٢١\٦\٢٠١٣
ناڕەزایینامەی فیدراسیۆن لە
ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا:
حکومەتی هەرێمیش
بەشێکە لە سیاسەتی جیهانیی دیپۆرت و
بەرپرسە لە ژیانی
پەنابەرانی دیپۆرتکراو.
جەنگی
دەوڵەتانی ئەوروپا لە دژی پەنابەران و
داواکارانی مافی پەنابەری بێوێنە توندوتیژ بووە. گەورەترین هێرش
پەسەندکردنی نیوەناچڵی سیاسەتی پەنابەری ئەوروپای یەکگرتوو ،
جێبەجێکردنی بریاری دبلنی ٢ بوو لەمانگی پێشوودا.نزیکەی یەک ملێۆن
بێناسنامە کە بەزۆری پەنابەرانی ڕەتکراوەن لە ئەوروپا لە سەخترین
هەڵومەرجدا دەژین. هەزاران پیاو ناچار بەکاری قورس لە
کێڵگە و بیناسازی و
شەوکاریدا و هەزاران ژن لە کاری نێو ماڵ و
لەشفرۆشی وسەدان مناڵ هیچ ناسنامەو مافێکیان نییە.
یەک ساڵی ڕابردوو، سالی توندکردنەوەی سیاسەتی دژی پەنابەری و ڕاپێچانی
هەزاران کەس بوو بۆ زیندانەکانی دیپۆرت، بۆ فڕێدانیان بۆ سەر جادەو
لێسەندنەوەی مافی کار‌و بیمە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان بوو.یان
دوورخستنەوەیان لە دووری شارەکانو دورگە دور دەستەکان وجێگیرکردنیان لە
ژێرزەمینە سەربازییەکاندا ومامەڵەکردنیان وەک تاوانبار.
١٥٠٠ کەس لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە ڕیگای گەیشتن بە ئەوروپا
خنکاون. دەزگا و کۆمپانیا تایبەتەکان لە چەشنی فرۆنتێکس کە لەلایەن
دەولەتانی ئەوروپاوە، بۆ پاریزگاری لە سنوورەکانی دەرەوەی دامەزراوە،
لەماوەی ئەم ساڵدا بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا توانیان ڕێژەی
پەنابەران بۆ یۆنان لە ٢٠٠٪ کەم بکەنەوە. بەرەی جەنگی فرۆنتیکس
ئێستا ڕووی لە بولگاریا و ڕۆمانیا و ئۆکرانیایە.
وڵاتانی ئەوروپا کە خۆیان ئیمزاکەرانی بریار جیهانیەکان بوون بەتایبەتی
بریاری ١٩٥١ جنیف لەبارەی مافەکانی پەنابەرانەوە بەڵام نەک هەر
پشتیانکردۆتە ئەوبریارانە بەڵکو لەهێرشی هەمەلایەنەو سەراسەریکردنەوەی
سیاسەتەکانیانن لەدژی مافە مەدەنی و بنچینەکان. پەنابەران وه‌ک به‌شیک
له چینی کریکار ئامانجی حکومه‌ته ڕاستره‌وه‌کانی ئه‌وروپایه له‌م
پەلاماردانەدا تا خۆیان قوتار بکه‌ن له هه‌موو به‌رپرسیاریتیه‌ک له
ئاستی هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ژیان وچاره‌نوسی په‌نابه‌راندا
دایان سه‌پاندوه. ئه‌مه له کاتێکدایه که دیارده‌ی هه‌ڵهاتن وپه‌نابه‌ری
خۆی به‌رهه‌می سیاسه‌تی حکومه‌ته لیبرال و کۆنسیرڤه‌تیڤه‌کانه و به
هۆی ده‌ستبردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بۆ جه‌نگ و میلیتاریزم وسه‌پاندنی
گه‌مارۆی ئابووری و هه‌ژارکردنی کۆمه‌لانی خه‌ڵک سه‌ری هه‌ڵداوه و
ژیانی ئاواره‌یی و کۆچی کردۆته یه‌ک واقعیه‌تی جیانه‌بووه‌وه‌ی سیسته‌مه
سیاسیه‌کانی دونیا.
