٢٥\١٢\٢٠٠٩
هزری نه‌ته‌وه‌یی
و دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌به‌رخۆ.

شنه پێنجـــــوێنی
ئه‌و هیوایه‌ی که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ساڵی (1920)دا
له‌سه‌ر په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌ڵیچنیبوو به‌ماڵوێران
کردن و کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕ
بۆ کورد، له په‌یماننامه‌ی (لۆزان)دا به‌ده‌رکه‌وت،
به ڵام به‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی ناسێۆناڵ بۆ تورکه‌کان کۆتایی
هات ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی دۆستانه‌ی تازه‌دروستبووی شووره‌وی بوو
به‌رامبه‌ر به که‌مالیسته‌کان و
یارمه‌تی و پاڵپشتییان له‌لایه‌ک و
ناکۆکی نێوان هێزه‌کان و په‌یمانه
رۆژئاواییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری موسته‌فا که‌ما‌ل ئه‌تاتورکیش
له له‌یه‌ن فه‌ره‌نساوه، چاره‌نووسی
کوردیان له دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێکی
ناسێۆناڵه‌وه گۆری بۆ ژێر ده‌سته‌یی پارچه‌پارچه‌کردنی
نیشتمانه‌که‌ی، تا ده‌ست پێکردنی شه‌ری
جیهانی دووه‌م.
داگیرکردنی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن سوپای روس و
ئینگلیزه‌وه بووه
هۆی هه‌لگیرساندنی سێ شه‌ری گه‌وره
له کوردستانی باکووردا ، دژی ژینۆسایدی
رژێمی که‌ما‌لیزمه‌کان. له‌پێناوی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا ، مه‌خابن
ئه‌وانیش به‌شکست و ژێر ده‌سته‌ی کورد کۆتای هات. پێش سێ ساڵ به‌کۆتایی
هاتنی شه‌ری جیهانی دووه‌م ،هیوا گه‌ڕایه‌وه
بۆ کورده‌کان له به‌شی رۆژهه‌ڵاتدا ، هه‌لێکی
باش ره‌خسا بۆ کورده‌کان که
درێژه به
خه‌باتی سیاسی خۆیان بده‌ن، چونکه
ئێران له‌و کاته‌دا ده‌سه‌لاتی ئیداری و سوپای له
کوردستاندا نه‌مابوو، تێکۆشانی کورد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک
) له‌ماوه‌ی دوو سالدا توانیان زۆرێک له
دانیشتوان به‌هه‌ستێکی کورد په‌روه‌رانه‌گۆش بکه‌ن و له‌رێگه‌ی گۆڤاری
(نیشتمان)ه‌وه بانگی سه‌ربه‌خۆیی و
کوردستانێکی یه‌کگرتووی بدات. دوای په‌یمانه
شوومه‌که‌ی (لۆزان ) کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک)توانی
نوێنه‌ری هه‌رسێ پارچه‌ی کوردستان له‌چیای (داڵنبه‌ر)کۆبکاته‌وه
و هه‌وڵ و خه‌باتیان له‌گه‌ر خه‌ن بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆیی
یه‌کگرتوو. هه‌رچه‌نده
په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و رووس زیاد له‌سه‌د
سالێک ده‌بوو، زۆرێک له سه‌رکرده
و سه‌ردارانی کورد دانوستانیان له‌گه‌ڵ رووسه‌کاندا
کردبوو به مسۆگه‌رکردنی لانی که‌م گه‌ر پالپشتیشیان نه‌بن پشتی دوژمن
نه‌گرن.
له‌سه‌رده‌می (شووروویدا) زیاتر ده‌مامکه‌کان ده‌رکه‌وتن و مه‌سه‌له‌ی
کورد له‌مافی چاره‌نووسی له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا
گۆری به(خود موختاری)دواێش به‌وه رازی نه‌بوون
کرا به ده‌سه‌لاتێکی ئیداری(لامه‌رکه‌زی) .
