په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٣

حکومەتی هەرێم هاوکاریی بەریتانیا دەکا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران و

لەژێر گوشاری فیدراسیۆن ناردنەوەی پەنابەرێک پووچەڵ دەکرێتەوە.
 


بەریتانیا - گرتووخانەی کۆڵن بروک: ٦\٥\٢٠١٣.


بەڵگەیەکی دیکە کە هاوکاری حکومەتی هەرێم بۆ دیپۆرتی پەنابەران ئاشکرا دەکات هاتووە"پەنابەر (هادی خەلیل) لە گرتووخانەی کۆڵن برک بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ئەمرۆ کاتژمیر ٥ ئیوارە بەکاتی لەندەن لە فرکەخانەی هیسرۆوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکرێمەوە".


هەروەها ئەوەشی گوت" ماوەی ١٢ ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا دەژیم هیچ کێشەیەکی یاسایشم نەبووە و بەبەردەوامی هەفتانە ئیمزای پۆلیسم کردوە لەبری ئەوەی مافی پەنابەریم بدەنێ دیپۆرتی کوردستانم دەکەنەوە".

هەروەها پەنابەر (بەرهەم سدیق) لەگرتووخانەی دەستبەسەری مۆرتن هۆڵ بەفیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ماوەی ١٠ ساڵە لەبەریتانیا دەژیم بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی یاسایم هەبێت ولەکەیسە کۆنەکانین کەهەموویان وەلامیان وەرگرتووە بەلام بەداخەوە لەکاتی چوونم بۆ ئیمزای پۆلیس دەستبەسەریانکردم و ماوەی ٢٥ ڕۆژه گیراوم".


ئەوەشی گوت "ئیستا تیکتیان پێداوم کە ١٢ ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێر دەکرێمەوە".


بەرهەم گوتیشی"چەندین جار گێوم لێبووە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم لە کەناڵەکانەوە دەلێن لەگەل ئەوەنین کەس بەزۆر بنێرێتەوە کەچی بەداخەوە خۆیان لەژێرەوە هاوکاری ناردنەوەمان دەکەن".


فرۆکەخانەی نیو دەوڵتی هەولێر پەنابەرانی ئێرانیش وەردەگرێتەوە.


لە کاتێکدا پەنابەرانی گرتووخانەی مۆرتن هۆڵ سکالا و نارەحەتیەکانی خۆیان دەگەیاند سکرتیری فیدراسیۆن بەرێگای تەلەفون یەکێک لەوپەنابەرانە گوتی "من بەڵگەم لەلایە پەنابەر هانا رەسول پەنابەری کوردی ئێران بووە ٢ هەفتە لەمەوبەر دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان کردوە لەگەل ئەوەی بەکارمەندەکانی فرۆکەخانەی گوتوە: من کوردی ئێرانم، بەڵام ئەوان گۆیان بۆ نەگرتوە گوتیانە دانەبەزیت بە شەق داتدەبەزینین و ئیستا ئەو پەنابەرە لە کوردستان لەسەر جادە دەخەویت".

 

تێبینیی: هەر ئەمڕۆ دەشتی جەمال (سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران) بە ''ماڵپەڕی ئەمڕۆ''ی راگەیاند: ''پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کە بڕیار بوو پەنابەر (هادی خەلیل) لە فڕۆکەخانەی هیسرۆی لەندەنەوە لە رێگەی هێلی ئاسمانیی شانشینی ئوردنی بەزۆر بەرەو هەولێر دیپۆرت بکەنەوە.. لەژێر گوشاری ناڕەزایەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران دیپۆرتکردنەوەکە پووچەڵ کرایەوە''

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک