حکومەتیش ڕێز لە
زمانى کوردى ناگرێت !
د.ئیبراهیم محەمەد جەزا*
هەندێک کار یان دیاردە هەیە کەناکرێت چاوى
لێبپۆشین و بڵێین من کارم پێوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا کە لەوانەیە
کاردانەوەیەکى کتوپڕى نەبێت و دەیان کەس بینیویانە و پێیدا ڕۆشتوون و
گرنگیان پێنەداوە. بەڵام کڵۆڵییەکەى من لەوەدایە کەئەوکارانەدەبینم
ئیتر دەبێت بیخەمە سەر کاغەز و بیخەمە بەردەم ئەوکەسەى کە لەوکارە
بەرپرسە، هەر ئەوەندە دەتوانم لەولائەوەوە هیچم پێناکرێت! لەم
ڕوانگەیەوە و هاوشێوەى ئەم بابەتە چەندین بابەتى ترم بڵاوکردۆتەوە (1
و2)،کەبەداخەوە نەکەس وتى باشە یان خراپە، هەروەک هەموو
بەدواداچوونەکانى ترلەم وڵاتەدا! بێگومان زیاتر دڵتەنگ دەبم کاتێک
دەبینم ئەو دیاردەیەبەفەرمانبەرێکى ساکار چاک دەکرێت، کەچى
بەڕێوەبەرایەتییەک یان وەزارەتێک هەر لەسەر ئەوهەڵەیەدەڕۆن، ئائەمە
گرفتە و ئائەمە ڕەوڕەوەى پێشکەوتن دەوەستێنێت و خەڵک بێزاردەکات
وهەڵەکان کەڵەکەدەبن.
بازیاتر سەرتان نەیەشێنم، ئەم هەفتەیەهاوسەرەکەم نەخۆش بوو و چووین
بۆنەخۆشخانەى فێرکارى لەشارى سلێمانى و پێویستى بە وێنەیەکى تیشکیى (
اشعە) هەبوو، بە سوپاسەوە زۆر بەخێراى وێنەکەیان گرت بەرامبەر نرخێکى
گونجاو ،تائێرە کارێکى زۆر باشە،کاتێک وێنەکەیان داینەوە لەناو کیسێکى
نایلۆندا دانرا بوو کەجێگەى خۆشحاڵیەو کارێکى شارستانییە،بەڵام
کەلەکیسەکەورد بوومەوە ونووسراوى سەر کیسەکەم خوێندەوە هەموو
کارەجوانەکانى وەزارەتى تەندروستیم لەبەرچاوکەوت! ئەزانن بۆ؟
چونکەئەوەى کەلەسەر کیسەکە نووسرابوو( وێنەى ژمارە1) تووشى بێزارى کردم.
ئەگەر بڵێم وێنەکەیان بۆنەگرتمایە و ئەوهەڵەیەم نەدیایە،ئەگەربڵێم
وەزارەت خوێندەوارى تیادانییە،ئەگەر بڵێم بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە لەکوێى،
ئەگەر بڵێم مامۆستایانى زمانى کوردى لەکوێن، ئەگەربڵێم ....... . ئێستا
یەکێکمان لێپەیدا دەبێت وپاساوێکى بۆدەهێنێتەوەو زۆر بەئاسانى دەڵێت"
کاکەتۆدەبێت مەمنوون بیت ئێمەئەوئامێرەمان هێناوە و ئیتر پێویست ناکات
تۆبچیت بۆوڵاتێکى تر و هەڵەش هەردەبێت!" یەکێکى تر لەبەرپرسانى
ئەوکارەدەڵێت کاکە " ئەوە لە فڵانەشوێن چاپمان کرد و ئەوهەڵەیەى
تیادابوو و دەبێت ئەوکیسانەهەمووى سەرف ببێت و پاشان چاکى دەکەین !"
یەکێکى تر دەڵێت "تۆ ئەو ئیشە باشانەى وەزارەت دەسڕیتەوە و بەس ئەم
کیسەکێشەیە، کەى ئەوەگرفتە ! " .
باشەدەبێت وەڵامى کێ بدەمەوە وکێ گوێم لێدەگرێت؟ مەگەر تەنها زمانزانە
دڵسۆزەکانى زمانى کوردى کەئەوانیش سەد هێندەى من قرچەلەجگەریان دێت بۆ
ئەوکارە نادروست ودزێوانە. بۆدەبێت لەپاڵ کارێکى باشدا کارێکى ترى
ناشرین بکەین،ئاخۆ ئەمەکولتوورە یان ڕەوشتەوناگۆڕێت؟ باشەئەم
کارەهێندەقورسە تا نەتوانرێت چاک بکرێت؟ باشە خۆ قابیلەوەزیرى
تەندروستى یان بەڕێوەبەرى تەندروستى ڕاستەوخۆ ئەوکیسەى دروستکردبێت.
بێگومان نا، کەواتەفەرمانبەرێک ئەوکارەى کردووە ، بۆکردوویەتى ؟دەستى
لەپشتەوەبووە؟ بڕواناکەم بەڵام دڵسۆز نەبووە بۆزمانى کوردى یان خەمى
نەبووە یان نەیزانیوە وتەنها ئەوەگرنگ بووە کیسێکى جوان بێت ئیتر گرنگ
نییە چۆن وچى نووسرابێت وزمانە شیرینەکەمان چۆن شێوێنرابێت؟ کەى
ئەوەگرفتە لاى ئەو،پێت دەڵێت "کاکەکێ ئەوە دەخوێنێتەوە".
تکایەبا هەر هەڵەوناتەواوییەک دەبینین بینووسین ودەستنیشانى بکەین
بەڵکولێپرسراوى ئەوکارە چاکى بکات، ئەگینا زمانەکەشمان وەک زۆر شتى ترى
جوانى ئەم وڵاتەلەدەستدەدەین. هەمووهەوڵى داگیرکەران ئەوەبوو ئەو زمانە
شیرینەبشێوێنن وسەرکەوتوونەبوون وزمانى کوردى ڕۆژ لەدواى ڕۆژ بەهێزتر
دەبوو و پاکتر دەبوو ،کەچى ئێستا بەدەستى خۆمان تێکى دەدەین،ئەمەهەڵەیە
ودەبێت بوەستێنرێت وبڕواناکەم حکومەت نەتوانێت ڕێ لەم کارانەبگرێت !
ناکرێت حکومەتیش سووکایەتى بەزمان وڕێزمانى کوردییەوە بکات وڕێزى
نەگرێت.

وێنەى ژمارە1: نووسراوى دەرەوەى سەر کیسى نایلۆن
کەلەلایەن نەخۆشخانەوە دەدرێت بەخەڵک.
_________________________________________________
پەراوێزەکان:
1- تاکەى خۆبەکەم زانین؟ ، ماڵپەڕى سبەى: www.sbeiy.com ، 7 / 3 /2008.
2-تکایە ئاوڕێک لەزمانى کوردى بدەنەوە، ، ڕۆژنامەى ڕۆژنامە، ژمارە 251
،1 / 7 /2008،ل15
*پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر / بەشى
زەویناسى، زانکۆى سلێمانى
ibrahimjaza@yahoo.com
|