٥\٢\٢٠١٠
هۆکاره‌کانی کۆچ و
هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران له دانیمارک.
سازدانی دیمانه: فیدراسیۆن
((،
من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستیک به‌ناوه‌کانی ( دلێر ، که‌ریم ، ئاراس
، سه‌رکه‌وت ) سه‌ردانی هه‌ندێک له که‌مپه‌کانی دانیمارکم کردووه ،
هه‌رکه‌س له نزیکه‌وه ئه‌و ژیانه نه‌بینێت نازانی چۆن ته‌عبیری لێ
بکات ، که‌مپێکی دوور له ئاوه‌دانی ، کپ و مات که ئینسان ته‌نها به
ژیان له‌و که‌مپانه‌دا تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بێت ، ده‌یان
که‌س بۆ 10 ساڵ ده‌چێت له هاوسه‌ر و مناڵه‌کانیان دابڕاون و مافی
په‌نابه‌ریان نییه‌و له چاوه‌ڕوانیدا ڕۆژگاره‌کان پاڵپێوه‌ده‌نێن ،
زۆر جار له‌م که‌مپانه په‌نابه‌ران به‌شه‌و داده‌نیشن و به‌ڕۆژ
ده‌خه‌ون ، سه‌ر به‌هه‌ر ژورێکی ئه‌م که‌مپانه‌دا ده‌که‌یت بۆنی
جگه‌ره‌و نائومێدی تابلۆیه‌کی غه‌مگینت پێشکه‌ش ده‌کات ، بڕین و
که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه و دابه‌ش کردنی خواردنی کارتۆن)).
سایتی فیدراسیۆن: هیدایه‌ت گیان سوپاس بۆ
کاتیک که به‌ئیمه‌ت به‌خشی ، پرسیاری یه‌که‌می ئیمه ئه‌وه‌یه که تۆ
ووتاریکت نووسیوه له‌سه‌ر هۆکاری کۆچی لاوان له کوردستانی عیراق دا.
ئایا ده‌کرێت به شیوه‌ی خاڵبه‌ندی گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌مان بۆ
ریزبه‌ندی بکه‌ی که بوونه‌ته هۆی کۆچی کۆمه‌ڵگاو به‌تایبه‌تی لاوان؟
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی: منیش سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م
به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه. به‌رده‌وام به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌م که
ئاگاداری ڕه‌وشی ژیانی لاوانی کوردستان بم، پێمخۆشه که بزانم
هه‌لومه‌رجی ژیانیان چۆنه‌و له‌چ ئاستێکدایه ، داواکاریان چیه‌و چۆن
به‌ده‌ستی ده‌هێنن ، په‌یوه‌ندی نێوان لاوان و ده‌سه‌ڵات چۆنه ،
له‌ناو هاوکێشه سیاسه‌کاندا لاوان چ ئه‌رکێکیان هه‌یه ، لاوان له
کوردستان وه‌ک وه‌سیله بۆ کارێکی دیاریکراو سه‌یر ده‌کرێن یان وه‌ک
ئینسانی خاوه‌ن بڕیار و ئیراده ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌لومه‌رجی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان بکه‌ین زۆر دیارده ده‌بینین که هانی لاوان
ده‌دات کۆچ بکه‌ن و ڕوو له ده‌ره‌وه بکه‌ن ، من له وتاره‌که‌مدا
وتوومه که کۆچی لاوان بۆ ده‌ره‌وه دوو هۆکاری هه‌یه یه‌که‌میان /
ده‌ست گه‌شتن به ژیانێکی باشتر و چاره‌نووسێکی دیارتر ، دووه‌م /
هه‌ڵهاتن له هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختی ژیان که لاوانی کوردستان
ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ده‌یانه‌وێت واپیشانی بده‌ن که کاریان کردووه بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی لاوان ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یکه‌ن ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت به
سووک کردن و که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی به‌رده‌م ژیانێکی سه‌ره‌تایی و
ئینسانی لاوان ، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ چه‌ند لاوێک ، بڕێک پاره‌و
قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی نیشته‌جێبوون ناتوانێت به‌ر
