حکومه‌تی هه‌رێم
و ڕه‌وشی ژنانی کوردستان.
- سه‌رنجێکی خێرا
له ڕاپۆرتی هه‌رێم بۆ به‌دواداچوونی توندوتیژیی له‌دژی ژنان -

سه‌وسه‌ن سه‌لیم
له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌دواداچوونی توندوتیژیی له‌دژی
ژنان، که ده‌زگایه‌کی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه، ڕاپۆرتێکی 51 لاپه‌ڕه‌یی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ژنانی
کوردستان و تاوانه‌کانی کوشتن و ده‌ستدرێژی سێکسی و توندوتیژیی
خێزانی و ناچاربوونی ژنان به‌خۆسووتاندن و حاڵه‌ته‌کانی خۆکوژی
بلاوکردۆته‌وه و له‌میانه‌ی به‌راوردکاریه‌کی ئاماریدا هه‌وڵیداوه
تا باشبوونی ڕه‌وشی کۆمه‌لایه‌تی وخێزانی ژنان بخاته‌به‌رده‌م ڕای
گشتیه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌دیارده‌ی کوشتن وخۆسووتاندن و
توندوتیژیی له‌دژی ژنان له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردووی ژێر سایه‌ی
ده‌سه‌لاتدارێتی ئێستای کوردستاندا ئه‌م دیارده‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه
و ڕۆژانه‌ش ڕوو له‌په‌ره‌گرتنه. به‌لام ڕاپۆرته‌که چیمان پێده‌ڵێت؟
ڕاپۆرته‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز هه‌وڵیداوه حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌و
گیروگرفته‌کانی ژنان له‌سێ شاری هه‌وڵیر و سلێمانی و دهۆک وه‌ک
چاوگێک وه‌ربگرێ و بیخاته نێو ئامار و خشته‌کارییه‌وه. بۆئه‌مه‌ش 4
مانگی یه‌که‌می ساڵی 2009 و 2008 ی وه‌رگرتوه‌و و له‌نێوانیاندا که‌وتۆته
به‌راوردکارییه‌وه تا له‌نجامدا ئه‌وه نیشان بدات که‌له‌م نمونه‌یه‌دا
ڕه‌وشی ژنان به‌هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم شه‌پۆلێکی
چاکسازی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ڕووی له‌باشی کردووه. به‌لام به‌رله‌وه‌ی
ناڕاستی ئه‌م هه‌وڵده‌رخه‌ین، باشتره له‌پێشه‌وه زانیارییه‌کانی
نێو خودی ڕاپۆرته له ئاڵۆزی و هێنان وبردن ده‌رکه‌ین و ئه‌وجا له‌سه‌ر
ئه‌و وێنایه ڕابوه‌ستین که به‌ڕیوه‌به‌رێتی توندوتیژیی له‌دژی
ژنان و وه‌زاره‌ته‌که‌ی گه‌ره‌کیانه بیخه‌نه به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای
کوردستانه‌وه:
سه‌ره‌تا ڕاپۆرته‌که به‌دوای پێشه‌کی‌یه‌که‌وه که‌ئاماژه‌یه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌کیتی وپارتی له‌شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ریه‌وه
ده‌ستپێده‌کا و پێمان ده‌ڵێت، 16 حاڵه‌تی کوژراو و 62 حاڵه‌تی
خۆسوتاندن و خۆکوژی ژنان له‌ساڵی2008 دا ڕوویداوه، به‌لام له‌ساڵی
2009 دا ڕێژه‌کان به10 حاڵه‌تی کوشتن و 55 حاڵه‌تی خۆسوتاندن گه‌یشتووه.
