١٦\٥\٢٠١٨
هۆ دایە گیان.
شیرین کافی
من هەموو رۆژێ
تاسەی دیداری تۆ دەکەم
ههموو شەوێ لەگەڵ ئەسرین خەمی دووری تۆ بەش ئەکەم
کاتی خەمی بێ تۆیی سەراپایی جەستەم دادەگرێ
ناڵەم دەگاتە دیوانی خودا، بەڵام ئەفسووس گوێم لێ ناگيرێ
هۆ دایە گیان لە میوانی خەوی قووڵدا دەست لەملانی عيشقت دەبم
پڕ بە ئامێز لە باوەشی سۆزت دەگرم بەڵام ئەفسووس تۆ لێم ونی
بۆیە کاتێ گوێم لە وشەی پیرۆزی دایك دەبێ
کڕنۆش دەبەم بۆ گەردوون و پڕ بە گەرووم هاوار دەکەم
ئەی گەردوونی لە من یاخی دەبێ بۆ چ من دایکم نەبێ
هۆ دایە گیان دەستی چەپەڵی زۆرداری لە ئامێزی منی کردی
ئەفووس دایە دوای مەرگی تۆ گەردوون ئازاری پێچەشتم
بەڵام دایە دڵنیابە بێ بوونی تۆ هەرگیز رۆژێ ئارام نابم.
٨\٥\٢٠١٨
- کۆڵن
shirinkafi1@gmail.com
|