بەڵام پەنابەران و لایەنگرانی پەنابەران، کرێکاران و چەپ وسۆسیالیست و
کۆمۆنیستەکان لە ماوەی ئەمسالدا ، دەیان نەبەردی مێژووییان تۆمارکرد،
هەڵدانی چادرگەی پەنابەران لە سێڵینگن و رێپیوانە گەورەکانی هۆلەندە ،مانگرتنی
دوومانگەی فینەنای نەمساودەستبەسەراگرتنی کەنیسە،، مارشی بێناسنامەکانی
فەرەنسا بە نیوەی ئەوروپادا، خۆپیشاندانە گەورەکانی ئەڵمانیا، مارش
نارەزایەتیەکانی بزووتنەوەی پەنابەری ٢٠١٤ سوید تا داگیرکردنی زیندانی
دیپۆرتکردنەوە لە سویسرا....وەڵامی مرۆڤایەتی ڕاوەستاو دانشکین بووە بە
ڕووی سیاسەتی دژی پەنابەری ووڵاتانی ئەوروپادا.
حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چینه ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی،
که‌لایه‌نیکی هه‌موو ئه‌و ده‌رده‌سه‌ری ونه‌هامه‌تییانه‌یه که‌ڕووی له‌ژیانی
ئێمه‌ی په‌نابه‌ران کردووه، له‌ناوخۆی ولات سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ داسه‌پاندنی
هه‌لومه‌رجی ئه‌وپه‌ڕی نایەکسانی و بێ‌کاری و سه‌رکوتی ئازادی وهه‌ژارکردنی
ئێمه‌ی هاولاتیان و ده‌یان ده‌ردومه‌ینه‌تیی تر، لەدەرەوەش بازرگانی
ئاشکراو بێپەردە دەکەن بە ژیان وئایندەی پەنابەرانەوە. نە تەنها بەو
پەنابەرانەی کە لەئەوروپا دەژین. بەڵکە بەو هاوڵاتیانەی کە بەزۆر
دیپۆرتکراونەتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە بەهۆی پشتیوانی وهاوکاری دەیان کەس
لە ئازادیخوازان، مرۆڤدۆستان ،رۆژنامەنوسان رێکخراوەی پیشەی ولایەنی
سیاسی‌دا لەکەمپەینی فیدراسیۆن بۆ ماوەیەک فرۆکەخانەکانی ناچارکران
پەنابەری دیپۆرتکراو وەرنەگرنەوە بەڵام کابینەی حەوتی حکومەتی هەرێم
جارێکی دیکە لە پێناو ڕازیکردنی دەوڵەتانی ئەوروپا، ئامادەی هەموو
هاوکاریکردنێکە. بۆ ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران و ڕۆشنیشە کە حکومەتی
هەرێم جگە لەوەی لە و مەوقعیەتە نیە کە مەرجەکانی خۆی داسەپێنێ، بەڵکو
حکومەتێکە باکی بە چارەنووسی هاوڵاتیانی خۆی نییە.
٦٠٠٠ پەنابەری عیراقی دیپۆرتکراونەتەوە، ئەم هاوڵاتیانە هەرکامیان لە
سەفەر و قەدەرێکی نەخوزراو و تراژیدیدا گوزەرییان کرد وشکستیان
پێهێنراوە بە تۆبزی و بە شەلاق و لە زیندانەوە و بە ڕەزامەندی حکومەتی
هەرێم گەڕێنراونەتەوە. حکومەتی هەرێم بەوەندەوەش نەوەستا و خۆی لە
هەموو ئەو بەرپرسیارەتییە دەدزێتەوە کە دەکەوێتە سەر ئەستۆی.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|