حیزبی شوعی کوردستانیش ده‌ڵێت: سه‌گ ده‌وه‌ڕن کاروان به‌رده‌وامه.
قادر نادر
رۆژنامه‌ی ڕێگای کوردستان ، که زمان حاڵی حیزبی شوعی کوردستانه ، له‌دوا لاپه‌ره‌ی ژماره ی 829 وتارێکی پڕ له زمان زبری بلاوکردۆته‌وه به‌ناونیشانی (سه‌گ ده‌وه‌ڕن و کاروانیش به‌رده‌وامه) . ئه‌م نوسینه ئه‌گه‌رچی ناوی که‌سێکی له‌سه‌ره و هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند ئه‌ندامێکی خۆیانم پرسی وتیان نایناسین ، به‌لام داگرتنی له ڕۆژنامه‌یه‌کی حیزبی و دانانی له باشترین شوێنی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌مه له‌گه‌ل بؤچونی ئه‌م حیزبه و رۆژنامه‌که‌ش یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌نده‌ی توشی شۆک کرد ، وه‌بوه هۆکاری نوسینی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه . نازانم تاکه‌ی حیزبه چه‌په‌کان واز له‌و لێکدانه‌وه نه‌شازه ناهێنن ، ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌و که‌م و کورتیه‌کانی باس کردن ، به دوژمن و ره‌خنه‌ی روخێنه‌ری له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و به‌زمانێکی توند وه‌لامی ده‌ده‌نه‌وه !؟ له‌کاتێکدا ده‌بێت ، چه‌په‌کان قوتابخانه‌ی داهێنانی دیموکراسی بن ؟ ئایا ئه‌م وه‌لامه‌تان ده‌چێته خانه‌ی گفتۆگۆو دیالۆگ !؟ . دواتر پێناسه‌ی ره‌خنه‌ی روخێنه‌رو بنیاتنه‌ر چیه ، نازانم کێ دایهیناوه ؟ کام فه‌یله‌سوف و ده‌زگای دیموکراسی ؟ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌س له‌ڕژهه‌لات هه‌یه . ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی گالته‌جارتره ، هه‌ر لایه‌نه که به‌ره‌خنه ئازری بده‌یت ده‌ڵێت روخێنه‌ره . ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرانی په‌نای بۆده‌بات؟
لێره‌دا نامه‌ویت دێر به‌دێر وه‌لام بده‌مه‌وه ، چونکه به‌شێکی هه‌ڵچونه، به‌رامبه‌ر نوسینێکی گالته‌جاریانه به‌و حیزبه . به‌لام ده‌لێت له‌و ماوه‌یه‌دا ، شه‌پۆلێکی هێرش کراوه‌ته سه‌ر حیزبمان ، وه‌ره‌خنه‌کان بنیاتنه‌ر نیه . له‌دواین هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان ، به خۆتان و پۆلێک حیزبه‌وه ، گه‌وره‌ترین شکستی سیاسیتان خواردوه ، ئه‌ی خه‌لک مافی ئه‌وه‌ی نیه پێتان بلێت ، ئاوڕێک بده‌نه‌وه ،چه‌پ له‌کوێ هاتۆته کوێ ؟ ئایا چه‌پ له‌کوردستان وا بێ به‌روبوم بوه ، نه‌توانێ 20 هه‌زار ده‌نگ بهێنێت؟ ئایا ئه‌م شکسته‌ی توشتان بوه ، وه‌ک پره‌نسیبێکی دیموکراسی ، نه‌ده‌بوایه پۆلێ به‌رپرسی باڵای ئه‌م حیزبه بڵین ، ئیمه هۆکاری شکستین و ده‌ست ده‌کێشێنه‌وه ؟ ئاخر زۆرجار گوێبیستی ئه‌وه‌ده‌بین ، که راهێنه‌رێکی تۆپین ، یانه‌که‌ی شکست ده‌خوات ، ده‌ست ده‌کێشته‌وه نه‌وه‌ک سه‌دان نمونه‌ی به‌رپرسی حیزبی ئه‌ورپی. ئه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بونی ئه‌م حیزبه له‌کوێ وه‌ستاوه ، ئه‌گه‌ر له‌روداوێکی وا نمونه‌یه‌کی جوان نمایش نه‌کات و دان به‌هه‌له سیاسیه‌که‌ی خۆی نه‌هێنێت !؟ . ئاخر کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌تان بوێرانه په‌نجه‌ی له‌سه‌ر که‌م وکورتیه‌کانتان داناوه ، سکرتێری کۆنی ئه‌م حیزبه‌تان( که‌ریم ئه‌حمه‌د ) ، چه‌ندین کادیری تێکۆشه‌ر و ماندونه‌ناستان که‌له‌گه‌ل په‌تی سیداره یان له ڕۆژانی شاخ ، یاری له‌گه‌ل مه‌رگی کردوه ، چه‌ندین دۆستتان ره‌خنه‌تان لێ ده‌گرێت .... بۆده‌ێته به‌ئاگا نه‌یێن و هه‌ست نه‌که‌ن له‌رێره‌ویكی مه‌ترسیدار ده‌ڕۆن . وه مافی ره‌خنه ته‌نیا به‌و ئه‌و که‌سانه ببه‌خشن ، که‌له‌ناو ماڵی حیزبه ؟ . دواتر ئێوه خۆتان پێ میراتگر و نوێنه‌ری چه‌په ، خه‌لک مافی خۆیه‌تی ره‌خنه‌تان لێ بگرێت، ناتوانن سنوری ره‌خنه به‌و پێیه ئێوه حه‌زتان لێیه و بۆ خه‌ڵک ب‌کێشن ؟ ئه‌مه لوتکه‌ی سوکایه‌تیه به‌به‌هاکانی چه‌پ و بیروباوه‌ره‌که‌ی ، که به‌ده‌یان هه‌زار تێکۆشه‌ری چه‌پ خوێنی بۆ ڕشتوه و ته‌مه‌نی گه‌نجی له‌پێناو داوه ؟
