٢١\٧\٢٠٢١
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە
لە
دابینکردنی
ئاسایشی ژیانی پەنابەرانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان.
-
سەبارەت بە تیرۆری پەنابەر بەهرۆزی
رەحیمی -
رۆژی چوار شەممە ١٤\٧\٢٠٢١ (بەهرۆزی ڕەحیمی) پەنابەری کوردی ئێران٫
لەگوندی (ژاڵە) ی نێوان سلێمانی و عەربەت لەکاتی چوونی بۆسەر کاری
پاسەوانی، لەلایەن چەکدارێکەوە لە نێو ئۆتۆمبیلێکەوە دەدرێتە
بەردەستڕیژی گوللە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژیان لەدەستدەدات.
بەهرۆزی ڕەحیمی ماوەی ١٠ساڵە لە کوردستانی
باشوور، زۆنی سەوز لەژێر سایەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانی مەمرەو مەژی بەسەر دەبات. سەرباری سەختی
ژیان وگوزەران و نائەمنی و زۆرجار فشاری دەزگاکانی ئاسایش لە گرتن و
سوکایەتیپێکردنی په‌نابە‌رانی ئێرانی، هه‌میشه ترسیان لەوە هه‌بووه
ڕادەستی جمهوری ئیسلامی ئێران بکرێنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە (بەهرۆزی
ڕەحیمی) ودەیان پەنابەری دیکەی سیاسی لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ کاروباری پەنابەران خۆیان ناونوسکردووە و لەچاوەڕوانی گەیاندنیانن
بە ووڵاتی سێهەم، بەڵام رێکخراوی ناوبراو نەك بێدەربەستە لەبەرامبەر
ڕێزگرتن لە ماف وداواکارییەکانی ئەوان، بەڵکو بێدەنگ ونابەپرسەرامبەر
تیرۆریزمی جمهوری ئیسلامی ئێران کە هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ژیان و
سەلامەتی پەنابەران، تائیستا دەستی ڕەشی ئەم دەسەڵاتە نەگریسە گەیشتۆتە
گیانی سه‌دان هەڵسوڕاوی سیاسی په‌نابه‌رانی ئێرانی لە کوردستان. بێباكی
ئه‌م ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاستی ژیان و ئه‌منیه‌تی
په‌نابه‌راندا به‌ڕاده‌یه‌كه كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌می
باره‌گاكه‌یدا و به‌به‌رچاوی ئه‌وه‌وه په‌نابه‌رێك ئاگری له خۆی به‌ردا،
ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون ئاگری جەستەی ئەو پەنابەرە بكوژێننه‌وه و
بە داخەوە دواتر گیانی له ده‌ستدا.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەتوندی ئیدانەی
تیرۆری(بەهرۆزی ڕەحیمی) ده‌كه‌ین و پرسەوسەرەخۆسی خۆمان ئاراستەی
کەسوکارو هاورێیان و دۆستانی (بەهرۆزی ڕەحیمی) دەکەین و لەم خەمە
قورسەدا لەپاڵیان ڕادەوەستین. به پێی هه‌موو پێوانه‌یه‌كی حكومه‌تی و
له دونیادا په‌نابه‌ران له هه‌ر ووڵاتێك ده‌بێ ئاسایشیان له‌لایه‌ن
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بپارێزرێ. هه‌ربۆیه ئێمه حکومەتی هەرێمی
کوردستان بەرپرس دەکەین لەدەستبەجێ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تاوانباران
و بە سزا گەیاندنیان، هاوکات پشتیوانی تەواوی خۆمان لە داواکارییەکانی
پەنابەرانی ئێرانی بەرامبەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەبڕین
و بەرپرسیان دەکەین لە ئەمنیەت و سەلامەتی ئەو پەنابەرانه. ئه‌ركی
حکومەتی هەرێمی کوردستانیشه بەرپرسیارێتی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئامن
و ئاسایش بۆ پەنابەران و خێزان ومناڵیان له‌ئه‌ستۆ بگرێ تا ئه‌وکاته‌ی
پرۆسه‌ی گوێزانەوەیان بۆ ووڵاتی سێهەم مه‌یسه‌ر ده‌بێ.
هاوكاتیش رایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته په‌نابه‌رانی ئێرانی سه‌ر به
هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسین زیاتر خۆیان بپارێزن و هیچ جۆره خۆشخه‌یاڵیه‌كیان
نه‌بێ به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاسایشیان دابین بكات، له كاتێكدا
كه ده‌زگاكانی موخابه‌راتی ووڵاتانی دونیا و ناوچه‌كه له كوردستاندا
هێلانه‌ی خۆیان داناوه.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
١٧\٧\٢٠٢١

|