هۆکاره‌کانی
گه‌نده‌ڵی له کورستان‌دا.

کاوهحهسهن
گه‌نده‌ڵی وه‌ک نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌و دیارده‌یه‌کی یه‌کجار دزێو به‌شێویه‌کی
به‌رچاو له‌کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت. ده‌توانین به‌بێ هێچ دوودڵی
و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک چه‌ند ئارهزووبکهین گه‌نده‌ڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له‌گشت بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ده‌ستنیشان بکه‌ین.
به‌ڵام بۆ حاڵی بوونی زیاتر له‌م دیارده‌یه، پێویسته که‌مێک
فراوانتر له‌شێوه‌ی به‌رده‌وام بوون و مهوتیڤهسهرهکیهکان و
ئامرازهوهرچهرخێنهرهکانی ئه‌م دیاردهیهووردببینهوه. جه‌یمس
مادیسۆن که چواره‌م سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئهمریکایهلهمهڕ
ئه‌م گرفته‌وه ده‌ڵێت: " مێژوو ئه‌وه‌ی سهلماندووهکهئهوانهوی
سهروهتو سامانی نه‌ته‌وه‌کان ده‌ستاو ده‌ست پێ ئه‌که‌ن ، هه‌موو
شێوازێکیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌چنگی ئه‌واندا
بمێنێته‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌م کهسانهههرگیز سیاسه‌تکردن و
ووردبوونهوهلهگرفتهکۆمهڵایهتی و ئابووریه‌کانی خه‌ڵک نه‌بووه‌و
نیشه، به‌ڵکو کۆنترۆڵکردن و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه‌ی زیاتر ئامانجی
سه‌ره‌کیانه"[i]. ئه‌گه‌ر به‌ووردی
چاوێک به‌پله‌و پایه‌ی ئابووری ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستاندا
بخشینین ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌هه‌ریه‌ک له‌به‌رپرسانی
هه‌ردوو حزب بوونهتهخاوهن سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر.گه‌نده‌ڵیش
تاکه‌ڕێگه‌یه‌بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌وان لهههلومهرجهی که‌به‌ته‌نیا
خۆیان گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندن.
بێ‌شک ئه‌مڕۆ خه‌ڵکانێکی زۆر له‌کوردستاندا تاڵاوی گه‌نده‌ڵیی هه‌راسانی
کردوون و گه‌نده‌ڵبوونی سه‌رانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی لای ئه‌وان
زاراوه‌یه‌که وه‌کو وێردی سه‌ر زاری لێ هاتووه، وه‌لی چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی
ئه‌م ههلومهرجهو وورده‌کاریه‌کانی ڕهنگهتاکو ئێستا شتێکی
نادیار بێت. مه‌به‌ست له‌م ووتارهکورتهئاشناکردنی خوێنهرهبهچهمکێک
له پهیوهندیهنیودهوڵهتیهکانی گه‌نده‌ڵی و چۆنێتی کارکردنێتی
له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا. چونکه به‌باسکردنی ئه‌و پرۆسهیهئهوهمان
بۆ ڕۆشندهبێتهوهکهگهندهڵی وه‌ک دیارده‌یه‌ک ئاکام و ده‌رئه‌نجامی
کارێکی سروشتی تاکه‌کان نییه، به‌ڵکو سیسته‌مێکی ئابووری وسیاسیهبه
په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان گه‌نده‌ڵ ده‌بن .بێگومان ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردیش به‌شێکن له‌و سیسته‌مه‌و دهمێکهئهو عهقارهیان گرتووه‌ته‌به‌ر،
به‌ڵام زۆر سه‌راپاگیرتر ده‌رگیری ئه‌م ده‌رده کوشنده‌یه بوون.
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌کانی ووڵاتانی پێشکه‌وتووی
پیشهسازیهوهپۆڵێن کراوه و ئه‌وان بڕیار‌و نه‌خه‌شه‌کانی دیاری
ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. ئه‌م سه‌رۆکانه
بڕیار له‌سه‌ر دانی قه‌رز و کۆمه‌ک به‌ووڵاتانی جیهانی سێهه‌م ده‌ده‌ن.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌رۆکانه له‌م یارمه‌تیدان و هاوکاری
کردنهدافهراههمکردنی هه‌لومه‌رجێکی گونجاوهبۆ هه‌ندێ
کۆمپانیای گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و ده‌ستڕاگه‌یشتن
بهسهرچاوهسرووشتییهکان و حه‌قده‌ستی هه‌رزان له‌ووڵاتانی
جیهانی سێیه‌مدا. ئه‌م سهرۆکهجیهانیانهپهیوهندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
سهرۆکهلۆکاڵیهکاندا ده‌به‌ستن و لهڕێگهیئهوانهوهدهستی
کۆمپانیا و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دهگهیهننهووڵاتانی
جیهانی سێیه‌م. کرۆکی ئه‌م پهیوهندیانهلهسهر بنه‌مای ملکه‌چبوونی
سهرکردهلۆکاڵیهکان بۆ سهرکردهجیهانیهکان بنیات نراوه.