له‌شاری سلیمانی و گه‌رمیانیش 9 حاڵه‌تی کوژراو و 57 حاڵه‌تی
خۆسووتاندن له‌ساڵی 2008 دا هه‌بووه و له‌ساڵی 2009دا گه‌یشتووه به
8 حاڵه‌تی کوشتن و 89 حاڵه‌تی سوتان. وه‌له شاری دهۆکیش 7 حاڵه‌تی
کوشتن و 12 حاڵه‌تی سووتان له‌ساڵی 2008 دا ڕوویداوه و له‌ساڵی
2009دا گه‌یشتووه به 4 حاڵه‌تی کوشتن و 28 حاڵه‌تی سووتان.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که له‌باره‌ی ئه‌و سکالایانه‌ی که گه‌یشتونه‌ته
دادگا‌و بنکه‌کانی پۆلیس له‌و سێ شاره‌ی سه‌ره‌وه‌دا، که زۆرتر کێشه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کان
وکێشه‌ی خێزانی ده‌خاته‌ڕوو له‌م شێوه‌یه‌دا ئامارکراوه.
له‌شاری هه‌ولێر له4 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2009دا 415 سکالا پێشکه‌ش
کراوه و142 سکالایان چاره‌سه‌ر کراوه، که‌چی له‌ساڵی 2008دا ڕێژه‌ی
سکالاکان 195 سکالا بووه. واته ڕیژه‌ی سکالاکان له‌م شاره‌دا له‌ساڵی
2009دا چۆته‌سه‌ره‌وه. له‌شاری سلیمانی و گه‌رمیانیش ڕێژه‌ی
سکالاکان له‌ساڵی 2008دا 276 سکالا بوون، له‌کاتێکدا له‌ساڵی 2009دا
گه‌یشتووه به 477 سکالا. له‌شاری دهۆکیش له‌ساڵی 2008دا 51 سکالا
تۆمار کراوه و له‌ساڵی 2009دا گه‌یشتووه‌به 122 سکالا.
له‌کۆتایشدا ڕاپۆرته‌که ئاماری داڵده‌دان و ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ل سکالاکاندا له‌م شیوه‌یه‌دا ده‌خاته‌ڕوو:
له‌شاری هه‌ولێر ساڵی 2008 دا 56 که‌یس داڵده‌دراوه له‌سه‌نته‌ره‌کانی
ژناندا به‌لام له‌ساڵی 2009دا 63 که‌یس داڵده‌دراون و دوای به‌دواداچوونی
که‌یسه‌کان له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها 7 که‌یسیان بێچاره‌سه‌ر له سه‌نته‌ره‌کاندا
ماونه‌ته‌وه. له‌شاری سلێمانیش ساڵی 2008 ، 24 که‌یس داڵده‌دراون به‌لام
له 2009دا ئه‌م ڕێژه‌یه زیادی کردووه بۆ 34 که‌یس و دوای به‌دواداچوونی
که‌یسه‌کان ته‌نها 10 که‌یسیان له‌سه‌نته‌ره‌کاندا ماونه‌ته‌وه. وه‌له‌شاری
دهۆکیشدا ساڵی 2009 ، 33 که‌یس داڵده‌دراون و دوای به‌دواداچوون له‌م
ڕێژه‌یه 20 چاره‌سه‌ر کراوه و 13 که‌یسیان ماوه‌ته‌وه .
به‌سه‌رنجدانێکی خێرا‌و گشتی له‌سه‌ر راپۆرته‌که یه‌که‌م خاڵ ئه‌وه
دێته به‌رچاو که‌ڕه‌وشی ژنانی کوردستان به‌هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌کیتی وپارتییه‌وه باشبوونی
به‌سه‌ردا هاتووه(هه‌روه‌ک له‌پێشه‌کی ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی
بۆکراوه) به‌لام خودی ئه‌م ئاماژه پێدانه ئه‌و مانایه‌ش ده‌داته
ده‌ست خوێنه‌ر که‌دابه‌شبوونی ئیداره‌و حکومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دوو
ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی ئه‌م دووحزبه‌دا خوی هۆکارێکه بۆ
فه‌رامۆشکردنی ڕه‌وشی ژنان و قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی
سه‌رشانیان. له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه بلاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی ئاوا
له‌م کاته‌دا که‌هه‌ڵبژاردنه‌کان هاتونه‌ته ئاراوه نیشانه‌یه‌که
له‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان بابه‌تی چاکسازی دۆخی ژنانیان
کردۆته بابه‌تێکی ته‌بلیغاتی بۆ دیکۆرکردنی ده‌سه‌لات
وکارنامه‌یه‌کی خوێناوی که18 ساڵه هه‌زاران ژنی کیرۆده‌ی
توندوتیژی و ئۆقیانوسیک له تاوان کردووه. به‌لام ئه‌مه یه‌که‌مجار
نییه که‌ده‌سه‌لاتداران کێشه‌ی ژنان وه‌ک کارتێک له‌نیو هه‌لومه‌رجه
سیاسی‌یه‌کاندا به‌کاردێنن، پێشتر ژنانی کوردستان ئاگاداری ئه‌وه‌ن
که بۆ زاڵکردنی فه‌زای کۆنه‌په‌رستی و ڕاگرتنی دڵی ئیسلامیه‌کان
هه‌وڵیانداوه که‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بکه‌نه پێوانه‌ی سه‌لماندنی
ماف وئازادیه شه‌خسی ومه‌ده‌نییه‌کانی ژنان. ته‌نانه‌ت ئه‌وه
هه‌رئه‌م دووده‌سه‌لاته‌بوون که‌بۆ ڕازی‌کردنی ئیسلامیه‌کان یاسای
فره‌ژنیان په‌سه‌ندکردوو کردیانه به‌لا به‌سه‌ر کۆمه‌لگاوه.
به‌لام له‌مانه زیاتر ئاماده‌که‌رانی ڕاپۆرته‌که به‌شێوه‌یه‌کی
ئاگایانه و دڵخوازانه‌ی خۆیان سێ شاری کوردستان و 4مانگی نێوان
دووساڵیان کردۆته چاوگی ئاماره‌کانیان تا واقعیه‌ته تاڵه‌کانی
ژیانی ژنانی کوردستان په‌رده پۆشبکه‌ن و وێنایه‌کی پێچه‌وانه و
دڵخوازی ده‌سه‌لاتداران بخه‌نه پێش چاوی ڕای گشتی.
ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه که‌تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان و توندوتیژی
خێزانی و دیارده‌ی ناچارکردنی ژنان به‌خۆسوتاندن یه‌ک واقعیه‌تی
گشتی‌ترو سه‌راسه‌ریه له‌کوردستاندا. ڕاپۆرته‌که به‌هۆشیاریه‌وه
خۆی لاداوه له‌ناوچه گوندنشین و قه‌زاو ناحیه‌کان که‌رۆژانه‌و
هه‌فتانه کاره‌ساتی دژی ئینسانی له‌سه‌ر ژنانی کوردستان
تۆمارده‌که‌ن. بۆنمونه به‌پێ‌ی ئه‌و هه‌والانه‌ی که‌بلاوکراوه‌ی
ئۆکتۆبه‌ر له3 مانگی ڕابردوودا بلاوی کردۆته‌وه ده‌یان حاڵه‌تی
کوشتن و خۆسوتاندن و توندوتیژی خێزانی که‌ده‌رهه‌ق به‌ژنان کراوه
له‌ڕانیه و قه‌لادزه دا ڕێژه‌ی خۆی له‌و ڕێژه‌یه به‌ده‌یانجار
تێپه‌ڕاندووه که‌ڕاپۆرته‌که له‌ئاست هه‌رسێ شاره‌که‌دا بلاوی
کردۆته‌وه.
خاڵێکی‌تر که مایه‌ی ڕاوه‌ستانه له‌سه‌ری چونه سه‌ره‌وه‌ی
ڕێژه‌ی خۆسوتاندنی ژنانه له4 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2009
داوله‌چاو ڕێژه‌یه‌ک که‌ڕاپۆرته‌که بۆ سالی 2008 ی داناوه. ئه‌مه‌ش
نیشان ئه‌دات که‌ناچاربوونی ژنان به‌خۆسوتاندن ڕوو له‌سه‌ره‌و هۆکاری
ئه‌مه‌ش یه‌خسیربوونی خێزانی و زاڵبوونی پیاوسالاری وفه‌رهه‌نگی
دواکه‌وتوانه‌یه به‌سه‌ر ره‌وشی ژناندا و له‌هه‌مانکاتیشدا
به‌ڵگه‌یه بۆ نه‌بوونی ماف و ئازادیه فه‌ردی‌یه‌کانی ژنان.
