به‌شداریکردن له ئاکسیۆنی جیهانیی شه‌شی مارس.
له پێنج کیشوه‌ری دونیادا . خواستی سه‌ره‌کی ئه‌م ئاکسیۆنه ئازاد کردنی رابه‌رانی کرێکاری مه‌نسور ئۆسانلۆ و مه‌حمود ساڵحی پشتیوانی کردن بوو له خواسته‌کانی چینی کرێکار و خه‌لکی ئێران . ئه‌م ئاکسیۆنه له لایه‌ن ئه‌م رێکخرانه‌وه بانگه‌وازی بۆ کرابوو ( کۆنفدراسیۆنی یه‌کێتیه کرێکاریه‌کانی جیهان ئای تی ی‌و سی ) و ( فیدراسیۆنی جیهانی کرێکارانی گواستنه‌وه و هاتوچۆ ئای تی ئێف ) و (رێکخراوی ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشناڵ ) . گرنگترین ئه‌و شارانه‌ی جیهان که ئه‌م ئاکسیۆنه‌ی به‌خۆوه بینی بریتی بوون له (له‌نده‌ن ، بروکسیل ، ئۆسلۆ ،جنێف ،ئه‌سته‌نبول ،به‌سره ، ده‌لهی ،تۆرنتۆ ، تۆکیۆ ، سیدنی ...تاد). ئه‌م ئاکسیۆنه شێوه‌ی جۆراو جۆری به خۆوه بینی وه‌ک رێپیوان و میتینگ و کۆبونه‌وه. دیاره ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی کۆمه‌لگای جیهانی بۆ ئازاد کردنی رابه‌ره‌انی کرێکاری له ئیران به یه‌کیک له‌ده‌سکه‌وته کانی هه‌ول و خه‌باتی بزووتنته‌وه‌ی سۆشیالیستی کرێکاری له ئێران به تایبه‌ت کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ده‌ژمێردرێ .
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
شه‌شی مارسی
٢٠٠٨
|