عیماد مه‌غنیه له دیمه‌شق کوژرا.
فه‌هد گرده‌وانی
ئه‌گه‌ر
له کوشتنی ئه‌و تێڕۆیسته داواکراوه، ده‌ستی ئیسرائیل بێت یا ده‌ستی
ئه‌مریکا ، ئه‌وا هه‌ردوو ده‌زگای جاسوسی مۆساد و سی ئای ئه‌ی ،
سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و تاوانباری داواکراوی خۆیان له‌ناو برد.
ئه‌وه‌ی که زیانیان لێکه‌وتبیته‌وه 25 هه‌زار دۆلاره‌که‌یه، که
نرخی سه‌ری عیماد بووه ، کاتی خۆی ئه‌مریکا له لیستی داواکراوی خۆی
دا ئه‌و به‌خشیشه‌ی بۆ دانابوو . ئه‌وه‌ی بۆ رژێمی سوری سه‌رشۆڕی یه و
شه‌رمه‌زاری یه، که له‌نزیک ده‌زگای جاسوسی و ئیستخباراتی سه‌ر به
رژێمی به‌عس ئه‌و کاره ئه‌نجام درا و سه‌ره‌تاش هه‌ر ئاگاداری ئه‌وه
نه‌بوون ئه‌و کوژراوه ئه‌و [تێکۆشه‌ره‌ی موقاوه‌مه‌یه] . ده‌ڵێن
گوایه له‌وکاته‌شدا چاوپێکه‌وتنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ لێپرسراوێکی
گه‌وره‌ی سوری و گوایه ئه‌ویش برینداره به‌ڵام سورییه‌کان له
شه‌رمان ئه‌و راستیه ئاشکراناکه‌ن و رێگاش نه‌درا هیچ هه‌واڵێک
بڵاوبکه‌نه‌وه و راستییه‌کان ئاشکرا بکه‌ن . به‌ڵام دوایی که
ئاشکرابوو عیماد مه‌غنیه{1962 ـــ 2008} یه ئینجا فرمێسکیان بۆی
باراند و بۆ دنیا ئاشکرایان کرد . سوریا هه‌رده‌م نکۆڵی له‌وه ده‌کات
که تێڕۆریست و مرۆڤ کوژ له وڵاته‌که‌ی دا نی یه ، بۆیه ره‌نگه
حه‌زی ده‌کرد ئه‌و هه‌واڵه بڵاونه‌کرابا‌یه‌وه که ئه‌و تێڕۆڕیسته
داواکراوه [نێچیره گه‌وره‌یه] له [دیمه‌شق]ه . سوریا جگه
له‌مانه چه‌ندی عێراقی و عاره‌بی تری له‌خۆی کۆکردۆته‌وه‌و به‌کاریان
ده‌هێنێت به‌ڵام هه‌رده‌م هاواریش ده‌کات که ئه‌و دژی تێڕۆڕیستانه
.ئێستاکه سوریا هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت به‌زووترین کات ئه‌و ده‌سته
ئاشکراده‌که‌ین که له کوشتنی عیماد به‌شدار بووه ، بۆ ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه ئێرانیش چونکه باوه‌ڕ به سوریا ناکات ئه‌ویش ده‌یه‌ویت
به‌شداری لێکۆڵینه‌وه بکات . له هه‌مووشیان خۆشتر حزبوڵڵای لوبنانیش
داوای کردووه که به‌شداری لێکۆڵینه‌وه بکات شان به‌شانی سوریه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا سوریا یا هیچ گروپه‌کی تر که له سوریا ده‌ژین
و باره‌گایان هه‌یه ، ده‌ستیان نی یه له‌و کوشتنه . عیماد مه‌غنیه
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به پیاوی ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کاری ده‌کرد . چه‌ند جارێک به [پاسه‌پۆڕتی
دیپلۆماسی] ئێرانی هاتووچۆی کردووه و هه‌ر له ئێرانیش یارمه‌تی
هه‌ندێک القاعده‌ی داوه و گه‌یاندووه‌تی عێراق ، گوایه په‌یوه‌ندی
دۆستانه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ [ئوسامه‌ی کوری لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری]
. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا شه‌ڕی بانگ کردووه له‌دژی ئیسرائیل و وشک وته‌ڕ
ده‌سوتێنی و بانگی ئیسرائیل ده‌کات بۆ شه‌ڕی ڕوو به ڕوو ، حه‌سه‌ن
نه‌سروڵڵا له شه‌ڕی پێشوو زیاتر له 20 کیلۆمه‌تر چووه دواوه و خاکی
ژێرده‌ستی له‌ده‌ست دا، که‌چی عاره‌ب دووپه‌نجه‌ی سه‌رکه‌وتنی بۆ
به‌رزکرده‌وه و به سه‌رکه‌وتوویان له‌قه‌ڵه‌م دا. ئێستاکه‌ش ئێران و
سوریا و حه‌ماس و که‌ناڵی الجزیره به [المقاومه المنتێره]له قه‌ڵه‌می
ده‌ده‌ن . بۆ کوشتنی عیماد به ئاشکرا و به‌بێ شه‌رم ، وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وای بڵاوکرده‌وه: [دنیا چاکتر بووه به‌بێ
مه‌غنیه] له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆشییه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان ، حکومه‌تی
ئیسلامی ئێران که به ئاشکرا یارمه‌تی و پشتگیری [حزب الله]ی لوبنانی
یه، له بڵاوکراوه‌کانی وای باس کرد [ لاپه‌ڕه‌ی تێکۆشانی مه‌غنیه
زێڕداره له تێکۆشانی گه‌لی دژی سه‌هێۆنیه ده‌ستدرێژی که‌ره‌کان ].
عیماد مه‌غنیه دووبرای تری [جیهاد] ساڵی 1984 و [فوئاد] ساڵی 1994
کوژراوه .عیماد به گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی حیزبی الله لوبنانی
داده‌نرێت که به‌شداری کردووه له رفاندن و کوشتنی ئه‌مریکاییه‌کان و
فه‌ره‌نسییه‌کان له لوبنان و له شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ش دژی
ئیسرائیلییه‌کان ده‌ورێکی مه‌زنی هه‌بووه . له‌و ماوه‌یه‌ش حه‌زی
کردووه سه‌ردانی که‌ربه‌لا بکات و زیاره‌تی ئیمام عه‌لی و حوسێن بکات
به‌ڵام ئه‌و کوشتنه‌ی رێگای زیاره‌ته‌که‌ی نه‌داوه و خوا له به‌هه‌شتی
خۆیدا به ئیمامی عه‌لی و ئیمامی حوسێن شادی ده‌کاته‌وه . /2/2008 ستۆکهۆڵم
|