١٣\٣\٢٠١١
حیزبی حاکم و حیزبی حاکمه‌کان؟!
جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
حیزبی حاکم، له کۆمه‌ڵگای شارستانی و سیسته‌می دیموکراتیدا، ئه‌و
حیزبانه‌ن که به هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد و دوور له ده‌ستێوه‌ردان
و ساخته دێنه سه‌ر حوکم، چۆن به‌لایانه‌وه کارێکی سروشتیه که بێنه
سه‌ر حوکم و براوه‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به هۆی به‌رنامه و په‌یمانه‌کانیانه‌وه
که ده‌یده‌ن به ده‌نگده‌ران، به‌و جۆره‌ش به‌لایانه‌وه ئاساییه که
بۆ جارێکی تر هه‌ڵنه‌بژێرێنه‌وه و ببن به ئۆپۆزیسوێن بۆ چه‌ند ساڵێکی
تر.
حیزبی حاکمه‌کان، ئه‌و حیزبانه‌ن که هه‌میشه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه
خۆیان ئاماده‌کردوه و وه‌ک حوکمێکی خوایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکڕانی
ته‌نیا به کاری خۆیانی ده‌زانن، بۆیه پێیان قبوڵناکرێت ببن به حیزبی
ئۆپۆزیسیون. بۆ نموونه وه‌ک حیزبه حاکمه‌کانی وڵاتانی عاره‌بی و هه‌ردوو
حیزبی حاکمه‌کانی کوردستان(puk u pdk). من بۆیه ناوی ئه‌م حیزبانه ده‌نێم
حیزبی حاکمه‌کان، چوونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا حوکمڕانی هیچ حیزبێکی
سیاسی تریان پێقبوڵنیه، هه‌ڵبه‌ت له ژێر کۆمه‌ڵێک باینوو فاکته‌ری وه‌همی
و درۆینه‌دا، هه‌ر‌وه‌ک چۆن له کوردستانی خۆماندا (جووت حیزب) ده‌ڵێن
هیچ هێزێکی سیاسی ناتوانێت ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزێت جگه له ئێمه!،
ئێمه به خوێن هاتووین و به خوێنیش ده‌ڕۆین!. ئه‌م حیزبانه کۆمه‌ڵێک
حاکمیان ئاماده کردوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کتری له باوکه‌وه
بۆ کوڕ حوکمی سیاسی ده‌وڵه‌ت و وڵات بگرنه ده‌ست، بۆیه ئه‌م حیزبانه
جیاوازن له حیزبی حاکم، که بۆ 4 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
جیاوازیه‌کانی حیزبی حاکم و حیزبی حاکمه‌کان زۆرن من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م
هه‌ندێکیان بخه‌مه ڕوو.
• حیزبی حاکم، به‌وردی هه‌وڵئه‌دات ئه‌و په‌یمانانه‌ی داوێتی به ده‌نگده‌ره‌کانی
جێبه‌جێیبکات، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌و بڕوای خۆی نه‌دۆرێنێت.
• حزبی حاکمه‌کان، جێبه‌جێکردنی په‌یمانه‌کانیان به‌لاوه گرنگ نیه،
چوونکه به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هاتوونه‌ته سه‌رحوکم و
نیازیان وایه به‌وجۆره به‌رده‌وام بێنه‌وه سه‌ر حوکم.
• حیزبی حاکم، حیزبه‌که‌ی و سه‌رکرده‌کانی ژیانێکی ئاساییان هه‌یه‌و
خۆیان جیا ناکه‌نه‌وه له ژیانی چینی ناوه‌ڕاست، که‌میان هه‌یه که
ده‌وڵمه‌ندبن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵمه‌ندیش بن به ڕێگه‌ی مه‌شروع ده‌وڵه‌مدن
بوون.
• حیزبی حاکمه‌کان، سه‌رکرده‌کانیان ژیانێکی خۆشبژیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر
کردوه و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و بوون به خاوه‌نی سامان و کۆشکی ڕازاوه
به ڕێگه‌ی نامه‌شروع و له ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵی حیزبایه‌تیه‌وه بوون به
چینێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌نده‌ڵ و نه‌خوێنده‌وار.
• حیزبی حاکم، ده‌ستوه‌رناداته کاروباری حکومه‌ت و په‌روه‌رده‌و و
فێرکاری و خوێندنی باڵا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه.
• حیزبی حاکمه‌کان، خۆیان بۆ هه‌ره‌یه‌کێک له‌وبوارانه حاکمێکی سه‌ربه
حیزبه‌که‌ی خۆیان دامه‌زراندووه.
• حیزبی حاکم، حیزبێکی شارستانی و یاساییه‌و خاوه‌نی میلیشیا نیه.
• حیزبی حاکمه‌کان، حیزبی خێڵ و بنه‌ماڵه و خاوه‌نی میلیشیا و زیندانی
نهێنیان بۆ سزادانی نه‌یارانی حیزبه‌که‌یان هه‌یه.
• حیزبی حاکم، ده‌ستوه‌رناداته کاروباری په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی
ده‌وڵه‌ته‌وه.
• حیزبی حاکمه‌کان، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌یان په‌یوه‌ندیه
ده‌ره‌کیه‌کان ڕاده‌گرن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
• حیزبی حاکم، ڕێزی سیاسی هه‌یه بۆ حیزبه ئۆپۆزیسوێنه‌کان.
• حیزبی حاکمه‌کان، حیزبی ئۆپۆزیسوێنه‌کان به دوژمن ته‌ماشا ده‌کات.
• حیزبی حاکم، وه‌ک حیزب و وه‌ک سه‌رکرده‌کانی دادگای مه‌ده‌نی و سزایی
بۆی هه‌یه بانگیان بکات و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات له‌کاتی تۆمه‌تباربوونیان
و تێوه‌گلانیان له تاوانێک.
• حیزبی حاکمه‌کان، خۆیان دادگایان هه‌یه و خۆیان سزاده‌رن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
یاسایی له‌سه‌رویانه‌وه نیه.
• حیزبی حاکم، میراتگرنین و حوکمیان تاپۆنه‌کردوه له‌سه‌ر خۆیان
• حیزبی حاکمه‌کان، منداڵه پێنج ساڵانه‌کانیشیان ئاماده‌کردوه و
ڕایانده‌سپێرن بۆ جێبه‌جێکردنی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کۆمه‌ڵگاش ده‌که‌ن
به کۆمه‌ڵگایه‌کی حیزبی.
• حیزبی حاکم. خۆینده‌وارن.
• حیزبی حاکمه‌کان، نه‌خوینده‌وارن.
• حزبی حاکم، هه‌موو ده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ بکات.
• حیزبی حاکمه‌کان، لێپرسینه‌وه له هه‌موو ده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر زانیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حیزبی حاکمه‌کان هه‌ڵنه‌سوڕاون.
• حیزبی حاکم، ده‌ستگای پۆلیسیان دامه‌زراندووه بۆ پاراستنی سه‌روماڵی
خه‌ڵکی و پاراستنی حورمه‌تی خه‌ڵکی و خۆپیشانده‌ران و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان.
• حیزبی حاکمه‌کان، خۆیان و ده‌ستگای پۆلیسه‌کانیان خه‌ڵک ده‌کوژن و ئه‌ندامه‌کانیان
ڕادسپێرن به جلی مه‌ده‌نیه‌وه ته‌قه له خه‌ڵک بکه‌ن له کاتی
خۆپیشاندانه‌کاندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سلێمانی روویدا.
• حیزبی حاکم، بۆ یه‌ک خولی حوکم که 4 ساڵه حوکم ده‌که‌ن.
• حیزی حاکمه‌کان، تا حاکم بمێنێت له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا حوکم ده‌که‌ن،
بۆیه خۆیان به زۆریی پیاوی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه ڕاده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی
پێده‌که‌ن.
• حیزبی حاکم، پێیخۆشه خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خوێنده‌وار و زانا و دانابن.
• حیزبی حاکمه‌کان پێیان خۆشه خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان
و ساویلکه بن.
• حیزبی حاکم، ناتوانێت حه‌رمی زانکۆ بشکێنێت و ده‌ستوه‌ربداته په‌رله‌مانی
خوێندکارانه‌وه.
• حیزبی حاکمه‌کان، له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه حیزبیه‌کانی خۆیانه‌وه، که
ناویانناوه ڕێکخراوی قوتابیان یان خوێندکاران، ده‌رگای زانکۆکان داده‌خه‌ن
و مه‌عریفه ده‌خنکێنن.
• حیزبی حاکم، به چاوی ڕێز و حورمه‌ته‌وه سه‌یری جه‌ماوه‌ر وخه‌ڵکی
سه‌رشه‌قام ده‌که‌ن.
• حیزبی حاکمه‌کان، به چاوێکی سوک و گاڵته‌جاڕیه‌وه سه‌یری جه‌ماوه‌ر
و خه‌ڵکی سه‌رشه‌قام ده‌که‌ن.
• حیزبی حاک، و سه‌رکرده‌کانیان ئه‌گه‌ر توحفه‌یه‌کیش له وڵاتێکی ده‌ره‌کی
بکڕن به پێی یاسا ده‌بێت گومرگی لێبده‌ن، وه‌ک چۆن ئه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک
وه‌زیارنی نه‌رویج کرا له‌سه‌ر قۆچێک که له وڵاتی ئه‌فریقاوه به به‌خشیش
بۆی هاتبوو.
• حزبی حاکمه‌کان، به ئاشکرا داهاتی وڵات ده‌دزن و که‌س نیه لێپرسینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ بکات. داهاتی سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کان، که گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی که‌شفکرا
DNO ی نه‌رویجی به دادگا سزایه‌کی زۆر دراو هه‌موو پاره‌که‌یان لێسه‌نده‌وه،
که‌چی له هه‌مان گه‌نده‌ڵیدا نه‌ک هه‌ر پاره دزراوه‌که‌ی کوردستان
دیار نیه، هه‌مان وه‌زیری بنه‌ماڵه‌ش بۆ جارێکی تر به ته‌حه‌داوه سه‌پێنرایه‌وه
به‌سه‌ر کابینه‌ی شه‌شدا.
• حیزبی حاکم، و سه‌رۆکی وه‌زیرانی حیزبی حاکم، موچه‌که‌ی ساڵانه له
ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
• حزبی حاکمه‌کان، کاتێک له وه‌زیری دارایی ده‌پرسیت موچه‌ی سه‌رۆکی
هه‌رێم چه‌نده ده‌ڵێ: ( به‌خوا نازانم)!!!.
• حیزبی حاکم، وه‌زاره‌تی داراییه‌که‌ی ساڵانه هه‌موو حسابات که‌شف ده‌کات
و ده‌یدات به ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی.
• حیزبی حاکمه‌کان، سه‌روه‌ت وسامانی وڵات ده‌دزن و هه‌موو بانکه‌کانی
سویسرا و ئه‌ورپا پڕ ده‌که‌ن له پاره‌و پولی خۆیان، وه‌ک حوسنی موباره‌ک
و بن عه‌لی و موعه‌مه‌ر قه‌زافی،،، نازانین که‌ی حساباتی بانکه‌کانی ئه‌ورپای
حاکمه‌کانی کوردستان که‌شف ده‌بێت!
• حیزبی حاکم، سه‌رۆکی وه‌زیرانی ئه‌و حیزبه بۆی نیه له خانویه‌ک و
سه‌یاره‌یه‌کی حکومی زیاتر به‌کار بهێنێت، جگه له موچه‌یه‌کی یاسایی
و دیار.
• حیزبی حاکمه‌کان، زۆربه‌ی شوێنه به‌نرخه‌کان و سیاحیه‌کان تاپۆده‌که‌ن
وداگیری ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به موڵکی خۆیان.
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|