حکومه‌تی کوردستان، تورکیا و په‌که‌که .
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی
ئایا ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی نێوان باشووری کوردستان‌و تورکیا یاخود مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سووپای تورکیا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان له کوێ سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ ئایا بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی تورکیا ئیدعای ده‌کا به‌وه‌ی که پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له‌لایه‌ن ده‌ستهه‌ڵاتی باشوور یارمه‌تی ده‌درێ یاخود له‌پشت ئه‌م هه‌ڵایه‌ی تورکیا مه‌به‌ستی‌تر حه‌شاردراون؟ پێموایه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه که تورکیا باسی لێده‌کا به‌ڵکو تورکیا بوونی چه‌ند گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که‌ی له قه‌ندیل کردۆته بیانوویه‌ک بۆ چه‌ندین ئامانجی‌تر که پێموایه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که تورکیا زۆر نیگه‌رانه به‌و پێشکه‌وتن‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له باشووری کوردستان هه‌نه، تورکیا زۆرباش ده‌بینێ ڕۆژ به ڕۆژ پێگه‌ی حکومه‌تی باشووری کوردستان له ڕووی نێوده‌وڵه‌تی‌و دبلۆماسییه‌وه به‌هێز ده‌بێ‌و ڕۆژ به ڕۆژ بوونی ئه‌م ده‌ستهه‌ڵاته یاسایی‌ترو ده‌ستووری‌تر ده‌بێ له چوارچیوه‌ی ئێراق‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. بێجگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردستان، له‌وانه‌ش که‌رکووک،و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ( 140) ی ده‌ستووری ئێراق ته‌واو تورکیای نیگه‌ران کردووه. ئینجا سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیانه‌ی تورکیا که له‌سه‌ره‌وه باسمکردن، زۆر که‌س و ناوه‌ندی سیاسی له باشوور‌و باکووری کوردستان، پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا، پێیانوابوو که له‌ناو هێزو ڕه‌وته سیاسییه‌کانی تورکیا جیاوازی هه‌یه له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ماف‌و بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوور‌و باکووری کوردستان، که ئه‌مه‌ش یه‌کێک بوو له ته‌وه‌همه‌ی که به‌شێکی به‌رچاو له ڕۆشنبیران‌و سیاسه‌یمه‌دارانی کوردستان تووشی ببون. به‌ڵام ڕاستی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که من پێش نزیکه‌ی ساڵێک به‌ر له ئێستا له ووتارێکمدا، که له‌ژێر ناوی "تورکیا: دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ" بڵاومکرده‌وه، ووتبووم: ( هه‌موو گرنگی هاتنی ئیسلامییه‌کان له‌وه‌دایه که لێڵیه‌کیان له تاک ناسنامه‌یی تورکیا پێکهێناوه‌و تا رِاده‌یه‌کیش هه‌ژموونی ئایدۆلۆژیای تاک که‌لتوری که‌مالیستیان هه‌ژاندووه. گرنگه لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکه‌م که رِه‌وتی ئیسلامی سیاسی تورکی به دوای رِیفۆرمی کۆماری تورکیا به ئاراسته‌ی دیموکراتیزه‌کردنی زیاتری سیسته‌می سیاسی تورکیاوه نییه، به‌ڵکو گشت ئامانجیان چرِبۆته‌وه له به ئیسلامی‌کردنی سیسته‌می سیکۆلاری ئه‌مرِۆی تورکیایه، بۆیه نه حکومه‌ته ئیسلامییه‌کانی پێشوو، وه نه حکومه‌تی ئه‌ردۆگان خه‌باتگێری باشترکدنی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌کان نیین، به‌هیچ جۆرێکیش له‌گه‌ڵ دیموکراسی‌و ئازادی‌و مافی کورد نیین‌و نابن.) ڕاستییه‌که‌ی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی تورکیا، له‌وانه‌ش ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی‌و که‌مالیستی به هه‌ردوو ده‌زگاکه‌ی که حکومه‌تی ئه‌ردۆگان‌و سووپا ده‌گرێته‌وه، نێگه‌رانن له پێشه‌که‌وتنه‌کانی باشووری کوردستان، هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ بدرێ پێگه‌ی حکومه‌ت‌و ده‌ستهه‌ڵاتی باشوور له چواچێوه‌ی ئێراق‌و پرۆسه سیاسییه‌که‌ی بێهێزبکرێ. هه‌ربۆیه پێموایه ئه‌مه یه‌کێکه له هۆیه‌کانی ئه‌وه‌ی که له‌م دواییه‌دا کوژرانی چه‌ند سه‌ربازێکی تورکی ئه‌م هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ر نرایه‌وه‌و کرا به بیانوویه‌ک بۆ گووشار خستنه سه‌ر باشووری کوردستان‌و پیشاندانی باشووری کوردستان وه‌ک مۆڵگه‌ی تیرۆریزم‌و وه‌ک ترسێک له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆی تورکیا‌و ناوچه‌که. به‌س بێگومان ئه‌وه‌ی باسمکرد ته‌نها هۆکاری ئه‌م هه‌راوهوریاییه‌ی دوایی تورکیا نییه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین له‌ناوخودی تورکیاش کیشمه‌کێشێکی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان دوو ڕه‌وتی به‌هێزی سیاسی که ئه‌وانیش ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی به سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان (AKP) و ڕه‌وتی که‌مالیستی به سه‌رۆکایه‌تی دامه‌زراوی سووپای تورکیا. کێشمه‌کێشی نێوان ئه‌م دوو ڕه‌وته له‌م دواییانه‌دا کۆمه‌ڵێک ئه‌نجامی لێکه‌وته‌وه که دواترینینان ئه‌وه‌بوو، وه‌ک بینیمان، حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان بێجگه له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی حکومه‌ت توانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریش به‌ده‌سته‌وه بگرێ، ئیستاش خه‌ریکن وورده وورده هه‌نگاو به‌ره‌و به ئیسلامیزه‌کردنی سیسته‌می تورکیا ده‌نێن که ئه‌مه‌ش دامه‌زراوی سووپای تورکیا و ڕه‌وته که‌مالیسته‌کانی یه‌کجار نیگه‌ران کردووه. که‌مالیسته‌کان‌و دامه‌زراوی سووپا مه‌سه‌له‌ی کوژرانی سه‌ربازه تورکه‌کانی به هه‌ڵێک زانی بۆ ڕاکێشانی حکومه‌تی ئه‌ردۆگان بۆناو کێشه‌یه‌ک که تا ئێستا ئه‌ردۆگان‌و حیزبه‌که‌ی به ئه‌وله‌وییه‌تی کاری خۆیان دانانێن که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هێڕشی سه‌ربازییه به سه‌ر باشووری کوردستان، دیاره ئه‌مه‌ش له‌به‌رچاوه کاڵه‌کانی کورد نییه، واته له‌به‌رئه‌وه نییه که ڕه‌وتی ئیسلامی دان به‌هه‌ندێک مافی کورد ده‌نێت به‌ڵکو ته‌واوی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی له تورکیا مه‌سه‌له‌ی ملیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای تورکیا، له کاتێکدا دامه‌زراوی سووپای تورکیا له‌ده‌ستی که‌مالیسته‌کانه، به قازانجی خۆی نابینێ چونکه ئه‌وان باش ده‌زانن که بارگاویکردنی کۆمه‌ڵگای تورکیا به هه‌ستی ناسیونالیستی‌و شۆڤێنیستی له کاتی ئێستادا مانای دواکه‌وتنی ئه‌جنداو به‌رنامه‌کانییانه‌و خۆبه‌خؤش پێگه‌ی دامه‌زراوی سووپا به‌هێز ده‌کا.
حکومه‌تی کوردستان‌و په‌که‌که.
