١٦\١٢\٢٠١٠ حیزبە بچووکەکان یان بهرههڵستکار!
بەڵام هەرحیزبێک چاوەرێى دەستى دەسەڵات بێت و لەبەر خاترى خاتران خۆى بێدەنگ بێت ئەوە قەت باچاوەرێى ئەوە نەکات کە ببێتە متمانەى خەڵکو جەماوەرەکەى تەنها لە بۆشاییەکى بەتاڵدا دەخولێتەوە چاوەرێى ئەوەش بانەکات کە رۆژیک لەرۆژان ببێتە حیزبێکى خاوەن متمانەى جەماوەرى ئەمە با حیزبە بچووکەکان باش بزانن هەر حیزبێک چاوەرێى حیزبى دەسەڵات بێت جابەبیانوى هاوپەیمانى بێت یان دۆستایەتی و هەرشتێکیدى لەو جۆرە ئەوەتا حیزبە بچووکە کانى کوردوستان چۆن خراونەتە قەفەزێکى داخراو تەنها ناتوانن بە پێى بەرنامەو پێرەوى خۆشیان کارە کانیان ئەنجام بدەن چونکە دەسەڵات دارانى هەرێم بەحیزب و حکومەتەوە هەرکارێک بەئەمرو بریارى خۆیان نە بێت رێگریان لێدەکەن ئەمەش راستەوخۆبێت یان لەرێگەى خەتمایلەکانیانەوە بێت ئەوەتا هەموحیزبە بچووکەکان سەرقاڵى کێشەناوخۆیەکانن لەباتى خزمەت کردن بەگەل و نیشتمان بۆیە حیزب ئەبێت خاوەن بریارى خۆیبێت جورئەتى هەبێت و لەجیاتى ناوى حیزبى بچووک ناوى خۆى بنێت حیزبێ بهرههڵستکار جاران بزوتنەوەى چەپى سیاسى لەکوردستاندا، وەک لە هەموو عێراقدا، بزوتنەوەیەکى جەماوەرى بەهێزبوو.حیزبى شیوعیش داینەمۆى ئەوبزوتنەوەیە بوو،چەپەکان هەمو لەدەورى ئەوحیزبە ،ئاڵابون. بەڵام دواترحیزبى شیوعى ،چ لەعێراق ، چ لە کوردستاندا توشى کێشەو لاوازێکى زۆربوو. ئەمە یەکسەر لەسەر بزووتنەوەى چەپیش رەنگى دایەوە. بزوتنەوەى چەپ بوو بە بزوتنەوەیەکى پەراوێزى ،چ لەکارى جەماوەریدا یان لەهەڵبژاردنەکاندا هیچ ئەنجامێکى بەدەست نەدەهێنا. ئەو تاقم و گروپانەش کەمانەوە، زۆربەڵاوازی وپەرتەوازەیى ماونەتەوە هۆکارى ئەمەش تەنها خۆبەستنەوەیە بەدەسەڵاتەوە لەبرى پێدانى بودجەیەکى کەم.دەمێکە دەبوو چەپەکان یەکیان گرتبایەحیزبێکى بەهێزیان پێکبهێنابایە ئابەمە ئەتوانن ببنە ئۆپۆزیسۆنێکى راستەقینەو بە هێز.
بۆیە لێرەدا چەندە خەتاى دەسەلاتە کە ناهێڵت
بهرههڵستکاریکى بەهێزى هەبێت ئەوەندەش خەتاى پەرلەمانى هەرێمى
کوردستانە کە تاکو ئێستا نەیتوانیوە یاساى حیزبەکان بەتەواوەتى
رابگەێنێت هەرحیزبەو بەپیى یاسا بودجەو سنورى دەسەڵاتى خۆى بزانێت و
هیچ حیزبێک نەتوانێت دەست بخاتە ناو کاروبارى حیزبێکى دى هەرحیزبەو
سەروەریى خۆى بپارێزێت بەپێى یاسایەکى رێکوپێک.بۆنمونە ئەوەتا
بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان کە زۆرینەى سەرکردایەتی و هەموو
مەڵبەندەکانى بریاریان داوە کۆنگرەى سێەمى خۆیان گرێبدەن بەڵام
لەبەرخاترى چەند دۆستێکى پارتی و یەکێتى کە ئەزانن پێگەیان لەناو
دیموکراسیخوازاندا لاوازە نایەڵن زۆرینەى حیزبەکە کۆنگرەى خۆى گرێبدات
دەڵێن ئەبێت بەشێوەیەکى تەوافوقیى بێت لەبەر خاترى دۆستەکانیان کە
کەمینەیەکى زۆر بچووکن لەناو حیزبدا. ئەمەیە سهیروسهمهرهی حیزبە
بچووکەکان .
omarshawree@yahoo.com
|