هۆکارێکیترى
گەندەڵى پەیوەندى نێوان لێپرسراوان و ژمێریاریەکانە ؟!

ئیبراهیم بالیسانى
لەهەموو ناوەندومەکتەب وئۆرگانەکانى حزب ودەزگاکانى حکومەت بەشێک هەیە
پێکدێت لە ژمێریاروستافەکەى،ئەرکى ئەو بەشە سەرپەرشتیکردن وشێوازى سەرف
ودابەشکردنى مووچەى کارمەندانە.لەوە بترازێ هیچ ئەرکێکی
زیاتروگرانترییان لەسەر شان ومڵدانیە تا لەچاوکارمەندوفەرمانبەرانیتر
جیاوازییان لەبەیندابکرێ وخۆشەویستى وموحیبەتى زۆرترییان بەباڵادا
ببڕدرێ وساوایانە بلاوێندرێنەوە!!
هەنوکە لەهەموو رۆژوسالێکدا باشتروچاکتروزۆرتر باس لەبونى گەندەڵى
ونەبونى شەفافیەتى مالیى لەدەزگاکانى حزب وحکومەت دەکرێ ،مەبەستى
زیاترى ئەو باسکردنەش زۆرتر رووەوبەرپرسەکانە!گوایە بەرپرسە باڵاکانن
غەرقى گەندەڵى بونەوبەناشەرعى سەروەت وسامانى میللەتەکەیان
بردوەوبەردەوامیشن لەو بردنە!
بێگومان هەموولایەک لەوە ئاگادران ودەزانن بونى هەردیاردەوکێماس
وخەوشێک لەرووى سیاسى وکۆمەلایەتى ورۆشەنبیرییەوە رێژەییە(نسبى)یە نەک
رەها،کەواتە مەرجنیە هەموو ئەوانەى کەدوێنێ یا ئەمڕۆ پلەى
لێپرسراویەتیان هەبوبێ وهەیە گەندەڵ ومشەخۆرى سەر خاک وجەستەیى ئەو
گەلەستەمدیدەیە بوبن.واتا ئەوەش نسبیە ودەکرێ ناوى یەک بەیەکى ئەو
گەندەلانە بهێنرێ وبناسرێن بۆ ئەوەى باش وخراپ لەیەکترى
جیابکرێنەوەوجەماوەریش بزانێ بەردى تۆڵەئاراستەى پشتى کام گەندەڵى
نەقۆرابکات وبیلەرزێنێ !وابزانم لەبارترین رۆژیش بۆ تۆڵەکردنەوەى
جەماوەرلە کەسانى گەندەڵ وسەبەبکارانى دروست بوى ئەو رەوشە ئەو
هەڵبژاردنەیە کە بڕیارە لە مانگەکانى داهاتوو ئەنجامبدرێ
ودروستبێ.ئەگینا ئەگەر چاومان لە هەوڵەکانى دەستەى نەزاهەبێ پێویستە
لەئێستاوە خۆلبکەین بەسەر جەستەى ساردوسڕمان!!لەبەر ئەوەى هیچ
گەندەلێکى ئەو نیشتیمانە ئامادەنیە بەروونى وئاشکرا سەروەت وسامانەکەى
خۆى ئاشکرابکات !چونکە ئەو لەرێگاى ناشەرعییەوە سەرمایەکەى دەست کەوتوە،
ئەى چۆن ئامادەیە پابەندى رێنمایەکانى یاسابێ؟!رەنگە بۆ دڵدانەوەى
ئێمەمانان وەک دەرچوونیان بەشێوەیەکى بەرزێکى بانانە چەند خانوێک
وهەندێ پارەوسەرمایەیتر ئاشکرابکەن .ئەگینا مستەحیلە راستى ئەو
دەولەمەندییەورەفاهیەتیەى خۆى وخزم وکە سوناسیاو
دارودەستەوتەکەتولاتەکەى پێمان بلێت و ئاشکراى بکات !
