٢٤\٤\٢٠١١
حکومه‌تى هه‌رێم
خه‌مسارد بووه
له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.

دیمانه:پیشره‌و حه‌مید
پرسى
کۆمه‌ڵکوژیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى له‌کارخراوى به‌عسیه‌کانى
عێراق ، یه‌کێک بوو له‌و پلانه شۆڤێنیستیانه‌ى که که‌بۆسه‌رنگوم
کردنى میلله‌تى کورد سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى بوونى
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ، له‌کۆتاى سه‌ده‌ى بیستى رابردودا گه‌یشتنه لوتکه‌ى
دل ره‌قى خۆیان و به‌عسیه‌کانى عێراق هه‌رچیان له‌ده‌ست هات بۆ جیبه‌جێکردنى
پلانه‌که‌یان دریغیان نه‌کردو ته‌نانه‌ت په‌نایشیان بۆ یه‌کیک له‌سوره‌ته‌کانى
قورئان برد به‌ناوى ئه‌نفالکردنه‌وه بۆئه‌وه‌ى
شه‌رعیه‌ت بده‌نه ئه‌نفالکردن و کوشتنى خه‌ڵکى بى به‌رگرى
کوردستان ، له‌دواى روخاندنى دسه‌لاتى به‌عسیه‌کان له‌عێراقدا ئه‌وناوه‌ندو
ریکخراوه جیهانیانه‌ى که‌پیشتر پرسى کوردیان پشتگوى خستبو ئه‌مرۆ به‌شیوازێکى
باشتر پیشوازى له‌و هه‌ولانه‌ده‌که‌ن که بۆ ناساندنى پرسى کورد له‌سه‌ر
ئاستى جیهاندا کارى بۆده‌کرێت .
بۆئاشانبونى خوێنه‌ران و ئه‌و که‌سانه‌ى له‌دۆسیى به‌جینوسایدناساندى
تاوانه کۆمه‌ڵکوژیه‌کانى کورد کارده‌که‌ن ،سایتى ئاوینه ئه‌م دیادره‌ى
له‌گه‌ل به‌ریز (هیوا ناسیح) په‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌بیانیه‌کانى
ریکخراوى " چاودیرى کورۆدساید - چاک " ئه‌نجام داوه که له‌سه‌ر پرسى
کورد بۆیه‌که‌مین جار له باره‌گاى ریکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
له شارى (ژنیف) له ولاتى سویسرا ، کۆنفرانسیکیان له‌سه‌ر تاوانه‌کانى
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دا و چه‌ندین لیکۆلینه‌وه‌و پرباسى ئه‌کادیمیانه
له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه خرانه روو له‌لایه‌ن خه‌لکانى پسپۆر‌و نوینه‌رى
هه‌ندیک له‌ولاتانى ئه‌ندامى ریکخراى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
پێشڕه‌و حه‌مید: ئه‌ورپیه‌کان چۆن له
پرسى ئه‌نفال تیده‌گه‌ن و تاچه‌ند وه‌ک پرۆسه‌یه‌کى جینوساید ده‌یناسێنن
هیوا ناسیح: له‌راستیدا ئه‌وروپیه‌کان که‌متر
له‌سه‌ر ئه‌نفال زانیاری‌یان هه‌یه‌هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌که‌م
هۆکاره‌که‌ی که‌مته‌رخه‌می و ناکارایی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی
کوردستان به‌گشتی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان به‌تایبه‌تین،
به‌پله‌یه‌کی که‌متریش رۆشه‌نبیرانی کورد له‌هه‌نده‌ران هه‌وڵی که‌میانداوه‌بۆ
ناساندنی ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه به‌گه‌ڵانی ئه‌وروپی، ئه‌و هه‌وڵانه‌شی
که‌هه‌ن، که‌موکوری خۆیان هه‌یه‌وه‌ک نه‌شاره‌زایی و که‌م ئه‌زمونی و
نارێکوپێکی و نه‌بوونی دۆکیۆمێنته‌کان به‌و زمانانه. ئاخر بۆ ناساندنی
ئه‌م جۆره‌تاوانه‌پێویسته‌و گرنگه، که‌حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان
چه‌ندان کتێبی دۆکیۆمێنتی و سیدی و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی چاپ و به‌رهه‌م
بهێنن. ده‌کرێت ئه‌و ژماره‌تێز و لێکۆڵینه‌وه‌زانستی و ئه‌کادیمیانه‌ی
که‌له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌عه‌ره‌بی و کوردی نوسراون بۆ سه‌ر زمانه‌زیندوه‌کانی
جهیان وه‌ربگێرێت، پاشان ده‌کرێت بۆ نمونه‌هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌و
دۆکیۆمێنتانه‌ی تایبه‌تن به‌کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه‌بخرێنه‌سه‌ر ماڵپه‌رێکی
ئه‌له‌کترۆنی به‌زمانی ئینگلیزی یان فه‌ره‌نسی، تا شاره‌زایان و
پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌له‌جیهاندا به‌ئاسانی ده‌ستیان بیگاتی و لێکۆڵینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بکه‌ن و بیناسن. ده‌کرێت له‌م بابه‌ته‌دا سود له‌ئه‌زمونی گه‌ڵانی
وه‌ک جوو و ئه‌رمه‌نییه‌کان وه‌ربگرین.
پێشڕه‌و حه‌مید: ریکخراوى کوردۆساید له‌وپیناوه‌دا
له‌دواى کۆنگه‌رى یه‌کى ریکخراوه‌که‌تان تاچه‌ند هه‌ولى به‌نیو ده‌وڵه‌تى
کردنى پرسى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالى دوا؟
هیوا ناسیح: وه‌ک له‌به‌رنامه‌ی رێکخراوه‌که‌ماندا
هاتوه، ئه‌و کاره‌یه‌کێک له‌ئامانجه‌سه‌ره‌کییه‌کانمانه‌و له‌ماوه‌ی 9
ساڵ رابردووی کارکردنیشمانه‌وه‌به‌کردوه‌چه‌ندان کاری باشمان ئه‌نجامداوه.
له‌وانه‌سازکردنی کۆنفرانس و سیمینار بۆ ناساندنی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال
به‌جیهانی ده‌ره‌وه له‌نێو په‌رله‌مانی هه‌ندێک وڵاتانی ئه‌وروپیدا وه‌ک
سوید و به‌ریتانیا، له‌کاتی به‌شداریکردنی نوێنه‌رانی رێکخراوه‌که‌مان
له‌کۆڕو کۆنفرانسه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، یه‌کێک بووه‌له‌و شتانه‌ی هه‌میشه‌جه‌ختمان
له‌سه‌ر کردۆته‌وه. چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبێک به‌ئینگلیزی له‌سه‌ر
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌به‌کۆمه‌ڵێک دۆکیۆمێنت و زانیاری ورده‌وه، له‌نوسینی
ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌مان کاک (شاخه‌وان شۆرش). دوا کاریشمان سازکردنی
کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
له18/3 ی ئه‌مساڵدا به‌ناوی (هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان)
که‌چه‌ندان پسپۆڕ و شاره‌زای ئه‌و بواره‌له‌کورد و بیانی به‌شداریان
تێدا کرد. که‌پێم وایه‌گرنگترین کاره‌له‌م بواره‌دا کرا بێت.
پێشڕه‌و حه‌مید: له‌کۆنفراسى چنیف که‌له‌به‌روارى 18 ئادار
سازتان کرد تاچه‌ند ده‌بیته فاکته‌ریک بۆناساندنى کۆمه‌ڵکوژیه‌کانى
کورد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ؟
هیوا ناسیح: پێم وایه‌کارێکی مێژوویمان ئه‌نجام دا به‌دانپێدانانی ئه‌وانه‌ی
که‌ئاماده‌بوون، ئاخر به‌رێزت گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌و کارانه‌بکه‌یت که‌تا
ئێستا له‌و باره‌وه‌ئه‌نجامدراون، ده‌بینین یه‌که‌مجاره‌له‌مێژووی
کوردا له‌و شوێنه‌نێوده‌وڵه‌تی گرنگه‌دا، کۆنفرانسێکی وا به‌به‌شداری
که‌سایه‌تی و پسپۆڕی ناسراو، لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌کادیمی و به‌ئاماده‌بوونی
دیپلۆمات و نوێنه‌رانی وڵاتان پێشکه‌ش بکرێن، دوور له‌یادکردنه‌وه‌یه‌کی
سۆزداری و کڵاسیکیانه‌باس له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌کرا بێت، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ی ئاماده‌بوون، یه‌کی کۆپیه‌ک له‌و کتێبه‌ی
رێکخراوه‌که‌مان چاپی کردوه، که پێشتر باسم کرد، پێشکه‌ش کرا. دیاره‌ناشبێت
ئێمه زۆر گه‌شبینیش بین و وابزانین، به‌سازکردنی یه‌ک دوو کۆنفرانسی وا
ده‌گه‌ینه‌ئه‌نجام و ئامانجه‌که‌مان، چونکه گه‌ر ئێمه‌سه‌یری کار و
کۆششی ئه‌رمه‌نییه‌کان بکه‌یت به‌م ئاقاره‌دا، ده‌بینین ئه‌وان نزیکه‌ی
80 ساڵی خایاند تا تاوانه‌که‌یان به‌دانیپێدانرا به‌ژینۆساید (گه‌لکوژیی).
