هزره‌کانی مارکس تا ئه‌وڕۆش هه‌ر له‌بار و به بڕستن.
هێمن ره‌شید سوڵتان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبانگی مارکس - وێده‌چێ له هه‌ر هزرمه‌ندێکی نوێ پتر - به خراپ‌لێکدانه‌وه‌ی تیۆره‌کانی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌شاگردی وی داده‌نێنن دووچاری ناوزڕان هاتووه .. ده‌کرێ بگوترێ ئه‌و یه‌کێکه له‌و هزرمه‌ندانه‌ی سه‌رده‌می نوێ که هزره‌کانی کارتیکردنێکی قووڵ و به‌رده‌وام وگرنگییه‌کی مه‌زنیان هه‌یه ئه‌وڕۆ . کاره‌کانی کارل مارکس پتر له فه‌لسه‌فه له‌خۆده‌گرێ ، هزره‌کانی توانای کارتێکردنیان هه‌یه له‌سه‌ر راڤه‌کردنی مێژوو و جوگرافیا و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵی مرۆییش . ئه‌مه‌شی له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌مکه‌که‌نی ماتریالیستیی بۆ مێژوو دامه‌زراندووه که له کتێبی(سه‌رمایه)و کاره‌کانیتری بنچینه‌یه‌کی بۆ‌تێگه‌یشتن له‌چۆنیێتیی سه‌رمایه‌داریی دامه‌زراند به‌و پێناسه‌یه‌ی که به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌کان و به‌رئه‌نجامه خراپه‌کانه بۆ کۆمه‌ڵی مرۆیی . مارکس وه‌ک هزرمه‌ندێکی مه‌زن ده‌گمه‌ن‌و ناوازه‌یه و کارتێکردنه‌کانی ئه‌وڕۆی کاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وروبه‌رین‌و له‌چوارچێوه‌یه‌کی فراوان له‌نێو کۆمه‌ڵی‌نوێ بڵاوده‌بێته‌وه و کارتێکردنێکی به‌رده‌وامیشی له‌سه‌ر ئابووریی و ره‌وشت و تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵ هه‌یه . له‌وه‌ته‌ی مارکس مردووه تا ئێستا هه‌موو شیکردنه‌وه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامێکن بۆ به‌ڕاستگه‌ڕانی تیۆرییه‌کانی‌مارکس له راستییه تیۆرییه‌کان،تیۆری نامۆیی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کاڵا بنچینه‌ییه‌کان و نامۆیی تاکه‌که‌س به‌گشتیی هێشتا ته‌وه‌ری شیکردنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن ، له‌م نێوه‌شدا تێۆره مێژووییه‌که‌ی بۆ گۆڕانکاریی له‌نێو ململانێیه چینایه‌تییه‌کان که رێگا بۆ گوڕانکارییه گه‌وره‌کان خۆشده‌کا له‌و کاته‌وه تا ئێستا به‌لگه‌یه‌کی کرده‌ییه له‌سه‌ر چاڵاکیی رامیاریی .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌وکاته‌وه‌ی کۆمۆنیزمی سۆڤیاتیی داڕووخاوه ( کۆتایی مێژوو ) یان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان راگه‌یاندووه . ( فۆکۆیاما 1992) زۆرێک له نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که واپێده‌چێ مارکسیزم وه‌ک بزاڤێکی رامیاریی به‌رباد بووبێ،وه‌لی مارکس وه‌ک فه‌یله‌سوفێکی رامیاری هێشتا تێزه‌کانی په‌یوه‌ستدارو له‌بارن بۆ کێشه و گرفته‌کانی جیهانی مۆدێرن . ئه‌م ووتاره کۆششده‌کا ئه‌و هه‌وره ره‌شه له‌سه‌ر مارکس بڕه‌وێنێته‌وه و ئهوبۆچوونانه بخاته‌ڕوو و پوچه‌ڵیان‌بکاته‌وه که زۆرجار به گرفت و که‌موکوڕییه‌کی قووڵی ده‌زانن له هزری مارکسیی،به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ئه‌مه‌ش..ئه‌و نووسراوانه‌ی تائێستا له‌سه‌ر مارکسیزم‌و زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کۆکراونه‌ته‌وه پاڵپشتی له‌نایابیی‌و به‌ڕاستگه‌ڕانی زۆرێک له‌بۆچوونه‌کانی مارکس ده‌که‌ن..