریان ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بێت ئه‌وه له‌لایه‌نگرانی پارتی‌و یه‌کێتی بوون له‌و رۆژانه‌و ئه‌مڕۆشدا ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که پێچه‌وانه‌ی قسه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌رۆژنامه‌نووساندا ئه‌نجامی دابوو وه ووتبووی پارتی‌و یه‌کێتی هه‌قی خۆیانه ده‌ستکه‌وتی زیاتریان هه‌بێت چوونکه قوربانی زیاتریان داوه ئه‌مه‌شی له‌پاساودانی ئه‌و بێ وه‌ڵام مانه‌وه‌یه‌ی بووبوو له‌به‌رامبه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تیدا. ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوایه که‌سوکاری شه‌هیدان هیچ نه‌بوایه به‌هێندی که‌سوکاری کوژراوانی شه‌ری قادسیه‌ی دۆڕاو ده‌بوایه ده‌ستکه‌وتیان هه‌بوایه له خانوو،زه‌وی، ئۆتۆمبیل،ته‌له‌فۆن،مووچه، خوێندن‌و خۆراک‌و ته‌ندروستی....تد. بۆیه ده‌بینین پاساوهێنانه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک کورتی هێناوه‌و ئه‌گه‌ر له‌راستیدا گوێیان به‌و راستیه بدایه ئه‌وه باری هه‌ژاری ونه‌بوونی به‌و چه‌شنه سه‌رتاپای کۆمه‌ڵی کوردستانی نه‌ده‌گرته‌وه چوونکه زۆرایه‌تی پارتی و یه‌کێتی له نفوسیاندا راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره به‌ڵام هه‌ربه‌هۆی ئه‌وزۆرایه‌تیه‌ی که جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ده‌وری پارتی و یه‌کێتیدا هه‌یان بوه‌و هه‌یانه ئه‌وه زۆرایه‌تی جه‌ماوه‌ری کوردستانیش له‌هه‌ژاریدایه. ئه‌مه مانای چیه؟
مانای وایه کار کاری حیزبایه‌تی نیه به‌ڵکوو کاری سه‌رمایه‌گوزاریه(زۆری له‌به‌رهه‌موو ناڕێکی له‌دابه‌شکردندا) که‌له‌ده‌ستی کۆنه‌په‌رسترین چینی سه‌رمایه‌داریدایه له کوردستان، به‌جۆرێک کۆنه‌په‌رستی له‌و سیسته‌مه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانیدا هه‌یه که ئاماده‌نیه لانی که‌می پێویستیه‌کانی ژیان بۆکۆمه‌ڵگا دابین بکات به‌خاتری زیاترکردنی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه. له‌کاتێکدا سه‌رمایه‌دارانی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو له زووه‌وه وازیان له‌و دیده پێهێنراوه‌و به‌خاتری مانه‌وه‌یان که‌مێک له‌و زێده‌باییه‌ی ده‌ستیان ده‌که‌وێت بۆ باشککردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک ته‌رخانی ده‌که‌ن. بۆیه‌حکوومه‌تی هه‌ریم وسه‌رکردایه‌تی کورد وه‌ک ئه‌و داربڕه ناحاڵیو خله‌فاوه‌یان لێهاتوه که‌که‌وتبووه بڕینه‌وه‌ی داره‌که‌ی ژیرپێی خۆی له‌کاتێکدا ته‌واوی دۆست‌و خه‌مخۆرانی پێیان ده‌ووت کابرا ئه‌وه تۆ چی ده‌که‌یت؟ خۆداری ژێر خۆت ده‌بڕیته‌وه‌و به‌رده‌بیته‌وه به‌ڵام ناشاییسته‌یی ئه‌و له‌وکاره‌دا خۆی به به‌ردانه‌وه‌و له‌ده‌ست دانی گیانیدا.
بۆیه‌هه‌لوومه‌رجی داسه‌پاوی ده‌ستی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه راستیه‌کمان پێده‌ڵێت که حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌ک له‌خه‌می شه‌هیداندانیه وده‌ستی لیشۆردوون به‌ڵکوو له‌خه‌می زیندووه‌کانیشدانیه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی زینده به‌چاڵکردنیاندایه، وه‌زعی ناله‌باری گووزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان شاهیدی راستی ئه‌و قسه‌یه‌مانه. به‌ڵام دره‌نگ یان زووزه‌نگی مه‌رگی خۆی به‌ده‌ستی خۆی لێده‌دات جا چ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌بێت (به‌فیتی ئه‌مریکاکه ده‌یه‌وێت سه‌رنه‌که‌وتنی به‌رنامه‌که‌ی له عێراقدا پێ نه‌شته‌رگه‌ری بکات که سه‌رانی کورد ته‌نانه‌ت نه‌یانتووانی به‌هێندی موقته‌داسه‌در ره‌واجی سیاسی لای رۆژاواو ئه‌مریکاو نێوده‌وڵه‌تیو ناوچه‌و ناو خۆی عێراق به‌ده‌ست ب‌هێنێت ) که‌که‌وتۆته کلکوباڵکردنی حکوومه‌ته‌که‌یان له‌رێگای ووروژاندنی ته‌نگژه له‌دوای ته‌نگژه‌وه هه‌رله پاکتاوکردنی سووپای عێراق له کورد‌و سنووردانان بۆ سه‌رکێشیه‌کانی به‌ناو گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانو به‌بن به‌ست گه‌یشتنی فایلی پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی 140 و زۆرکردنی هێزی تایبه‌تی عێراقی له که‌رکوکو ده‌رپه‌راندنو چۆڵپێکردنی بنکه‌وباره‌گاکانی حیزبه‌کانوو چه‌کداره‌کانیانو هه‌وڵی به‌رپرسانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ له‌قاڵبدانی هێزی پێشمه‌رگه له سووپای عێراقداوتاده‌گات به‌تاوانبارکردنی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ی که کرده‌و لێهاتوو نیه له به‌ئارام راگرتنی سنووره‌کانی له‌گه‌ل تورکیادا که دره‌نگ یان زوو چاوه‌روانی ووتنی لێده‌کرێت له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌و...هتد. له‌ولاشه‌وه دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ری به هۆشه‌وه هاتووی کوردستان زه‌نگی شۆرشێکی رانه‌گه‌یه‌نراوی دیمووکراتیو کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ناوگرتووه که له‌بریسکه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا لێره‌و له‌وێ به‌رچاو ده‌که‌ویت.
|