حکومەت و سیستەمى
پەروەردە.

ئیبراهیم بالیسانى
سیستەمى پەروەردەیى وەک هەر سیستەمێکى ترى ئیدارى وبەرێوەبردن بێگومان
بێکەم وکوڕى نیەوکێماس وئاستەنگى گەورەووردیى پێوە دیارەوکەموکوڕیەکان
لەو بارەیەوە رۆشەن وشاراوەنین.
لەماوەى چەند ساڵى رابردودا ،واتا چەند ساڵێک دواى راپەرین ئەگەر
کێشەوکەموکوڕى لە بوارى پەروەردەیى بونى هەبوبێ وسیستەمەکە وەک پێویست
نەبوبێ ،ئەوە بۆ ئەو کات دەنگى نارازیبون لەچاو ئێستادا زۆر
کزولاوازدەبینرا !! چونکە ئەوێ دەمێ رەوشى هەرێم وناوچەکە ئارام
وگونجاو نەبوو تا حکومەت بیتوانیبایە هەموو کێشەکانى بەردەم دەستگاکانى
بەرێوەبردنى چارەسەربکردبایەو واتا نەیدەتوانى یا بۆى نەدەکرا سەرجەم
گللەیى وگازاندەى چین وتوێژەکانى نێو کۆمەڵ لە ریشە وە هەڵتەکێنێ و
بەیەکجارى نەهێڵێت .
وەک ئاماژەمان پێدا ، واتا لە دواى راپەرینەوە کە ئەتوانین بڵێین: پتر
لە هەژدە ساڵە بوارى پەروەردە گللەیى لەسەرەو ئەو کێشانەى کە پێشتر
هەبون هەنوکەش بەشێکى زۆر لەو کەموکورَیانە هەرماون و بە درێژاى ئەو
چەند ساڵانە بەداخەوە حکومەت نەیتوانیوە چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە!!
ئەوە بەو مانایە نیە کە حکومەتى هەرێم لە رێگاى وەزارەتى پەروەردەوە
هەوڵى چارەسەرکردنى ئەو کەموکوڕیانەى نەدابێ کە تا ئەمڕۆش لە قورگى
وەزارەتى پەروەردەو سیستەمى پەروەردەوە ئالاوە!!
هەموو ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن جارێکیتر هەمان گللەیى
و هەمان کێشە کۆن وچارەسەرنەکراوەکان لەلایەن قوتابى وخوێندکارانەوە
رووبەرووى وەزارەت ومامۆستایان دەکرێتەوە. ئەوانیش بە تەرزى ساڵانى
پێشو بەڵێن دەدەن کە ساڵى داهاتوئەو کێشانە بنەبڕبکەن وهەوڵى
چارەسەرکردنى بۆ بدەن!! ئەم وەعدوبەڵێنانە ماوەى هەژدە ساڵە لەئاست
چارەسەرکردنى کێشەکانى بەردەم پڕۆسەى خوێندن وپەروەردەوە دووبارە دواى
دووبارە دەکرێنەوە !!!هەندێ جار بەڵێنەکان هێندە کاریگەرورازاوەوبۆن
خۆشن ،وادەکا مەیل ودڵ ودەروونى قوتابیان وخوێندکاران بەرەو ئاقارێک
بڕوا کە ماوەى هەژدەساڵە ئەو توێژە خەونى پێوە دەبینن.
ئەبێ کێشە لەوە زەقتر و ناخۆشتر و گرانتر چیبێ کە تا ئێستاش نەتوانرا
گرفتى کەمى و نەبونى بینایى خوێندن لێرەولەوێ چارەسەربکەن ؟! ئەبێ لەوە
شەرمتر چیبێ کە تا ئەمڕۆ لێرەولەوێ لەیەک بینایى خوێندندا سێ بونى هەبێ
؟! ئەى لەوە عەیبتر چیە کە تا هەنوکە قوتابیان لە خانوى قوڕ و دار و
بەرد بخوێنن ؟!
لەپاڵ ئەو گرفتە هەمیشەیەش چەندان گرفتى ترى پەروەردەى بونیان هەیە و
هەرماون لەوانە: کێشەى کەمى کتێب یا کۆنى ودڕاوى کتێب کە ماوەى چەندین
ساڵە دەستاودەستى قوتابیان وخوێندکارانیان پێدەکرێ !! یا کێشەى نەبونى
مامۆستاونەبونى مامۆستاى پسپۆرى بەتایبەت لە گوندەکان وشوێنە دوورە
دەستەکان .یا کێشە وگرفتى نەبونى ئۆتۆمبێڵى هاتوچۆ بۆ ئەو قوتابى
وخوێنکارانەى کە رۆژانە پێویستە چەند کیلۆ مەترێک بە پێ بڕۆن بۆ شوێنى
خوێندنەکەیان!!
سەرەڕاى هەموو ئەو گرفتانە و چەندانى تریش ، کێشەیەکیتر بونى هەیە
ئەویش نەبونى پێداویستیەکانى خوێندنە (قرتاسیە) کە ساڵانە قوتابیان
لەسەر حسابى خۆیان ئەو پێداویستیە گرنگانە دەکڕن!! بێگومان رەنگە هەموو
خێزانێکیش تواناى ماددى ئەوەى نەبێ کە ساڵانە پێداویستى (قرتاسیە) بۆ
چەند مندالێکى خۆى بکڕێ .ئەو پێداویستیەش وەنەبێ تەنیا یەکجار بکڕدرێ
وکۆتایى پێبێ ، بەڵکو تا کۆتایى ساڵ بەردەوام دەبێ لەسەر کڕینى !!
کڕینى قەلەم ودەفتەروراستەو..........تا لە پێویستیە هەمیشەیەکانن .
وەک کتێب نیە تا کۆتایى ساڵ پێویستى پێنەبێ .
ئەگەر حکومەتى هەرێم نەیتوانیبێ کێشەى بیناوپێداویستیەکانى ترى خوێندن
لە ماوەى ئەو هەژدەساڵەدا چارەسەر بکات ،خۆ دەیتوانى کێشەى پهرتووک و
پهڕاوگه چارەسەربکات . بەڵام بۆچى تا ئێستا ئەو گرفتە ماوە و
هەوڵى چارەسەرکردنى بۆ نەدراوە و نادرێ؟ خۆزگە بەرپرسانى حکومەت تەنیا
نیو کاتژمێر لەو کۆگا و مارکێت و دوکانانە بووەستابانایە کە کەڵوپەلى
پهڕاوگه دەفرۆشن تا بیان زانیبایە چۆن قوتابیان لەگەڵ خێزانەکانیان
لەسەر گرانى نرخى پێداویستیەکان کێشەیان لە نێواندا دروست دەبێ و بایى
چەند (لەنرخدا) ئەو کەلوپەلانە دەکڕن ؟
خۆ ئەوەى ئێستا کە کۆمپانیا و بازرگانەکان دەیکەن و دەستیان کردوە بە
هێنان و فرۆشتنى پێداویستیەکانى خوێندن .حکومەتیش دەیتوانى ئەو کارە
بکات و لە ناوەندەکانى خوێندن هەمان پێداویستى بدات بە قوتابى و
خوێنکاران بەڵام بە نرخێکى کەمتر لە بازار. بەڵام کە ئەوە نەکراوە
نازانم بۆ؟ رەنگە هۆکارەکەى ئەوەبێ چەند گەورە بازرگانێک بکەونە گللەیى
و گازاندە لە حکومەت!!!
Info_balisani@yahoo.com
|