١٢\٤\٢٠١١
حیزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵات تا چه‌ند وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌کانی خه‌ڵکن؟

عه‌بدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه
که جیای ده‌کاته‌وه له کێشه‌ی پارچه‌کانی تر. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌درێت
به کورتی ئاوڕێک له دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌مپه‌ره‌کانی
به‌رده‌م پێشوه‌چوون و گه‌شه‌کردنی بدرێته‌وه. یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه
په‌یوه‌ندیی مێژوویی و زمانی و فه‌رهه‌نگیی کورده له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ست. به داخه‌وه نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستیش که‌ڵکی خراپی له‌و په‌یوه‌ندییانه
وه‌رگرتووه و وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی بۆ نکۆڵیکردن له بوونی کورد
و زمان و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی به‌کاری هێناوه. به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی
فه‌وتاندن و له‌نێوبردنی داوه و له‌ژێر ناوی ئێرانی‌بوون و ئاریاییبوون
و شتی له‌م بابه‌ته تێکۆشاوه دۆزی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورد بگۆڕێت
بۆ کێشه‌یه‌کی بچووکی ناوچه‌یی و خێڵه‌کی و سیخوڕی بۆ بێگانه و ده‌ستی
ده‌ره‌کی و هتد... سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که به‌درێژایی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی
ئێران کورد له‌م پارچه‌یه له وڵاته‌که‌یدا له خه‌بات و به‌رخوه‌داندا
بووه، که‌چی تا ئێستایش ده‌وڵه‌تی ئێران ددانی به بوونی کێشه‌یه‌ک به
ناوی کیشه‌ی کورد دا نه‌هێناوه و له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌کی
ئاشتیانه و شارستانیانه خۆ ده‌دزێته‌وه.
خۆ بواردنی ڕێژیمی ئێران له چاره‌سه‌ریی کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی
نێوخۆی‌دا، شتێک نییه تایبه‌ت بێت به دۆزی کورد، به‌ڵکوو سه‌رتاسه‌ری
وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئازه‌ری و به‌لووچ
و لوڕ و عه‌ره‌ب و تورکمه‌ن و... له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست. دوابه‌دوای
کۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد و هاتنه‌سه‌رکاری خاته‌می که جۆرێک له کرانه‌وه
له ئێران‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. له ڕاستیدا ئه‌م کرانه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێک
بوو بۆ نه‌ته‌وه و نه‌ژاده‌کانی ئێران و گه‌ڕانیان به دوای ناسنامه‌ی
خۆیاندا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد کۆنه‌په‌ره‌ستانی ده‌سه‌ڵاتدار له هێڵی
توندڕه‌و و بناژۆ که خامه‌نه‌یی چاوساغیانه، هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ن بۆ
ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م کاره‌کانی خاته‌می و ده‌وڵه‌ته‌که‌یه‌وه.
له‌م بواره‌یشدا سه‌رکه‌وتوو بوون و نه‌یانهێشت ناوبراو به‌رنامه‌ی
چاکسازییه‌که‌ی خۆی که بریتی بوو له کرانه‌وه‌ی سیاسی و گفتوگۆی
ژیاره‌کان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنی به‌نده ده‌کارنه‌کراو و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی
قانوونی بنگه‌هی، جێبه‌جێ بکات.
دوای هه‌شت ساڵ سه‌رکۆماریی خاته‌می و مایه‌پووچ بوونی هه‌وڵه‌کانی خۆی
و هاوه‌ڵه‌کانی، خامه‌نه‌یی به فرت و فێڵ و ده‌هۆ له هه‌ڵبژاردنێکدا
یه‌کێک له کۆنه‌په‌ره‌ستترین چڵکاوخۆره‌کانی خۆی هێنایه سه‌ر شانۆ.
ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکۆماری، ئێرانی
دوچاری چه‌ند ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسی و ئابووری کرد. هه‌ڕه‌شه‌کردن له
ئیسرایل، نکۆڵیکردن له پاکتاوی نه‌ژادیی جووه‌کان به ده‌ستی نازییه‌کان،
سووربوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی کووره‌گه‌لی ناو‌کی به بیانووی سوودوه‌رگرتنی
زانستی و وزه‌یی و دژایه‌تیکردنی هه‌وڵه‌کانی ڕۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بۆ دابینکردنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، هه‌رکام کۆمه‌ڵێک گرفتیان
به دوای خۆیاندا هێنا که به زیانی ڕێژیم شکانه‌وه و له‌م نێوه‌شدا
ئه‌وه‌ی باجی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی داوه له پله‌ی یه‌که‌مدا نه‌ته‌وه‌کانی
ئێران بوون که له سایه‌ی ئه‌م ڕێژیمه‌دا دوچاری برسییه‌تی و ڕه‌نج و
ئازاری پتر هاتوون.
گرتن، ئه‌شکه‌نجه، کوشتن و سێداره و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه به شێوازی
جیاجیا گوشاری ڕۆژ به ڕۆژ زیاتری خستووه‌ته سه‌ر مه‌ردم. به تایبه‌تی
له دوای هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری که بۆ جاری دووه‌م ئه‌حمه‌دینه‌ژاد
هاته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ڕه‌وشی ژیانی خه‌ڵک به‌رده‌وام له خراپه‌وه
به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات. گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر ئێران به‌ره به‌ره ته‌نگتر
ده‌بێته‌وه. ڕێژیمی ئێران سات له دوای سات بێشتر له کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی داده‌بڕێت. ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین و باکووری ئه‌فریقایش ڕه‌وشێکی تازه‌ی هێناوه‌ته ڕۆژه‌ڤه‌وه و
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک پرسیاری جیددی که بنه‌ماکانی
سیستمه‌که‌یانی کردووه‌ته ئامانج، ڕووبه‌ڕوو کردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه هیوا و ئومێدێکی تازه‌ی به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌خشیوه و
وره‌ی شۆرشگێڕانه‌ی ئه‌وانی بۆ خه‌بات له پێناو ڕووخاندنی ئه‌م ڕێژیمه
به‌رزتر کردووه.
شتێک که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌م بابه‌ته‌یه و لێره‌دا ده‌خرێته
ژێر وردبینه‌وه دۆزی کورده له ئێرانێکدا که له‌م په‌ره‌گرافه‌ی لای
سه‌ره‌وه‌دا وێنا کرا. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تادا باس کرا کێشه‌ی کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به چه‌ند هۆکار به‌ستراوه‌ته‌وه به مێژوو و فه‌رهه‌نگ
و زمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه. ئه‌وانیش بۆ پێشگیری له تێکچوونی
ڕه‌وشه‌که و ئاشکرابوونی فرت و فێڵ و درۆکانیان هه‌موو هه‌وڵیکی خۆیان
ده‌ده‌ن تا ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووی و فه‌رهه‌نگی و زمانییانه هه‌رچی
تۆختر نیشانبده‌ن. له هه‌مان کاتدا هه‌موو توانای خۆیشیان ده‌خه‌نه
کار بۆ تواندنه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگه‌که‌مان و چه‌واشه‌کردنی مێژووه‌که‌مان
و کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان. هه‌روه‌ها له هیچ چه‌شنه سووکایه‌تی
کردنێک به پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانمان ناپرینگێنه‌وه.
هه‌روه‌تر، له بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان و ئالووده‌کردن و
لاڕێکردنی کوڕان و کچانی کورد و نه‌خۆش و لاواز کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد
ده‌ست ناپارێزن.
به کورتی ئه‌وه‌ی دژایه‌تیکردن و چه‌واشه‌کاری و فرتوفێڵ و
پیلانگێڕییه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی ئێرانه‌وه له دژی نه‌ته‌وه
ستمه‌لێکراوه‌کان به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت؛ به‌ڵام
به تێڕامان و وردبوونه‌وه له هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری لایه‌نه سیاسیه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رده‌که‌وێت که به داخه‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
سیاسه‌ته‌کانی دوژمن‌دا دوچاری جۆرێک له سه‌رلێشێواوی و لاڕێیی هاتوون؛
و نه‌یانتوانیوه به گوێره‌ی پێویست پیلانه‌کانی دوژمن له‌قاو بده‌ن و
به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه. له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌وڵه‌تی ئێران ته‌واوی هێز
و که‌ره‌سته‌ی ژێر ئیختیاری خۆی به‌کارهیناوه له پێناو گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانی؛ و ئاشکرایشه که مه‌یدانێکی فراوانیشی له ده‌ستدایه
بۆ نمایشکردن و سه‌لماندنی تواناکانی. له‌به‌رامبه‌ردا حیزب و ڕێکخراوه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات ته‌نیا خۆیان به به‌کارهێنانی که‌ره‌سته کۆنه‌کانی خه‌باته‌وه
به‌ستووه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و ڕێچکانه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن که له
ڕابردوودا ئه‌زمووراون. بۆ نموونه، هیچ به پێویستی نازانن به‌ربه‌ره‌کانه‌ی
زمانی تیژ و بڕنده‌ی پرێس تیڤی بکه‌ن. به پێویستیشی نازانن ڕووبه‌ڕووی
تۆپبارانی سنووره ده‌سکرده‌کان ببنه‌وه. بۆیشیان گرنگ نییه وه‌ڵامی
بێڕێزییه‌کانی دوژمن به ئایین و نه‌ریت و پیرۆزییه‌کانی کورد بده‌نه‌وه.
کارکردن بۆ پێشگیری له پێشوه‌چوونی به‌رنامه ناوکییه‌کانی تارانیش به
ئه‌رکی خۆیان نازانن و... که‌واته ئه‌رکی ئه‌م حیزب و لایه‌نانه که
هه‌موویان خۆیان به پێشه‌نگ و ڕێبه‌ر و ڕێنیشانده‌ر ده‌زانن ده‌بێ چی
بێت؟!
خاڵێکی تر که زۆر گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت ئاڵوگۆڕه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان؛ که به داخه‌وه هێز و
لایه‌نه کوردییه‌کان لێی بێخه‌به‌رن. له مه‌ودای سێ ده‌یه‌ی
ڕابردوودا ئاڵوگۆڕێکی قووڵی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به‌سه‌ر
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هاتووه. له‌م نێوه‌دا که‌ره‌سته‌کانی په‌یوه‌ندیی
گشتی ڕۆڵی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ریان هه‌بووه. مه‌ردم سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگرتنی
باری قورسی ژیان و ته‌حه‌ممولی قانوونی نادادپه‌روه‌رانه و سته‌مکارانه‌ی
سه‌پێنراودا، له ڕێگه‌ی تێکنۆلۆژیی تازه‌وه و به هۆی گه‌ڕان به نێو
ژوور و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێتدا، له ڕێگای ته‌ماشاکردنی کاناڵه
زۆر و جۆراوجۆره‌کانی سه‌ته‌لایته‌وه و به په‌یوه‌ندیگرتنی ته‌له‌فۆنی
ڕاسته‌وخۆ به دنیای ده‌ره‌وه سۆراخی ناسنامه‌ی دزراوی خۆیان ده‌که‌ن.
ده‌گه‌ڕێن به دوای پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌سه‌نایه‌تیی زمان و نه‌ژادی
خۆیاندا. هه‌ر له‌م ڕێگایانه‌وه که‌سانی ئایری کورد و بێگانه له
وڵاتانی دوورده‌سته‌وه په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه ده‌که‌ن و له‌سه‌ر
کورد و کوردستان و دۆزه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن و قسه و بۆجوونی
خۆیان هه‌یه.
له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌دا، هێز و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات که خۆیان
به نوێنه‌ر و ڕێبه‌ری ئه‌م پارچه‌یه‌ی نیشتمان داده‌نێن، هیچ
ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خۆیاندا نه‌هێناوه. شێوه‌ی
خه‌باتی خۆیان که تا 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌کداری و سیاسی سنووردار
بوو، (به هه‌ندێک به‌هانه و به ئاڵوگۆڕێکی کرچوکاڵه‌وه) وه‌ک خۆی
هێشتووه‌ته‌وه و ئاماده‌یی گۆڕان و کرانه‌وه‌یان تێدا به‌دیناکرێت.
هێشتا نه‌یانتوانیوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه و بابه‌تیانه، که زۆر
گرنگه بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن؛ و ده‌رد و نه‌خۆشی و ئازار و داخوازییه‌کانی
گه‌ل ده‌سنیشان بکه‌ن. نه‌یانتوانیوه ویست و ئاره‌زووه‌کانی مه‌ردمی
کورد ده‌رک بکه‌ن و له به‌رنامه‌ی خۆیاندا گه‌ڵاڵه‌ی بکه‌ن و
بیگونجێنن. بێگومان کاتێک که توانا و شیانی وه‌ها کارێکیان نییه
زۆریش ئاساییه که باوه‌ش به ئاره‌زووه گۆڕکراوه‌کاندا بکه‌ن و له
ده‌وری گڵکۆی خه‌ونه جوانه‌مه‌رگه‌کانیان شیوه‌نگێڕی بکه‌ن. حیزبی وا
هه‌یه ئێستایش وه‌ک سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆی به تاقه سواری مه‌یدان
داده‌نێت! هی ئه‌وتۆیش هه‌یه که له خه‌یاڵی خۆیدا ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی کردووه به دوو به‌شه‌وه، به‌شه هه‌ره گرنگه‌که‌ی که چه‌وساوه
و زه‌حمه‌تکیشه‌کانن به سه‌رباز و فیداکاری خۆی ده‌زانێت! و گفتی وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رکۆماریی ئێرانی دواڕۆژ له مێشکی ئه‌ندامانی ده‌ئاخنێت!
حیزبی وایش له مه‌یدانه‌که‌دا هه‌یه که وتاره‌کانی ده‌یه‌ی هه‌شتای
زایینی، له بڵاڤۆکه‌کانی ئه‌مڕۆیدا بڵاو ده‌کاته‌وه!!! به‌و واتایه
که له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا که‌مترین گۆڕانکاری له کوردستاندا
ڕووی نه‌داوه!!! حیزبی ئیسلامی ئه‌وتۆیش هه‌یه که ئاماده‌ی خۆ
گونجاندن له‌گه‌ڵ کوردی شیعه و یارسانی نییه، که‌چی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ
موجاهیدینی خه‌ڵقێکی فارس و شیعه ده‌کات و له‌په‌ستا به‌یاننامه‌ی
پشتگیری و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیدا بڵاو ده‌کاته‌وه.
وێناچێت هیچکام له‌م حیزب و لایه‌نانه ده‌رکیان به جیاوازییه ئایینی
و زمانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵات کردبێت؛
به‌ڵکوو هه‌ر کام خۆی به‌لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌که‌وه سه‌رقاڵ کردووه و
لایه‌نه‌کانی تری پشتگوێ خستووه. ئه‌وان ده‌رخستنی جیاوازییه‌کانی
کورد له‌گه‌ڵ فارس به ئه‌رکی خۆیان نازانن. پابه‌ندیی خۆیان به
پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاک و نه‌ته‌وه‌ی ئێران هه‌میشه وردی زمانیانه.
به بیانووی بێ نێوه‌رۆک به‌شی زۆری وزه و توانای خۆیان بۆ پێکهێنانی
به‌ره و هاوبه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه ئێرانییه‌کان ده‌کار ده‌که‌ن.
پرۆپاگه‌نده‌ی پانئێرانیسته‌کان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر بیر و زه‌ینی نه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ نازانن. دامه‌زران و دروستبوونی حیزب و قه‌واره‌ی سیاسی له سه‌ر
بنه‌مای زاراوه و ئایین، وه‌ک یارسانی و هه‌ورامی و لوڕی به مه‌ترسی
بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد نازانن؛ هه‌ر بۆیه‌ش ئاماده
نین هیچ هه‌نگاوێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی ئێرانی و بۆ
لێکنزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری ئایین و زاراوه و توێژ و ڕه‌نگه جیاوازه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌ڵبهێننه‌وه. کاتێک که ئه‌مه باردۆخه‌که‌یه
بێگومان ده‌بێ ددان به‌و ڕاستته دا بنرێت که به‌داخه‌وه هێز و لایه‌نه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌توونه هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
ڕۆژهه‌ڵات بن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و کاری بۆ
ده‌که‌ن به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه حیزبی و تاکه‌سییه‌کانی خۆیانه.
3\12\2010
عه‌بدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
|