
حکوومەتی هۆڵەندا ئیدانەی هێرشی بەعسیەکان بۆ سەر خەڵکی قامشلو دەکات.
پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندێکی پارت و ڕێکخراوە کوردیەکانی باشووری
ڕۆژئاوا ، کە ناوەندی چاکیش لایەنێکی بوو ، سەردانی پەرلەمانی
هۆڵەندایان کرد ، نامەیەکی ناڕەزایەتیان دا بە پەرلەمانی هۆڵەندی لە
سەر ڕەوشی کورد لەو بەشەی کوردستان بە گشتی وە ڕوداوە خوێناویەکانی
نەورۆزی شاری قامشلو بە تایبەتی .
ئێستا لە ڕێگەی کاک یونس گۆران ئەندامی چالاکی پارتی سۆسیالستەوە
زانیمان ، لەڕێگەی پارتی سۆسیالست ڕێزدار هاری ڤان بۆمڵەوە داوا لە
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا کراوە ، کە ئەو تاوانەی لە ڕۆژی نەورۆز لە شاری
قامشلو ڕویدا بەرامبەر بە نەتەوەی کورد ئیدانە بکرێت ، حکوومەتی
هۆڵەندا و وزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداش بە فەرمی ئیدانەی ئەو تاوانەی کرد
لە شاری قامشلو لە ڕۆژی جەژنی نەورۆز دژ بە کوردستانیان ئەنجامدرا .
لێرەوە ناوەندی چاک سوپاسی خۆی ئاراستەی پارتی سۆسیالست بە گشتی وە
بەڕێز هاری ڤان بۆمڵ دۆستی بە ئەمەکی نەتەوەکەمان و کاک یونس گۆران
دەکات .
ناوەندی چاک- کۆمیتەی هۆڵەندا
16-4-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
|