١١\٨\٢٠١١
حکومەت کەرامەتمان
دەشکێنێ؟!

سەلام عەبدوڵا
لە خانەقین زیاتر لە مانگێک چالاکی جۆربەجۆر ئەنجامدرا و تێدا هاوارو
پەیامی ئەڵوەنیان دژ بە وشککردنی ئاوی رووباری ئەڵوەن لەلایەن حکومەتی
ئیسلامی ئیران لە زۆربەی کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوکرایەوە، بەڵام
بەداخەوە تا ئێستا سەرۆکی هەرێم و حکومەت لەلانیکەمەوە بەهانای
هەژارانی شارەکە نەهاتوون بۆ دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی(ئاوی
خواردنەوە) و لەبری ئەوان، رێکخراوی خێرخواز سێ رۆژ جارێک بە
کەموکوڕییەوە دابینی دەکات.
ئەوە ئابرووچوون و کەرامەتشکێنە بۆ ئێمە، چونکە حکومەت خاوەن توانای
دارایی و لۆجستییە و دەتوانێ بە ئاسانی ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابین
بکات، بەپێچەوانەوە پێشێلی بڕگەی1لە ماددەی19و ماددەی44ی دەستووری
هەرێم دەکەن.
هەردوو سەرۆک سوێندی یاساییان خواردووە بۆ پاراستنی کەرامەت و
بەرژەوەندی هاوڵاتیان و خاک و ئاو هەرێمی کوردستان، بۆیە هەق وایە بە
زووترین کات لە رێکخراوە خێرخوازەکان رزگارمان بکەن و بەخۆیان فەرمان
بفرمون بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابین بکەن.
حکومەت گرێبەست بە بڕی سەددان ملیون دۆلار لەگەل کۆمپانیاکانی نەوت و
گاز و بازرگانە جیهانییەکان مۆردەکات و رێکخراوە خێرخوازەکان ماڵیان
ئاوابێت، ئێمە دەتوانین لەسەر قاچی خۆمان راوەستین و ئیدی بایەخی خۆیان
لەدەستداوەو با بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێنەوەو خەمی بێکاران، لانەوازان و
هەژارانی خۆیان لە ئهستۆ بگرن...وانییە؟!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|