ده‌مێکه په‌که‌که بۆته یاریکه‌رێک له‌و ئاڵوگۆڕه سیاسییانه‌ی که له باشووری کوردستان له‌دوای ساڵی نه‌وه‌ده‌کان ده‌ستی پێکردووه. من له‌م ووتاره‌مدا مه‌به‌ستم نییه باسی ڕۆڵی په‌که‌که له هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کاندا بکه‌م به‌ڵکو زیاتر هه‌وڵده‌ده‌م ڕۆڵی په‌که‌که له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی دوایی ده‌ربخه‌م. سه‌ره‌تا پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌وڵدات ئه‌م کێشه‌یه‌ی دوایی نێوان په‌که‌که‌و تورکیا به‌جۆرێک چاره‌سه‌ر بکات که ئه‌نجامێکی خراپی بۆ باشوور‌و په‌که‌که لێنه‌که‌وێته‌وه. بۆیه ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌که‌م چونکه ئێستا ئێمه ده‌بینین که له‌پاڵ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی‌و ڕاست‌و در‌وستی سه‌رۆکایه‌تی کوردستان (به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی کوردستان) له‌مه‌ڕ کێشه‌ی دوایی نێوان په‌که‌که‌و تورکیا، ڕاگه‌یاندن‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کی پۆپۆلیستی نامه‌سئولانه‌و سه‌ره‌ڕۆش له باشووردا هه‌یه. ووشیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هێزێک بنکه‌یه‌کی جه‌کداری له‌وڵاتێکدا هه‌یه، که له‌ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وڵاتی خۆی نییه، هه‌روه‌ها کاتێک بوونی ئه‌م بنکانه‌ش ده‌بنه قه‌یرانێکی ناوچه‌یی‌و جیهانی ڕه‌نگه ئه‌نجامی یه‌کجار خراپی لێبکه‌وێته‌وه چونکه شه‌رت نییه حکومه‌تی کوردستان بتوانێ تاسه‌ر به‌رگه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ره‌کی بگرێ، وه‌ک پۆپۆلیسته‌کان داوای ده‌که‌ن. ره‌نگه بوونی چه‌کداره فه‌له‌ستینییه‌کان له لوبنان له ساڵانی هه‌شتاکان زیندوترین نموونه بێت که ئه‌وکات ده‌رکه‌وت چۆن 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی نه‌یانتوانی پشتی فه‌له‌ستینیه‌کان بگرن، که سه‌ره‌نجام چه‌کداره فه‌له‌ستینییه‌کان زۆر به زه‌لیلی له لوبنان ده‌رکران. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که په‌که‌که ده‌ربکرێ یاخود چه‌ک بکرێ وه‌ک هه‌ندێک که‌س باسی لێوه ده‌کا چونکه له‌خوڕا چه‌ککردنی په‌که‌که‌ش، بێ ئه‌وه‌ی مه‌علوم بێت له‌سه‌رچییه، زۆر هه‌ڵه‌یه‌و ترسناکیشه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی له باکووری کوردستان. دیاره ئه‌مه به مانای پشتگیری له سیاسه‌تێکی مناڵانه‌و پۆپۆلیستانه نییه به‌ڵام ده‌بێ ئێمه هه‌وڵده‌ین چاره‌سه‌رێکی سیاسی بدۆزینه‌وه و ئه‌گه‌ریش پێویست بێت په‌که‌که چه‌ک دابنێ ده‌بێ ئه‌مه به سه‌رکه‌وتنێک و ئیمتیازێک بۆ کورد له باکوور ته‌واو بێت و په‌که‌که‌ش ئابڕومه‌ندانه له‌م کێشه‌یه بێته ده‌ره‌وه. به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌و سه‌رکه‌وتن‌و ئیمتیازه چه‌ند پێداویستییه‌ک پێویستن که هه‌مووی په‌یوه‌ست نییه به سه‌رکردایه‌تی کوردستان به‌ڵکو به‌شی زۆرتری په‌یوه‌سته به خودی سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که. گه‌رچی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤ له سیاسه‌تی په‌که‌که به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونی باشووری کوردستان ده‌بینرێ به‌ڵام پێموایه تا ئه‌و ساته‌ش سیاسه‌تی په‌که‌که و هه‌لسه‌نگاندنیان بۆ ئاڵوڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که زۆر قسه‌وباس هه‌ڵده‌گرێ. به‌داخه‌وه ئالۆزیه‌ک له سیاسه‌تی په‌که‌که‌دا ده‌بینرێ. ڕاستییه‌که‌ی یه‌کێک له کێشه بنچینیه‌کانی په‌که‌که ئه‌وه‌یه که له‌دوای گیرانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، هه‌میشه له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه له بازنه‌یه‌کی زۆر ته‌نگ خولاوه‌ته‌وه به‌ڵام له تاکتیکدا بازدانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی داوه. په‌که‌که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فکرێک له‌و ستراتیژه سیاسییه‌ی خۆی بکاته‌وه، که به‌رهه‌می سه‌رده‌می شه‌ری سارد‌و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت‌و