ئێمه‌ی کوردێش به‌درێژایی ئه‌و مێژووه غه‌درمان لێکراه‌وه‌و زێدی باو
باپیرانمان بێناسنامه ماوه‌ته‌وه هه‌ڵبه ته‌ئێمه‌ی خۆراگریش له‌به‌رده‌م
ئه‌م هه‌موو داگیرکردنانه‌دا له‌به‌ر خودانا بووین و بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی (قازی محه‌مه‌د)
وسه‌رداران و رۆڵه و
هێزی میلله‌ته‌که‌ی کۆماری مهاباد له‌مه‌یدانی چوار چرا راگه‌یندرا،
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌مه‌زنه‌له لاپه‌ره‌کانی مێژوودا تۆمار کرا. ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌خایاند دیسانه‌وه به‌پیلانی دوژمنانی که روس و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران ، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌تایبه‌تیه‌کانی خۆیان
کورد‌و مه‌سه‌له‌ره‌واکه‌یان کرده قوربانی
سیاسه‌تی ته‌ڵه‌که‌بازانه‌و بێ مرۆییانه‌یان. دوای ئه‌وه خه‌بات و
بزوتنه‌وه‌ی کورد به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی ده‌ستی پێکردوو به‌داخه‌وه‌ئه‌ویش
به نسکۆی ساڵی (1975) کۆتای هات و نه‌گه‌یشتنه
هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌یه‌کێک له
فاکته‌ره‌کانی ئه‌م نسکۆیه خیانه‌تی
محه‌مه‌د ره‌زای شای ئێران و رێکه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیر بوو.
دیاره مێژوو خۆی تۆمار ده‌کاته‌وه، له‌ماوه‌ی
ئه‌م سه‌د ساله‌دا سێیه‌مین ده‌رفه‌ت که‌بۆ کورده‌کان هاتبێته‌پێش ،ئه‌ویش
ده‌ستکه‌وتی کوردستانی باشووره‌له‌ژێر ناوی' حکومه‌تی فیدرالی
کوردستانی ئازاد' دا دیاره‌ئه‌م ده‌ستکه‌وته، هه‌وڵی خه‌بات و شۆرشه‌یه‌ک
له‌دوا یه‌که‌کانی کورده‌و جێیی هیوایه بۆ
به‌شه‌کانی تری کوردستان. ئاشکرایه سیاسه‌تی ووڵاتانی داگیرکه‌رو
زلهێزه‌کانی دنیا به‌درێژای مێژوو هه‌تا هه‌نووکه سیاسه‌تی ( په‌رتکه‌وزاڵ
) به‌ی عوسمانیه‌کان پیاده‌ده‌که‌ن و به‌رنامه‌و پرۆگرامیانه‌و سه‌لماندیان
که‌هیچ کات پشت وپانه‌ی کوردان نه‌بوون وناشبن، بگره‌هه‌وڵ بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی
ریزه‌کانی گه‌لی کورد ده‌ده‌ن و پارچه‌پارچه‌کردنی خاکه‌که‌یان. له‌م
سۆنگه‌یه‌وه‌که‌من وه‌ک تاکێکی ئه‌م میلله‌ته‌ژێر ده‌سته‌یه‌رۆچونێک به‌ناو
مێژووماندا ده‌مگه‌یه‌نێته‌ئه‌و ئاسته‌ی کۆمه‌ڵی راو بۆچونی خۆم
راشکاوانه‌باس بکه‌م و وکاتی ئه‌وه‌هاتووه‌په‌نجه‌بخه‌ینه‌سه‌ر ئازاره‌کانمان
، به‌چه‌ند پرسیارێ دێمه‌گۆ.
ئایا بۆ تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه و‌مێژووه‌پرله‌خه‌بات و پر ئازه‌ره‌ماندا
نه‌مانتوانیوه سه‌ربه‌خۆیی سه‌رتاسه‌ریی به‌ده‌ست بهینین؟ هۆکاری سه‌ره‌کی
نوشستیمان چییه ؟ ئایا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌به‌هه‌موو چین و توێژه‌جیاکانی
نه‌ته‌وه هه‌ر له رۆشبیرو و هونه‌رمه‌ند وسیاسه‌تمه‌داره‌کانمانه‌وه
بۆچوون و شیکردنه‌وه و راڤه‌کردنێکی سه‌رده‌میانه‌و تازه‌مان هه‌بێ بۆ
رابردوو و ئێستا و داهاتوومان؟خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردبینانه‌و زانستیانه‌و
شی کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌مێژویه‌کان وسوود بینین له‌رابردوو ، تا
دووباره‌ئه‌و هه‌لانه‌دووباره‌نه‌بێته‌وه.