سروشتی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یه سهرۆکهلۆکاڵیهکان دهخزێنێتهنێو
گه‌مه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانهوهکهتێیدا بێجگهلهدهسهڵاداران و
ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانیان، هیچ تاکێکی تری کۆمه‌ڵگا سوودمه‌ند
نابێت. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌رژه‌وندیه‌کانی خه‌ڵک له‌بڕیاره‌کانی
په‌رله‌ماندا ڕیزده‌کرێن ، به‌ڵام هه‌رگیز چاویان به‌دنیای
جێبه‌جێکردن هه‌ڵنایات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گوێڕایه‌ڵی کردنه‌دا،
ووڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازی پاڵپشتی گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
وهبههۆی قه‌رز و یارمه‌تیه‌کانی سه‌رانی ووڵاتانی پێشکه‌وتووی
پیشه‌سازیه‌وه سهرکردهلۆکاڵیهکان له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ده‌بینین له‌بری دابینکردنی خزمهتگوزاریهمهدهنیهکان
، له‌سنووری ووڵاتانی باشووردا کهکوردستانیش دهگرێتهوهزۆرترین
پاره‌و پوول له‌بواری سه‌ربازی و پۆلیس و هێزهتایبهتهکاندا خه‌رج
ده‌کریت. به‌هه‌مان شێوه‌ی دهسهڵاتدارانیووڵاتانی ئه‌مریکای
لاتین و ڕۆژهه‌لاتی ئاسیادا که‌چه‌ندین یه‌که‌ی سه‌ربازی و سیخوڕی
جۆراوجۆریان هه‌یه[ii] بۆ به‌رگری
کردن له‌ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک، له‌کوردستاندا ده‌زگاکانی
پاراستن و زانیاری و زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی هتد ، ئه‌و ده‌زگا
سه‌رکوتکه‌رانه‌ن کهبێجگهلهبهرگری کردن له‌ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کانیان
پیشه‌یه‌کی تریان نیه. به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ووڵاتانی جیهانی
سێیه‌مدا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی دابینکردنی خزمه‌تگوزاری باش و
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی خهڵکهوهدهسهڵاتداران
جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک بن ، به‌م جۆرهدهزگاو یهکهسهربازیانهدهسهڵاتدارانزامنی
هێشتنه‌وه‌ی و بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
هۆکارێکی تری گه‌نده‌ڵبوونی ده‌سته‌ڵاتداران له‌جیهانی سێهه‌مدا
بریتیهلهملکهچبوونیان به‌بڕیار و مه‌رجه‌کانی دوو ده‌زگای
ئابووری جیهانیه‌وه، یه‌که‌میان سه‌ندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه(International
Monitory Fund )، ئه‌وی تریشیان بانکی نێوده‌وڵه‌تییه)(World
Bank. سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م دوو دهزگایهکهلهدوای ڕیکه‌وتننامه‌ی
بریتن ووده‌وه(Britten Wood)له‌دایک بوون بریتیهلهملنهدانی ده‌وڵه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتداران بهخزمهتگوزاریهگشتییهکان و واڵاکردنی بازاڕ
به‌ڕووی سه‌رمایه‌دارانی جیهاندا.[iii]
به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م دوو ڕێکخراوهیهخهڵکانی پرۆفیشناڵ
و زانان له‌بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ بازاڕ و پرسهئابووریهکاندا.
ئه‌م کهسانهبهشێوهیهکی دیار جێی ممتمانهو باوه‌ڕی ووڵاتانی
پێشکه‌وتووی پیشه‌سازین و زۆربه‌ی کار‌و چاڵاکییه‌کانیان له‌خزمه‌ت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاتانه‌یه. بۆیهدهبینین ئه‌م دوو دهزگایههیچ
ڕێگهخۆشکهرنین بۆ سه‌قامگیربوونی که‌لتورێکی دیمۆکراسی له‌ووڵاتانی
جیهانی سێیه‌مدا، به‌ڵکو خه‌می سه‌ره‌کی ئهوانوهرگرتنی سوودی ئه‌و
قهرزانهیهکهدهیدهن بهسهرکردهلۆکاڵییهکانی ئه‌و ووڵاتانه.
زۆربه‌ی ڕیکهوتنهکان له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ت و ئامۆژگاریه‌کانی
دوو ده‌زگای ناوبراودا جێبه‌جێ ده‌کرێن. سیاسه‌ته‌کانی هه‌ردوو ده‌زگای
ناوبراو له‌دنیادا بوونهتهمایهی ئه‌وه‌ی کهسیاسهتکردن بریتی
بێت له‌سه‌رکه‌وتنی ده‌سته‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن. بڕوانهلهدهسهڵاتهکانی جیهانی سێیه‌م
که‌چۆن بنه‌ماڵه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارێتی وهچهبۆ وهچهدهگوێزێننهوه.
به‌مه‌به‌ستی دانه‌بڕان و مانهوهلهبازنهی ئیلیتهکاندا
(Elites)، ده‌بینین سه‌رۆکه‌کان که‌سه‌نزیکه‌کانی خۆیان دهنێرنهدانشگاکانی
ووڵاتانی ڕۆژئاوا تاکو به‌شێوه‌یه‌کی شاره‌زاو لێهاتوو لهکایهو
گهمهئابووریهکاندا یاری بکه‌ن. بۆ نمونه‌ئه‌گه‌ر وورد ببینهوهلهههوڵهکانی
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستاندا ، ده‌توانین به‌ئاسانی
قامک بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه کهلهباشترین
دانشگاکانی جیهان ده‌خوێنن و چه‌ندین خه‌ڵکانی پسپۆریان بۆ گیراوهتاکو
شارزا بن له‌بواری سیاسه‌تکردندا.
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ووڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا زۆر ناکۆمهڵاتین
و باوه‌ڕی خه‌ڵکیان له‌ده‌ست داوه و جێگه‌ی نه‌فره‌تی خه‌ڵکن.
هۆکاری ئه‌م نامۆ بوونه‌ی ده‌سه‌ڵات دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌و پلان و
نه‌خشانه‌ی کهبهنهێنی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ کۆمپانیا جایهنتهکاندا
(Giant) له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌ون. ئه‌م دهسهڵاتانههێندهدوورن لهخهڵکهوهکهبههیچ
شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی خه‌ڵک نین. بڕوانهگرێبهستهکانی
نه‌وت له‌کوردستاندا به‌چی نهێنیکارییهک ئه‌نجام دراون. ده‌بینین
بێجگهلهگروپێکی بچووک له‌نێو هه‌ردوو حزبدا، که‌سی تر ئاگادار
نییهلهناوهڕۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتنامه‌و گرێ به‌ستانه. ئه‌و گرێبه‌ست
و ڕێکهوتنانهبهپێی سیاسه‌ت و پره‌نسیپه‌کانی سیاسه‌تی ئابووری
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجامدراون. بۆیهگهندهڵ بوون دیاردهیهیکی
سرووشتینییهلهسهرانی کورددا، به‌ڵکو ئه‌و مۆدو پهیوهندیهسیاسی
و ئابووریانهیهکهدهسهڵاتدارانی کوردیشی کردووهتهبهشێک له‌خۆی.
له‌کۆتایدا تاکه‌شتێک که‌ئه‌توانێت به‌ر به‌م بهربهریهتهبگرێت،
به‌ئاگاهاتنه‌وه‌و تێگه‌شتنی خهڵکهلهو ههنگاوهسیاسی و
ئابووریانه‌ی که دهسهڵاتهلۆکاڵییهکان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌زگا
نێوده‌وڵه‌تی و ووڵاتهپیشهسازیانهوهدهیسهپێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکی
هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تدا. گۆڕین و که‌نار خستنی ئه‌م دهسهڵاتدارهخۆماڵییانه
کارێکی زۆر ئهسانترهلهڕیفۆرمکردن و چاکسازیان، چونکهتێڕوانین
و تیگهیشتنهکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وابهستهیهبهسیستهمێکی
ئابووری و سیاسی که‌گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام نه‌ک له‌کوردستاندا،
به‌ڵکو له‌گشت ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌به‌رده‌وامی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
[i]
http://en.wikiquote.org/wiki/James_Madison#Sourced
[ii]
Ruth Blakely,
“US foreign policy strategies in Latin America”.
2008. http://www.newsocialist.org/index.php?id=1160
[iii]
Ana I. Eiras
“IMF and World Bank Intervention: A Problem, Not a Solution”
2008.
http://www.heritage.org/Research/InternationalOrganizations/bg1689.cfm