دەزانن وەک چۆن مێروولەى گەورەو بچووک هەیە، بەهەمان شیوە گەندەڵى
گەورەو بچوکیش هەیە !!راستە ئەوانەى کە ئەمرۆناوییان لەسەر گەندەڵى
دێوباسیان ڵیوە دەکرێ سەرمایەکەیان لەژمارە نایەت !! بەلام لەلایەکیتر
کەسیتر هەن وگەندەڵن وباسیشیان ناکرێ وبزرن وهەر ئەوانەشن پەردەپۆش
وداپۆشەرى گەندەڵەگەورەکانن! ئەوەش وەکو هەڕەمەکە وایە: گەندەڵە
بێمنەتەکان کەوتونەتە سەرى هەڕەمەکەو گەندەڵە بزروشاراوەکانیش
کەوتونەتە ناوەراست و ئەوانەى بەوێنەى ناوچەى دارفۆریش دەژن کەوتونەتە
خوارەوەى هەڕەمەکە ،ئەوەش جەماوەرى بەشمەینەتى ئەو کوردستانەن !!!
دواى راپەرین هەر بابا بوو داواى گومرگ و بازگەکانى دەکرد ،چونکە
لەوێدا جگە لەپارە هیچیتر بوونى نەبوو!! بەدواى ئەوەشدا داواى
ژمێریاریى وئیدارەولێژنەى کرین دەکراچونکە لەو سێ شوێنەدا تەنیا راوى
پارەدەکرا!! ببورن ژمێریارە راست وپاکەکانى ناوحزب وحکومەت ئامانجى
نوسینەکە ئاراستەى ئێوە نیە ،بەلکو مەبەستمان ئەو ژمێریارانەیە کە
بونەتەلایەنێکى گرنکى ئەو گەندەڵیەیى کە ئەمڕۆدەستى خستۆتە بینەقاقاى
خەلکى کوردستان ،چونکە ئەوان بۆ بەرژەوەندى خۆیان چاویان لەهەموو دزیى
وفزیەکانى بەرپرسەکان دەپۆشى و وکارە ساختەوناشەرعیەکانیان بەشێوەیەکى
یاسایى بۆ رێکدەخستن ودەیان شاردەوەو ئێستاش هەر لەسەر ئەو
رەفتارانەیان بەردەوامن !!
ئەو جۆرە ژمێریارانە ى کەلاى من مایەیى مەبەستن وباسیان لێوەدەکەم ،لەرووى
سەرمایەوە گرفتێکى ئەوتۆیان نیەو پڕاوپڕن لە گەندەڵى!نازانم حیکمەت
لەوەدا چیە ؟کادیرێک یا فەرمانبەرێک بە مووچەى مانگانەکەى ناگاتەوە
سەرى مانگ وقەرزارەوحساب بۆ وردودرشتى مەسروفاتى رۆژانەى دەکا ،کەچى
هەر ئەو ژمێریارییەى کە کارمەندى هەمان دەزگایەو مووچەکەشى وەک
ئەوانیترە ،بەلام ئەو لەژیانێکى خۆشدا دەژى ولەخانوێک زیاترى هەیەو
ئۆتۆمبێلى مۆدێڵ تازەوشتیتریش !هەر ئەو ژمێریارانە لە هەموو
بۆنەویادوکۆبونەوەیەک لە لاى راستى بەرپرسەکان دەوەستن وسەرەتاتکێ
دەکەن وناوەناوەش ئیفاددەکرێن بۆ ئەم شاروولات ودەورات!باشە ئەوە ئەگەر
شەریکە بەش وداپۆشێنەرى حسابە مالییەکە نەبن ئەى بۆ ئەوەندە لەپێش
ولەبەردلانن؟!بونى ئەو پەیوەندیە نزیکەى نێوان بەرپرسان وژمێریارەکان
ناکرێ ونابێ ئاسایى ویاسایبێ !راستیەکەش دیاروشاراوەنیە رەنگە هەموو
ئەوانەى وەک من سەرنجیان لەو پەیوەندیە دابێ وهەستیان پێکردبێ دەزانن
مەبەستى من چیەوچیدەڵێم؟!
Info_balisani@yahoo.com
|