٩\٦\٢٠١١
هۆکاری دووه‌می
کارل پۆپه‌ر له مه‌ڕ دیموکراسی رۆژئاوایی.

نووسینی: سه‌ید محه‌مه‌د ره‌زا
عه‌له‌وی سرشکی
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د حه‌کیمی
پۆپه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به بێ هێزی له به‌رانبه‌ر ڕوانگه‌ی
ئه‌فلاتون کرد که ئاماژه به باشترین جۆری حکومه‌تی ئه‌فلاتوون ده‌کات
له‌و حکومه‌ته‌دا ئه‌فلاتون باس له ده‌وڵه‌ت و له‌و حکومه‌ته و
رۆشنفکران ده‌کات و ده‌ڵێت رووناکبیران و رۆشنفکرانی زانا و باش ده‌توانن
ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌سته‌وه بگرن و باشترین شێوه‌ی حکومه‌ت پێک بێنن.
به‌و جۆره‌ی که پلانی من که دیموکراسی بێت له ڕاستییدا به‌یانی
حکومه‌ت که هه‌میشه راست نیه یا حکومه‌تێکی بێ زه‌ره‌ر و زیان نیه،
به‌ڵکوو به‌و پێوه‌رانه‌ی که من ده‌ڵێم له دیموکراسیدا ده‌سه‌ڵات له
حکومه‌تی دیموکراسیدا به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت زه‌ره‌رێک به کۆمه‌ڵگه
بگه‌ێنێت، له لایه‌ن ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه له سه‌ر کار
لاده‌برێت و ئه‌م جۆڕه له حکومه‌ت له مه‌ترسی دیکتاتۆری به دوور ده‌بێت.
پۆپه‌ر. بیرۆکه‌ی مه‌به‌ستی من، له باوه‌ر به په‌ستی و پووچی حکومه‌تی
دیکتاتۆری، به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین نه ئیمان به باشی و حه‌ق بوونی
حکومه‌تی زۆرینه، یا ده‌قیقتر بڵێم ئه‌م رێکاره بریار یا پێشنیارێکه
بۆ دوور خستنه‌وه‌ی حکومه‌تێکی دیکتاتۆری و ڕاوه‌ستان له به‌رانبه‌رییدا.
به گشتی ده‌توانین ئاماژه به دوو جۆر له حکومه‌ت بکه‌ین، جۆری یه‌که‌م،
بریه‌تیه له ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆرانه‌ی که ساڵه‌ها خوێنی شاڕۆمه‌ندانی
خۆیانیان مژتوه ده‌توانن به بێ خوێنرێژی له کۆڵ خۆمانیان بکه‌ینه‌وه،
بۆ نموونه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیه‌وه، یا مانگرتن و نه‌چوونه
سه‌ر کار و ... هتد.
جۆری دووهه‌م، بریتیه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که بێجگه له شۆرش و
دژایه‌تی کردن و هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر هیچ شتێک ناتوانێت ئه‌و
حکومه‌تانه‌مان له کۆڵ بکاته‌وه و هه‌ر چه‌هن ئه‌م ڕێکره‌ش له زۆربه‌ی
ساته‌کاندا موومکین نیه و ئه‌م ڕێکاره‌ش ناتوانێ به‌ربه‌ستێک بێت بۆ
رووخاندنی ئه‌م رژێمانه.
وشه‌ی دیموکراسی دوتوانین وه‌ک به‌رچه‌سپی ئابووری بۆ جۆری یه‌که‌می
حکومه‌تی زۆردار و بۆ جۆری دووهه‌میش حکومه‌تی دیکتاتۆری پێشنیار ده‌که‌م.
پێشتر پۆپه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌کات که:
چۆن ده‌توانین رێکخراوه سیاسیه‌کان به جۆرێک رێک بخه‌ین که بتوانین
له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی خراپ و زۆردار و تووتالیتر تا بتوانینن به‌ر به
زه‌ره‌ر و زیانی زیاتری ئه‌و حکومه‌ته دیکتاتۆرانه بگرین.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن، ئه‌و پرسیاره پێشووتره،
پرسیارێکی بنه‌ره‌تیه، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
کۆنتڕۆڵ ناکرێت و ئه‌م که‌سانه تووشی شکه‌ست و هه‌ره‌س هێنان بوون.
له سه‌ر ئه‌م پرسه پۆپه‌ر زۆر به ڕاشکاوانه باس له په‌رچه‌کردار
له به‌رامبه‌ر حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان ده‌کات و ئه‌و له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ره‌یه که حکومه‌تی دیموکراسی به مانای رایی کۆمه‌ڵگا و زۆرینه‌یه،
هه‌میشه ده‌سه‌ڵات باش و به‌ر حه‌ق نیه و ره‌نگه له زۆر بارودۆخدا
هاووڵاتیان هه‌له بکه‌ن، هه‌ر وه‌ک چۆن له ساڵی 1357 له ئێران
شۆرشێکی وه‌ها گه‌وره به‌ره‌و دیکتاتۆری ئایینی چوو.
به بروای من له وه‌ها دۆخێک‌دا ده‌بێ کۆمه‌ڵگه زۆر زوو هه‌لوێست وه‌ربگرێت
تا زه‌ره‌ری زیاتر به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه نه‌گه‌یه‌ندرێ و ئه‌گه‌ر
دیکتاتۆریه‌ت له‌و زیاتر به‌ره‌و پێش چوو ئه‌وا ده‌بێ جه‌ماوه‌ر ده‌ست
بده‌نه شۆرش و ئه‌و حکومه‌ته ده‌بێت له سه‌ر کار لاببرێت له
زووترین کاتی موومکیندا.
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی
|