له‌دێرێکدا ده‌لێیت خه‌لک پێمان ده‌لێت بونه‌ته پاشکۆی حیزبی ده‌سه‌لات ، کۆمه‌لێک دروشم ڕێز به‌ند ده‌کات . وه‌مێژوی کۆنی حیزبیان باس ده‌کات .... ئاخر ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ باوی ئه‌و دێرانه نماوه ، ئێستا خه‌لک فاکت و کرداری بۆ باوه‌ڕ پێهێنانی ده‌وێت نه‌وه‌ک دروشم دان . وه باوی ئه‌وه‌ش نماوه به‌مێژوی پڕشنگداری قوربانیدانی دوێنێت ، شکست و که‌م وکورتیه‌کانت بشاریه‌وه وپاساوی بۆ بهێنیه‌وه . ئه‌گه‌ر به‌و پاساوه بێت ، پارتی ویه‌کێتیش له قۆناخی شاخ قوربانی خۆیان داوه ، به‌لام خه‌لک که‌ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت ، به‌پێی دیارده‌و ره‌فتاریانه . بۆیه لیره‌دا هه‌ندێ پرسیارتان لێ ده‌که‌ین ، ئایا له‌م 18 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی پڕ خاوه‌ن چه‌ند مانگرتن و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی چینایه‌تی ناداپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی بون !؟ چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ، وه‌ک چه‌ندین حیزب و رۆژنامه‌نوسی تر ، له‌سه‌ر ئازادی بیر‌ورا و تاوانه نه‌ته‌وه‌یه‌کان ، ڕێگای زیندانی بینیوه و سه‌رقافله‌ی تێکۆشانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوه ؟ ئایا هه‌ست ناکه‌ن رۆژنامه‌نوسانی کوردستان ، له حیزبه چه‌په‌کان زیاتر ، ڕۆلی له داکۆکیکردن له ئازادی سیاسی و تێکشکانی جه‌به‌روتی ده‌سه‌ڵات بینیوه ؟ . ئایا هه‌ست ناکه‌ن ده‌یان قه‌له‌می گه‌نج ، له‌حیزبه چه‌په‌کانی کوردستان ، بوێرانه تر ، گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لات وبه‌رپرسان رسوا ده‌کات ؟ ئاخر چ شه‌رمێکه سبه‌ی له‌مێژوی ئازادی سیاسی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌کوردستان ، چه‌په‌کان خاوه‌نی که‌مترین لاپه‌ره و چالاکی بن ؟ ئایا هه‌ست پێناکه‌ن رۆژنامه‌که‌تان که‌مترین قه‌له‌می چه‌پ و ره‌خنه‌گری جدی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی تیایه ؟ بۆده‌بێت میدیای ئه‌هلی له ڕۆژنامه‌ی حیزبێکی چه‌پ به‌ده‌یان جار زیاتر ره‌خنه‌گربێت ؟ ئاخر زۆرمان نوسه‌ری ڕیگای کوردستان بوین ، به‌هۆی تێ نه‌په‌ڕینی بابه‌ته‌کانمان ، په‌نامان بۆ هه‌ندێ ڕۆژنامه برد ، که‌ئێوه‌به رۆژنامه‌ی ده‌سه‌لات ناوتان ده‌برد ، وه‌لێ له‌م ڕۆژنامه‌دا ، بێ سانسۆر و به‌رده‌وام بڵاو ده‌بێته‌وه ؟
ئه‌وه‌ی هه‌ستیشی پێده‌که‌م دوای ئه‌و شه‌قا زله سیاسیه‌ی پێتان که‌وتوه ، که حیزبێک خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدو قوربانیدان بێت ئه‌مڕۆ یه‌ک کورسی به‌ته‌واوی پێ نه ێیت ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی گؤرانێکی ریشه‌یی له شێوازی کار‌و چالاکی بکات ،وه سه‌رکرده‌کانی له‌حیزبی باره‌گا به‌ره‌و شه‌قام و ناو جه‌ماوه‌ر بکشێن ، وه‌له‌بڕی دیداری به‌رده‌وامی ده‌سه‌لات ، له‌ناو جوتیاران و کرێکاران وقوربانیان بسوڕێنه‌وه ، وه‌له‌بڕی ئه‌وه‌ی ئازاره‌کانی خه‌لک بوێرانه تر ده‌رببڕێت ، ده‌لێن هیشتا بڕیارمان نه‌داوه ، به‌شداری حکومه‌ت ده‌که‌ین یان نا!؟ ئاخر ئه‌وه‌ی توشی ئه‌و شکسته‌ی کردن هه‌ر ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه، که‌پێده‌چیت نه‌ده‌گوڕێت وه‌نه‌ده‌یه‌وێت پاشه‌کشه به‌شکسته‌که‌ی بکات ، و نه‌هه‌ستیش ده‌که‌ن چ سوکایه‌تیه‌ک به چه‌پ و مێژوه پرله‌قوربانیه‌که‌ی کراوه؟
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینکه بکه: http://www.regaykurdistan.com/chapemeny/regaykurdistan/12.pdf
|