به لێشاوی کۆچ و نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی لاوان له کوردستان بگرێت ،
گه‌وره‌ترین کێشه‌ی لاوان له کوردستان ئه‌وه‌یه که بێئیراده کراون
و له‌ناو کایه سیاسه‌کاندا به‌کار ده‌هێنرێن وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک ، هه‌ر
هێز و لایه‌نێک لاوان ده‌کاته ئه‌و پرده‌ی که بۆ کێشانی حه‌قانیه‌ت
بوونی خۆی وه‌ک ته‌رازو به‌کاریان ده‌هێنێت ، هه‌ر هێزیک بۆئه‌وه‌ی
بڵێت من ڕاستم ئه‌ڵێت من لاوانم له‌گه‌ڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی لاوان
سه‌ره‌تایترین نه‌خشیان هه‌بێت له دیاری کردنی ئاڕاسته‌ی ژیانێکی
ئینسانی له کۆمه‌ڵگادا ، سه‌ره‌ڕای بوونی به‌شێک له ته‌کنه‌لۆژیاو
هۆکانی په‌یوه‌ندی کردن به جیهانی ده‌ره‌وه به‌ڵام لاوانی کوردستان
له‌دابڕانێکی گه‌و‌ره‌ی زانستی و مه‌عریفدا ده‌ژین له ئاست
پێشکه‌وتنه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی جیهان .
بۆئه‌وه‌ی به
شێوه‌یه‌کی هه‌ستیار ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر هۆکاره‌کانی کۆچی لاوان
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌مان له‌به‌ر چاو بێت که لاوانی کوردستان
له‌ئه‌مڕۆدا بێ ئومێدن له‌وه‌ی که بتوانن له کوردستان ژێانێکی
ئاسوده‌و ئارام بگوزه‌رێنن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین
ناڕه‌زایه‌تی و ڕێپێوان و نامه‌ی پشتیوانی به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان
نه‌یانتوانیوه له بناغه‌وه گه‌شبینیه‌کی دیاریکراو بخاته دڵی
لاوانه‌وه ، ده‌لیله‌که‌شی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتداران بووه به‌رانبه‌ر
داواکاری و داخوازیه‌کانی لاوان ، دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی
کوردستان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی لای خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و لاوان
به‌تایبه‌تی دروست کردوه که ڕۆژێک له ڕۆژان هاوکێشه‌ی هێز و بڵانسی
ته‌وافوقاتی نێوان هێزو لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌تی ئێستای
عێراق تێکبچێت ئه‌وا چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و
مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌دا ده‌بێت ، که‌من پێموایه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه
ده‌ستی پێکردووه‌و له‌شکر کێشی سوپای عێراق به فه‌رمانی مالیکی بۆ
سه‌ر خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری هه‌نگاوێکی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ی خه‌ڵکبوو ،
بۆیه ئه‌م واقیعه تاڵه سیاسیه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
خوڵقاندوویانه سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ کۆچ و گرتنه‌به‌ری ڕێگای هات و
نه‌هاتی خه‌ڵک به گشتی و لاوان به تایبه‌تی . هۆکارێکیتری کۆچی لاوان
له‌و دیاردانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که خه‌ریکه به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌رسووڕهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک له‌خۆیان نیشان
ناده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ، به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان
به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه که ڕۆژانه ئه‌و ئامارانه
ده‌بینین که ژماره‌ی تووشبووان به‌م مادده دژی ئینسانیه فراونتر