به‌رای من هوکاری، ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه،هۆکاری ده‌ره‌کی ئاشکرایه
و ولاتانی داگیرکه‌ر و
زلهێزه‌کانی دنیا هه‌موو جۆره
رێگه‌یه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر که کورد نه‌توانێت
تێیدا گه‌شه بکات وداوای سه‌ربه‌خۆیی بکات هه‌ر جاره‌ی به‌هۆیه‌ک بێ
به‌ڵێنی و په‌یمان شکێنی چاره‌نووسی کوردیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه،له‌پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان .دووه‌م هۆکار ناوه‌کییه، ئه‌و هه‌موو راپه‌ڕین
و شۆڕشانه‌ی له‌م نیشتمانه‌به‌ش به‌شبووه‌دا به‌رپا بووه به‌رێژه‌یه‌کی
زۆربه سۆزی نه‌ته‌وه‌یی کراوه . هزری نه‌ته‌وه‌یی پێگه‌ی خۆی وه‌کو
پێویست دانه‌کوتاوه له‌ناو مێشک و بونیاد بوونی هه‌موو تاکێکدا ،ئه‌مه‌راستییه‌کی
تاڵه‌و چۆن بتوانین ئه‌م هزره له‌ڕووی رامیاری و ئابووری و زانستی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌وه بۆ په‌رژه‌وه‌ندی سه‌ر به‌خۆیی نه‌ته‌وه
ئاماده‌بکه‌ین . هۆی سه‌ره‌کیش ئه‌وه بووه که ئێمه‌تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه
به‌پێی پێویست به‌رنامه‌ڕێژیه‌ک بکه‌ین بۆ په‌روه‌رده‌کردنی تاکێکی
کوردی چه‌کدار به بیری نه‌ته‌وایه‌تی.هه‌روه‌ها تاکی کورد ئا گاداری
مێژووی خۆی نییه،بێئاگایی له‌رابردوو ده‌بێته
مایه‌ی فه‌رامۆش کردنی ئایینده.
به‌بۆچونی من یه‌که‌م هه‌نگاومان ده‌بێ له‌په‌روه‌رده‌کردنی ناو
خێزانه‌وه ده‌ستپێبکات ،هه‌ر لێره‌شه‌وه چه‌مکی نیشتمانپه‌روه‌ریی
ئاشنابکه‌ین به ئه‌ندامه‌کانی و دواتر شۆڕببێته‌وه بۆ خوێندنگاکان و
به‌شه‌کانی تری ژیان ، ده‌بێ فیری ئه‌وه ببین که چۆن تاکێکی تۆکمه‌ی
هۆشیار و دلسۆز به نیشتمان و نه‌ته‌وه په‌روه‌رده بکه‌ین باوه‌ری ته‌واوی
به بوونی خۆی هه‌بێت و سوور بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌کانی به‌هزرێکی
نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌و کات بۆ خۆی رێره‌وی ته‌نردوست و گونجاوی خۆی له‌هه‌موو
رویه‌که‌وه ده‌بینێته‌وه .
بوونی هزری نه‌ته‌وایه‌تی بۆ میلله‌تان که
په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه
پێویستیه‌کی ره‌هایه، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد، که‌تائێستا له‌ژێر
چه‌پۆکی داگیرکه‌راندا ده‌نالێنین ، مانای راسته‌قینه‌یه بۆ ژیان ،
خزمه‌تکردنه به‌ئایندی نه‌ته‌وه‌و گه‌یشتنه به‌که‌ینونه‌ی بوون .
که‌واته ئێمه کاتێک‌مانا ده‌ده‌ین به‌بوونمان که بتوانین به‌گشتی
خزمه‌تێک به‌مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نین و به‌تایبه‌تیش ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان
له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رتاسه‌ری له هه‌ر ئاستێک دابێت بهێنێته‌دی
، ده‌نا ئه‌گه‌ر ژیان به‌مانا ساده و شێوه‌ساکاره‌که‌ی به‌رێوه بچێ و
دواتر به‌مردن کۆتایی بێت ، ده‌شێ بوترێ نه‌بوون چاتره‌له‌بوون . ئێمه‌ده‌بێت
بمرین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌به‌ده‌ست بهێنین که‌مانای
ژیانه‌بۆ مرۆڤایاتی.
به‌درێژایی مێژوو سه‌ده‌ها خه‌ڵکی زانا و مرۆڤ دۆست و تێکۆشه‌ر له
پێناو جاویدانبوونیان ، توانیویانه سه‌روه‌ری بۆ مرۆفایه‌تی به‌ده‌ست
بێنن . راسته به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی و فیزیکی مردوون به‌لام هه‌تا
ئێستاش به‌کار و هزریان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن و مانای باشتر ده‌ده‌ن
به‌ژیان ، به‌ڕه‌نگێکی تر له‌م گه‌ردوونه‌باس له‌به‌ها مرۆییه‌کان و
ئازادی تاک ده‌که‌ن ، که‌واته مرۆڤه‌گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان و له‌خۆ
بورده‌کان هه‌رده‌م دوای خۆشیان ژیان بۆ ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ن
، به‌مه‌ش چه‌مکه‌راستیه‌کانی بوون ده‌سه‌لمێنن .
مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان به پێنووسی داگیرکه‌ران نووسراوه‌ته‌وه، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد
له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی نیشتمان باڵا ده‌ستبن یه‌کێک له‌ئه‌رکه‌سه‌ره‌کیه‌کانیان
ئه‌وه‌یه خاڵه چه‌واشه‌کراوه‌کانی مێژوو سه‌رله‌نوێ دارێژنه‌وه،هه‌وڵی
یه‌کگرتنی ریزه‌کانیان بده‌ن دیاره‌هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ده‌سه‌لاتێکی
تۆکمه‌به‌هزری نه‌ته‌وایه‌تی و دلسۆزی خاکه‌که‌ی ده‌وێت رابه‌رێک بێت
له‌ئاست ئه‌م به‌رپرسیاره‌مێژوویه‌دا بێت .
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بنه‌مای بوونه، هه‌موو تاکێکی ووشیار ده‌زانێ که‌سیاسه‌ت
مه‌دارانی کورد تا ئێستا له خه‌باتی چه‌کداری و حیزبایه‌تی زیاتر هیچ
هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆیان به‌ره‌و دامه‌زراندنی پێگه‌ی بته‌وی ده‌سه‌ڵاتێکی
ره‌های نه‌ته‌وه‌ییان نه‌ناوه ،که‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانی بوون وخزمه‌ت
کردن به‌میلله‌ت و خاکه‌که‌ی پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌تایبه‌تی و حیزبی یه‌کان
بێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێ رووناکبیران به‌ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی
خۆیان هه‌ستن و پێگه‌ی هه‌نگاوه‌کانیان به‌پێی بنه‌ما پێشکه‌وتووه‌کانی
سه‌رده‌م شوێنکه‌نه‌وه و هه‌وڵه‌کانیان سه‌رجه‌م له پێناو ئاماده‌باشی
بێت بۆ ریکخستنی هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی هێنانه‌دی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ها
ی ئه‌وتۆ که‌بتوانێ ئاینده‌یه‌کی روون بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو فه‌راهه‌مکا
و بیانگه‌یه‌نێته‌لێواری ئارامی وسه‌ربه‌خۆیی . هه‌وڵه‌کان یه‌کبخه‌ن
بۆ نوسینه‌وه‌ی زمانیکی ستاندارتی کوردی تا هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان
تییدا به‌شداربن له‌گۆرینه‌وه‌ی زانیاری جێگه‌ی شانازیمان بێت . له‌م
بارودۆخه‌ی ئێستاماندا پێویستمان به‌شۆرشیکی هۆشیاری هه‌یه‌له‌هه‌موو
رویه‌که‌وه، رامیاری و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و زانستی و ...هتد.
هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانه پرۆسه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه‌نیه و سه‌ر به‌یه‌ک
حیزب و پارتێک نیه، به‌لکو هه‌وڵدانێکی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی
هاونیشتیمانیانه له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کوردستان هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان
سه‌رجه‌م پارچه‌کان چێ ببێت و ئازاره‌کانی هه‌ربه‌شێک به‌ئازاری یه‌کتر
بزانرێ ، هه‌روه‌ها ده‌شێ رۆشنبێران و هونه‌رمه‌ندان و زانستپه‌روه‌رانیش
له‌سه‌رتا سه‌ری کوردستان وتار و چالاکیه‌کانیان یه‌کخه‌ن و پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ کێشه‌ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یان خۆیان به‌جیهان بناسێنن .
له‌کوتایی دا ده‌شێ هه‌وڵدانی هه‌موو لایه‌کمان چڕ که‌ینه‌وه له‌پێناو
سه‌پاندنی هزری نه‌ته‌وایه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێک که‌بنچینه‌که‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بێت ، ده‌وڵه‌تێک مافی مرۆڤی تیا به‌رجه‌سته‌کرابێت
، و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئازادی بۆ تاکه‌کانی
فه‌راهه‌م کردبێ و نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زنیش تێیدا سه‌رهه‌ڵبێنێت .
__________________________
سه‌رچاوه‌کان به‌سوپاسه‌وه:
1- که‌رکوک له‌سه‌رده‌می ده‌وله‌تی عوسمانی دا :
گۆران ئیبراهیم ساڵه‌ح
2- گه‌شتێک به‌کۆماری مهاباد دا:عه‌قید به‌کر عه‌بدولکه‌ریم حه‌وێزی
3-فه‌لسه‌فه‌و ژیان: فاروق ره‌فیق
4- نامۆیی نه‌ته‌وه‌یی : مامۆستا شێخ که‌ریم به‌رزنجی
5-ئیرله‌ندای باکوور له‌نیوان هه‌ریمێکی ئۆتۆنۆم و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییدا:سلێمان
عه‌بدووڵا یونس .
2009-12-24
rbahir@hotmail.com
|