راسته‌هۆکاری خودی و بابه‌تی رۆڵی خۆی هه‌یه‌و مه‌رج نییه‌مه‌سه‌له‌که‌ی
ئێمه‌ئه‌وه‌نده‌بخایه‌نێت. به‌ڵام دیسانه‌وه‌ده‌توانم بڵێم ئه‌م جۆره‌کارانه‌هه‌روا
ئاسان نین و کاری شێلگیرانه‌و پرۆفیشناڵانه‌یان ده‌وێت. دیاره‌ئه‌و
جۆره‌کۆنفرانسانه‌هه‌نگاوی به‌جێن و گرنگن بۆ پرۆسه‌که‌به‌ئاراسته‌ی
ناساندنی تاوانه‌کان.
به‌رای من گه‌ر ره‌وه‌ندی کوردی و به‌تایبه‌تی توێژه‌رۆشه‌نیر و
روناکبیره‌که‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی په‌رله‌مان
و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌ئه‌رکی سه‌رشانیانه، پشتیوانی له‌م
هه‌وڵانه‌بکه‌ن، ساڵانه‌له‌م جۆره‌کۆنفرانسانه‌له‌نێو کۆشکی په‌رله‌مانی
وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا کۆمه‌ڵکوژییه‌کان زیاتر ده‌ناسرێن
و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه، له‌ساڵانی داهاتوودا بتوانین کارێکی وا بکه‌ین
دانیپێدا بنێن. پاشانیش مه‌رج نییه‌کاره‌که‌هه‌ر ناساندن بێت، به‌ڵکو
هه‌ندێک جار فشاریش گرنگه‌به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه‌و دیموکراتیانه‌به‌پشتیوانی
رۆشه‌نبیران و پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کان دروست بکه‌ین،
بۆ نمونه‌خۆ ئه‌مریکا پاش روخانی رژێمی سه‌ددام و ته‌نانه‌ت ساڵی
1991یش چه‌ندان ته‌ن له‌دۆکیۆمێنتی بینراو و بیسراو و نوسراویان له‌سه‌ر
هه‌ردوو تاوانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌ستکه‌وت و ناردیانه‌وه‌بۆ وڵاته‌که‌یان،
که‌چی تا ئێستا دانیان پێدانه‌ناوه‌که‌ئه‌وانه‌کۆمه‌ڵکوژیشن چ جای بڵێن
گه‌لکوژی (ژینۆساید) بووه، دیاره‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه!
پێشڕه‌و حه‌مید: ئایا حکومه‌تى هه‌رێمى
له‌رێگه‌ى ه‌زاره‌تى شه‌هیدانه‌وه له‌ماوه‌ى 20 ساڵدا ئه‌وه‌نده‌کارى
کردوه که ئیوه وه‌ک رێکخراوێکى تایبه‌ت به‌و پرسانه متانه‌ى پى
ببده‌ن له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسیاریتى خۆیان ؟
هیوا ناسیح: نه‌خێر به‌داخه‌وه‌حکومه‌تی
هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوبراو زۆر خه‌مسارد و که‌مته‌رخه‌م بوونه‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م دۆسیه‌یه، هه‌ر بۆ نمونه‌من پیش ساڵێک له‌سازدانی کۆنفرانسه‌که‌ی
ژنێڤ پرۆژه‌که‌یم ئاماده‌کرد، هه‌ر ئه‌وکات و دواتریش چه‌ند جارێک
ناردمانه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوانی
ئه‌وکات د. مه‌جید محه‌مه‌د، ئه‌وه بوو به‌ڵێنیشیان پێداین که‌کۆمه‌کی
ماددی و مه‌عنه‌ویمان بکه‌ن، که‌چی هیچ کۆمه‌کێکیان نه‌کردین! ئه‌مه‌وه‌ک
نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه. ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان کردویه‌تی چه‌ند
کۆنفرانسێکیان له‌هه‌ولێر سازکردوه، به‌ڵام زیاتر شتێکی ئیعڵامی و
رووکه‌شی بووه. کوا با بزانین وه‌زاره‌ت و حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند
کتێبیان به‌زمانه‌زیندوه‌کانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ده‌رکردوه،
چه‌ند سیدی به‌ڵگه‌نامه‌ییان چاپکردوه؟ چه‌ند هانده‌ر و پشتیوان بوونه‌تا
سینه‌ماکارانی کورد فیلیمی دۆکیۆمێنتی و درامی له‌سه‌ر مه‌رگه‌سات و
چیرۆکه‌تراژیدییه‌کان ئه‌و کاراساتانه‌به‌به‌رهه‌م بهێنن؟؟
چه‌ند کۆنفرانسیان له‌نێوه‌نده‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و شوێنانی تر ساز کردوه، یان له‌له‌پشتی بوونه؟
ناڵێم هیچ کار نه‌کراوه ، به‌ڵام له‌راستای ئه‌و تاوانانه‌زۆر زۆر که‌من.