ده‌کات ، کۆنفراسی قه‌ڵاچۆکردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌کان له سلێمانی
له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوڕاوه‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی
حکومه‌ت به‌رئه‌نجامی ئه‌م واقیعه دژواره‌یه . دیارده‌ی کوشتن و
خۆکوشتن یه‌کێکه له دیارده قیزه‌ونه‌کانی ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردستان
، که من لێره‌وه داواده‌که‌م له ته‌واوی لاوان و ئه‌و ئینسانانه‌ی
ئه‌م کاره‌یان له‌خه‌یاڵدایه لێی دووربکه‌ونه‌وه‌و ده‌ستیان نه‌چێته
ژیانی خۆیان و ژیانی که‌سانیتر ، ده‌بێت له‌م پێناوه‌دا هه‌موومان
خه‌بات بکه‌ین له‌دژی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ژیانمان لا تاریک و مه‌رگمان
لا شیرین ده‌کات ، ده‌بێت هه‌موومان بزانین هیچ که‌سێک نییه
له‌خۆیه‌وه به‌ده‌ستی خۆی ژیان له‌خۆی وه‌رگرێته‌وه‌و کۆتایی
به‌هه‌موو شته‌کان بهێنێت ، به‌رده‌وام ئه‌م هه‌واڵانه
ڕامانئه‌چڵه‌کێنێت و خه‌ریکه پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت له مانشێتی
گۆڤار و بڵاوکره‌وه‌کاندا ، خوێندکارێک له سلێمانی له باخچه‌ی
ماڵه‌که‌یاندا خۆی هه‌ڵواسی و خۆی خنکاند ،( ئاری یاسین ) له نزیک
ڕووباری سیروان خۆی سوتاند ، له‌گه‌ڕه‌کی مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر سێ
لاو به‌ناوه‌کانی ( بۆتان ، هه‌ڤاڵ ، عه‌بدولستار ) له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان
له‌به‌ر ده‌رگا کوژران ، ته‌نانه‌ت ئه‌م دیارده‌یه وای لێهاتووه که
مناڵانیشی گرتۆته‌وه ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا منداڵێک به‌ناوی( هلند
سه‌لاح ) ئاگری له‌خۆی به‌رداو گیانی له‌ده‌ستدا .
بێ‌کاری یه‌کێکیتره
له‌و هۆکارانه‌ی که پاڵده‌نێت به‌لاوانه‌وه که به‌ره‌و ده‌ره‌وه
کۆچ بکه‌ن و ڕێگایه‌کی سه‌ختی پڕ له‌هه‌ڕه‌شه و موجازه‌فه‌کردن
به‌ژیانه‌وه بخه‌نه به‌رنامه‌ی خۆیانه‌وه ، له‌خۆوه نییه لاوان
ژیانی سه‌ختی خه‌نه‌قاکانی تورکیا و ناو مقه‌باکانی یۆنان و
زیندانه‌کانی ئیتالیا و فه‌ره‌نساو بولگاریا قبووڵ ده‌که‌ن ، له خۆوه
نییه لاوان ڕێگای گه‌شتن به خه‌ونه‌کانیان له‌ناو لۆری و به‌له‌م و
که‌ناری ده‌ریاکاندا کۆتایی پێدێت و ئه‌بن به به‌شێک له‌نه‌بوون ، له
ڕیپۆرتاژێکی ڕۆژنامه‌وانیدا لاوێکی شه‌نگاری که ڕۆژانه بۆ کار ڕوو
له زاخۆ ده‌کات د‌ڵێت هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌یه که کارێکی جێگیرم
هه‌بێت و هه‌موو ڕۆژێک نه‌یه‌مه ئه‌م مه‌یدانی کاره . ئه‌گه‌ر که‌سێک
سه‌یری ئه‌م ژیانه بکات له‌کوردستان ئه‌بێت زۆر به‌ئاسانی له‌وه
تێبگات که‌بۆ خه‌ڵک به گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی به‌رده‌وام ڕوو له
ده‌ره‌وه ده‌که‌ن و کۆچ ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا باش ده‌زانن که مافی
په‌نابه‌ری چه‌نده به‌رته‌سک بۆته‌وه‌و ده‌بینن که ڕۆژانه
په‌نابه‌ران به‌ده‌ست و قاچی به‌سراوه‌وه له رێگای فڕۆکه‌خانه‌کانی
به‌غداد و هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه ،
بۆیه ئه‌بێت هیچ به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که ته‌نها له‌ساڵی 2009
دا له ناحییه‌ی ته‌کییه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 267 لاو کۆچیان
کردووه بۆ ده‌ره‌وه‌و ناحییه‌که‌یان جێهێشتووه .
سایتی فیدراسیۆن: به‌بۆچوونی تۆ،
کۆمه‌ڵگا و لایه‌نه پێشکه‌وتنخوازه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی
که بوونه‌ته ده‌ربه‌ده‌ری په‌نابه‌ران وه به‌تایبه‌ت لاوان پیویسته
چ بکه‌ن ؟ وه هه‌روه‌ها به‌شیوه‌یه‌کی تایبه‌ت و به زمانیکی روونتر
خودی په‌نابه‌ران چۆن ده‌توانن له‌گه‌ل هۆکاره‌کانی ده‌ربه‌ده‌رییان
بجه‌نگن وکه‌متر وکه‌متری بکه‌نه‌وه؟
هیدایه‌تی مه‌لاعه‌لی: سه‌باره‌ت به
وه‌ڵامی پرسیاره‌که به‌بڕوای من ئه‌رکی کۆمه‌ڵگاو هه‌ر لایه‌نێکی
پێشکه‌وتوخواز له به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی که بوونه‌ته
سه‌رچاوه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری لاوان و ناچار کردنیان به‌وه‌ی ڕووله ژیانی
په‌نابه‌ری بکه‌ن و کۆچ بکه‌ن بۆ ده‌ره‌وه ئه‌رکه‌کان زۆرن که‌ده‌کرێت
به‌ووردی باسی لێوه بکه‌ین ، به‌ڵام کارکردن بۆ ئه‌م بواره دوو
لایه‌ن ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت له‌دوو جه‌مسه‌ره‌وه کاری له‌سه‌ر
بکرێت:
جه‌مسه‌ری
یه‌که‌م:
کار کردنه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵک به‌گشتی و لاوان
به‌تایبه‌تی له‌کوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی کوردستان ده‌ربه‌ده‌ر
نه‌بن و مه‌جبورنه‌بن به‌وه‌ی که ڕێگایه‌کی سه‌خت بۆ ڕزگار بوون
هه‌ڵبژێرن پێوویستیان به‌وه‌هه‌یه که له کوردستان ژیانێکی ئارام و
شایسته‌یان بۆ فه‌راهه‌م بکرێت که بگونجێت له‌گه‌ڵ خولیا‌و ئاواته
ئینسانیه‌کانیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئینسان ئازاده که کام جوگرافیا
هه‌ڵئه‌بژێرێت بۆ ژیان هه‌ر ئینسانێک ئازاده سه‌فه‌ر ده‌کات یان نا ،
به‌ڵام من پێموایه ئه‌گه‌ر لانی که‌می ژیان یان مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کان
بۆ لاوان دابین بکرێت ڕێژه‌ی کۆچ و ده‌ربه‌ده‌ربوون و ئه‌و جه‌هه‌نمه‌ی
که من له وتاره‌که‌مدا له‌سه‌ر کۆچبه‌رانی کورد له یۆنان باسمکردوه
که‌متر ده‌بێته‌وه ، ده‌کرێت سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا و لایه‌نه
پێشکه‌وتخوازه‌کان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به مه‌سئول ده‌زانن
له به‌رامبه‌ر لاوان و ژیان و ئاینده‌و چاره‌نووسیان کار بکه‌ن بۆ
دابین کردنی پێداوویستیه‌کانی ڕۆژانه‌ی ژیانی لاوان ، هه‌وڵبدرێت
داخوازیه‌کانی لاوان وه‌ک مافی به‌رهه‌قی ئه‌وان سه‌یربکرێت و حکومه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتداران مه‌جبوور بکرێن که وه‌ڵامیان پێبداته‌وه ، ده‌کرێت
ئازادییه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کان فراون بکرێته‌وه‌و بوار بۆ ئه‌وه
ئاماده‌بکرێت که لاوان به‌شداری چالاکانه بکه‌ن له گه‌شه‌پێدانی
