هۆکاره‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵ.
نه‌ورۆز حسه‌ین ساڵح بۆ باسکردن له‌م بابه‌ته پیوستی به بنه‌ماکانی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه که ئه‌ویش چوار کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کین.
1/ تاکی کۆمه‌ڵگا 2/ ده‌ستور 3/ حکوومه‌ت و په‌ڕله‌مان 4/ پارته‌کان و ڕیکخراوه‌کان
1/ تاکی کۆمه‌ڵگا / ئه‌بێ تاک ڕۆشنبیری گشتی هه‌بێت وخۆی ڕێکخستبێ له‌چوارچێوه‌ی چینه‌جیاجیاکانی که‌لێی پێکهاتون و هه‌ڵوێستی ڕاست ودرووستی به‌رامبه‌ر خواسته‌کانی تاک هه‌بێت.
2/ ده‌ستوور / ده‌ستوورێک بێ دوورله‌هه‌مووبیرێکی دینی وئایدۆلۆجیای تای به‌ت بێ ودروست خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگابکات وله‌ئاستی داواڕه‌واکانی مرۆڤدابێت مافه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵ زۆر وریانه پارێزگاری لێبکات وبۆهه‌رپێک هاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵ به‌ڕونی وبه‌ئاشکرای مافه‌کانی ده‌ست نیشان بکات وبێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک.
3/ حکومه‌ت / ده‌زگایه‌کی خزمه‌ت گوزاری کۆمه‌ڵگایه وبه‌رده‌وام خزمه‌ت گوزاری نوێ وبه‌رنامه‌ی پێشکه‌وتووپێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵ ده‌کات وبه‌رنامه‌کانی زۆر شه‌فاف وڕوننبن و که‌سه‌رجه‌م تاکی کۆمه‌ڵ به‌هی خۆیانی بزانن له‌خزمه‌تی سه‌رجه‌مه ی کۆمه‌ڵدابێ.
4/ پارته‌کان و ڕێکخراوه‌کان / وه‌سیله‌یه‌کی باشبن بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت وکه‌م وکوریه‌کانی که‌له ده‌ستورداهه‌بێ پارته‌کان زووترده‌رکی پێ ئه‌که‌ن وچاره‌سه‌ری به‌ڕێگای گفتووگۆو ڕێک ئه‌خه‌ن و ڕوی گه‌ش و جوانی کۆمه‌ڵ نیشان ئه‌ده‌ن ،پارته‌کان ئه‌توانن گۆڕانکاری سیاسی وئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی وکلتوری و......هتد پێشکه‌شی حکومه‌ت وپه‌ڕله‌مانی ئه‌که‌ن وتاکی کۆمه‌ڵ به‌به‌شێک له‌پارته‌کان ئه‌زانن.
بۆباش کردنی کاروبه‌رنامه‌ی ڕێکخراوه‌کان وگۆڕان کاریه‌کان ئه‌وچوارکۆڵه‌که‌یه بنه‌ڕه‌تین که‌من پێم وایه هیچ یه‌ک له‌م کۆڵه‌کانه له‌مڕۆدا هۆکاری گۆرانی بنه ڕه‌تی نین به‌ڵام خاڵی ده‌ست پێکردنن چونکه ده‌رک به هۆکانی گۆڕان کاری ئه‌که‌ین .
تاکی کوردی ئاماده‌ی گۆڕان نیه به‌ڵام هۆکاره‌کانی گۆڕانه‌که ئه‌زانێ وده‌ستووره‌که‌ش ئه‌وه‌نده کراوه نیه که‌سه‌رجه‌م مافه‌کانی تاک دیاری بکات هه‌رباس کردن له‌دین داخراوی ده‌ستووره،نه‌حکومه‌ت وپه‌ڕله‌مان له‌ئاستی گۆڕانکاریدان و نوێنه‌ره‌کان نوێنه‌ری گه‌ل ناکه‌ن ونوێنه‌رایه‌تی پارته‌کانیان ئه‌که‌ن،پارته‌کانیش به هه‌مان په‌یڕه‌و وپڕۆگرامی کۆنی شاخ کارده‌که‌ن له‌ئاستی گۆڕاندانین ،بۆگه‌یشتن به‌ئاستی پارته هاوچه‌رخه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیای سه‌رده‌می یه‌کسانی و ئازادی سه‌ربه‌خۆکردنی ڕێکخراوه‌کان له‌ڕێی ڕێکخراوه‌ی ئازاده‌وه تاک ئه‌توانێ ئازادبێ ئه‌شکرێ پارت ڕێکخراوی خۆی هه‌بێ له ڕێگای ڕێکخراوه‌کانیه‌وه به‌رنامه‌ی پارته‌که‌ی بگه‌یه‌نێ و هاوشان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه ئازاده کاندا فه‌رمانی ئازادی تاک و یه‌کسانی جێبه‌جێ بکات گۆڕان کاری وداهێنان ته‌نها له‌ڕێگای ئازادی و یه‌کسانییه‌وه دێته‌دی ووڵات ئاوه‌دان ده‌کرێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا 08/01/2009
|