بوونی جه‌بهه‌ی ته‌قه‌دومی عه‌ره‌بیه که ئه‌وکات ببوونه پشتی جه‌بهه‌ی په‌که‌که، که‌چی درێژه به‌هه‌مان ستراتیژ ده‌دا ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که په‌که‌که پشتی پێده‌به‌ستین ئه‌مڕۆ داروبه‌ردیشیان له‌سه‌ریه‌ک نه‌ماوه و له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵومه‌رجێکی زۆرتازه‌ی جیهانی هاتۆته کایه‌وه به‌جۆرێک ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت نه‌ماوه و ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دایه‌و تورکیاش له‌سه‌روبه‌ندی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارییه. به‌داخه‌وه یه‌ک جاریش له‌ناو په‌که‌که به جیدی نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن ئه‌وان له حیزبێکی چه‌کداری پۆپۆلیستی پێکهاتوو له تێکه‌ڵاوێکی مارکسیستی ماویستی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمێکی سه‌یر له دونیایرکی وه‌ک دونیای شه‌ڕی سارد بگوازنه‌وه بۆ هه‌ڵومه‌رجێکی زۆر تازه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان. دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که هه‌موو په‌که‌که وا بیر ده‌کاته‌وه به‌ڵام تا ئێستا له‌ناو په‌که‌که‌دا ئه‌م گۆڕانکارییانه نه‌کراون. ئه‌مڕۆ په‌که‌که پێویستی جیدی به‌وه‌یه که ڕوانگه‌ی جیاواز له ڕوانگه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان بێنیته گۆڕێ و ووت‌وێژی له‌سه‌ر بکات و بواری ڕه‌خنه گرتنیش بکاته‌وه. به‌داخه‌وه له جولانه‌وه‌ی باکووری کوردستان ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که ووشیاریشن به باروودۆخی ناوچه‌که‌و جیهان له‌بابه‌تی له‌یلا زانا و مه‌هدی زانا‌و.....هتد ناتوانن و نا‌وێرن به ئاسانی ڕوانگه‌کانیان بخه‌نه ڕوو. هه‌ربۆیه قه‌یرانی په‌که‌که هه‌ر ئه‌وه نییه که تورکیا هێڕشی بۆ ده‌کا به‌ڵکو له خودی په‌که‌که‌دا ده‌بێ گۆڕانکارییه‌کی جیدی فکری بێته گۆڕێ که گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که په‌که‌که پێویسته کۆمه‌ڵێک له‌و نه‌زه‌رانه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان ئاڵوگۆڕی جیدی به‌سه‌ردابێنێت نه‌ک ته‌نها هه‌ڵوێستی تاکتیکی بگرێته‌به‌ر. چونکه پێمان خۆش بێت یان نا ته‌واوی کوردی هه‌موو پارچه‌کان ئومێدێکیان هه‌یه که ئه‌زموونی باشووری کوردستان سه‌رکه‌وێ چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی باشوور به جێگایه‌ک نه‌گات بزووتنه‌وه‌ی کوردی له پارچه‌کانی‌تر جارێ له ئاسته‌دا نییه شتێک به شتێک بکا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه سه‌رکه‌وێ ئه‌وا ڕێگا زۆر خۆش ده‌بێ بۆ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به تایبه‌تیش باکووری کوردستان چونکه ڕاستییه‌که‌ی کێشه‌ی کورد له باکوور تا ئێستا ئه‌و شه‌رعیه‌ته جیهانییه‌ی وه‌رگرنه‌گرتووه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له باشووردا هه‌یه، که ده‌بینین ئه‌مڕۆ وه‌ک کێشه‌یه‌کی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یی هاتۆته گۆڕێ و خاوه‌نی بنه‌مایه‌كیشه، ئێستا بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی له باشوور ته‌نها کۆمه‌ڵێک قسه نییه به‌ڵکو خاوه‌نی نیمچه ده‌وڵه‌تێکه و شه‌رعیه‌تێکی له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌یدا کردووه که ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مینجاره کورد له مێژووی خۆیدا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوایه. بۆیه له‌پێشچاونه‌گرتنی ناسکی‌و هه‌ستیاری باروودۆخی ئه‌زموونی ده‌ستهه‌ڵاتی باشووری کوردستان، له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێک‌و لایه‌نێکه‌وه بێت‌و له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌ک یان تیئۆرییه‌ک دابپۆشرێ، له کاتێکدا که چاره‌نووسی ئێراق تا ئێستا یه‌کلانه‌بۆته‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌و له قازانج به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه.
|