په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١\٢٠١٣

یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق ھیمداد ساندا:
حەز دەکەم لە دواڕۆژدا ببم بە کەساتیەکی سیاسی.


ئا: بەنگینە پیرۆت نوری


گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکدا دەکەین کە لە بیرتان نەچێت ئەو کەسە نە ئەوروپیە نە ئەمریکی،بەڵکو ئەو وەرزشکارێکی کوردە بەناوی"ھیمداد علی حسن "ناسراو بە "ھیمداد ساندا" کە لە١٨ی ئەپرێلی ١٩٨٩ لە ناحیەی چوارقوڕنە لەدایک بووە و لە کوردستان دادەنیشێت،ئەو لەبارەی "ساندا" دەڵێ:
ووشو کۆنگ فۆ یاریەکی ھونەریە سیستەمی قاڕەی پەیڕەو دەکات،لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ساڵانە پاڵەوانیەتی لەسەر دەکرێت.بۆ یەکەم جار لەساڵی ٢٠٠٨ لە پەکین بەشداری ئۆڵۆمپیادی پێکراوە.یاریەکە دەکرێت بە دوو بەشی سەرەکی یەکێکیان ساندایە ئەوەی تریان تاولۆیە.ساندا:واتا یاری کردن بەدەست و قاچ و گرتن و خستن. تاولۆ:پێکھاتەی دە ئسڵوپی سەرەکیە.من یاری ساندا دەکەم،حەلەبەکەی ٨بە٨ بەرزیەکەی ٨٠ سانتیمترە،٢٠ سانتیم ئیسفنجی نەرمە بۆ سەلامەنی یاریزان لەکاتی دەرکردن یان کەوتن تا لەسەر حەلەبەکە سەلامەت بێت.
ئەوەشی ووت:جگە لەوەی ئارەزوی سەرەکیم وەرزش بووە بەڵام حەزدەکەم لە دوا ڕۆژدا ببم بەکەساتیەکی سیاسی، دەشڵێت:حەز لەخوێندنەوەی شڕۆڤەی سیاسی و ڕۆمان دەکەم و ڕۆژانە فەیسبوک بەکاردێنم و ھەر لەو ڕێگەیەشەوە چەند یاریزانی جیھانی دەناسم، ھەروەھا وتیشی:ئەگەر لەو ئاستەی ئێستادا بمێنمەوە،لەداھاتودا لەچەندین وڵات بەشداری مەشق و ڕاھێنان دەکەم.


بەنگینە پیرۆت نوری: لەکەیەوە ئەم یاریە " ووشو کۆنگ فو " دەکەیت؟
هیمداد ساندا: ھەر لەمنداڵیەوە، لەڕێگای فیلمە ئەکشنەکان و لەبەر ھەڵکەوتوی ڕەشاقەی جسمم،حەزم بۆ یاریە بەرگیریەکان چوە،بەتایبەت ھونەری بەرگری کۆنگ فو،لەساڵی ٢٠٠٥ لەلایان مامۆستا لەتیف و مامۆستا حەمرین وەرگیرام،ئەودەمە تەمەنم ١٦ ساڵ بوو کە ئارەزویەکی زۆرم بۆ ئەم وەرزشە ھەبوو.


بەنگینە پیرۆت نوری: کام وەرزشکارە جیھانی و ناوخۆیە کاریگەری بەسەرتەوەیە؟
هیمداد ساندا: محمد علی کلای کە وەرزشکارێکی بەتوانا بوو،ھەروەھا بروسلی کە لەسەردەمی خۆیدا توانی کۆنگ فۆ بەشێوەیەکی جوان دەربخات و جوانی ھونەری ئەم وەرزشە نیشانی جیھان بدات.


بەنگینە پیرۆت نوری: تا چەند خەون و ئامانجە وەرزشیەکانت بەدیھاتون؟
هیمداد ساندا: خەونم زۆرە،بەڵام گرنگ ئەوەیە بەئامانج بگەیت،یەکێک لەخەونەکانم بەدیھاتوە،لەمانگی چواری ٢٠١٠ بەشداریم لە پاڵەوانەتیەکدا کرد لەسەرئاستی ١٨ پاڕێزگای عێراق پلەی یەکەمم بەدەست ھێنا، توانیم وەکو کوردێک بچمە ناو ھەڵبژاردەی عێراق،خەون و ئامانجی گەورەشم ئەوەیە بتوانم بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئەنجامی باشتر بۆ کوردستان لەسەر ئاستی جیھانی بدەست بھێنم.