هه‌ر په‌رتوکێک له‌مانه به‌شدارییه‌کی گرنگ ده‌کا له گفتوگۆیه‌کی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مارکس . ئه‌لستێر،ژ. (1986)ده‌بێژی مارکس سێ که‌موکوڕیی‌سه‌ره‌کیی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داریی چه‌سپاند:''نامۆیی، ناکارامه‌یی ، به‌کاربردن'' که ده‌بنه ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رنه‌که‌وتن له‌باش‌به‌کارهێنانی کات و سه‌رچاوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا و سته‌مگه‌رانه‌ش سوود له کار و ره‌نجی خه‌ڵکیتر ببیندرێ.. هه‌روا شناس و ئاکاری که‌سیی لاواز و بزرده‌که‌ن که به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک نه‌شیاو و ناراسته .بۆ پاڵپشتی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه .. پلامیتانز،ژ. (1975) سێ تێڕوانینی ده‌رباره‌ی گرنگیی ده‌وڵه‌ت له نووسراوه‌کانی مارکس دۆزیه‌وه که ئه‌مانه‌ن : '' ئامرازێک بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار'' ، '' هه‌ڵومه‌رجێک بۆ به‌کاربردنی چینه‌کان '' ، '' شێوه‌یه‌ک له ژیانی نامۆیی '' ئه‌مانه به‌شدارده‌بن له ئافه‌ریده‌کردنی دوو رۆڵی جیاواز یان دوو ئه‌رکی جیاواز له تیۆره‌که‌ی ، که یه‌که‌میان ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه پێوه‌رییه‌که‌ی که ئایا چ هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه له سه‌رمایه‌داریی و دووه‌میشیان گوزارشت له چاوتێبڕینه‌کانی ده‌کا بۆپێداویستییه مێژووییه‌کانی کۆمۆنیزم،ئه‌و لێکدانه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو که‌سه‌رمایه‌داریی داده‌ڕووخێ‌و پاشان بۆ کۆمۆنیزم ده‌گوازرێته‌وه ، هه‌ستنه‌کردنیش به‌م راستییه ئه‌و ره‌خنه سه‌ره‌کییه ده‌ورووژێنی که پێیوایه مارکسیزم له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه . هه‌رچۆنی بێ ، مارکس هه‌ر ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه کۆمۆنیزمی به‌رزنه‌نرخاند که سیسته‌مێکی ته‌کنه‌لۆژیی و ئابووریی پێشکه‌وتووه به‌ڵکه له‌سه‌رووی هه‌مووان چونکه تێکڕای نامۆییه به‌رچاوه مرۆییه‌کان پووچه‌ڵده‌کاته‌وه..که له‌وانه‌یه ئه‌وڕۆ ئه‌م گرفته توندوتیژتربێ. ئه‌لستێر،ژ.(1986)تێبینیی ئه‌وه‌ی‌کرد تیۆری‌مارکس له‌سه‌ر هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیی‌و هه‌ستی‌ململانێی چینایه‌تیی‌و بیروباوه‌ڕی رامیاریی هێشتا به‌هێزو زیندووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌پێی تێڕوانینی گشتییش ئه‌م چاره‌سه‌ره وه‌ڵامی پڕبه‌پێستی ئه‌و پرسیاره نه‌داته‌وه که خۆی ده‌ورووژێنێ .. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی گشتیی تیۆری چینایه‌تیی وای لێ‌چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێ که(خوێن‌و گۆشت)ێک بدا به تیۆری هێزی‌به‌رهه‌مهێنه‌رو په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان .مارکس بڕوای وایه که تیۆره چینایه‌تییه‌که‌ی کلیلی تێگه‌یشتنی پێکدادان‌و په‌رتبوونی کۆمه‌ڵاته‌تییه، ئه‌و بیری له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌کرده‌وه، چینه‌کانی خسته‌ڕوو.. ئه‌ندامانی چینێک که‌ده‌کرێ به یه‌ک ئاراسته‌ی دیارکراو کاربکه‌ن‌و ببنه نوێنه‌رانی‌گروپێک له‌گۆڕپانی پێکدادانی کۆمه‌ڵایه‌تیی. هه‌روا جه‌ختی له‌سه‌ر شته‌کان کرده‌وه وه‌ک له‌یه‌کدابڕان له رووی شوێن ، به‌رزیی رێژه‌کانی داهات.. که له سروشت یا نێوه‌رۆکدا ده‌بنه فه‌رهه‌نگه‌لێکی جیاواز و گرفته‌کانی به‌رده‌م پێشڤه‌چوون بۆ په‌یداکردنی هه‌ست و هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیی به‌ربه‌ستده‌که‌ن . ئه‌لستێر،ژ. (1986) له کۆتاییدا ئاماژه به‌وه ده‌کا ، مارکس ویستوویه‌تی تیۆری چینایه‌تیی '' دیارده رامیارییه‌کان '' لێکبداته‌وه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تییش ره‌وشت و کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌ت له کۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌دارییه‌کان .. کێشمه‌کێش له‌سه‌ر ئه‌وه بکا که ده‌وڵه‌ت (هیچ نییه جگه‌له) ئامرازێک بۆ ویست‌و به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داره‌کان .( ما...س، 2002 : 2-3 )تێبینیی ئه‌وه ده‌کا کاتێک مانیفێستی کۆمۆنیستی مارکس و ئه‌نگلس له هه‌ڵمه‌تی پێشکه‌شکردنی نووسراوه‌که‌یان له‌پرانسیپه‌کانی سۆشیالیزمی زانستیی که‌له‌ساڵی1847نووسرا، ئه‌وکات وه‌ک ده‌زانین سه‌رمایه‌داریی له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌کی که‌می ووڵاتانی باکووری رۆژئاوای ئه‌وروپا به‌ندببوو،''ته‌نیا رێژه‌یه‌کی زۆرکه‌م له‌دانیشتوانی جیهان که ئه‌وانیش له‌به‌شه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکای باکوور ده‌ژیان له قۆناغه له‌پێشه‌کانی ژیانی جیاجیادا بوون و پشتیان به به‌رهه‌می کۆمپانیا سه‌رمایه‌دارییه‌کان ده‌به‌ست ''،به‌په‌یوه‌ستبوون به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییانه کاتێک چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له مانیفێستی کۆمۆنیست ده‌خوێندرێته‌وه :بۆرژوا به هۆی به‌کارهێنانی بازاڕی دنیاوه له هه‌موو وڵاتێک‌دا به‌رگی کۆسمۆپۆلۆتی به به‌ر به‌رهه‌مهێنان و به‌کاربردندا پۆشی . له جێگه‌ی ئه‌و پێویستییه کۆنانه که له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆ وه‌ڵاتییه‌وه مسۆگه‌رده‌کران ، زۆر پێویستی تازه دێنه کایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ، به‌رهه‌می دوورترین وڵات و ئاو و هه‌وای جۆربه‌جۆر پێویسته و ،( هۆبسباوم . 1998،لا.39). بۆرژوا دیمه‌ن و ره‌ونه‌ق‌و پیرۆزیی ئه‌و پیشه‌و کارانه‌ی نه‌هێشت که ئه‌وکاته به رێز و پیرۆز ته‌ماشایان ده‌کرا، پزیشک‌و یاساناس‌و قه‌شه‌و بوێژان‌و زاناکانی کرده کرێکار بۆ خزمه‌تی خۆی. بۆرژوا ئه‌و په‌رده‌ی خۆشه‌ویستی و سۆزه‌ی دڕاند که په‌یوه‌ندییه‌کانی ناو خێزانی داپۆشیبوو ، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی گۆڕی به په‌یوه‌ندیی پول و پاره . (هۆبسباوم، 1998،لا. 38). ، نرخی کاریش وه‌ک نرخی هه‌موو کاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌سره‌فی به‌رهه‌مهێناندا یه‌کسانه. له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند کار زۆربێ ، ئه‌وه‌نده‌ش کرێ که‌مده‌بێته‌وه . وێڕای ئه‌مه‌ش چه‌ند ماشین زۆر بێ و دابه‌شبوونی کار فره بێت ئه‌وه‌نده‌ش چه‌ندایه‌تی کار زۆر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یان به هۆی زۆرکردنی سه‌عاتی کاره‌وه یان به‌هۆی په‌له‌کردنه‌وه له کاردا له ماوه‌یه‌کی تایبه‌تیداو، یاخود به هۆی ئیشپێکردنی خێرایی ماشینه‌کانه‌وه...هتد. (هۆبسباوم، 1998،لا. 43). *به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که جیهانی ئه‌وڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی جیهانیی جیهانێکی رێکخراوه و به‌جیهانیکردنی‌وابه‌سته به‌کارگه‌کان باڵاده‌سته‌له‌سه‌ری ؛ جیهانێک قازابج ده‌خاته به‌رده‌ست و هه‌موو شوێنێکی کۆمه‌ڵ و هه‌موو گۆشه‌یه‌کی شارستانییه‌ت ده‌گرێته‌وه ، جیهانێک تازه‌ترین گه‌شه‌کردنه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیای تێدایه و هیچ شتێک ناخاته‌ڕوو بۆ چاککردنی ژیانی خه‌ڵک ، به‌ڵکه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆسه‌ر هۆیه‌کانی پاراستنی پێداویستییه‌کانی ژیان و هه‌ندێک‌جار بۆسه‌ر بوونمان . (فۆردیک،سی . 1999)ئاماژه بۆئه‌وه ده‌کا که مارکس روونیکردۆته‌وه له‌ژێر سێبه‌ری سه‌رمایه‌داریی که وه‌به‌رهێنان و خاوه‌نداریێتیی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی تێدایه ، دابه‌شکردن و گۆڕینه‌وه‌ی سامان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی له لایه‌ن تاکه تایبه‌تییه‌کان یان کارگه‌کان ئه‌نجامده‌درێن و ده‌مێننه‌وه ، به تایبه‌تیش به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ره‌وه‌زیی یان هۆیه‌کانی خاوه‌نداریێتیی ده‌وڵه‌ت بۆ سامان . هه‌روا گه‌شه‌کردنی زیاتریش گونجاوه بۆ که‌له‌که‌کردن و دووباره وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی قازانجه‌کان که له بازاڕی ئازاد به‌ده‌ستدێن و له‌رووی ئابوورییشه‌وه مافی تێکڕای کرێکاران ژێرپێده‌نێ‌و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دزییه به گوته‌ی'' رۆژانه‌ی ره‌وا بۆ رۆژکاری ره‌وا '' په‌رده‌پۆشکراوه ،قازانج ته‌نیا بۆ خاوه‌نکاره نه‌ک‌بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر که هێزی‌خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ،پێویستییه‌کانی خه‌ڵك‌و هه‌موو پێویستییه‌کانی ژیان داده‌به‌زنه ئاستی بنه‌وه . هه‌روا مارکس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که سه‌رمایه‌داریی هه‌رگیز خواسته‌کانی که خێرا گه‌شه‌ده‌که‌ن کۆتایی نایێ .. که سه‌رکه‌وتن و باڵاده‌ستی خۆی له هه‌موو جیهان مسۆگه‌ر کردووه هه‌مووشتێک ده‌گوڕێ بۆ به‌رهه‌م ، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو چۆن هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئامێرکاریی نوێ بۆ که‌مکردنه‌وه یان نه‌هێشتنی کار له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌ارێکه‌وه دیزاین‌کراوه که‌به‌رهه‌می له‌به‌رگیراوه له‌خه‌ڵکیتر ده‌خوازێ‌و سه‌رئه‌نجامیش به به‌رده‌وامیی بێکاریی پترده‌کا . ئه‌و پڕۆسێسه روونده‌کاته‌وه که تێیدا سامان ده‌چێته ده‌ستی خه‌ڵکێکی که‌م هه‌روا چۆن سه‌رمایه‌داره بچووکه‌کان و به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆکان سامانی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌که‌ونه ریزه‌کانی چینی کرێکاران . هه‌رچۆنی بێ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا که '' ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکا ٩٠٪ مان بۆ که‌سانی‌تر کارده‌که‌ین که‌چی که‌متر له ٥٪ ی که‌سه‌کان خاوه‌نی پیشه‌سازیی و هۆیه‌کانی ژیانن .(ماکدیسی. س) له‌وه ده‌دوێ که'' تێکۆشانی ژنانی له ئه‌ژمارنه‌هاتوو و منداڵان و پیاوان بۆ ژیانێکی باشتر -به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌کان و له سه‌رزه‌مینی زۆر جیاجیا و له هه‌ردوو لایه‌نی تیۆریی و پراکتیکیی- ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه زۆر فروانه ناکرێ له چوارچێوه‌ی تاکه بزاڤێک ته‌نانه‌ت بزاڤێکی به‌هێز و فراوانی وه‌ک مارکسیزمیش گه‌مارۆ بدرێ'' . راستییه‌که‌ی وه‌ک (ماکدیسی . ش) ده‌ڵێ خه‌ڵک له جیاوازییه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌رده‌م ئاراسته‌یه‌کی ته‌ریبیان نییه بۆ به‌شدارییکردن له‌و تێکۆشانانه ، ئه‌و تێکۆشانانه هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ مارکسیزم.. به‌ڵام مارکسیزم به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌رده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وان . تا گه‌ل خه‌بات له‌پێناو ئازادییه گشتیی‌و هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بکا که له ئه‌رکی وه‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی جیاناکرێته‌وه ده‌کرێ‌و له‌باره مارکسیزم هه‌بێ یان به‌رده‌وام‌بێ . (ماکدیسی. س) بڕوای وایه که‌مارکسیزم چوارچێوه‌یه‌کی تێۆریی چاڵاکی به‌خشی بۆچاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک‌پرسیاری ره‌خنه‌گرانه بۆ سیاسه‌تی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ک،ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که پێویسته دان‌به‌وه‌دابندرێ که باڵاده‌ستیی‌و ده‌سه‌ڵات له‌ژێر سایه‌ی باری به‌رچاوی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستا‌و بزاڤه ئاڵۆز‌و نائاساییه‌کانی هێزی هه‌بوو له‌و پێگانه زۆر جیاجیا و زۆر له‌ترکزه‌ن و به‌و جۆره سیاسه‌تانه‌ی که له دووسه‌د ساڵی‌رابردوو هه‌بوون به‌ڕێوه‌نابردرێن . تا دێ پتر دان به‌وه داده‌ندرێت که مارکسیزم هه‌ته‌رێکی پڕ گرنگی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ په‌یوست به دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی و به‌رگریی هه‌یه. ئه‌گه‌ر کار وا بڕوا.. ئه‌وا هه‌رده‌بێ هه‌ندێک شت له‌مارکسیزم هه‌بێ که دووباره و چه‌ندباره خه‌ڵک به ئاراسته‌ی چاوپێداگێڕانه‌وه ببا. ئه‌گه‌ر کار وا بڕوا ،ئه‌وا ئه‌و نووسراوه‌ی مارکسیزم که له لایه‌ن ره‌خنه‌گره‌کانی خراوه‌ته روو بۆ ئه‌وه‌ی لێی رزگار بن - له تۆزاویی و شێوه‌ی بیره کۆنه‌کان، چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی ئابووری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر شتێک به نیگه‌رانییه‌کی توند- ده‌بێ هه‌ڵه بێ .پێویسته مارکسیزم کۆمه‌ڵه هزرێکی زیندوو بێ که یارمه‌تی باشتر تێگه‌یشتن له جیهان ده‌دا.. زۆر گرنگتریش .. چۆن جیهان ده‌گۆردرێ .
سه‌رچاوه‌کان: ١- Elster, J. (1986) An Introduction to Karl Marx. United Kingdom: Cambridge University Press. p 4 -197-198 ٢- Furdeck, C. (1999) ‘Relevance of Marxism’ Newsgroups, Feb 1999, p. 1 ٣- Fukuyama, F. (1992) The End of History And The Last Man. London: Penguin Group. pp xi-xii ٤- Hobsbawm, E. ed. (1998) The Communist Manifesto A modern Edition. UK: Verso. pp 39-38-43 ٥- Maass, A. (2002) ‘Is Marxism Relevant today?’ Socialist Worker, July 6, pp 2-3 ٦- Makdisi,S., Casarino,C., & Karl,R.,eds.(1996)Marxism Beyond Marxism.United Kingdom: Routledge.p 181 ٧- Plamenatz, J. (1975) Karl Marx’s Philosophy of Man. United Kingdom: Clarendon Press. Oxford. p 209 * وه‌رگێڕانه کوردیه‌که‌ی ئه‌م چه‌ند پارچه‌یه‌ی(مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست)له وه‌رگێڕانه‌که‌ی(جه‌لال ده‌باغ)وه‌رگیردراوه.
|