کۆمه‌ڵگاو لایه‌نه جۆراو جۆره‌کانی ، هه‌وڵبدرێت لاوان ڕێکخراو بکرێن
و له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه ئینسانیه‌کانیان کۆبکرێنه‌وه ، بواری
خوێندن و کار کردن و پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریان بۆ ئاوه‌ڵابکرێت و
سوود وه‌ربگیرێت له توانا‌و داهێنانه‌کانیان ، ته‌واوی لاوان ده‌ستیان
به سه‌رجه‌م داهێنان و پێشکه‌وتنه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیاو زانسته‌کان بگات
بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌که‌متر نه‌زانن له لاوانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو ،
کار بکرێت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی کار کردنی منداڵان و ئیستیغلال
کردنیان له بازاڕه‌کاندا چونکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لاوێکی دروست و
خاوه‌ن ئیراده‌مان هه‌بێت ده‌بێت له مناڵانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین ،
لاوانی کوردستان ده‌بێت ئیراده‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه .
جه‌مسه‌ری دووه‌م:
من پێموایه په‌یوه‌ندی به‌و کارانه‌وه هه‌یه که ده‌کرێت به‌رامبه‌ر
ئه‌و په‌نابه‌رانه بکرێت که له‌ناو ئه‌مری واقیعه‌که‌دا ده‌ژین و ،
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌وان بۆته جێگای ژیان ، هه‌ر چه‌نده ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌ژین کێشه‌کانیان جیاوازه هه‌یانه
مافی په‌نابه‌ری هه‌یه به‌ڵام ڕۆژانه ڕووبه‌رووی یاسای ڕاسیستی
ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه‌و ده‌سکه‌وته‌کانیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه ،
هه‌شیانه مافی په‌نابه‌ری نییه‌و به‌هامان شێوه‌و به‌ڵکو زۆر سه‌ختر
ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ژیانێکی جه‌هه‌نم ئاسا ده‌بنه‌وه ، هه‌موو ڕۆژێک
هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌و دیپۆرتکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره ، له هیچ
مافێکی یاسایی به‌هره‌مه‌ندنین و مافی کار و سه‌فه‌ر و هێنانی هاوسه‌رو
مناڵه‌کانیان نییه ، بۆیه ئه‌رکی کۆمه‌ڵگاو لایه‌نه پێشکه‌وتوخواز و
که‌سایه‌تیه ئینساندۆسته‌کان ده‌بێت له‌و جه‌مسه‌ره‌و بێت که
پشتیوانی له په‌نابه‌ران بکات بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریان پێبدرێت و
کۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شانه بهێنرێت که هه‌موو ڕۆژێک ڕووبه‌ڕوویان
ده‌بێته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگاچاره ڕاکێشانی پشتیوانی لایه‌نه
پێشکه‌وتوخوازه‌کان و ڕێکخراوبوونی په‌نابه‌ران خۆیانه.
سایتی فیدراسیۆن: به‌کورتی ره‌وشی
په‌نابه‌ران له وولاتی دانمارک چۆنه؟ رییکه‌وتنی حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا و حکومه‌تی عیراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه ران
ده‌یه‌ویت چ سیاسه‌تیک به‌ریته پێشه‌وه؟
هیدایه‌تی مه‌لاعه‌لی : ڕه‌وشی ژیانی
په‌نابه‌ران له دانیمارک هاوشێوه‌یه له‌گه‌ل ژیانی په‌نابه‌رانی
سه‌رجه‌م ئه‌وروپاو پێموایه سه‌خترو زه‌حمه‌تره وڵاتانی ئه‌وروپا
هه‌موویان خه‌ریکن یه‌ک سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، به‌ڵام هه‌ر وڵاته‌و به شێوه‌و شێوازێکی جیاواز ،
که من پێموایه دانیمارک خراپترینیانه ، به‌شێکی زۆری وڵاتانی
ئه‌وروپا هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ئه‌زموونه‌کانی دانیمارک ده‌که‌ن
به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ، ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌وڵه‌تانه زۆر جار ده‌یان
کێشه که سروشتی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکه له خۆیان حوکمی پێده‌که‌ن
ده‌یده‌ن به‌سه‌ر په‌نابه‌رانداو شانی خۆیانی لێ خاڵی ده‌که‌نه‌وه ،
بۆ نموونه هه‌ر ئه‌زمه‌یه‌کی ئابوری که ڕووده‌کاته
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ناڵێن ئه‌مه دیارده‌یه‌کی جیهانییه‌و حاسڵی
سیسته‌می سه‌رماداری خۆیه‌تی ، ده‌یانه‌وێت قوڕی ئه‌م ئه‌زمه‌یه بده‌ن
له‌سه‌ر شانی په‌نابه‌ران و بڵێن خه‌تای ئه‌مانه چونکه کار ناکه‌ن ،
من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستیک به‌ناوه‌کانی ( دلێر ، که‌ریم ، ئاراس
، سه‌رکه‌وت ) سه‌ردانی هه‌ندێک له که‌مپه‌کانی دانیمارکم کردووه ،
هه‌رکه‌س له نزیکه‌وه ئه‌و ژیانه نه‌بینێت نازانی چۆن ته‌عبیری لێ
بکات ، که‌مپێکی دوور له ئاوه‌دانی ، کپ و مات که ئینسان ته‌نها به
ژیان له‌و که‌مپانه‌دا تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بێت ، ده‌یان
که‌س بۆ 10 ساڵ ده‌چێت له هاوسه‌ر و مناڵه‌کانیان دابڕاون و مافی
په‌نابه‌ریان نییه‌و له چاوه‌ڕوانیدا ڕۆژگاره‌کان پاڵپێوه‌ده‌نێن ،
زۆر جار له‌م که‌مپانه په‌نابه‌ران به‌شه‌و داده‌نیشن و به‌ڕۆژ
ده‌خه‌ون ، سه‌ر به‌هه‌ر ژورێکی ئه‌م که‌مپانه‌دا ده‌که‌یت بۆنی
جگه‌ره‌و نائومێدی تابلۆیه‌کی غه‌مگینت پێشکه‌ش ده‌کات ، بڕین و
که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه و دابه‌ش کردنی خواردنی کارتۆن یه‌کێکیتره له
سیمای دژی ئینسانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران که
دانیمارک له پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه ، ئیمزا لای پۆلیس و
په‌لاماردان و گرتن و دیپۆرت کردنه‌وه بۆته کار و پیشه‌ی به‌رده‌وام
و قورسترین چه‌که که له‌ڕووی په‌نابه‌ردا به‌کار ده‌هێنرێت ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو بێمافی و ڕۆژ ڕه‌شییه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و
کوردستان ده‌یان به‌ندوبه‌ستی ئاشکراو نهێنی ئیمزا ده‌که‌ن بۆ
گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ، له‌دیارترینی ئه‌و به‌ندوبه‌ستانه (
یاداشتی لێکگه‌شتنه له نێوان حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی سوئید بۆ
گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ) که له‌لایه‌ن ( هوشیار زێباری ) وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ( نیکلاس ترۆڤی ) ئیمزا کراوه .
سایتی فیدراسیۆن: ماوه‌ی نزیک به 15
ساڵه فیدراسیۆن له خه‌باتیکی بێووچاندایه بۆ به‌رگری له
په‌نابه‌ران، سه‌روخواری زۆر کردووه، که‌مپینی جۆراجۆری به‌رێخستووه،
پیشنیاری تۆ بۆ باشترکردنی چالاکی هه‌لسورانمان چین؟ سوپاسی
دووباره‌مان..
هیدایه‌تی مه‌لاعه‌لی: پێش ئه‌وه‌ی
وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان بده‌مه‌وه پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم ،
ئه‌گه‌ر ژیانی په‌نابه‌ری پڕیه‌تی له‌نه‌هامه‌تی و تراژیدیای
سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وا له ناو ئه‌و هه‌موو چیرۆکه دڵته‌زێنانه‌ی که
ده‌یبیستین ( فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ) یه‌کێکه له‌خاڵه
دره‌وشاوه‌کانی ناو ئاسمانی ژیانی په‌نابه‌ری ، له‌مباره‌وه من
قه‌درزانیم بۆ ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م ڕێکخراوه هه‌یه ، بۆ
وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان من له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌ڵسوڕان و
کاره‌کانی فیدراسیۆنم ، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو له‌قۆناغێکدا من بۆ
خۆم یه‌کێکبووم له‌هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م ڕێکخراوه ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی
هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی خۆم له‌وانه‌یه نه‌توانم
وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێک ده‌ربکه‌وم ، سه‌ره‌ڕای هه‌ر که‌موکوڕیه‌ک کاره‌کانی
فیدراسیۆن له‌به‌رچاون و زۆر باش توانیویه‌تی خۆی وه‌ک ڕێکخراوی
به‌رگریکه‌ری په‌نابه‌ران بناسێنێت ، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌م
ڕێکخراه‌ودا ئه‌وه‌یه که په‌نابه‌ران له‌هه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌کدا ڕوو
له‌م ڕێکخراوه ده‌که‌ن و به‌پشت و په‌نای خۆیانی ده‌زانن، ئه‌م
ڕێکخراوه‌ش بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران یه‌خه‌ی هه‌موو ئۆرگان و
ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و نیهادێکی جیهانی ده‌گرێت و داوای مسۆگه‌ر کردنی
ژیانێکی ئارام و ئاسوده بۆ په‌نابه‌ران ده‌کات ، 15 ساڵ خه‌باتی
هه‌ڵسوڕاونی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌رهه‌می 15 ساڵ خه‌باتی کۆمه‌ڵێک
ئینسانی له‌خۆبردووه بۆ به‌رگری کردن له ئینسان و له که‌رامه‌تی
ئینسانی ، هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵێک خه‌باتکار که هیچ ده‌سکه‌وتێکی
شه‌خسیان ناوێت و ئاسوده‌ی ئینسانه‌کان به به‌شێک له ئاسوده‌ی خۆیان
ده‌زانن ، زۆر ڕاسته که ده‌ڵێیت فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌م 15
ساڵه‌دا سه‌ر و خواری زۆری کردووه ، به‌ڵام من پێموایه ئێستا
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له قۆناغێکدایه که ده‌سکه‌وتی زۆری به‌ده‌ست
هێناوه ، فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌هه‌ڵسوڕانی 2 ساڵی ڕابووردوی
توانی بناغه‌ی کاری زۆر گه‌وره دابنێت ئه‌گه‌ر بتوانێت ته‌واوی بکات .
بۆ باشترکردنی کار و چالاکیه‌کانی فیدراسۆن من کۆمه‌ڵیک پێشنیارم
هه‌یه به‌و هیوایه‌م که بتوانێت کۆمه‌ک بکات به ئێستا‌و داهاتووی
فیدراسیۆن:
1- فیدراسیۆن پێوویستی به‌ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی گه‌وه‌ره هه‌یه که بتوانێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
په‌نابه‌ران و کار و چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن له ئاستێکی فراواندا
ڕابگه‌یه‌نێت .
2- فیدراسیۆن ده‌بێت تۆڕێکی ڕێکخستنی
فراوانی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌روبومی چالاکیه‌کانی کۆبکاته‌وه‌و
بییانکاته هێزی مادی ڕێکخراوه‌که‌ی ته‌نها وه‌ک پشتیوانیه‌کی
مه‌عنه‌وی نه‌مێنێته‌وه .
3- فیدراسیۆن ته‌نها وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و
په‌نابه‌رانه ده‌رکه‌ووتوه که مافی په‌نابه‌ریان نییه ، له‌م
حاڵه‌ته‌دا فیدراسیۆن له پشتیوانی و له به‌رگری کردن له‌و
په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان هه‌یه مه‌حروم بووه که دیاره
ئه‌وانیش بۆ خۆیان خاوه‌ن ده‌یان کێشه‌ی جۆراو جۆرن .
4- زۆر گرنگه فیدراسیۆن خولی تایبه‌ت بۆ
ئیندماج کردنی په‌نابه‌ران له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی بکاته‌وه و
کار بکات له‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له به‌کارهێنانی
مادده هۆشبه‌ره‌کان و مه‌کینه‌ی قومار و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ژیانی
ڕۆژانه‌یان ئاڵۆز ده‌کات ( ئه‌م کاره به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت
و ڕێکخراوه ئینساندۆسته‌کان شایه‌نی جێبه‌جێ کردنه ).
5- هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌م هێنانی کادری
تازه بۆ ئاسانکردنی کاری قورسی ئێستای هه‌ڵسوڕاوان و فراونکردنه‌وه‌ی
مه‌یدانه‌کانی تێکه‌ڵاوبوون به په‌نابه‌ران و ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکه‌کانیان .
6- له کوردستان هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی
تازه هاتۆته پێشه‌وه ، ئه‌م هاوکێشه‌یه قڵشت و که‌لێنی نێوان هێزو
لایه‌نکانی گه‌وره‌کردووه ، فیدراسیۆن به قازانجی په‌نابه‌ران و
خه‌ڵک ده‌توانێت سوود له‌م که‌لێن و بواره وه‌ربگرێت .
___________________________________________
*
(هیدایه‌ت حه‌مه عه‌لی) ناسراو به (
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی ) له ساڵی 1968 له هه‌ڵه‌بجه له‌دایکبووه ،
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی هه‌ر له‌وشاره ته‌واو کردووه ، ساڵی
1987 بۆ 1988 خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان له سلێمانی ته‌واو
کردووه ، له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1986 ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌پ و
کۆمۆنیزم په‌یدا کردووه ، له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 وه‌ک
هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمونیست ده‌رکه‌وتووه ، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ( حککع )
بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه ، به‌رپرسی کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و
شاره‌زوور و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕابه‌ری ڕێکخراوی کوردستانی هه‌مان حزب
بووه ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی بنکه‌ی ڕۆشنبیری سه‌رده‌م له
هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه دا بووه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی مامۆستای
ئه‌مڕۆبوو، خاوه‌نی چه‌ندین کۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆره له بواری سیاسی
و په‌روه‌رده‌ی و مناڵان و ژناندا، وه‌ک ڕۆشنبیرێک و که‌سایه‌تیه‌کی
سیاسی چه‌ندین گفت وگۆو دیداری ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی و
ڕادیۆو بڵاکراوه‌کاندا ، له‌به‌شێک له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان و
بڵاوکراوه‌کانی کوردستاندا وتار ده‌نووسێت ، ئێستا له وڵاتی دانیمارک
ده‌ژی ، کوڕێکی هه‌یه ناوی ( لاونا )یه و که‌سێکی سه‌ربه‌خۆیه.
ده‌توانن به‌م ژماره‌ی ته‌له‌فون و ئیمه‌یله په‌یوه‌ندی پیوه بکه‌ن:
004540318544 ،
hidayat_malaali@yahoo.com
|