بەنگینە پیرۆت نوری: بەڕای تۆ ئاستی ووشو کۆنگ فۆ لە کوردستان چۆنە؟
هیمداد ساندا: لە کوردستان زۆرێک لە یاریە تاکەکان ھەیە کە پێویستە بایەخیان پێبدرێت،لەوانە ھونەری ووشو لەکوردستان دا بەجیاواز لە ناوەڕاست و باشوری عێراق،ھەروەھا لەسەر ئاستی یانەکانی ئاسیاش لە ئاستی باش داین.


بەنگینە پیرۆت نوری: ئەو ھۆکارانەی ڕێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی ئەم وەرزشە چیە؟
هیمداد ساندا: لەسەرەتای دەرکەوتنی،بەشێوەیەکی نامۆ دەھاتە پێش چاو،بەتایبەت کاتێک گەنجێک کە حەزی بو ئەم یاریە ھەبوو،لەلایان ماڵەوەیان ڕێگری لێدەکرا،بەڵام ئێستا جیاوازە،لەبەر ئەوەی وەکو قوتابخانەیەکی لێھاتوە،ڕاھێنەرەکان زیاتر گرنگی بەلایەنی دەرونی و پاککردنەوەی ڕۆح دەدەن.


بەنگینە پیرۆت نوری: بۆمان باس بکە خۆشترین یاری کە بەسەرکەوتن و ھاندەری بەردەوامی خۆتی بزانی؟
هیمداد ساندا: خۆشترین یاری لەساڵی ٢٠٠٩ بوو کە یەکەم جار بوو بەشداری پاڵەوانەتیەکان بکەم،لێرەوە دەرگا بۆ من کرایەوە و توانیم لەسەر ئاستی یانەکان پلەی دووەم بۆ یانەی چوارقوڕنە بەدەست بھێنم.


بەنگینە پیرۆت نوری: ئەی ناخۆشترین یاری؟
هیمداد ساندا: مانگی ١١ ساڵی ٢٠١١ بوو،کە وەکو ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریم کرد لە پاڵەوانەتیەکی نیودەوڵەتی کە ١٥٠ دەوڵەت بەشدار بوون،بەندە وەکو کوردێک لەھەڵبژاردەی عێراق توانیم بەشداربم.


بەنگینە پیرۆت نوری: مەرجی ئەخلاقی ووشو کۆنگ فۆ چیە؟
هیمداد ساندا: ڕەوشت بەرزی یەکێکە لەبنەماکانی ئەخلاق،ئەخلاق یەکێکە لە مەرجە سەرەکیەکانی ئەو ھونەرە،زۆربەی وڵاتان بەتایبەتی لەچین وەکو قوتابخانە خوێندکاری تێدا پەروەردە دەکرێت،بۆیە ئەو کەسانەی لەو وەرزشە وەردەگیردرێت کە ڕەوشت لەبەرچاو دەگرن.


بەنگینە پیرۆت نوری: بۆچی لەبانگێشتەکان بەناوی کوردستان و وەکو وەرزشکاری کورد بەشداری ناکەن ناوی عێراق لەپێش ناوی کوردستانەوەیە؟
هیمداد ساندا: ئێمە لەکوردستان لیژنەی ئۆلۆمپیمان ھەیە،ئەوان بەس ھەوڵیان داوە ھاوسنگی لەگەڵ ناوەند ڕابگرن، ھەوڵی بۆ نادەن لەچەنگ ناوەند بێینەدەر،بۆیە لیژنەی ئۆلۆمپی بەکەمتر خەم دەزانم،سەرەڕای بوونی ئەم کۆسپانەش،لە ئیتاڵیا بەناوی کوردستان لەکۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ"٢٠١٢ "بەشداریمان کرد لەخولێکی مەشق و ڕاھێنان و وەرگرتنی بڕوانامەی دبلۆم،بەڵێنیشمان لەسەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لە ھونەرە بەرگرییەکان بەڕێز فرانکۆ سکۆرانۆ وەرگرت بتوانین وەکو کوردستان بەشداری بکەین لەو یاریانەی کە لە ئەوروپا ساز دەکرێن،کەدەستکەوتێکی گەورەیە ناکرێت ڕۆڵی بەڕیز مامۆستا کەریم حەمە خەلیفە سەرپەرشتیاری پسپۆری یاریەکە و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق، لەبەر چاو نەگرین ئەم ھەوڵەی بەڕێزیان جێگای دەست خۆشی و شانازیە.


