په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٩\٢٠١٠

حیزبێکى نهێنى بە شێوەیەکى ئاشکرا.


ئاماده‌کردنی: شێرزاد عومەر مەحمود


دواى ئەوەى هەڤاڵ لەزگین بەڕێزیان وەکو سەرۆکى ئەم پارتە نهێنییە(پارتى بەرخۆدانى رۆژئاواى کوردستان)تەلەفۆنى بۆم کرد و منیش لەسەرداواى خۆی بەڕێ کەوتم بۆ شارۆچکەى رانیە و لە ماڵەکەى خۆیدا ئەم چاوپێکەوتنەمان سازدا، بە گووتەى هەڤاڵ لەزگین ئەم پارتە نهێنییە نزیکەى(1600) چەکداریان هەیە و لە دەورووبەرى شارۆچکەى رانیە سەربازگەیەکى نهێنیان هەیە و رۆژانە مەشقی خۆیان دەبینن، بەڵام نەمانزانى کێن ئەوانەى مەشقیان پێ دەکەن و کێن ئەوانەیشی مەشق دەکەن و بۆ چ مەبەستێک مەشق دەکەن، هاوکات هەڤاڵ لەزگین وەکو سەرۆکى ئەو پارتە نهێنییە پێمانى گووت کە لەبەر پاراستنى ئەمنیەتى چەکدارەکانیان ناتوانن ئێمە ببەنە سەربازگەکە، بۆیە لە دەرفەتێک بەخێرایی ئەم چەند پرسیارەمان ئاراستەى بەڕێزیان کرد.

* ئەم حیزبەتان چۆن و بۆچی و کەى دروست کرد..؟

هەڤاڵ لەزگین: پارتی بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی 1999 دامەزراوە لە سلێمانی سێ شەهیدماندا لە عەفرین و کوڤان لە شام و یەکیش لە کوردستانی باشور لە ساڵێ 2002 منیش 12 ساڵ زیندانی بوومە لە سوریا هەتا 2006 لەو ساڵەدا بە فەرمی من دەستم بە رێکخستنی سەربازی کرد لە دیمەشقء لە حەلەبء لە عەفرین لە کوڤانی دەستمان بە تەنزیمات کرد هەتا توانیمان چەکێکی باشمان دەست کەوێت ئینجا دەستمان کرد بە ئەنجامدانی چەند چاڵاکیەک لەم دوو چاڵاکیە 32 هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون
، بەڵام ئێمە شەهیدەکانی خۆمان ئیعلان نەکرد.

* بۆچی ئێوە دروست بوون...؟

هەڤاڵ لەزگین:
بۆ ررزگاری رۆژئاوای کوردستان، لەناو کوردان کورد رۆژئاوا زۆر مەغدورە کوردی باکور زوڵم لێکراوە باشورو رۆژهەتیش زوڵم لێکراوە ئەمە راستیە ئێستا من وەک هەڤال لەزگین 22 ساڵ خەباتم هەیە بۆ خزمەتی کورد بەمن دەڵێن ئەمە سوریەکەی، ئەگەر من سوریەکە بم واتا من کورد نیم بۆچی ئاڵای سەوز و سورو زەرد لە کوردستانی بڵاو بکەینەوە لە هەر پارچەی کوردستان داوا دەکەین، بەڵام لە ئەرزی راستى پەیڕەو ناکرێ.

* کێ یارمەتیتان دەدات کێ هاوکارتانە، پەیوەندیتان بە حیزبەکانی باشور و پارچەکانی تر زێدەتر دەبێت..؟

هەڤاڵ لەزگین: پەیوەندیمان لەگەڵ پژاک هەیە، پەیوەندی گفتوگۆ هەیە نەوەک ستراتیژی، لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆمان هەیە، بەڵام هاوپەیمانى دروستی نیە.

* یەعنی هاوکارتان دەکەن .

هەڤاڵ لەزگین: نەخێر هاوکاریمان ناکەن.

* لەگەڵ حیزبەکانی رۆژئاوا پەیوەندیتان چۆنە...؟

هەڤاڵ لەزگین: پارتی رزگاری کوردستان پارتێکی بچووکە، پەیوەندیمان بە یەکەوە هەیە، بەڵام من دەخوازم هاوکاری لە ئەمریکا وەربگرین، ئەگەر ئیسرائیل داوا بکات لە ئیسرائیلیش وەردەگرین، من جارێکى تریش گووتم ئەگەر ئیسرائیل هاوکارمان بێت و مەسەلەی قودس ئەسڵ هی جولەکەکانە هی عەرەبەکان نیە ئەمە راستیە.

* ئەوانەی لە لای ئێوە دەبنە ئەندام ئایا تەنها کوردی رۆژئاوایا یان هی پارچەکانی تریشە...؟

هەڤاڵ لەزگین: هەتا ئێستا کوردی رۆژئاوایە ، بەڵام بڕیارمانداوە لەم مانگی ئابەوە بۆ بە ئەندام بوون کوردانی هەرچوار پارچەکە وەردەگرین.

* ئێوە پەیرەو پرۆگرامی ناوەخۆ کۆنگرەتان بەستوە..؟

هەڤاڵ لەزگین: کۆنگرەمان نەکردووە..!

* پەیرەوی پرۆگرام..؟

هەڤاڵ لەزگین: پەیرەوی پرۆگراممان هەیە..!

* لە پەیرەوو پرۆگرامان ئاماژەتان بە خەبات کردنی کوردانی پارچەکانی تر داوە لە ناو پارتی بەرخودان خەبات بکەن..؟

هەڤاڵ لەزگین: بەڵێ.

* بۆچی ئێوە خەباتی چەکداریتان هەڵبژارد..؟

هەڤاڵ لەزگین: ئێمە بگەرێنەوە ساڵی 1917ز و 1914ز لە کاتی فەرمانی ئەرمەنەکاندا ، لە شۆرشی شێخ سەعیدی پیراندا ، تەمەنی من هی ئەوکات نیە، بەڵام من مێژوو دەخوێنمەوە، مێژووی کورد هەتا ئێستا هەر کوردی سوریا مەغدورن، ئەگەرچی کوردەکانی رۆژئاوا هەتا ئێستا بۆ شۆرش هەڵنەستاون، ئەم ئێمەش ئاشکرامان کرد بۆ سەربەرزی بۆ کوردستانی هەرسێ پارچەی کوردستان رەخنە دەگرن دەڵێن کوردانی رۆژئاوا هەڵناسن، نا ئێمە هەڵدەستین، شتێکی رون و ئاشکرایە کە ئێمە دەستێکمان لەگەڵ پەکەکە بووە ، دەستێکی ترمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستێکی ترمان بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدی لەمەودوا بەخۆمان بزوتنەوەى چەکداری و سیاسی خۆمان دەکەین.

* حیزبەکەی ئێوە نهێنیە ؟ لە کاتێکدا دونیا بچوک بۆتەوە بۆتە گوندێکی بچوک . بۆیە نهێنی بوونی حیزبەکەتان لە دونیای ئەمڕۆدا هیچ واتایەکی نیە، واتا دونیا لە هەمبەر ئەمریکاو سیستەمی گلۆباریزم وایکردووە دونیا گوندێکی بچووک بێت، نهێنی شتەکان ئاشکرابێت، ئەگەر ئێران وێستگەیەکی نەوەوی دادەنێت هەموو دونیا دەزانێت، ئایا نهێنی بوونی حیزبەکەتان چۆن لێک دەدەیتەوە..؟

هەڤاڵ لەزگین: ئێمە هیچ ترسێکمان نیە، من تا حیزبەکە گەورە دەبێت تا ئیمکانیەتم زیاتر دەبێت تاکو دەستم دەگاتە چەکی زۆرو گەورە هەر بە نهێنی دەمێنمەوە، دوایی نهێنی نامێنم تا دەسەڵاتم خورت و بەهێز دەبێت، بۆ نمونە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەتا ئێستا روسیا کەوتن فڵان کەوتن هەتا ئێستا دروست نیە بۆ بەرژەوەنى تاکە کەسی بۆ نموونە ئیسلامی ئەو چوو، ئێستا ئێمە دەبێ سیاسەت بکەین وەک ئەمریکا دیموکراتیەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دامەزراند، بەراستی ئێمە سیاسەتی ئەمریکا پشتگیری دەکەم ئەمە راستیەم من لە ئەمریکاو ئیسرائیل نارەڤم.

* وەکو سەرۆکی بەرخوجانی رۆئاوای کوردستان ئەزمونی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنیت.

هەڤاڵ لەزگین: رێزم بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە ، من زۆر خاڵی لاواز دەربارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبینم لە بواری ئابوری زۆر دەوڵەمەندە لە بواری سەربازی هیچ نیە ، دووەم دەربارەی سیایەت هەر بە ترسە ، ئێستا باشو بۆ دەوڵەمەندی دەوڵەمەندە باری ئابوریەکەی بەهێزە، ئێستا باوی هێزی چیا نەماوە پێویستە لە بەرامبەر هێزی ئابوری هێزی چەکداریشی هەبیت ، قسەیەکی عەربی هەیە (عندما تکون پورە پقافیە اژ لم تکون ید قویە وراءها لم..).

* پێتوایە ئۆپۆزسیۆن لە باشور سەرکەوتوو دەبێت، واتا ئۆپۆزسیۆن نابێتە هۆکارێک بۆ لە رێ لادانی ئامانجە ستراتیژیەکانی میلەتی کورد..؟

هەڤاڵ لەزگین: من یەک پرسیار دەکەم مەسەلەی حکومەتی هەرێم و ئەو ئۆپۆزسیۆنەی تۆ باسی دەکەیت . کورد بە یەک بوونی نەتەوەیی دۆزی خۆی بەسەر دەخات دووەم ئابوری گرنگە ، ئەگەر لایەنی ئابوری و لایەنی هێزی چەکداری و یەک ریزی هێزە سیاسیەکانی باشور نەبێت ئەوا زەحمەت سەربکەوێت پاش کشانەوەى ئەمریکا لە عیراق.

* ئایا لە سوریا میللەت هۆکاری مانەوەى حکومەتی بەعسە یان هەل ومەرجە ناوچەییەکان وایان کردوە حیزبی بەعس لە سوریا تەمەنی وا درێژ بێت.

هەڤاڵ لەزگین: حکومەتی بەعس بۆیە تەمەنی وا درێژە چونکە میلەتی سوریا ترسەنۆکە بەردەوام میلەتەکە فشارو ترسی لەسەرە، سەبارەت بە کوردی خۆمان ناترسێت بەڵام کوردی خۆمان هەڵخەڵەتێنران بۆنمونە دەڵێن سەرۆک عەلاویە ، ناوە ناوە رێکلامی حکومی بڵاو دەبێت دەمێک دەیانگوت ئەسەد کوردە، ماوەک دەیان گووت کورد و عەلاوی برانە، پارتی کرێکاران و ئیستیخباراتی سوریا ئەو رێکلامانە دەکرد و نزیکەی حەڤدە ساڵە ئەم رێکلامانە هەیە تا بەرێز عبداللە ئۆجەلان لەوێدا هەبوو ئەو رێکلامانە بەردەوام بوون ، راستەوخۆ دوای رۆیشتنی ئەو سیاسەتەکە گۆردرا، ئێستا سیاسەتی پەکەکە پێویستە بگۆڕدرێت و بەرەو روی رۆژئاوا بکرێتەوە.

* زوڵم و زۆریەکانی حکومەتی سوریا گەیشتنە چ ئاستێک لەبەرامبەر کوردان...؟
هەڤاڵ لەزگین: زوڵم و زۆرداری زۆرە سیاسیەکان ناتوانن سەبەرست بن بەتایبەت هەر 13 حیزبە سوریەکە کە هەندێکیان لە هەولێر و هەندێکیان لە سلێمانی و هەندێکیان لە دهۆک هەن بەتایبەتی یەکێتی سوریا بە سەرۆکایەتی فواد عەلی ، بەڕاستی ئێمە بەدەستی هەواڵگری سوریا سەرگەردانین من راستی دەڵێم ناتوانم لە سیاسەت را بکەم، چەند هەڤاڵێ ئێە گیراون چەندیان شەهید کراون بەدەستی یەکێتی سوریا.

* سوریا تەنها لە زمانی چەک تێدەگات یان دەرفەتی دیالۆگ برەخسێت بۆ حیزبی ئێوە، دەچن لە سوریا خەباتی ئاشتی و دیالۆگ بکەن لە سوریا..؟
هەڤاڵ لەزگین: نەخێر، ئاشتی لە یاساکانی ئێمە نیە هەتا بەعس لە سوریا لەسەر حوکم بێت.

* تێکچونی پەیوەندی تورکیاو ئیسرائیل چۆن هەڵدەسەنگێنیت.

هەڤاڵ لەزگین: ئێمە زۆرمان پێخۆشە ئەم پەیوەندیە زیاتریش تێکبچێت ، من لەم سۆنگەوە سەرکەوتنی کورد دەبینم .

* پێت وانیە ئەمە سیناریۆ بێت لە نێوان ئەم دوو وڵاتە...؟
هەڤاڵ لەزگین: نەخێر..!

* کورد تا چەند توانیویەتی دۆستایەتی کورد و جوو زیندوو بکاتەوە.دەرفەت و هەل لە دوژمنی دوژمنی وەربگرێت..؟
هەڤاڵ لەزگین: دەربارەى ناکۆکی تورکیاو ئیسرائیل من هیچ دوژمنایەتیەک لە ئیسرائیل نابینم، چونکە من دەگەڕێمەوە بۆ نزیکەی 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا، ئیسرائیل چی بەسەر کورد هێناوە ئیسرائیل چ زوڵمێکی لە کورد کرد حەتمەن هیچ ئیسرائیلیش وەکو کورد مەینەتی و ناخۆشی و زوڵمێکی زۆری لێکراوە ، بەناوی مەسیحی و بەناوی ئیسلامی و بەناوی هەموو دیانەتەکان ئیسرائیلیەکان دەکوژران ، بەناوی رۆما هەر دەکوژران ،من چەند سەیری مێژوو دکەم ئەم قودسە هی ئیسرائیلیەکانە.

* رۆژێک دەرفەت بڕەخسێت پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست دەکەیت..؟

هەڤاڵ لەزگین: من ئامادەم لەم ساتەوە پەیوەندی دابنێم..!!

* لەسەر چ بنەمایەک..؟

هەڤاڵ لەزگین: لەسەر بنەمای ئیستراتیژی سەربازی و سیاسی دادەنێم بۆ ئەوەى کۆمەکی ئێمە بکات .

* بۆچی کوردانی رۆژئاوا تا ئێستا نەیانتوانیوە بەرەیەکی دروست پێک بهێنن..؟
هەڤاڵ لەزگین: پێشتر 16 حیزب لە باشور هەبوون نەیانتوانی بەرە پێک بهێنن حیزبی شوعی بوو بە چوار پارچە، هەر حیزبەو بوو بە دوو و سێ پارچە ئەمەش ئامانجی دوژمن بوو، ئەحیزبەکانی ئێمە لە رۆژئاوا دەڵێن ئاشتی بە شۆرشی رۆشنبیری ، چۆن دوژمن بە شۆرشی رۆشنبیری ماف دەداتە کورد ئەمە ئەستەمە، ئێمە هەمیشە داوا دەکەین یەک بوونەکی نەتەوەی دروست بکرێت و هەموو حیزبەکان یەک را بکرێن، پەکەکە بۆ باکور دەکات پژاک بۆ رۆژهەڵات دەکات ، ئەمرۆ پارتی چارەسەر بۆ باشوری گەورە دەکات ، ئێمە بۆ کێ دەکەین بۆ کوردستانی گەورە بکەین کامە کوردستان من بۆ کوردستانی سوریا دەکەم بۆ حەلەب و عفرین و قامیشلۆ دەکەم حەلەب ئەسڵ کوردستانە.

* لە هەولێر کۆمەڵێک کوردانی سوریا لە هەولێر دەستگیر کران بە بیانوی دروست کردنی حیزبیک بەناوی (کوردستان بەیتونا).
هەڤاڵ لەزگین: بەو ناوەبوو لە راستیدا(کوردستان بەیتونا و مجلیس سیاسی ).


* ئەوانە زۆر ئازار دران پاشان ئازادکران..!
هەڤاڵ لەزگین: بەیان گەیشتە من وە من ئەم بەیان وەڵام دایەوە پێم وتن وەرن یەک بوونی حیزبە کوردیەکانی سوریا دروست بکەین، ئێوە سەرپەرشتی سیاسی بکەن منیش سەرپەرشتی شەڕ دەکەم ، سەربازی و ساسی توندی و شلی دەوێت ، بەردەوام بە زمانی گفتوگۆ بۆ هەموو شتەکان چارەسەر نابێت، دوژمن قبوڵ ناکات ئەگەر شلی و توندی هەبوو دوژمن ناچار دەکات بەتایبەت سوریا، چونکە سوریا هەندە گەورە نیە بەخۆی لە تەنگەشە دایە.

* خەباتی چەکداری کوردانی باکورو رۆژئاواو رۆژهەڵات چ کاریگەری دەبێت لەسەر ئەزمونی باشور..؟

هەڤاڵ لەزگین: خەباتی چەکداری کوردانی باکورو رۆژئاواو رۆژهەڵات هەموو سوودو قازانجە بۆ باشوری گەورە پشتگیریە بۆ باشور ئەمە راستیە ئەگەر شەری چەکداری کوردانی باکورو رۆژئاواو رۆژهەڵات بەردەوام بێت ئەوا دوژمن سەرقالًی کێشەی خۆی دەبێت ناتوانێت بپرژێتە سەر باشور، راستە توندوو تیژی دەگاتە باشوریش، بەڵام بە نا راستەوخۆیی بەتایبەتی پاش کشانەوەی ئەمریکا لە عیراق ، پێویستە هاوپەیمانی کورد و ئیسرائیل و ئەمریکا ببەسترێت .

* پێتان وانیە خەباتی چەکداری بۆ رۆژی ئەمرۆ خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی کورد ناکات، چونکە تەنها رێگەی ئاشتی رێگەی ئاسایی و مرۆیی بە ئامانجە ستراتیژیەکان دەبەن پێت وانیە زمانی جیهان گۆڕایە راستە دوژمنی تۆ نا مرۆڤانە کار دەکات دەکرێت تۆش نامرۆڤانە بیت..؟

هەڤاڵ لەزگین: نەخێر ناگونجێت، بەڵام ئەگەر ئەو دوژمنە باب و برامان بکوژێت زیندانی بکات هیچ لۆژیکی نیە من مرۆیانە سەیری ئەوی بکەم منیش وەک ئەو دەکەم ئەگەر ئەو بە توندو تیژی هاتە پێش منیش توندو تیژتر دەبم ، 60 ساڵە لە سوریا بێ دەنگ بووین ئیتر بێ دەنگ نابین ئیدی من بە زمانی سەربازی قسە دەکەم بە زمانی گفتوگۆ نادوێم ، هەندێک حیزب زمانی گفتوگۆ دەکارن منیش بە زمانی شەر بۆ شلی و توندی.

* لە ماوەی رابردوو 25 پارت و رێکخراوی کوردی دروست بوون ، تۆ دروست بوونی ئەم هەموو رێخراوو پارتە بۆ چ دەگەرێنیتەوە کەوا وا لە پڕو لە ناکاو بە بەردەوام دروست دەبن ، هەندێک دروست دەبن و هەندێک لەناو دەچن..؟

هەڤاڵ لەزگین:ئەمە سیاسەتی ئیستخباراتی سوریایە، یاری بە کات دەکات و دەیەوێت لەگەڵ گۆڕانی باری کۆمەڵایەتی ناوچەکە حیزب و پارت و رێکخراوەکانیش بگۆرێت.

* دابەشبونی پارتەکانی سوریا ون بوونی بەرەیەکی یەکگرتوو خەبات دژی سوریا ، بەریەک دروست بوو پاشان ئەو بەرەیە پەرت بوو نەما ئەمە بۆچی دەگەرێنیتەوە..؟

هەڤاڵ لەزگین: ئیختراقی ئەمنی لەناو حیزب دا هەبوو.

* ئایا ئەو جەبهەی سوریا دروست بووە هیچ لەو حیزبە سوریانەی تێدایە وەک حیزبی عەمەلی شوعی و ئیخوان مسلمین و ئعتراف بە وجودی کورد دەکەن لە سوریا..؟

هەڤاڵ لەزگین: نەخێر.

* بۆچی جەبهەیان لەگەڵ دروست دەکەن..؟
هەڤاڵ لەزگین: من هیچ بەریەکم لەگەڵ دروست نەکردوون ، پەیوەندیم لەگەڵ عارەبان هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی سودیان لێوەربگرم پێکهاتەی عەسکەریم لەگەڵ نین تەنها زمانی گفتوگۆ هەیە.

* ئەو حیزبانەی دروست بوون زیاتر لە بن فلتەری پەکەکە دەردەچن ، زۆرربەی کوردانی رۆژئاوا ئەگەر 100% کاریگەری پەکەکەی لەسەر نەبێت 70% کاریگەری لەسەر حیزبی ئێوە تا چەند کاریگەری پەکەکەی لەسەر هەیە..؟

هەڤاڵ لەزگین: پەکەکە هیچ دەستی بۆ ئێمە درێژ نەکردووە ، تەنها پەکەکە دەڵێت یەک ریزی نەتەوەیی و ئێمە شەڕی برا کوژی ناکەین ، ئێمەش هەتا من سکرتێری ئەم حیزبە بم شەڕی برا کوژی ناکەم و قبوڵ ناکەم.

* چ پەیامێکت پێیە بۆ پارتە کوردیەکانی رۆژئاوای سوریا..؟
هەڤاڵ لەزگین: من دەخوزم لەسەر یەک مێز گفتوگۆ بکەین ، هەموو بەرکە یەک بکەین و بەشی سەربازی و سیاسی دروست بکەین سوریا تەنها بە زمانی ئاشتی نایەتە سەرخەت، پەکەکە 28 ساڵ شەڕ کرد ئەنجامی هەبوو توانی کورد و زمانی کوردی بە دونیا بناسێنێت، توانی نەتەوەی کورد بە دنیا بناسێنیت ئەگەرچی پەکەکە هەڵەو خراپەیان هەبوو، بەڵام 20% خراپ بوو 80% چاک بوو ، بۆیە منیش دەڵێم با لەسەر یەک مێز کۆببینەوە لەناو خۆماندا گفتوگۆ بکەین، بە یەک دەست کار بکەین.

* لە دوماهیدا چ پەیامێکت هەیە بۆ خوێنەران..؟

هەڤاڵ لەزگین: بۆ قوتابیەکان رێزم زۆربوو بۆ خوێندەڤان هەیە من خۆم زۆر راستم بۆ خوێندەڤان سەرکەوتنی کوردستان ، هەموو گۆڤارەکان هەموو رۆشنبیرەکان پێشکەوتنی کورد دەبینم پەیڕەوی کورد دەبینم ، یەک بوونی نەتەوەی کورد لەهەر پێنج پارچەی کوردستان.چونکە نابێت کوردستانی سۆر لە بیر بکەین. زۆر سوپاسی هەموو نوسەران و شاعیران نڤیسکەران دەکەم ، من کۆتایی بانگەواز هەی من شەِر هەر دەست پێدەکەم نەڵێن شەر لە رۆژئاوا ناکرێت جیاوازی نەخەنە کوبانى و عەفرین و قامیشلۆ، بۆ سەرۆک مام جەلالء کاک مەسعود بۆ هەموو سەرۆکان دبێژم عەفرین و کۆبانى پارچەیەکی کوردستانن داواکارم لە هەموو سەرۆکان ئێمە دانەبڕێنن.
 

ماڵپه‌ڕی شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود