حیزبی شیوعی کوردستان بەرەو کوێ!!!
دلشاد خدر
لەگەل ئەوەی چەندین سالە کۆمەلێکی زۆر لە هاورێیانی نیو
حیزبی شیوعی
کوردستان، باس لـە کەنار بوونی
حیزب دەکەن لـە نیو جەماوەردا، بە
تایبەتی لە دوای بەشداری
حیزب لە کابینەی سێی هەرًێمدا کە راستەوخۆ لە
دوای 31 ی ئاب راگـەیاندرا و
حیزبیش بە وەزارەتێک بەشداری تیایدا کـرد.
هەست کردن بە پوکانەوەی
حیزب لێکۆلینەوەیەکی زۆری نەدەویست، بەلام
کۆمەلێک هاورێ سەرکردایەتی بە بەردەوامی نکۆلیان لەم دیاردەیە دەکرد و
بەپێچەوانەی ئەم راستییە، راگـەیاندنیان دەد،ا کـە
حیزب لە وەزعێکی
باشدایە و رۆژانە رێکخراوەکانی لـە فراوان بون و بەرەو پێشەوە دان*.
هەرچەند ئەوانەی ئــەم راگەیاندنانەشیان رادەگەیاند بـاش دەیانزانی
ئـەمە دوورە لـە راستییەوە، بـەلام پێیان وابـوو راگەیاندنی راستیەکان
توانای سەرکردایەتی ئەوان لە نیو جەماوەر و هاورێیان کەم دەکاتەوە لە
لایەک و خواستی بەردەوام بوونی ئەم رێبازە، کـە تەنیا پاشکۆیایەتی بوو
بۆ دەسەلات کـە لـە بەرامبەریدا دەستکەوتی شەخسی تێدابوو لە لایەکی تر،
بە بەردەوامیش بە بیانوی بەرژەوەندی نیشتیمانی و یەک رێزی هێزە
نیشتیمانیەکان خۆیان لە هەلبژاردنی راستەوخۆ دەشاردەوە، بـۆ درێژە دان
بەم رێبازەی کـە ئەمرۆ
حیزبی گەیاندە ئەم ئاستە کە زۆرینەی هاورێیانی
تووشی شۆک کرد.
پاش کەنار بوونی
حیزب لە نیو جەماوەردا،لە ئەنجامی پاشکۆیی بۆ لایەنە
دەسەلاتدارەکانی کوردستان، ئـەمانیش پشتیان تێکرد و ئـەو دەرگایانەی
کـە حیزب تێدا دەیتوانی خۆێ لـە قـەوارەی راستەقینەی بـشارێتەوە داخـران
و ناچار بوو بە لیستێکی هاوبەش لـەگـەل کۆمەلێک
حیزبی تـرو بچیتە
کـایەی هەلبژاردنەوە. بـەلام کـات بـەسەر چووبو، لـە کۆتایی دا
دەرئەنجامەکەی ئـەوەی سەلماند کـە ئـەو هـاورێیانەی چەنـدین سالـە
رەخنە لـەم رێبازە نامۆیە بـە مێژووی
حیزب دەگـرن و کـەس گوێیانی
لێنەدەگرت لەسەر راست بوون، بەلام ئەمە ئەمرۆ هیچ کۆمەکێک بە وەزعی
حیزب
ناکات و ناتوانی ببێتە هۆکارێک کە
حیزب لەم وەزعە رزگار بکات.
راستە حیزب خاوەنی مێژوێەکی پر لـە شانازییە، بـەلام جەماوەر چی لە
مێژوو بکات کـە ئەمرۆ
حیزب جیاوازبێت لەگەل مێژوەکەی، تـەنیا ئـەوەی
ئەمـرۆ حیزب بـە مێژەوەکەی دەبستێتەوە، نـاوی قەوارە سیاسییە کـەیە،
نەوەک هـەلـویست و شیوازی تێکوشان و پێکهاتەی قەوارەکە و نزیکیت لـە
خـەلـکی زەحمـەتکیش و هـەلویستت بەرامبەر گەندەلی و بیر کردنەوەت لـە
بەرژەوەنیدی شەخسی و ئامادەییت بـۆ بەرگری لـە کـرێکاران و
زەحــمەتکێشان جیاواز بیت لـەگـەل مێژوت. ئەمـرۆ جەمـاوەر هێزێکی
پێویستە رزگاری بکات لـەم وەزعیەتەی ئەم دوولایەنە دەسەلات لە ئەنجامی
گەندەلی و کونترۆل کردنی سەرچاوەکانی ژیان، بۆیان دروست کردوە،،نەک
میژوو قوربانی هێزەکان!!!
تا ئێستاش وا هـەست دەکرێ کـە سەرکـردایەتی
حیزب دەیـەوێت بــە
هێنانەوەی چەنـد بیانویک، رەخنەکان وەک جاران بخاتە نیو خانەی دژایەتی
کردنی حیزب و تولەسەندنەوە لەسەرکردایەتی، درێژە بەهەمان رێباز بدات کـە
ئەم ئەنجامەی لێکەوتەوە. هـۆکارە راستەقینەکانی ئەم شکستە لـە بەر چاو
نەگرێ و باس لـە هەندێ هۆکار بکات کـە تەنیا بۆ چەواشە کـردنی هاورێیان
و جـەماوەرەکەی بێت. هەموو لایەک ئەوە دەزانێت، کە زەمەنێکە سنوری
حیزب
لەگەل لایەنە دەسەلاتدارەکان زۆر کـال بـوتەوە و جـەماوەر نـایبێنێت،
نـاتوانین بـەرامبەر ئـەم راستی یە، کەم دەرامــەتی هـاورێیان و کەمـی
دەست کەوتەکانمان و وەرنەگرتنی مـافەکانی شەهیدانی
حیزب و پێشمەرگە
دێرینەکان لـە دەسەلات بکەینە بەلگە بۆ رەت کردنەوەی ئەم راستیە،
بـەلکو هـەلویست و کـارەکانی
حیزب لەم ماوەی رابردوو دەتوانی وەلامی ئەم
راستیە بداتەوە، هـەموو چاودێرانی سیاسی هەلویستەکانی
حیزبی شیوعیان
بـە هـەمـان هەلویستەکـانی دەسەلات دادەنا، ئـەگەر جیاوازیشیان هەبوبێت
تەنیا لـە شێوازی دەربرین و دارشتنی جیاوازبوون، نەوەک هەمان ناوەرۆکن،
بۆیە ناتوانی قسە لـە هۆکارەکانی ئـەم شکستە گەورەیە بکەین چاو لەم
هۆکارە بپۆشین، ئـەم رێبازەش بەدەر نیە لـە شێوازی بیرکردنەوەی
هاورێیانـی دەست رۆیشتوی نێو
حیزب، کـە لە بەرژەوەندی چینایەتیان
سەرچاوە دەگرێ، چونکە ئەم هاورێیانە ئەمانەی دوێنی نین کە پێکهاتەی
چینایەتیان زەحمەتکێش بوو بەلکو لـە ماوەی ئەم چەند سالـەی رابردوو بە
هۆی تێکلاو بوونی بەرژەوەندیەکانیان لەگەل دەسەلاتدا، بۆنەتە خاون
سەرمایەکی بەرچاو کە وەک هەموو مرۆڤێک بیر لە پاراستن و بەرەو پێش
بردنی سەرمایەکەیان دەکەنەوە، ئەمەش ئەم رێبازەی پێویستە کە لەگەل
دەسەلات دابن، نەک داخوازیەکانی جەماوەری زەحمەتکێش. شیوعی بـوون
سیفەتێکی کاتیە و لە گۆران دایە ئەوەش بە هۆی پێگەی چینایەتی دەگۆرێ.
لوژیک نییە کەسێک خاوەنی سەرمایەکی بـەرچاو بیت وەک کەسێکی کرێکار، کە
خاوەنی هیچ سەرمایەیەک نیە بیر بکاتەوە و کێشەکان ببینێت و هەلویستیان
بەرامبەر وەرگـرێ. بۆیە بـەبێ گـەرانەوە بـۆ پێداویستی یەکـانی بـوونی
حیزبی شیوعی کـوردستان لەکۆمەلگادا ناتوانی جارێکی تر بیتەوە نیو
جەماوەر و متمانەیان مسۆگـەر بکەیت، کە ئەویش بەرگری لـە دادپەروەری
کـۆمەلایەتی و کێشە نیشتمانیەکانە بـە گشتی و چونە سەرنگەری دژ بە
گەندەلی کـە ئەمـرۆ هەرەشە لـە دوا رۆژی گەلەکەمان دەکات، کـە ئەمرۆ
حیزب ئـەم ئەرکانەی خـۆی داویەتە دەست دەسەلات و خۆی بۆتە تەماشاکەر.
بەرگری لە دادپەروەری کۆمەلایەتی ، تەنیا هەلگرتنی درۆشم نیە، زەحمـەتە
جەماوەری گـەلـەکەمان ئێمە بە هێزێکی تێکوشەر بۆ دادپەروەری کۆمەلایەتی
دابنی، یان هـەر خۆمان، خۆمـان بـەم هێزە لـە قەلەم بدەین، کە لە
کاتێکدا ئەم دادپەروەریە لە نیو رێزەکانی خۆماندا نیە!!! چون هێزێک
دەتوانی دادپەروەری بۆ کۆمەلگا دەستەبەر بکا، کە لەکاێیکدا لە نیو
رێزەکانی خویدا ئەم دادپەروەریە نەبێ!!!
ئەگەر بەراست دەمانەوێت تێکۆشانمان بـۆ دادپەروەری کۆمـەلایەتی بێت،
دەبێت لـەسەرەتادا لـە نیو رێزەکانی
حیزب دەست پێبکەین.
راستە هۆکاری پێشکەوتووی راگـەیاندن ئـەمرۆ پێویستە بـۆ ئـەوەی دەنگت
بـگاتـە جـەماوەر، بـەلام هەلوێستت لە روداوەکانی ژیانی رۆژانەی خەلکی
کە لەسەری بەندە لەوە گرنگترە، مـن پێم وایە ئەگەر
حیزب چەندین
سەتەلایەتیشی هـەبوایە و هـەمان هەلوێستی ئێستای هەبوایە هیچ
گورانگاریەکی لـە دەنگەنکانی
حیزب نەدەکرد. ئەمە نیە
حیزب رۆژنامەی هـەیە
و وەک هـەموو رۆژنامەکانی دی لـە کاغەز پێکهاتووە بە کومپیتەر چاپ
دەکرێ و دەستەی نووسەرانی ئەنترنێتیان هـەیە بـۆ وەرگرتنی زانیاری و
ژیانیشیان لـەلان
حیزبەوە دابینکراوە، بـەلام رێژەی خوینەرانی %0،02 ،
رۆژنامەش هـەیە خـوینەر دەستی ناکەوێت بەهۆی زۆری خوینەرانی!!! ئـەگەر
سەرکردایەتی بیویستبایە لەم دیارەدەیە بکۆلیتەوە وەزعەکە نە دەگەیشتە
ئەمرۆ!!! یان تا ئێستا دەمانتوانی قسەیەکمان لەسەر ئەم دیار دەیە
هەبوایە!! ئەگەر بمانەوێت خـۆمان هەلنەخەلەتێنین کـە گـوایە،
رۆژنامەکەی ئێمەی لـەئاستێکی زۆر بەرزدایە و هێشتا جەماوەر نەگەیشتۆتە
ئەم ئاستە!!! دەبێت دیسان ئەوەندە لەپێش جەماوەر نەبین نەمان بینێ!!
حیزبیش وەک هەموو لایەنەکان سایتی ئەنترنێتی هەیە،بەلام لە چاوی ئەو
سایتانەی یەک کەس لەسەر گیرفانی خۆی بەرێوەی دەبات، مردووە. هاورێیانی
حیزبیش نایخویننەوە، شەرمیش دەکەن سایتەکـەیان بە خـەلکی بناسێنن لەبەر
نزمی ئاستی سایتکەوە ،چونکە هیچ کاریگەری نیە لـەسەر ژیانی رۆژانـەی
خەلکی نەی توانیوە ببێتە سەرچاوە بـۆ هەوالەکان و بـۆ لیکۆلینەوە لـەو
دیاردانەی کـە کـاریگەریان هەیە لەسەر ژیانی رۆژانەی خەلکی.
بەهوێ درێژی ماوەیەی ئەم شێوازە سەلبییەی ژیانی
حیزب،پێکهاتەی
حیزبیش
گورانکاری بەسەر داهاتووە کۆمەلێک هاوریێ
حیزبی سیفەتی فەرمانبەری
حیزبیان وەرگرتو وە و ژیان و گوزەرانیان کەوتۆتە ئەستۆی
حیزب و درێژەدان
بـەم رێبازە بـەردەوامـی پێداویستەکانی ژیانیان مسۆگەر دەکـات و بـە
پێچەوانەوە نانبراو دەبن، ئەمانەش زۆرینەیان دەنگیان لـەگەل مانەوەی
حیزبە بـەم شێوازەی ئێستا، بـە ژمارەش کەم نیین، بۆیە گۆانکاری بنەرەتی
لە رێبازی حیزب ئەمرۆ ئاسان نیە، بەلام بەردەوامیشی، بوونی
حیزب دەخاتە
خانەی رابردوو.
______________________________
* چاوپێکەوتنەکەی هاورێ سوبحی مەهدی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی ئەو
کاتی حیزب، لە ژمارەی 334 ی هاولاتی کە پێش کۆنگرەی چواری
حیزب لەگەلی
ئەنجامدراوە.
تێبینی:
لەسەرەتا ئەم بابەتەم بۆ رۆژنامەی رێگای کوردستان نارد، بەلام دەستەی
نوسەررانی رێگای کوردستان داوای لێبوردنیان کرد لە بلاو کردنەوەی،
گوایە بابەتەکە سنوری رەخنەی بابەتی بەزاندوە.
|