بەنگینە پیرۆت نوری: دەوری ئێوە چۆنە بۆ ناساندنی ناو و کێشەی کورد بە جیھانی دەرەوە ؟
هیمداد ساندا: زۆربەی وڵاتانی بەشداربوی یاریە نێودەوڵەتیەکان بۆ ناساندنی ناوی گەل وڵاتەکەیانە،ئێمەش وەکو وەرزشکاری کورد،بەئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین دۆزی نەتەوەکەمان بناسێنین.با شتێکت بۆباس بکەم، بەڕێز فرانکۆ دوای ئەوەی کە زانی کوردین و لە کوردستانەوە ھاتوین،بەخێرھاتنێکی گەرمی کردین و پێی ووتین کوردێک بەناوی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمارە،وڵاتەکەتان دەبەش بووە بەسەر چوار وڵاتی دراوسێ،کەواتە بۆ ناساندنی دۆزی کورد لەپاڵ سیاسەت ھەوڵی تریش پێویستە.


بەنگینە پیرۆت نوری: ڕەخنەت چیە لەکاربەدەستانی وەرزشی ؟
هیمداد ساندا: لەبەرئەوەی گرنگی تەنھا بە تۆپی پێ دەدرێت زۆربەی یاریەکانی تر پشتگوێ خراون،کە کەمتر خەمیەکە لە وەزارەتی وەرزش و لاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپیە،ئێمەش بۆ ئەم یاریە بەپێی سەنگی خۆمان ھاوکاریمان گەرەکە.


بەنگینە پیرۆت نوری:
سوپاسی کێ دەکەیت؟
هیمداد ساندا: بەڕێزان بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقورنە و ساڵح عسمان بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی کە بەشەخسی ھاوکارمان بووە،ھەروەھا ناوەندی گەنجانی سلێمانیش.


بەنگینە پیرۆت نوری:
ڕۆژانە چەند کاتژمێر مەشق و ڕاھێنان دەکەیت؟
هیمداد ساندا: بەپێی ئەو خشتەیەی ڕاھێنەر دیاری دەکات،ڕۆژێک نا ڕۆژێک و نزیکەی دوو کاتژمێر بەشێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەکەڵ ھاوڕێیانم مەشق دەکەین بەتایبەتی موکریان.


بەنگینە پیرۆت نوری:
تاچەند لەگەڵ ئەوەدایت کە دەڵی ئەوە بکە کە خۆت دەتەوێت،ئایا ئەمە مەرجە بۆ بەدەست ھێنانی سەرکەوتنەکان؟
هیمداد ساندا: بەدەست ھێنانی سەرکەوتن ئاسان نیە،چونکە ووشو کۆنگ فۆ پێویستی بە ئارەزوویەکی تایبەتی ھەیە، ڕاھێنانی ڕاھێنەر بەس نیە بۆ بەدەست ھێنانی سەرکەوتن،تەواوی ئیرادە و تواناکان لەدەست خۆتدایە.


بەنگینە پیرۆت نوری:
ئایا شکست ھاندەرە بۆ سەرکەوتن،یان جۆرێکە لەپاشەکشێ؟
هیمداد ساندا: لەیاریدا شکستم ھێناوە،خۆشبەختانە ئەو شکستە نەبوە بە مایەی دابڕانم بەڵکو لەدوای ھەر شکستێک سەرکەوتنێکی گەورەم بەدەست ھێناوەتەوە.

 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک