حیزبی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه شۆڕشی کوردیان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به لاڕێدا بردوه! حه‌مه‌ی نامۆ
به دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیه‌وه بو که کوردستان دابه‌ش کرا و له‌ت له‌ت بو، بۆیه هه‌ر شۆڕشێکی کورده‌کان که به دوای ئه‌و دابه‌ش کرانه‌وه هه‌ڵده‌گیرسا ڕه‌نگ و بۆنی سه‌ربه‌خۆیی خوازی لێوه ده‌هات و گه‌لی کوردیان بۆ یه‌ک خستنه‌وه و کردنه‌وه‌ی کورد به یه‌ک وڵات و بۆ دروست کردنی حکومه‌تی کوردستان ئاماده ده‌کرد. ئه‌م شۆڕشانه ئه‌گه‌ر چی چکۆله‌ش بون و به‌س له به‌شێکی دابه‌ش کراوی کوردستان نه‌ده‌چونه ده‌ر، به‌ڵام داخوازیی و شیعاره‌کانیان و ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست بو و له مێشکی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌دا ده‌دره‌وشایه‌وه، یه‌کگرتنی کورد و دروست بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌مو کوردستان بوه. کاژێک و به دوا ئه‌ویش کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان نمونه‌ی هه‌میشه زیندوی ئه‌و شۆڕشانه‌ن.
کۆماری کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نمونه‌ێک بو له‌م بیره شۆڕشگێڕانه‌یه و دروست کردنی حکومه‌تی کوردی بۆ ماوه‌ی 11 مانگ ئه‌گه‌ر چی به‌س له سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا مابوه‌وه به‌ڵام بیره‌که‌ی بیرێکی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌مو کوردستان بو و له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرا و پشتیوانی بۆ ده‌هات و ده‌یه‌ویست ورده ورده سنوره ده‌ستکرده‌کان بڕوخێنێت و به‌ره‌و ئه‌ودیو ئه‌و سنورانه بڕوات، به‌ڵام به داخه‌وه مه‌جالی پێنه‌درا و به ده‌سیسه و خیانه‌ت و ته‌وته‌ئه له ناویان برد، یا خۆ ده‌توانین بڵێین که ئه‌و حکومه‌ته ساوایه‌یان شه‌هید کرد!!
ناوچه‌یی کردنه‌وه و چکۆله کردنه‌وه‌ی بیری شۆڕشگێڕانه له کوردستان ورده ورده به دوا کۆمار‌دا و دروست بونی شۆڕشی کوردستانی باشور به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا ڕوی دا به‌ڵام هێشتا هێنده پڕڕه‌نگ نه‌ببو که زۆر هه‌ستی پێ بکرێت. به دوا نه‌مانی مه‌لا مسته‌فا ڕه‌نگه‌که‌ی به‌رچاوتر بو و دوای دروست بونی یه‌کیه‌تی نیشتمانی زۆر جوانتر ده‌رکه‌وت. دیاره دروست بونی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و هاتنه ئارای ڕه‌قابه‌تێکی نادروست و ناسالم له به‌ینی پاڕتی و یه‌کیه‌تیدا و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌ردوکیانیی به‌ره‌و چکۆله‌تربونه‌وه و ناوچه‌ییتر بونه‌وه برد و شۆڕشی گه‌لی کوردستانیان ته‌واو و که‌ماڵ له خه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی لادا و کردیانی به دو حیزبی عه‌شیره‌یی! ئه‌وه‌تا ئێستا دوای 17-18 ساڵ حکومه‌ت و به‌م هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی گه‌لی کورد که که‌وتۆته ده‌ست ئه‌و دوو حیزبه و چۆته گیرفانی سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌کانیان، هێشتا نه ته‌نیا کوردستانیان نه‌کردۆته‌وه به یه‌ک وڵات و ده‌یان هه‌لی باشیان له کیس کورد داوه و دایمه خه‌ریکی مه‌عامه‌له و مه‌جامه‌له له گه‌ل داگیر که‌رانی تری کوردستان بون، به‌ڵکو خۆشیان له باشوری کوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌کردوه و ئه‌وا خه‌ریکه که‌رکوک و خانه‌قین و موسڵیشیان لێ ده‌ستێننه‌وه!!
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش گه‌وره‌ترین زه‌ربه دوای ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی و پاڕتی له شۆڕشی کوردیان دا، حیزبی دیموکرات و که‌سایه‌تی قاسملو بون که کوردیان له ڕێبازی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیاندا و له شیعاری گرنگ و ستڕاتیژیکی کۆمار که سه‌ربه‌خۆیی و حکومه‌تی کوردی بو کرده شیعارێکی پڕ و پوچی وه‌ک "دێمۆکڕاسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات"!! ئه‌م شیعاره پڕ و پوچه هێند زه‌ربه لێده‌ر بو که ئه‌مڕۆکه‌ش ئاکامه خراپه‌کانی هه‌ر ماوه و کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیی خسته ئه‌و زێهنیه‌ته‌وه که ئه‌و ئێرانیه و پیویسته له خودموختاریێکی پڕ و پوچ زیاتر هیچ داواێک به‌رز نه‌کاته‌وه و عه‌مه‌له‌ن کوردی کرده ئێرانی و ڕه‌سمیه‌تی دا به خواستیی داگیر که‌رانی کوردستان که ئه‌وانیش بڵێن، به‌ڵی کورد ئێرانین و ئه‌وه‌تا بۆخۆشیان باوه‌ڕیان به ئێرانی بونی خۆیان هه‌یه! دیاره قاسملو خۆی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تێئۆریه هیچ و پوچه نه‌بو به‌ڵکو ئه‌وه حیزبی توده بو که ئه‌م تێئۆریه‌ی بۆ قاسملو دانا و ماوه‌ێکیش پشتیوانیان له قاسملو کرد و تا کۆنگره‌ی چواریش له گه‌ڵی هاتن، به‌لام دوای ئه‌و کۆنگره قاسملو ئه‌گه‌ر چی هێندێک له حیزبی توده خۆی ڕزگار کرد، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ی توانیی خۆی و حیزبه‌که‌ی له شیعاره پڕ و پوچه‌که‌ی "خودموختاری" که حیزبی توده بۆی دانابو ڕزگار بکات!
ئه‌وه‌تا ئێستاش سکرتێری ئه‌و حیزبه، ئاغای هیجری به ته‌واوی ساویلکه‌ییه‌وه ده‌ڵێت که ئێمه ئێرانین و شانازی به ئێرانی بونمانه‌وه ده‌که‌ین و بۆته کاسه‌ی داختر له ئاش و شه‌رمی ئه‌و هه‌مو ڕۆڵه شه‌هید کراوه نایگرێت و هه‌ر ده‌ڵه‌ی بایه به لای گوێیدا ده‌ڕوات و هه‌ر له ئێستاوه هیچ نه‌بوه ده‌ی هه‌وێت کاسه لێسی بۆ لاجوه‌ردیه‌کان و هومایونه‌کان و کوڕی شا و سه‌ڵته‌نه‌ت و ئه‌وانی تر ده‌کات و هه‌ر له ئێستاوه هیچ نه‌بوه خۆی و حیزبه‌که‌ی چونه‌ته ڕیزی دوژمنانی کورده‌وه!!
به دوای شۆڕشی ڕوخانیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له ئێران و دروست بون و چه‌ک هه‌ڵگرتنی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ و هێنانه ئارای بیری مائۆئیستی بۆ کوردستان، شیعاری سه‌ربه‌خۆیی زیاتر و زیاتر له گۆڕ نرا و دواتر به دروست بونی حیزبی کومونیست له ناو کۆمه‌ڵه‌دا و هێنانی شیعاری "دیکتاتۆڕی پڕۆلیتاریا" له لایه‌ن مه‌نسوری حیکمه‌ته‌وه، ئه‌و جه‌وانه ساویلکه‌یه‌ی که ته‌نیا به هۆی زانینی زمانی ئینگلیسی و به وه‌رگێڕانه‌وه‌ی نوسراوه ئینگلیسیه‌کان به فارسی خۆی کرده تێئۆریسیه‌نی کۆمه‌ڵه و هه‌مو کۆمه‌ڵه‌ی هێنایه ژێر ڕه‌کیفی خۆی و بیری شۆڤینیستی فارسی به سه‌ریدا وه‌ها زاڵ کرد، که ئێستاش وه‌ک کورد گوته‌نیی به هه‌زار ئاوی پاک ناشۆرێته‌وه و له مێشک و بیری ساویلکه سیاسیه‌کانی ناو ڕیزه‌کانی حیزبی کومونیستی ئێران‌دا ماوه، ئیتر گه‌لی کوردستان به هۆی هه‌بونی ئه‌م دوو حیزبانه‌وه ماڵئاوایی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کرد و تا ئه‌م دواییانه و به هیمه‌تی چه‌ند کوردێکی شۆڕشگێڕ و نوسه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌وه نه‌بێ، ئیتر باسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر نه‌مابو و ته‌نانه‌ت باس کردنیشی له ناو حیزبه‌کاندا ده‌بوه هۆی گرتن و ده‌رکردنی ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و باسه دێنێته ئاراوه!!
ئێستاش به هێنانه ئارای شیعارێکی هاوشێوه به‌لام پوجتر له خودموختاری، واته فیدڕاڵی به ته‌مان گه‌لی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش به ده‌رده‌که‌ی باشور به‌رن و کۆمه‌ڵه‌کان ببنه یه‌کیه‌تی ئه‌ودیو و دێمۆکڕاته‌کانیش ببنه پاڕتی ئه‌ودیو و گیرفانه‌کانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان له سه‌ر خوێنی شه‌هیدی کورد پڕ بکه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی گه‌لی کوردستان بکه‌نه پوڵ و بیڕێژنه حیسابه‌کانی ئوروپایان بۆ ئه‌وه‌ی که ئوروپیه‌کانیش وه‌ک پاره‌ی هه‌مو دیکتاتۆڕه‌کانی وڵاتانی دیکه داگیری بکه‌ن و کوردیش تا ماوه بۆ خۆی زوڕنا بژه‌نێت!!!!!
له کۆمه‌ڵه‌شدا خانه‌کان که ئامۆزای یه‌که‌ن له ڕه‌قابه‌تێکی دژوار‌دا له گه‌ڵ هیجری، که‌وتونه‌ته پاشبڕکێ له یه‌کتری و ئه‌ویان له گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب و هه‌ر چی دوژمنی کورده به‌یاننامه ده‌ر ده‌کات و تلویزوۆنه‌که‌ی بۆته مه‌قه‌ڕی دژه کوردستانیان و ئه‌مانی تریش بونه پاڵپشتی نوریزاده‌کان و خه‌ریکی یه‌کتر له گۆڕه‌پاندا ده‌رکردنن و هێزی میلیشییاییان دروست کردوه، بۆ سبه‌ی ڕۆژی تاڵان کردنی بانکه‌کان به چه‌کداره‌کانیان و به دوا ئه‌وانیشدا بۆ گه‌نده‌ڵ کردنی کۆمه‌ڵگا له شیوه‌ی هه‌رێمی باشوری کوردستان!!!!
پێویسته ئێمه‌ی کورد له خۆمان بپرسین:
بۆ وا ده‌که‌ن؟ خیانه‌ت تا که‌ی؟ به کوشت دانی لاوی کورد له سه‌ر شیعاری پڕ و پوچی خودموختاری و فیدراڵی، بۆچی و تا که‌ی؟ به لاڕێدا بردنی شۆڕش بۆچی و تا که‌ی؟ و له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئه‌ی ئێمه که‌ی ده‌بین به به‌شه‌رێکی نۆڕماڵ که منداڵه‌کانمان له کوردستان بخوێنن و نه‌ک پڕژ و بڵاو به وڵاتاندا و هه‌زاران زمانی بێگانه فێر ببن؟ ئه‌ی منی کورد که‌ی ده‌توانم پاساپۆڕتێکی کوردستان بخه‌مه گیرفانم؟؟؟؟
دێسامبه‌ری 2008
|