پێشڕه‌و حه‌مید: ئیوه ریکخراوێکى
ناحکومین و تائیستا هیچ بودجه‌یه‌کتان نیه که له‌سه‌ر کاره‌کانى
خۆتان به‌رده‌وام بن که‌چى ساڵانه به‌سه‌دان چاڵاکى له‌وبورانه‌دا ئه‌نجام
ئه‌ده‌ن کى هاوکاریتان ده‌کات و تیچوى ئه‌و چاڵاکیانه چۆن دابین ده‌که‌ن
؟
تاچه‌ند له‌گه‌ل حکومه‌تى عێراق و دادگاى باڵاى تاوانه‌کاندا هاوکاربون
بۆ ئاشکرا کردنى ناوى تاوانبارنى ئه‌نفال؟
هیوا ناسیح: ئێمه‌رێکخراوێکین 9 ساڵه‌کارده‌که‌ین،
سه‌رجه‌م ئه‌و چاڵاکییانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان
ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ته‌نها جارێک سه‌رۆکی حکومه‌ت د.به‌رهه‌م ساڵح ،
ساڵی پار برێک یارمه‌تی داین. ئه‌ویش پاش ناردنی راپۆرتی چاڵاکی و
پڕۆژه‌کانمان. تا ئێستا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی رێکخراوه‌ناحکومیه‌کانی
تریش بڕاوه، هیچ بودجه‌یه‌کمان له‌ڵایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌بۆ دیاری نه‌کراوه.
دیاره‌بۆ کاروچاڵاکیمان کۆمه‌کمان له‌دۆست و ڵایه‌نه‌کانیش وه‌رده‌گرین،
به‌مه‌رجێک بێبه‌رامبه‌ر بێت، واته‌بێ هیچ مه‌رجێک و ته‌نها وه‌ک کۆمه‌کێکی
دۆستانه‌و کارێکی نیشتمانیی. ساڵانه‌ش له‌سوپاسنامه‌یه‌کدا ناوی ئه‌و
دۆست و ڵایه‌نانه‌مان بڵاوکردۆته‌وه، که‌کۆمه‌کیان کردوین، له‌گه‌ل
بری کۆمه‌که‌که‌یدا، به‌ڵام گه‌ر که‌سانێک نه‌یانویستبێت ناویان
بڵاوبکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ره‌چاوی ئه‌وه‌مان کردوه.
سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان، دیاره‌هاوکاریی دادگای
باڵای تاوانه‌کانمان کردوه، به‌ناردن و دۆزینه‌وه‌ی شایه‌ت بۆ پرۆسه‌ی
دادگاییه‌که، په‌یداکردنی به‌ڵگه‌نامه‌و دانی زانیاری پێیان له‌سه‌ر
تاوانباران و تاوانه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم راسته‌وخۆ
له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا په‌یوه‌ندییه‌کی وامان نه‌بووه‌و نییه.
پێشڕه‌و حه‌مید: به‌شیک له ئه‌نفال چیه‌کان
تائیستا له‌نیو دام و ده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمدان و زۆربه‌یان له‌ڵایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتى کوردیه دالده‌دراون ئیوه هه‌لویستان چیه له‌و باریه‌وه
؟
هیوا ناسیح: به‌شێکی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان
به‌ناوی(به‌دادگا گه‌یاندنی جاش و تاوانباران) هه‌یه، که‌یه‌ک له‌هاورێیانی
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێر سه‌رپه‌رشتی ده‌کات. ئێمه‌له‌گه‌ڵ
دادگایی‌کردنی سه‌رجه‌م تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ین، جا جاش و
به‌کرێگیراوی حکومه‌ت بووبێت، یان له‌ریزه‌کانی شۆرشدا بووبێت ، چونکه‌من
رام وایه، که‌سانی تریش بوونه‌له‌نێو ریزی پێشمه‌رگه‌دا، که‌بۆ نمونه‌رێگه‌یان
له‌ده‌ربازبوونی خه‌ڵکانی ناوچه‌ئه‌نفالکراوه‌کان له‌سه‌ر وه‌ختی هێرشه‌کاندا،
گرتوه،یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌و کاتی کاره‌ساته‌که‌سامان و سه‌روه‌تی خه‌ڵکی
ره‌شوروتی هه‌ڵه‌بجه‌یان بردوه. جا ئه‌وانه‌هه‌موویان ئه‌نفالچین نه‌ک
ته‌نها ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ حکومه‌تی به‌عسدا بوونه.
حکومه‌تی تا ئێستا نایه‌وێت و نه‌یویستوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دوو
حزبه‌ده‌سته‌ڵاتداره‌که، جاش و موسته‌شاره‌کانیش دادگایی بکات، هه‌رچه‌نده‌له‌ڵایه‌ن
دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غداوه‌بریاری ده‌سگیرکردنیان ده‌رچوه‌و
بریاره‌که‌ش به‌فه‌رمی نێردراوه‌بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر
خۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و بریاره‌یه‌کێکه‌له‌و به‌ڵگانه‌ی، که‌یه‌کێتی
و پارتی جددی نین له‌به‌دواداچوون بۆ که‌یسی ئه‌نفال و هاوکاری نه‌کردنی
دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا. مه‌سه‌له‌که‌به‌داخه‌وه‌وایلێهاتوه،
له‌بری دادگایی‌کردنیان ده‌بێت مه‌منون بین پله‌و پایه‌شیان نه‌ده‌نێ،
ئاخر ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد له‌به‌غدا له‌سه‌ر لیستی
کوردستانی هه‌یه، که‌یه‌کێکه‌له‌داواکراوه‌کان له‌دادگا بۆ که‌یسی ئه‌نفال،
که‌سیش پێی ناڵێت به‌ری چاوت دوو برۆیه!!
پێشڕه‌و حه‌مید: ئه‌گه‌ر پرسى هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال له‌کۆتایدا به‌جینوسایدله‌سه‌ر ئاستى نیو ده‌وڵه‌تى
بناسێنرێت چى له‌پرسى نه‌ته‌وه‌ى کورد ده‌گۆریت و گرنکى ئه‌و شوناسه
له‌چیدا ده‌بیننه‌وه ؟
هیوا ناسیح:
گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی سیاسی و دیپلۆماتی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی،
ناساندنی ئه‌و کاره‌ساتانه‌یه‌به‌گه‌لکوژی (ژینۆساید)، چونکه، ئه‌وکات:
1- نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک گه‌لێکی ژینۆساید به‌رامبه‌رکراو ده‌ناسێنرێت،
ئه‌مه‌ش وا ده‌کات له‌رووی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ئیلتزامێکی ئه‌خڵاقی
و یاسایی بۆ پشتیوانی دۆزی کورد و و پاراستنی گه‌له‌که‌مان دروست ببێت.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌پاڵپشتێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کێشه‌ی کورد له‌سه‌رجه‌م
پارچه‌کاندا
2- هه‌موو ئه‌و کۆمپانیا، وڵات، که‌سانی بازرگان و شاره‌زا یانه‌ی به‌هه‌ر
جۆرێک کۆمه‌کی رژێمی سه‌دامییان کردوه‌بۆ دروستکردن، به‌کارهێنان، یان
فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی ماده‌خاوه‌کان و چه‌که‌کانی به‌کارهاتوو له‌و
بوارانه‌دا به‌ئاسانی ده‌درێنه دادگا. دیاره‌به‌پشتیوانی ناساندنه‌که.
3- گه‌لی کورد به‌پێی یاسا داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و
وڵات و کۆمپانیایانه‌ده‌کات، که‌له‌میانه‌ی کاره‌ساته‌کاندا زیانی،
گیانی، ژینگه‌یی، که‌لتوری و سامانییان به‌میلله‌ته‌که‌مان گه‌یاندوه.
ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید
|