ته‌نانه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆسوتاندنی ژنان له‌دیدی
ئاماره‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه به‌سه بۆئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا بگاته
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان نه ده‌یانه‌ویت و
نه‌ده‌توانن مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م تاوانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان
هه‌ڵگرن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی‌تر ئه‌وه‌یه که ڕاپۆرته‌که پێمان ناڵێت
بابه‌ته‌کانی ئه‌و سکالایانه‌چین که‌ژنانیان توشی کێشه‌کردووه،
ته‌نانه‌ت خودی ئه‌وه‌ی که‌ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی
ڕیژه‌ی سکالاکان له‌ئاستی خودی ئه‌و سێ شاره‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و4
مانگه‌دا ده‌کات، به‌ڵگه‌یه‌کی تره نه‌ک بۆ باشتر نه‌بوونی ره‌وشی
ژنان، به‌لکو به‌ڵگه‌یه بۆ درێژبوونه‌وه‌ی سته‌مکێشی ژنان و
سه‌رکوتگه‌ری‌یه‌ک که‌ڕووبه‌روویان بۆ ته‌وه.
له که‌نار ئه‌مانه‌وه نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین که‌ڕاپۆرته‌که
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناچێته‌سه‌ر دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان وکچان
که‌خۆی دیارده‌یه‌کی فراوان وباوی نێو شاره‌کانی کوردستانه
وله‌باره‌شه‌وه چه‌ندین که‌مپین له‌دژی ئه‌م دیارده‌یه
ده‌ستبه‌کارن. وه‌ک بڵێی خه‌ته‌نه‌کردن ناچێته خانه‌ی ده‌زگای
به‌ڕیوه‌به‌رێتی توندوتیژی دژی ژنانه‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌ک تاوانێک
ناناسرێت تا بچێته به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه!!.
له‌م سه‌رنجانه‌وه ده‌کرێ به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین که‌ڕاپۆرته‌که نه‌ک
هه‌ر واقعیاتی ناهه‌موار و هه‌لومه‌رجی دژه ئینسانی باو
له‌کۆمه‌ڵگادا که‌ڕووی له‌ژنان کردووه، به‌یان ناکات بگره
هه‌وڵیشداوه بۆ نه‌هێنی ڕاگرتن و بچوک کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی
نه‌خوازراوی ژنانی کوردستان، خودی ئه‌مه به‌مانای وونکردنی
ڕێگایه له‌کۆمه‌ڵگاو ڕێکخراوه‌کانی ژنان تا له‌م دۆخه سه‌خته‌دا
هێنده‌ی تر چاکسازی له‌دۆخی ژناندا به‌ره‌و حاڵه‌تێکی موسته‌حیل
ڕاپێچ بدرێت. له‌یه‌ک ووته‌دا ڕاپۆرته‌که ئه‌و ڕاستیه‌مان نیشانده‌دات
که‌له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد
وفه‌رهه‌نگێکی پیاوسالاری و ڕاگرتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگاوه، چاوه‌ڕوانی کردن بۆ باشبوونی وه‌زعیه‌تی ژنان
خه‌یاڵێکی بێهوده و به‌ستنی ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی
ژنانه له‌پشته‌وه. ناوه‌رۆکی ده‌سه‌لاتی ئێستای کوردستان
به‌درێژایی ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی سه‌لماندووه که
کۆتایی هێنان به کوشتاری ژنان و تاوانه‌کانی توندوتیژی و هه‌وڵدان
بۆ چاکسازیکردنی ره‌وشی ژنان، کارێک نییه له‌بازنه‌ی ده‌سه‌لاتی
ئیستاوه به‌دیبیت. بگره ئه‌وه خودی حکومه‌ت و په‌رلمانی ئیستایه
که وه‌ک به‌ربه‌ستی به‌رده‌م هه‌رهه‌وڵێک بۆرزگاربوونی ژنان و
ده‌رکێشانیان له‌دۆخی ئیستا جێگای گرتووه.
sawsansalim@yahoo.com
|